سەركردایەتی یەكێتی و گۆڕان متمانەیان بە یەكتر نەماوە

سەركردایەتی یەكێتی و گۆڕان متمانەیان بە یەكتر نەماوە

409 خوێندراوەتەوە

هەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان بە بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی ڕێكەوتن نامەی دەباشانی هەڵوەشاندۆتەوە،بەڵام هێشتا چاوەڕوانی ئەو بەڵێانانەن كە لەلایەن سەركردایەتی نوێی یەكێتییەوە پێیان دراوە


لەدوای هێرشكردن بۆسەر مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە مانگی حوزەیرانی پار ساڵ و كوژرانی یەكێك لە پاسەوانەكانی گردی زەرگەتە، بزوتنەوەی گۆڕان لە جڤاتی نیشتیمانیدا ڕێكەوتنامەی دەباشانی نێوان حیزبەكەی و یەكێتی هەڵپەسارد كە بە ئامادەبونی نەوشیروان مستەفا و تاڵەبانی ئیمزا كرابوو.

بەر لە هێرشەكەی سەر گردی زەرگەتە،یەكێتی نیگەران بوو لەوەی گۆڕان بە سەربەخۆیی چوە دانوستانی پێكهێنانی حكومەتەوە لەگەڵ پارتی و هێشتا یەكێتی دەستی بە دانوستان نەكردبوو لەگەڵ پارتی،كە ئەوان بەشە كێكی خۆیان لە حكومەت بەزیادەوە چڕی.ئەوەش یەكێتی نیگەران كردو وایان دانا كە پارتی لەسەر حسابی یەكێتی دانوستانی لەگەڵ گۆڕان كردووە.

لە دوای كۆنگرەی یەكێتی و هاتنەپێشەوەی سەركردایەتیەكی نوێ‌ و هاوسەرۆكانی ئەو حیزبە،یەكێتی بڕیاریدا سەرلەنوێ‌ بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ گۆِران بچێتەوە.

ئامانجی سەرەكی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەبووو كە گۆڕان لە جەمسەری پارتی دەربهێنێت و بیهێنێتە ناو جەمسەری خۆیەوە.
هەروەها لاهوری شێخخ جەنگی وەكو فشار لەسەر پارتی و لە تۆڵەی حساب بۆنەكردنی لەلایەن پارتیەوە، دەیویست گۆڕان رابكێشێتە ناو پرۆژەكەی خۆیەوە بۆ بەهەرێمكردنی سلێمانی و بەدەستهێنانی پشتگیریان.


هەرچەندە گۆڕان وەك بنەما لەگەڵ لامەركەزیەتی سلێمانیدا بوو،بەڵام ئەو لامەركەزیەتەی گۆڕان مەبەستێتی زۆر جیاوازە لەوەی یەكێتی داوای دەكات.
لامەركەزیەتەكەی گۆڕان بۆ سلێمانی بەوجۆرەیە كە لەڕێگەی حكومەت و پەرلەمانەوە بێت و نەبێتە هۆی هەڵووەشاندنەوە و لاوازكردنی قەوارەی هەرێم،بەڵام ئەوەی یەكێتی داوای دەكات سەربەخۆیی ئابوری و ئیداری سلێمانییە لە حكومەتی هەرێم و جۆرێكە لە تێپەڕبون بەسەر حكومەت و قەوارەی هەرێمدا.

وەڵامی توندی عومەری سەید عەلی بۆ یەكێتی بریتی بوووە لەوەی قەوارەی هەرێم مەترسی لەسەرە و بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ پاراستنی قەوارەی هەرێمدان.

وەڵامەكەی گۆڕان بۆیەكێتی وەك جۆرێك لە رەتكردنەوەی داواكاریەكەی یەكێتی بوو، هەروەها وەڵامێكیش بوو بە تەواوی بە دڵی پارتی بوو.

وادیارە بزوتنەوەی گۆڕان هەتا ئێستا بە باشی لە نێوان یەكێتی و پارتی یاریی دەكات،چونكە هاتنەپێش و نیەت باشی یەكێتی بە پابەندبونی یەكێتیەوە بەستۆتەوە بە گەڕانەوەی 18 پۆست بۆیان لە چوارچێوەی رێكەوتنی خۆجێی سلێمانی، كە گۆڕان پێی وایە هەتا ئێستا یەكێتی هەموو ئەو پۆستانەی پێ‌ نەداون كە لە ڕێكەوتنامەكە هەبووە.


هەروەها بەهۆی كۆبونەوەشیان لەگەڵ یەكێتی، خێرا پارتی لێیان هاتە پێش و بەڵینی دامەزراندنی بریكارەكانی بردەسەر و ژمارەیەك بریكاری وەزیری بۆ گۆڕان دامەزراند.

یەكێتی دەیەوێت مەرجی مانەوەی پۆستی پارێزگار و هەڤاڵ ئەبوبەكر ببەستێتەوە بە نزیك بونەوەی گۆڕان و دوركەوتنەوەی لە پارتی. هەركاتێكیش پەیوەندیەكانیان لەگەڵ گۆڕان ساردی تێدەكەوێت گۆڕینی پارێزگار دەهێننەوە بەر باس.

هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەكێتی و گۆڕان سەرەتاتكێ‌ لەگەڵ یەكتری دەكەن. گۆڕان بە ئاشكرا دەڵێت سەركردایەتی پێشوی یەكێتی رێكەوتنی دەباشانیان شكاندوە و راستگۆنەبون لەگەڵیدا.بەڵام سەركردایەتی نوێی یەكێتی بەڵێنی ئەوەیان داوە كە هەڵەكانی رابردوو راست بكەنەوە.

گۆڕان هیوای بە بەڵینی ناو كۆبونەوەكان هەیە كە لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیەوە پێیان دراوە،بەڵام دەڵێن چاودێری بەڵێنەكانیان دەكەن بۆئەوەی بزانن كە راستگۆرن لەگەڵیاندا یان نا؟

یەكێتی لە جوڵە سیاسیەكانی گۆڕان نا ئومێد بوە و پێی وایە شوێنی گۆڕان ئەوەندە لای پارتی گەرمە كە بەهیچ شتێكی دیكەی نا گۆڕێتەوە.
بەتایبەتی كاتێك گۆڕان ئامادەنەبوو لەگەڵ یەكێتی بایكۆتی پەڕلەمان بكات و لەگەڵ پارتیدا لە پەڕلەمان مایەوە.

گۆڕان دەڵێت ئەوەندە ئەزمونمان پەیداكردووە كە بە ئاسانی ناچینە بازنەی بەەرژەوەندیەكانی پارتی و یەكێتیەوە.


هەروەها دەڵێن: ئەو جوڵەیەی یەكێتی لە پەڕلەمان كردی هەربۆ دەسكەوتی زیاتری حیزبی بووە و وەكو بینیمان دوای رێكەوتن لەگەڵ پارتی گەڕانەوە پەڕلەمان.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری