خێزانی ئال سعود لە پێنج خێزانە دەوڵەمەندەكەی جیهانن.

خێزانی ئال سعود لە پێنج خێزانە دەوڵەمەندەكەی جیهانن.

605 خوێندراوەتەوە

خێزانی شانشینی سعودیە" ئال سعود" تاكو ئێستا پارێزگاریان لە ڕیزبەندی دەوڵەمەندیی خۆیان كردووە، هەرچەندە سەروەتی ساڵی ڕابردوویان 100 ملیار دۆلار بووە و بۆ ئەمساڵ بۆ 95 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام هێشتا لە ڕیزبەندی پێنج خێزانە دەوڵەمەندەكەی جیهانن، بەشێوەیەك خێزانەكەی سعودیە ڕیزبەندی چوارەمیان لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە.

ئاژانسی بلومبرگ دەڵێت سەرچاوەی داهاتی خێزانی ئال سعود بریتی یە لە داهاتی نەوتی سعودیە لەگەڵ نێوەندگیری لە ڕێكەوتنامە حكومیەكان و ڕێكەوتنامەی زەوی و دامەزراندنی كۆمپانیاكان كە خزمەتیی كۆمپانیا حكومیەكانی دەكەن، وەك كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە.


پێنج خێزانە دەوڵەمەندەكەی جیهان كێن؟

خێزانی واڵتۆنی ئەمریكی:
خێزانی واڵتۆنی ئەمریكی خاوەنی گروپی " واڵمارت" بۆ بەبازاڕ كردن بە پلەی یەكەم دێن لەسەر ئاستی جیهان ، سەروەتیان بە 215 ملیار دۆلار هەژمار دەكرێت، هەروەها ئەم خێزانە خاوەنی11 هەزار شوێنی بازرگانین، بەشێوەیەكی گشتی لەساڵی ڕابردوودا بۆ هەر كاتژمێرێك سێ ملیۆن دۆلاریان دەستكەوتووە.


خێزانی مارس ئەمریكی:
ئەم خێزانە خاوەنی چۆكۆلاتەی " مارس"ن لەگەڵ بوونی چەندین بەرهەمی شیرنەمەنی و خواردنی هەمەجۆر، سەروەتیان دەگاتە 120 ملیار دۆلار.


خێزانی كۆش ی ئەمریكی
ئەم خێزانە بەوە ناسراون چەندین بەرهەمی جۆراو جۆر بەرهەمدەهێنن، سەروەتیان بە 109.7 ملیار دۆلار هەژمار دەكرێت.


خێزانی ئال سعود لە سعودیە:
تاكە خێزانی عەرەبی ناو لیستەكەن، سەروەتیان 95 ملیار دۆلارە.


خێزانی ئامبانی هیندی:
ئەم خێزانە خاوەنی كەرەستەی پترۆكیمیاوی و وزەن، سەروەتیان 81.3 ملیار دۆلارە.