هەڕەشەکانی ڕوسیا نەیهێشت جەنگی سێیەمی جیهانی هەڵگیرسێت

سیناریۆکانى لێدان لە سوریا چی بوون ؟

هەڕەشەکانی ڕوسیا نەیهێشت جەنگی سێیەمی جیهانی هەڵگیرسێت

1803 خوێندراوەتەوە

 ئامادەبە روسیا، ڕۆکێتەکان "جوان و بەهێز و زیرەک دەبن" ...بەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەو هێمایانە چربوونەوە کە هۆشداریان دەدا لە نزیک بوونەوەی "لێدانی سەربازی دووەمی ئەمریکی بۆ سەر سوریا"، دوای لێدانەکەی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر فرۆکەخانەی شعەیرات، دوای تۆمەتبار کردنی ڕژێم بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە خان شەیخون، سەرەنجامیش لە بەرەبەیانی ١٤ی نیسان بۆردومانێکی سنوردار ئەنجامدران.

فرەبوونی سیناریۆکان لە بارەی لێدانە چاوەروانکراوەکە، لە نێوان هەندێک کە ئاماژە بە فراوان بوونی لێدانەکە و پێوویستی ئەو فراوان بوونە دەکەن، لە بەرامبەر هەندێک پێشبینی سنورداری ئەم هێرشانە دەکەن لە رووی کات و شوێنەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی زبری لێدوانەکانی روسیا کە ئیدانەی "سەرکێشییەکەی ترەمپ" دەکات و هەرەشەی خستنە خوارەوەی هەر ساروخێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەی لێدانەکانی دەکات.

ڕۆژنامەی "وول ستریت جورنال" ئاشکرایکرد کە تێکشکێنەرێکی جەنگی ئەمریکی ئامادەکراو بە ساروخ بە ئاراستەی کەنار دەریاکانی سوریا دەچێت، لە کاتێکدا "واشنتن ئێکزامینەر"  لە سەرچاوەیەکی سەربازی دەریایی ئەمریکاوە رایگەیاند کە ژمارەیەک لە کەشتی سەربازی ئامادەکراو بە موشەکی "توماهوک" جوڵاوە لە قوبرسەوە بە ئاراستەی رۆژئاوای دەریای سپی ناوەراست، بە تایبەت کەناردەریاکانی سوریا، کە لە نێوان ئەو کەشتیانە (یو ئیس ئیس دونالد کوک) هەیە.

sd
بۆردومانکردنی پێگەی جمرایا لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە ـ دیمەشق ـ ٢٠١٨.٤.١٤

داوای رێکخراوی ئەوروپی بۆ ئاشتی ئاسمانی (یوروکونترول) بۆ کۆمپانیا فرۆکەوانیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە ئاگاداربوون لە ئەنجامی ئەگەری هێرشی ئاسمانی لە سوریادا لە ماوەی ۷۲ کاتژمێری داهاتوودا،  بووە هۆی زیادبوونی ئەگەری نزیک بوونەوەی لێدانەکە، هەروەها یوروکونترول ئاماژەی بەوە داوە کە لەوانەیە موشەکی ئاسمانی ـ وشکانی یان کروز یان هەردووکیان بەکار بێت و ئەگەری هەیە ئامێرە بێتەلەکان تەشویش بچێتە سەریان بۆ  ماوەیەک.

،،

"واشنتن ئێکزامینەر"  لە سەرچاوەیەکی سەربازی دەریایی ئەمریکاوە رایگەیاند کە ژمارەیەک لە کەشتی سەربازی ئامادەکراو بە موشەکی "توماهوک" جوڵاوە لە قوبرسەوە بە ئاراستەی رۆژئاوای دەریای سپی ناوەراست، بە تایبەت کەناردەریاکانی سوریا، کە لە نێوان ئەو کەشتیانە (یو ئیس ئیس دونالد کوک) هەیە.

لە چاوەروانی بڕیاری فەرمی ئەمریکا، شیکەرەوەکان باسیان لە ئامانجە چاوەروانکراوەکانی موشەکە ئەمریکیەکان کردووە کە ترەمپ باسی کرد؟ ئایا سروشتی ئەم ئامانجانە چۆن دەبێت و شێوازی خۆتێهەلقورتاندنی ئەمریکا چۆن دەبێت،  پاڵپشتی کردنی وواتانی فەرەنسا و بەریتانیا هەروەکو چۆن راپۆرتەکان باسی لێوەدەکەن،  شیکەرەوەکانن چۆن باس لە بارەی سروشتی وەڵامدانەوەی روسیا و سوریا دەکەن؟

 

لێدانە قەبارە گەورەکە.....ئامانجەکانی چین؟

رۆژنامەی "نیویورک تایمز" ئاماژەی دا بەوەی کە "لێدانی دووەم" قەبارەیەکی گەورەتری دەبێت لەو دەست درێژییەی کە کرایە سەر فرۆکەخانەی شعیرات بەر لە ساڵێک، ئاماژەی بەوەدا کەچەند بەرپرسێک لە بەرێوبەرایەتی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکەن کە هەر لێدانێکی تازە دژی سوریا رووبدات ئەوا بە شێوەیەکی فراوانتر دەبێت و ئامانجی زیاد لە شوێنێک دەبێت و زیاد لە رۆژێک دەخایەنێت.

رۆژنامەکە باسی ئەوەش دەکات کە بنتاگۆن لە ئێستادا کەشتی هەڵگری فرۆکەی نییە لە ناوچەکەدا، کە وا دەکات هەموو چاوەکان بچنە سەر ( یو ئیس ئیس دونالد کوک) یان (یو ئیس ئیس بورتر) کە لەناوەراستدا بوونیان هەیە، ئەم کەشتیانە توانای ئەوەیان هەیە کە موشەکی توما هوک بوەشێنن بۆ کردنە نیشانەی ناوچە سوریەکان وەک چۆن پار ساڵ روویدا.

سەبارەت بە ئامانجە چاوەروانکراوەکان، (نیویورک تایمز) ووتی سەرکردایەتی ئەمریکا ئیش دەکات لەسەر چەند ئامانجێکی سەربازی و حکومی چاوەروانکراو تیایدا فرۆکەخانەکان و جبەخانەکان و بنکەکانی رابەری کردن هاتووە، لە زمانی سەرچاوەکەوە لە ناو سەرکردایەتی بەرگری کە وتویەتی ئامانجمان لە بە ئامانج کردنی فرۆکەخانەکان بۆ ڕێگریکردنی سوریەکانە لە هێرشی کیمیایی تازە.

 هەر یەک لە (دونالد کوک )و (بورتر)بە دەیەها موشەکی "توما هوک"یان هەڵگرتووە لە کاتێکدا (یو ئیس ئیس نیویورک)ی سەر بە یەکەی دەریایی ۲٦ نزیک ئەبێت لە ناوچەکەوە بە پێی رۆژنامەکە کە ئاماژەی بەوە داوە کە "نیویورک" بە جۆرێک دروست کراوە کە بتوانی بەلەمی خێرای دابەزین و ۱٤ لۆری جەنگی و گوللە تۆپی ۳٠ملم، لەگەڵ فرۆکەی دیدەوانی و هێلی کۆپتەر، هەروەها زیاد لە هەزار پێکهاتەی لە هێزەکانی مارێنزی پێیە و زیاد کراوە بە قاوغی موشەکی.

sdc
کەشتی فرۆکەهەڵگری ئەبراهام لنکۆڵن

گۆڤاری (ناشیونال انترست) وێنەی سیناریۆیەکی چاوەروانکراوی کێشاوە بۆ بەریەککەوتنەکە، کە واشنتن فڕۆکەی جنۆکە و هاوێژەری نارنجۆکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت، وە لەوانەیە هێرشێک ببات بە کروز (توما هوک) و (AGM-86) کە توانای تێپەڕاندنی هێزی بەرگری ئاسمانی روسیای دەبێت کە لە جۆری (S-300V4) و (C-400) پێک هاتوون و ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی لە سوریادا هەن. 

،،

گۆڤاری (ناشیونال انترست) وێنەی سیناریۆیەکی چاوەروانکراوی کێشاوە بۆ بەریەککەوتنەکە، کە واشنتن فڕۆکەی جنۆکە و هاوێژەری نارنجۆکی ستراتیژی بەکاردەهێنێت، وە لەوانەیە هێرشێک ببات بە کروز (توما هوک) و (AGM-86) کە توانای تێپەڕاندنی هێزی بەرگری ئاسمانی روسیای دەبێت کە لە جۆری (S-300V4) و (C-400) پێک هاتوون و ئێستا بە شێوەیەکی سەرەکی لە سوریادا هەن. 

رۆژنامەکە دەڵێت، بنتاگون هاوێژەری پارێزەری جنۆکەی هەیە (کەبەچاو نابینرێت) دروستکردنی تەکنەلۆژیاکەی وای لێدەکات کە بتوانێت سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی روسیا تێپەڕێنێت و کاریان لەسەر بکات. 

هەر لەسەر بابەتەکە، بەڕێوەبەری بەرنامەی خوێندنی سەربازی و ئاسایش لە پەیمانگای (واشنتن بۆ خوێندنی رۆژهەڵاتی خواروو) مایکل ئایزنشتات نوسیویەتی و ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە لە پێویستی نەهێشتنی زیادبوونی ناکۆکی لەگەڵ روسیادا وە ئەوەش بە دورکەوتنەوە لە لێدانی هەر ئامانجێک کە لەوانەیە قوربانی روسی لێ بکەوێتەوە٠

لە بەرامبەردا هۆشداری دا لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هێرشەکان لەسەر ئەو شوێنانەی کە سەر بە حکومەتی سوریان، ئەمەش پێویستی بە زیاتر لە یەک لێدانی سەربازی هەیە، لێدانەکان نابێت تەنها چڕبکرێتەوە لەسەر "بنکەی زەمینی چەکە کیمیاییەکان" بە پێی ووتەکانی ئەو، بەڵکو دەبێت چڕبکرێتەوە و بە شێوەیەکی گەورەتر لەسەر (توانا کۆنەکان)ی سوپای سوریا بن و بەئامانج کردنی هێزەکانی وەک ئەوانەی کە سەر بە تیپی بەچەککراوی ژمارە چواری سوپای سوریا و پاسەوانی کۆماری و هێزەکانی پڵنگن، لەگەڵ هێزە ئاسمانیەکان.

ئایزنشتات بەردەوام دەبێت و دەڵێت کە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ترەمپ پێویستە کە لە لێدانەکانیدا ووردبێتەوە و چەند "ئامانجێکی هێمایی"هەبێت، کەلە ناویاندا ئەبێت کۆشکی سەرۆکایەتی هەبێت کە لە شاخی (قاسیون)ە ،کە ئەم لێدانە کاری لەسەر باری دەروونی رژێمی سوریا و خەڵکەکەی دەبێت.

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی (رویتەرز)یان راگەیاند بوو، پێش چەند ڕۆژێک، کە ئەمریکا خوێندنەوە بۆ وەڵامێکی سەربازی گشتی دەکات، لە کاتێکدا زۆرێک لە شارەزایان چەند شوێنگەیەکی سەرەکی وەکو ئامانجی چاوەروانکراو دەبینن، ئەم بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند لێدانێکی چاوەروانکراو هەیە بەتایبەت پەیوەندیدار دەبێت بە بەرنامەی چەکە کیمیاییەکانی سوریاوە، ئاماژەیان بە بنکەی (ویژدان)ی ئاسمانی داوە کە فرۆکەکانی لە جۆری (می -8) سوری تیادا چڕبۆتەوە کە تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەستبویانەوە بە لێدانە کیمیاییەکەی کە (دوما)ی کردە ئامانج.

،،

سیناریۆیەکی تر هەبوو دەربارەی هێرشکردنە سەر سوریا،  لەوەی کە کارێکی سەربازی سنوردار بێت وەک ئەو هێرشەی ترەمپ بە  (توما هوک) لەسەر (شعیرات) کردی، وە بە پێی ئەم سیناریۆیە لەوانەیە ئەم لێدانە سەربازییە سنوردارانە هاوپۆل بێت لەگەڵ پێشنیاری پێشکەش کردنی یارمەتی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو شارانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەدا نین.

سەرۆک نەک پاشا 

گۆڤاری (زەئەتلانتیک) چەند سیناریۆیەکی چاوەروان کراوی پێشکەش کرد بۆ ئەو لێدانە جەنگیە، وە تیایدا لێدانی بەهێزی لە ڕێی کارێکی جەنگی فراوان، وەئەمەش سەرەرای نەبوونی ئامادەیی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئەسەد وەک چۆن لەگەڵ سەدام حسێن روویدا لە عێراق،

سیناریۆیەکی تر هەبوو دەربارەی هێرشکردنە سەر سوریا،  لەوەی کە کارێکی سەربازی سنوردار بێت وەک ئەو هێرشەی ترەمپ بە  (توما هوک) لەسەر (شعیرات) کردی، وە بە پێی ئەم سیناریۆیە لەوانەیە ئەم لێدانە سەربازییە سنوردارانە هاوپۆل بێت لەگەڵ پێشنیاری پێشکەش کردنی یارمەتی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو شارانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەدا نین لە سوریادا، وە کارکردنی دبلۆماسی لەگەڵ روسیا و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراست تازەکردنەوەی پشتگیری بەردەوام بۆ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا.

sdc
بنکەی سە ربازی حمەیمیم کە لەژێر کۆنترۆڵی ڕوسیادایە ـ لازقیە

 (نیویورک تایمز) ئاماژەی بەوە داوە کە ترەمپ پێویستی بە رازی بوونی کۆنگرێس هەیە کە هۆشداریدا لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی هێز و داوای کرد کە هەوڵە دبلۆماسییەکان چڕبکرێتەوە بۆ لە خۆگرتنی چەکە کیمیاویەکان، لە کاتێکدا لەسەر زمانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیران لەسەر حزبی دیموکراسی سیناتور تیم کاین (ترەمپ سەرۆکە و پاشا نیە) ... وە لەسەر کۆنگرێس پێوویستە کە بوەستێت لە پێدانی چێکی سپی پێی بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ دژی هەر لایەنێک بێت لە هەر شوێنێک.

 

وەڵامدانەوەی چاوەروانەکراوەکانی روسیا ـ سوریا

ڕاپۆرتەکەی "نیویورک تایمز" ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی سوریا توانای ئاسمانی و موشەکی وای هەیە کە لە توانایدا بێت فرۆکەی جەنگی بێگانە بخاتە خوارەوە، بە واتای ناردنی فرۆکەی جەنگی کە فرۆکەوانەکانی ئەمریکی یان فەرەنسی بن بۆ لێدانی بنکە ئاسمانییەکانی سوریا یان هەر سەرچاوەیەکی تر بە سەرکێشی دادەنرێت، باس لەوە دەکرا ڕەنگە  روسیا بە لێدانی بنکە ئەمریکییەکان و بنکەی دۆستەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا وەڵام بداتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (ناشیونال انترست) سوپای روسیا هەڵدەستێت بە بەکاهێنانی ساروخی کروز لە جۆری (KH-101) لەگەڵ ساروخی (کروز کالیبر) کە لە دەریاوە دەهاوێژرێت، بەڵام تائێستا ڕوسیا هیچ وەڵامدانەوەیەکی نەبووە، لە لایەن خۆیەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە فرۆکەخانەکان و بنکە جەنگییەکان کە لە دیمشق و چواردەوری هەن بانگکردن بۆ سەربازی زۆر و بە شێوەیەکی فراوان بە خۆیانەوە دەبینن.

بەپێی روانگەکە ئامادەباشیەکە فرۆکەخانە و بنکە جەنگییەکانی دەوروبەری پایتەختی دیمەشق و لادێکانی دەگرێتەوە هەروەها لە پارێزگاکانی (سوەیدا) لە باشور و حمس لە ناوەراست و لازقیە و تەرتوس  کە بە شوێنگەی سەرەکی رژێم دادەنرێن. 

،،

سەرۆکی دەستەی فەرمانداری گشتی لە سوپای روسیا "فالیری غیراسیموف" هۆشداری داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرکەوتنی هەر هاوڵاتیەکی روسی بە بۆمبارانکردنی ئەمریکی، بە دانانی ئەوەی ئەگەر بنکەی حمیمیم توشی بۆردومان کردن بێت ئەوە وەک راگەیاندنی شەرە دژ بە روسیا کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.

بەپێی "دویتشیە فیلیە"ی ئەڵمانی سەرۆکی دەستەی فەرمانداری گشتی لە سوپای روسیا "فالیری غیراسیموف" هۆشداری داوەتە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرکەوتنی هەر هاوڵاتیەکی روسی بە بۆمبارانکردنی ئەمریکی، بە دانانی ئەوەی ئەگەر بنکەی حمیمیم توشی بۆردومان کردن بێت ئەوە وەک راگەیاندنی شەرە دژ بە روسیا کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانی.

 لێکۆڵەرەوەیەک لە پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست دانیال سیرویر وای دەبینێت، کە ناتوانرێت پێشبینی بکرێت بە تەواوی دەربارەی سروشتی ئەو بەریەککەوتنەی کە لەوانەیە لە نێوان ئەمریکا و روسیادا رووبدات بە ئاماژەدان بەهۆی کە سروشتی وەڵامی روسیا بەند دەبێت بە قەبارەی لێدانی جەنگی ئەمریکا و ئەگەرەکانی کەوتنی قوربانی لە سەربازانی روسی. جەختی کردەوە لەوەی کە بوونی پلان و ستراتیژییەکانی جەنگی بەبێ بوونی ستراتیژییەکانی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بەجەنگ"کارێکی بێ بایەخ و بەتاڵ دەبێت".