سوتەمەنی كارەساتەكەی بەیروت...

نیتراتی ئامۆنیۆم چی یە و تا چەند مەترسیدارە؟

سوتەمەنی كارەساتەكەی بەیروت...

452 خوێندراوەتەوە

تەقینەوە بەهێزەكەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، وێرانكاریەكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، كە لە ناوچەی مەرفەئای بەیروت ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و هەزارانی دیكەش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی زۆرینەی باڵەخانە نزیكی تەقینەوەكە ڕوخان و بە دووری 15 كیلۆمەتر كاریگەری لەسەر بیناكان هەبووە، دەوترێت ئەوەی ڕوویدا بریتی یە لە تەقینەوەی نیتراتی ئامۆنیۆم كە ماوەیەكی زۆرە لەو شوێنەدا كۆگا كراوە، سەرچاوەیەكی لوبنانی ئاشكرای كرد ئەو كۆگای تەقینەوەی تیایدا ڕوویداوە 2700 تۆن لە نیتراتی ئامۆنیۆمی تێدا بووە، كە ئەم مادەیە زیاتر وەك پەینی كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێت.

لە تەقینەوەكەی بەیروتدا تاكو ئێستا 78 كەس كوژراون زیاتر لە 3 هەزار و 700 كەسیش بریندار بوون، لێرەدا مەترسی نیتراتی ئامۆنیۆم دەردەكەوێت، كە چۆن لە مادەیەكی كیمایی كشتوكاڵی دەكرێت ببێتە بۆمبێكی مەترسیداری وێرانكەر.


نیتراتی ئامۆنیۆم چی یە؟
نیتراتی ئامۆنیۆم مادەیەكی ڕەقی بلوری سپی یە، بە شێوەیەكی گشتی توانای توانەوەی هەیە، هەروەها بە " خوێی بەردین" ناسراوە، ڕەمزە كیمائیەكەی "NH4NO3" یە.
گەورەترین كۆگای نیتراتی ئامۆنیۆم دەكەوێتە بیابانی ئاتاكاما لە چیلی،چونكە بە نزیكەی لە سەدە 100 وەك مادەیەكی پیشەسازی بەكاردەهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت بەكارلێكی لەگەڵ ئامۆنیا ترشی نیتریكی لێپێكبهێنرێت.


لەچیدا بەكاردەهێنرێت؟
نیتراتی ئامۆنیۆم زۆربەی كات وەك پەینی كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێت ، لە زۆربەی بارودۆخەكاندا مادەیەكی جێگیرە، هەروەها لەڕووی بەرهەمهێناوە خەرجیەكی كەمی دەوێت، بۆیە بۆتە مادەیەكی كیمیایی كشتوكاڵی و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەكاردەهێنرێت و مادەیەكی بەربڵاوە.
لەلایەكی دیكەوە، نیتراتی ئامۆنیۆم پێكهێنەری سەرەكی مادەی ANFOیە،كە بە " زەیتی سوتەمەنی" ناسراوە، كە وەك مادەیەكی تەقینەوەی دەستكرد بۆ تێكدانی بیناكان و چەندین شوێنی دیكەش بەكاردەهێنرێت، هەروەها لە سەدە 80ی تەقینەوە دەستكردەكانی ئەمریكا لەم مادەیە دروست دەكرێن.
نیتراتی ئامۆنیۆم لە ڕاستیدا بە مادەیەكی مەترسیدار دانانرێت،بەڵام لەچەند بارودۆخێكدا دەكرێت ببێتە مادەیەكی وێرانكەر،بۆیە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی لێهاتوو و وریایانە لە كۆگاكاندا هەڵدەگیرێت.


چی وا دەكات نیتراتی ئامۆنیۆم بتەقێتەوە؟
كۆمەڵێك هۆكار و بارودۆخ هەیە، كە وا دەكات نیتراتی ئامۆنیۆم بەبێ هیچ كارلێكێكی دەرەكی یان پاڵنەری دەرەكی بتەقێتەوە.
نیتراتی ئامۆنیۆم بە مادەیەكی زیندوو دادەنرێت، لە هەندێك بارودۆخ و شی بوونەوەیدا گەرمی دروست دەكات، كە پێی دەوترێت بەرهەمهێنانی گەرمی،بۆیە ئەگەر ڕێژەیەكی زۆری نیتراتی ئامۆنیۆم بەشێوەیەكی ناتەندروست لە بارودۆخێكی ناسروشتیدا هەڵگیرابێت، دەكرێت گەرمیەك دروست بكات، كە ببێتە هۆی گڕ گرتن و سوتان، بەبێ ئەوەی هیچ كاریگەریەكی دەرەكی لەسەر بووبێت.
لەكاتی سوتانیدا، نیتراتی ئامۆنیۆم چەند گۆڕانكاریەكی كیمیاوی بەسەردا دێت، كە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین، لەم كاتەشدا لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما ئەم مادەیە دەبێتە مادەیەكی" بۆمبی تەقینەوە".
ئەم مادەیە لەگەڵ گەرم بوونی خۆی دەوروپشتی خۆی گەرم دەكات، هەروەها غازێكی گەرم بە چڕی بە ناوچەكەدا بڵاو دەكاتەوە، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی تەقینەوەیەكی گەورە.


بۆمبێك بەدەست تیرۆرستانەوە:
نیتراتی ئامۆنیۆم بە تێچوویەكی كەم بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە كشتوكاڵیدا بەكاردەهێنرێت لە بازارەكاندا بەردەستە، ئەمە جگە لەوەی دەتوانرێت وەك مادەیەكی تەقەمەنی بەكاربهێنرێت، ئەم سێ هۆكارە وایكردووە كە ببێتە مادەیەكی باش لای گروپە تیرۆرستیەكان و بۆ كردەوەی تیرۆرستی بەكاری بهێنن.
سوپای كۆماری ئێرلەندە چەندین جار وەك بۆمب ئەم مادەیان بەكارهێناوە، هەروەها لە نیسانی ساڵی 192 بۆمبێك لە لەندەن تەقیەوە كە لەم مادەیە دروست كرابوو، كێشی یەك تۆن بوو هۆی كوژرانی سێ كەس.
هەروەها سوپای ئێرلەندە بۆ تەقینەوەیەكی دیكە لە لەندەن لە مانگی نیسانی ساڵی 1993 بەكاریان هێنا، كە بارهەڵگرێكدا شاردبویانەوە، كەبووە هۆی تەقینەوە و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و 40 كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها لە ساڵی 1995 بۆمبێكی نیترات لە باڵەخانەیەكی شاری ئاوكلاهای ئەمریكا تەقێنرایەوە ، كە بووە هۆی كوژرانی 168 كەس، پاشان بكەری كارەكە دەستگیر كرا و لە سێدارە درا، هاوكارەكەشی بە زیندانی هەتا هەتایی سزار درا.