راپرسیەكی عێراقی: عەبادی زۆرترین كورسی دەهێنێت و پارتی و یەكێتیش كورسیەكانیان كەم دەكات

لەبارەی كورسی حیزبە كوردیەكانەوە شتی پێشبینی نەكراوی تیایە

راپرسیەكی عێراقی: عەبادی زۆرترین كورسی دەهێنێت و پارتی و یەكێتیش كورسیەكانیان كەم دەكات

7926 خوێندراوەتەوە

سەنتەری رافیدەین بۆ گفتوگۆ ئەنجامی راپرسیەكی سەرتاسەری لەسەر ئاستی عێراق بڵاوكردەوە و بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە لیستەكەی عەبادی لەسەر ئاستی عێراق زۆرینە دەهێنێت و ژمارەی كورسیەكانی پارتی و یەكێتیش كەم دەكات هەرچەندە بە یەكەم و دووەم دەمێننەوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەنجامی راپرسیەكە، كورسیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بەم جۆرە دابەش دەبن:

،،

هێزە شیعیەكانی عێراق كە ئێستا لەژێر ناونیشانی هاوپەیمانی نیشتیمای یەكیان گرتوە و خاوەنی 183 كورسی پەرلەمانین، چاوەڕێ‌ دەكرێت لە هەڵبژاردنی داهاتو ژمارەی كورسیەكانیان بەرزببێتەوە بۆ 190 كورسی، كە لەئێستادا لەچوارچێوەی چەند هاوپەیمانیەكی جیاوازدا بەشداری دەكەن.

یەكەم: هێزە شیعیەكان

یەكەم: هاوپەیمانی النصر ی حەیدەر عەبادی 48-50 كورسی دەهێنێت

دووەم: هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری كە ڕێكخراوی بەدر و عەسایبی ئەهلی هەق و كەتیبەی ئیمام عەلی و حیزبوڵا لە خۆدەگرێت 36-40 كورسی دەهێنن

سێیەم:هاوپەیمانی سائیرون نزیك لە موقتەدا سەدر كە سەدریەكان و شیوعیەكان لەخۆدەگرێت 33-37 كورسی دیهێنن.

چوارەم: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی ئەگەری بەدەستهێنانی 24-28 كورسی هەیە

پێنجەم: تەیاری حیكمەی عەمار حەكیم چاوەڕی َدەكرێت 16-20 كوورسی بهێنێت.

هەروەها چاوەڕێ‌ دەكرێت بزوتنەوەی ئیرادەی حەنان فەتلاوی 5 كورسی و ئەیاد عەلاوی 5 كورسی لەناوچە شیعە نشینەكاندا بهێنن.

سەبارەت بەدەنگی شیعەكان چاوەڕێ‌ دەكرێت عەبادی لە هەموو ناوچەكانی عێراق دەنگ كۆبكاتەوە، بەڵام نوری مالیكی زیاتر پشت بەدەنگی ناوچە لادێ‌ نشینەكان دەبەستێت، هەرچی تەیاری سەدرییە پشت بە لایەنگرانی تەقلیدی رەوتی سەدر و خەڵكانی توڕە لە حیزبی بەعس دەبەستێت و رەخنەكانیشی لە حكومەت سەرنج راكێشە بۆ راكێشانی دەنگی دەنگدەران. هەرچی تەیاری حیكمەی نیشتیمانی عەمار حەكیمە لەناو گەنجانی شیعە مەزهەبدا لایەنگری زۆرترە.

،،

سەبارەت بە هێزە سونیەكانی عێراق بەپێی راپرسیەكە، چاوەڕی َدەكرێت ژارەی كورسیەكانیان لە 71 كورسی ئێستاوە دابەزێت بۆ 51-62 كورسی لە پەرلەمانی داهاتودا، بەهۆی ناجێگیری ئەمنی ناوچە سونیەكان و كاولكردنی شارەكانیان و ئاوارەبونی دانیشتوانەكانیان و نەگەڕانەوەی كارتی دەنگدان بۆیان.

دووەم: هێزە سونیەكان

لەناو هێزە سونیەكانیشدا چاوەڕێ‌ دەكرێت ژمارەی كورسیەكان بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: هاوپیەمانی نیشتیمانی ئەیاد عەلاوی، چاوەڕێ‌ دەكرێت 28-32 كورسی بهینێت
دووەم: حیزبی حل 11-13 كورسی و اوپەیمانی قەراری عێراقی ئوسامە نوجەیفی 7-10 كورسی و هاوپەیمانیەكەی عەبادیش لە ناوچە سونیەكان 5-7 كورسی دەهێنێت.

،،

سەبارەت بە پێكهاتەی كوردی لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق بەپێی راپرسیەكە پێشبینی دەكرێت دەنگەكانی كورد كەمبكات لە 62 كورسی ئێستاوە بۆ 56-60 كورسی لە پەرلەمانی عێراقدا.

سێیەم: كوردەكان

سەبارەت بە پێكهاتەی كوردی لە پەرلەمانی داهاتوی عێراق بەپێی راپرسیەكە پێشبینی دەكرێت دەنگەكانی كورد كەمبكات لە 62 كورسی ئێستاوە بۆ 56-60 كورسی لە پەرلەمانی عێراقدا.

هۆكاری سەرەكی كەمكردنی دەنگەكانی كورد دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی دەسەڵاتیان بەسەر ناوچە جێ‌ ناكۆكەكاندا.

بەپێی راپرسیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان 23-24 كورسی دەهێنێت لەپەرلەمانی عێراق لەكاتێكدا پێشتر 28 كورسی هەبوە، هەروەها یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 14-15 كورسی دەهێنێت. سەنتەرەكە هەرسێ‌ حیزبی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی لەسەر ئاستی عێراق لەیەك لیستدا كۆكردەوەتەوە بەناوی الوطن"نیشتیمان" بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح و پێی وایە بەهەرسێكیان 16-18 كورسی دەهێنن. هەرچەندە لەڕوی واقعیەوە ئەو سێ‌ لیستە تەنها لەناوچە جێ‌ ناكۆكەكان یەكن و لە هەرێمی كوردستان لیستی جیایی خۆیان هەیە.

سەبارەت بە یەكگرتوی ئیسلامی راپرسیەكە دەڵێت ئەو حیزبە 3-4 كورسی دەهێنێت.

،،

بەپێی راپرسیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان 23-24 كورسی دەهێنێت لەپەرلەمانی عێراق لەكاتێكدا پێشتر 28 كورسی هەبوە، هەروەها یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 14-15 كورسی دەهێنێت. سەنتەرەكە هەرسێ‌ حیزبی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی لەسەر ئاستی عێراق لەیەك لیستدا كۆكردەوەتەوە بەناوی الوطن"نیشتیمان" بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح و پێی وایە بەهەرسێكیان 16-18 كورسی دەهێنن

ئەوەی كە پێشبینی نەكراوە ئەوەیە لە راپرسیەكەدا جوڵانەوەی نەوەی نویی شاسوار عەبدولواحید بونی نییە و بەپێی راپرسیەكە بێت ئەگەری بەدەستهێنانی كورسی زۆر لاوازە، هەرچەندە راپرسیەكە پەراوێزی 4+ ی بۆ هەڵە داناوە و چارەنوسی چەند كورسیەكی پەرلەمانییشی بە نادیاری هێشتۆتەوە.

لە راپرسیەكەدا 7 هەزار كەس بەشداریان كردوە لە سەرتاسەری عێراق و لەهەردوو رەگەز و گروپی تەمەنی جیاواز و توێژی كۆمەڵایەتی جیاواز.

http://alrafidaincfd.com/files/files/5akx5c4.pdf

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری