كێ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا، ترەمپ یان بایدن؟

كێ دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا، ترەمپ یان بایدن؟

293 خوێندراوەتەوە

هیوا سەید سەلیم
چەند مانگێكە ئەمەریكا لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دایە، پرۆسەكە بە كۆنگرەی دوو حزبی ڕكابەر (كۆماری و دیموكرات) بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ٢٠٢٠دەستیپێكرد.
رۆژی (٣ )ی نۆڤەمبەر قۆناغی یەكەمی دەنگدان لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەمەریكا دەستپێدەكات، دانیشتوانی ئەمەریكا لە ٥٠ ویلایەت دەنگ بۆ ٥٣٨ كەس دەدەن، كە دواتر ئەوان (٤٦)مین سەرۆكی ئەمەریكاهەڵدەبژێرن، لە پرۆسەیەكدا كە لە رۆژی دووشەمەی یەكەم لە مانگی ١٢ ئەنجام دەدرێت.
لە نێو كێبركێ توندی نێوان كۆماریەكان و دیموكراتەكان، هەردوو حزب لە رێگەی كۆنگرەی پارتەكانیان كاندیدانی خۆیان بۆ ئەو پێشبڕكێیە یەكلاكردۆتەوە، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكانە.


باگراوندی سیاسی هەردوو ڕكابەرەكەی سەرۆكایەتی:
جۆ بایدن:
لە تەمەنی ٧٧ ساڵەی دایە، لە ٢٠/١١/ ١٩٤٢ لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لە دایك بووە، كۆلیژی مافی تەواو كردووە، و پێش ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سینات هەڵبژیرێت كاری پارێزەری دەكات، لەو كارەیدا زۆر هاوكاری هەژارانی كردووە، نووسینگەی پارێزەری گشتی دەكاتەوە بۆ كاری خۆبەخشی.
لە تەمەنی ٣٠ی ساڵی كاندید دەكڕێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لە ویلایەت دێلەوا، شایانی باسە لە دەستوری ئەمەریكا هاتووە كە مەرجی كانیدبوون بۆ ئەنجوومەنی پیران ئەوەیە كاندید تەمەنی ٣٠ ساڵ بێت، بەلام بۆ ئەنجوومەنی نوینەران دەستوور مەرجی ٢٥ ساڵی دیاریكردووە.
جۆ بایدن، لەبەر خۆشەویستی لە نێو جەماوەر لە هەلبژاردنی ساڵی ١٩٧٣ سەركەوتن بەدەست دێنێت، و دەبێتە یەكەمین كەس لەو شەش كەسەی كە بچووكترین سیانتۆری ئەنجوومەنی پیران دەبن، و تا ئێستاش شەش جار بۆ ئەو پۆستە هەلبژێردراوە، دوایین جار لە ساڵی ٢٠٠٨ بۆتە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران لەو خوولەش لە چوار گەورەترین ئەندامی ئەو ئەنجوومەنە دەبێت لە رووی تەمەنەوە، كە تا ئێستا ٣٦ ساڵ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران بووە، لە ماوەی شەش خوول كە هەر خوولێكی ئەنجوومەنی پیران بەپێی ماددەی یەك لە دەستوری ئەمەریكا تەمەنی شەش ساڵە.


ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەركەوتنی بایدن لە هەلبژاردنەكانی كۆنگرێس:
-جۆ بایدن لە هەژارەوە دێتە ناو سیاسەت، تەنانەت لە یەكەمین پڕۆسەی خۆ كاندیدكردنی پارەی نابێت ریكلامی پێبكات و لە رێگەی پۆستەوە ریكلامەكانی خۆی دەگەیەنێتە دەنگدەرانی، كاتێك دەبیتە سیناتۆریش لە رێگەی شەمەندەفەر هاتووچۆی كردووە.
-ئەو كاتەی كە پارێزەر دەبێت بە خۆبەشی خزمەت دەكات.
-كاركردنی دژی جیاوازی ڕەگەزی، بەتایبەت كاتێك پشتیوانی ڕەشپیستەكان دەكات بۆ بەدەستهێنانی خانووی نیشتەجێ بوون، شایانی باسە كاتی خۆی بەهۆی جیاوازی ڕەگەزی لە ئەمەریكا خانوو نەدەدرا بە كەسانی ڕەشپێست تەنانەت ئەگەر كەسەكە پارەداریش بووبێت.
-داكۆكیكردنی لە پرسی ژینگەپارێزی.


زانیاری زیاتر لەسەر جۆ بایدن:
-بایدن سالی ١٩٧٨ كاندیدی دیموكراتەكان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەڵام بە هۆی ئەوەی كە بەشێك لە وتارەكەی بریتی بووە لە وتاری كەسێكی سیاسی وڵاتی بەریتانیا، ئەو بابەتە لە لایەن ڕكابەرەكەی قۆسترایەوە، سەرنجام بایدن لەو پرۆسەیە كشایەوە، و لە هەمان كات دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجوومەنی پیران كرد، بەڵام داواكەی ڕەتكرایەوە، بەشیك لە كۆماریەكان رۆڵیان هەبوو لە ڕەتكردنەوەی ئەو دەست لەكاركێشانەوەیە.
-جۆ بایدن یەكێك لەو سیناتۆرانە بوو هەمیشە لە خزمەتی ئەمەریكا كاری كردووە و دوور بووە لە حزبایەتی تەسك، ئەمەیان وایكردووە باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەشێكی سیانتۆرە كۆماریەكانیش هەبێت، بۆ نموونە لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج بۆش یەكێك لەو سیناتۆرە دیموكراتانە دەبێت دەنگ لە قازانجی لێدانی عێراق دەدات كە دیموكراتەكان دژی ئەو بڕیارە بوون.
-ساڵی ٢٠٠٨ پرۆژەی دابەشكردنی عێراق بۆ سەر سێ هەرێمی فیدڕاڵی پێشكەشی ئەنجوومەنی پیران دەكات .
-لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئۆباما دەكرێتە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا.


گرنگترین وتەی جۆ بایدن:
دەتوان وەك كەسێك بە شادی بمرم بە بی ئەوەی ببمە سەرۆكی ئەمەریكا بەڵام ئەوەیان رێگا لە كاندیدبوونم ناگرێت بۆ ئەو پۆستە.


دوو ڕووداوی كۆمەلایەتی كە كاریگەریان لەسەر ژیانی سیاسی بایدن داناوە:
-ساڵی ١٩٧٣ كاتێك كاندید دەبێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران خێزانەكەی و كچێكی و دوو كوڕەكەی تووشی رووداوی هاتووچۆدەبن، سەرەنجام ژنەكەی و كچەكەی گیان لەدەست دەدەن، ئەو رووداوە وای لێدەكات لە كاندیدی بكشێتەوە بەڵام پارتەكەی لێ قەبوول ناكات.
-سالی ٢٠١٥ (ئۆ بایدن )ی كوڕی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سەرەتانی مێشك گیان لەدەست دەدات، ئەو كوڕەی كە ئەندامی داواكاری گشتی بووە و كاندید بووە بۆ حاكمی ویلایەتەكەی كە تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت باوكی توانای چارەسەری نابێت، ئەم رووداوە دەبێتە هۆی ئەوەی بایدن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ٢٠١٦ بكشێتەوە.

چەند مانگێكە ئەمەریكا لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دایە، پرۆسەكە بە كۆنگرەی دوو حزبی ڕكابەر (كۆماری و دیموكرات) بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2020دەستیپێكرد.
رۆژی (٣)ی نۆڤەمبەر قۆناغی یەكەمی دەنگدان لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەمەریكا دەستپێدەكات، دانیشتوانی ئەمەریكا لە ٥٠ ویلایەت دەنگ بۆ ٥٣٨ كەس دەدەن، كە دواتر ئەوان (٤٦)مین سەرۆكی ئەمەریكاهەڵدەبژێرن، لە پرۆسەیەكدا كە لە رۆژی دووشەمەی یەكەم لە مانگی ١٢ ئەنجام دەدرێت.
لە نێو كێبركێ توندی نێوان كۆماریەكان و دیموكراتەكان، هەردوو حزب لە رێگەی كۆنگرەی پارتەكانیان كاندیدانی خۆیان بۆ ئەو پێشبڕكێیە یەكلاكردۆتەوە، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكانە.


بەشی دووەم:
دوناڵد ترەمپ:
یەكەمین سەرۆكی ئەمەریكایە كە بەبێ باگراوندی سیاسی و ئیداری و سەربازی دەگاتە كۆشكی سپی، ترەمپ لە خێزانیكی بە بنەچە ئەڵمانی لە ١٤ یۆنیۆ ١٩٤٦ لە نیویۆرك لە دایكبووە، فریدریك ترەمپ باپیری ترەمپ ساڵی ١٨٩٢ لە ترسی خزمەتی سەربازی ئەڵمانیا جێدە‌ێڵیت و روودەكاتە ئەمەریكا، ساڵی ١٨٩٢ رەگەزنامەی ئەمەریكایی پێدەدرێت، دوای چەند ساڵێك فریدرێك لەسەر پێداگری ئەلیزای ژنی دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا ، بەڵام بەهۆی ئەوەی بە ناشەڕعی ئەلمانیایان جێهێشتبوو رەگەزنامەی ئەلمانیایان بۆ ناگێڕنەوە، بۆیە بە ناچاری جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە ئەمەریكا، لەوێ درێژە بە ژیان دەدەن و باپیری ترەمپ پێنج كوڕی دەبێت لە ناویان فرید ترەمپ باوكی دونالد ترەمپ كە لەگەڵ ژنێكی ئوسكتلەندی هاوسەرگیری دەكات، باوكی ترەمپ لە باوكیەوە میراتێكی زۆری بۆ جیدەمێنێت كە كاری خانووبەرەی دەكرد و ساڵی ١٩١٧ بە ئینفلەونزای ئیسپانی كۆچی دوایی دەكات، باوكی جگە لە مامەڵەی خانووبەرە، لە كاری هوتێل و تەنانەت دەوترێت شوێنی رابواردن و لەشفرۆشی كاری كردووە، بۆیە ئەویش دوای خۆی میراتێكی گەورە بۆ دۆنالد ترەمپ جی دەهێڵیت كە دوای مردنی باوكی ترەمپ ناوی كارەكەی دەگۆڕێت بۆ دامەزراوەی ترەمب بۆ كاری عقارات.
دوناڵد ترەمپ، لە ژیانی كۆمەلایەتی خۆی پێنج جار هاوسەرگیری كردووە، ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ نمایشكاری جلوبەرگ ئیفانا ژیانی هاوسەری پێكهێناوە سێ منداڵی لێ هەیە بەناوەكانی ( جونێز، ئیفانكا،ئەریك).
ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ دوو لە ژنەكانی لێك جیادەبنەوە، ساڵی دواتر ١٩٩٣ لەگەڵ ئەكتەری سینەما مارلا مایكس هاوسەرگیری دەكات، ساڵی ٢٠٠٥ پێنجەم پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ میلانا كناوس ئەنجام دەدات و كوڕێكی لێی هەیە بەناوی باروان.


ژیانی سیاسی دونالد ترەمپ:
لە كاری عقارات بۆ قومار و بڕیاری سیاسی
ساڵی ٢٠١٥ بۆیەكەمین جار ترەمپ رایگەیاند كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كاندید دەكات كە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام درا
ترەمپ لە نێو حزبەكەی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ١٦ ركابەری هەبوو، كە لەسەر لیستی كۆماریەكان خۆیان كاندید كردبوو، ئەمەشیان ژمارەیەكی پێوانەیە كە لە نێو حزبێكدا ئەو ژمارە زۆرە كاندیدە هەبێت، دواتر هەموویان چووونە ناو پرۆسەی خۆهەلبژاردن، لە پڕۆسەی دوای ئەوە تەنیا سێ كاندید مانەوە، ترەمپ لە بەرامبەر هەریەك لە سیناتۆری كۆماری )تیركرۆز( و حاكمی ویلایەتی ئۆهایۆ )جۆن گیسك(، سەرنجام لە كۆنگرەی كۆماریەكان دونالد ترەمپ بەسەر ئەو دووانەش سەركەوت و بووە ركابەری هیلاری كلنتۆن كە كاندیدی دیموكراتەكان بوو بۆ هەلبژاردنی ٢٠١٦ ی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
دونالد ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردن و لە رووبەڕووبوونەوەكانی لەگەڵ ڕكابەرەكەی هیلاری كلنتۆن چەغتی دەكردەوە لەسەر:
-كەمكردنەوەی رێژەی باچ.
-رێگری لە كۆچی ناشەڕعی بۆ ئەمەریكا.
-گەشەپێدانی ئەمەریكا و گێڕانەوەی شكۆ و بەهێزی بۆ وڵاتەكەی.
-ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریكا.
شایانی باسە دۆناڵد ترەمپ ساڵی ٢٠١٦ توانی بەو درووشمانەی سەرەوە لە هیلاری كلنتۆن بباتەوە، با بزانین لە ٢٠٢٠ لەبەرامبەر ركابەرەكەی جۆ بایدن چی دەكات؟
بۆ ئەوەی تێبگەین كامەیان شانسی باشترە دەبێت دەبێت ؟؟؟؟ با بۆ ناكۆكیەكان و بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەوە دووانە بگەڕێینەوە.
درووشمی كۆماریەكان هەمان درووشمی جارانە، سەبارەت بە (باج و بێ كاری و دەستوەرنەدانی حكومەت لە كاروباری ئابووری) كە ئەمەشیان لەوە سەرچاوەی گرتووە كۆماریەكان بڕوایان بە ئابووری ئازادە، هەروەها كۆماریەكان لەگەڵ ئازدی هەڵگرتنی چەكن لە چوارچیوەی یاسای رێگاپێدراو، هەروەها دژی لەباربردنی منداڵن لە لایەن ژنان كە دیموكراتەكان كاری لەسەر دەكەن.
لەبەرامبەردا دیموكراتەكان بانگەشەی (دەستوەردانی حكومەت و زیادكردنی باج دەكەن، بە شێوەیەك كە زامنی بیمەی تەندرووستی و باشكردنی كەرتی پەروەردەبكات، داوای پاراستنی ژینگە و یەكسانی كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی كەمینەكان دەكەن )
ئەمانە فۆڕمێكن لە تەواوی هەڵبژاردنەكان هەردوو لایەنی ركابەر دیموكرات و كۆماری كاری لەسەر دەكەن بەدەر لەمانە هەردوو كاندید ترەمب و بایدن قسەی جیا لەسەر یەكتری دەكەن.
تەرمپ پێی وایە ڕكابەرەكەی كەسێكی گێژە هی ئەوە نیە سەرۆكی ئەمەریكا بێت، لە بەرامبەریشدا بایدن رای وایە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ترەمپ هیچ شكۆیەكی بۆ ئەمەریكا نەهێشتۆتەوە.
لەو هەڵبژاردنە پێشبینیەكان چی دەبن؟
-دوناڵد ترەمپ چوار ساڵی زۆر سەخت لە كۆشكی سپی بەڕیدەكات، لەو چوار ساڵە رووبەڕووی ئاڵنگاری گەوەرەی لێپێچینەوە و پرسی كۆرۆنا بوویەوە، پرسی لێپێچینەوەی سەبارەت بە فشارخستنە سەر سەرۆكی ئۆكرانیا بە ئاسانی تێنەپەڕی خەریك بوو ناوی بچیتە ناو لیستی یەكەمین سەرۆكەكانی كە كۆنگرس متمانەی لێوەردەگرێتەوە.
بابزانین پرسی ئۆكرانیا چی بوو؟
دوای ڕووداوی هاتووچۆی كە تووشی خێزانی جۆ بایدن بوو تەنیا دوو كوڕی لەو رووداوە دەرچوون، ئەوەبوو یەكێكیان بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد، دووەمیشیان كە ناوی (هنتەر بایدن)ە لە یەكێك لە كۆمپانیاكانی ئۆكرانیا راوێژكارە.

دونالد ترەمپ زانیاری پێدەگات كە كوڕەكەی بایدن مانگانە پێنج هەزار دۆلار لە ئۆكرانیا مووچەیەتی، بۆیە پەیوەندی بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەكات كە دۆسیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر كوڕەكەی بایدن بكاتەوە، ئەگەر ئەوە نەكات ئەوا ولاتەكەی لە كۆمەكەكانی ئەمەریكا بێ بەش دەكات، كاتێك دیموكراتەكان بەو بابەتە دەزانن دەچن لە كۆنگرێس پرسێك دژی دۆناڵد ترەمپ دورژێنن و بە تۆمەتی (ئیستفزازكردنی سەرۆكێكی بیانی) تۆمەتباری دەكەن.
پرسەكە دێتە ناو ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگی بۆ دەدرێت ٢٢٩ دەنگ لە قازانجی ئیدانەكردنی ترمب لەبەارمبەر ١٩٨ دژ تێدەپەڕێت، دواتر بابەتەكە دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران لەوێ كۆماریەكان زۆرینە دەبن پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە دۆنالد ترەمپ بە قازانجی ئەو تێناپەڕێت.
لە كۆتاییدا دەڵێین دۆنالد ترەمب وەك 45 مین سەرۆكی ئەمەریكا سەری ساڵ ئەو خوولە تەواو دەكات، وێڕای ئاڵنگاریانەی باسمان كرد لەو دوادوایانە كتێبەكەی جۆن پۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كە بەهۆی ركابەری لەگەڵ ترەمپ لەو پۆستەی دوورخرایەوە، لەگەڵ كتێبەكەی ماری ترەمپ كە كچەزایەتی سەرۆك (ترەمپ)ە هێندەی دیكە لە ئاستی جەماوەری ترەمپ یان كەم كردەوە، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین پرسی رێكەوتنی ئیسرائیل- ئیمارات، و هەموو ئەوانەی بەدوای دادێن، دیاریەكی ترەمپ دەبن بۆ لۆبی ئیسرائیلی، كە كەم كاریگەر نین لە یەكلاكردنەوەی ئەوەی كێ دەچیتە كۆشكی سپی، هەروەها پێشبینی دەكرێت ترەمپ پرسی دۆزینەوەی پێكوتەی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆناشی بۆ پروپاگەندەی هەلبژاردن هەلگرت بێت.
بەڵام لایەنی بەرامبەریش كارتی بەهێزی پێیە كە تا ئێستا ئاستی نزمی جەماوەری ترەمپ لە راپرسیەكان دەردەخات.
زۆری نەماوە چوار مانگی دیكەیە دەبینین كە كامەیان دەچیتە كۆشكی سپی ترەمپ یان بایدن؟