ڤلادیمێر پۆتین، له‌ ڕاوى جرجه‌كانه‌وه‌ بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی

ڤلادیمێر پۆتین، له‌ ڕاوى جرجه‌كانه‌وه‌ بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی

2409 خوێندراوەتەوە

پۆتین كه‌ له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ له‌ پۆستی باڵای ڕووسیادایه‌، رێژه‌ی له‌ %70 ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنى سه‌ركایه‌تى رووسیاى به‌ده‌ستهێناو به‌مه‌ش بۆ جاری دووه‌م بوویه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، ژیانی پۆتین چه‌ندین لایه‌نی جیاوازی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، كه‌ له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ وێستگه‌ گرنگه‌كانی ژیانی ده‌كه‌ین.

ژیانی منداڵی
ڤلادیمێر فلادیمیرۆفیچ پۆتین له‌ 7/10/1952 له‌ شاری " بۆترس بۆرگ" ی روسیا له‌ دایكبووه‌، له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ شوقه‌یه‌كدا ژیان به‌سه‌ر بردووه‌ كه‌ سێ خێزانی تێدا نیشته‌جێ بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌وێدا ته‌واو كردووه‌و حه‌زی به‌ وه‌رزش كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتی منداڵیدا حه‌زی به‌ ڕاوی جرجه‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ كونی شوقه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وتن، هاوكات یاری ملاكه‌مه‌ی ده‌كردو بۆته‌ خاوه‌نی پشتێین ڕه‌شی له‌و بواره‌دا، له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ تاكو ئێستا وه‌رزشی به‌رگری له‌ خود ده‌كات و به‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ده‌زانێت.

هاوسه‌رگیریی
پۆتین له‌ سالی 1980 چاوی به‌ ولیۆدمیلا ده‌كه‌وێت كه‌ كاری میوانداری گه‌شتی فرۆكه‌ی ده‌كرد و دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات، خاوه‌نی دوو كچن به‌ ناوه‌كانی "ماریا" كه‌ له‌ ساڵی 1985 له‌ دایكبووه‌، "ویكترینا" كه‌ له‌ سالی 1986 له‌ دایك بووه‌، به‌ڵام دوای 30 ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان به‌بێ هیچ هۆیه‌كی ئاشكرا له‌ ساڵی 2013 له‌ یه‌كتری جیا بوونه‌وه‌.

،، 

پۆتین له‌  1980 چاوی به‌ ولیۆدمیلا ده‌كه‌وێت كه‌ كاری میوانداری گه‌شتی فرۆكه‌ی ده‌كرد و دواتر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات، خاوه‌نی دوو كچن به‌ ناوه‌كانی "ماریا"  له‌ 1985 و "ویكترینا" له‌ 1986 له‌ دایك بووه‌، به‌ڵام دوای 30 ساڵ پێكه‌وه‌ ژیان به‌بێ هیچ هۆیه‌كی ئاشكرا له‌ 2013 له‌ یه‌كتر جیا بوونه‌وە.

sdc
پۆتین و هاوسەرەکەی و دوو کچەکەیان

پۆسته‌كانی پۆتین
پۆتین دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1975 به‌شی یاسای زانكۆی لینیگرادی ته‌واو كرد، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤێتیه‌وه‌، له‌ ساڵی هه‌شته‌كاندا هاوكاری پۆلیسی نهێنی ده‌كرد بۆ ئاماده‌كردنی سیخور به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوادا.
پۆتین دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ هه‌واڵگرییه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌فسه‌ر و تا ساڵی 1990 له‌و پۆسته‌ له‌ ئه‌ڵمانیادا ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر به‌ پله‌ی موقه‌ده‌م خانه‌نشین ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌بێته‌ به‌رپرسی كارگێری زانكۆی لینیگراد، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیوعیه‌ت له‌ ساڵی 1991دا، ده‌بێته‌ راوێژكاری سیاسی ئه‌ناتۆڵی سوبچاك، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ناتۆلی به‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی لینیگراد هه‌ڵده‌بژێردرێت، پۆتین ده‌بێته‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی و له‌ساڵی 1994 ده‌بێته‌ جێگری.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ناتۆڵی سوبچاك له‌ ساڵی 1994 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكستی هێنا، پۆتین ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌و ده‌چێته‌ مۆسكۆو له‌ سالی 1998 ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی بۆریس یڵتسین، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كرملین له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌، له‌ هه‌مان ساڵدا پۆتین ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی فیدراڵی روسی، كه‌ باڵێكی هه‌واڵگری روسییه‌، له‌ ساڵی 1999 كه‌ له‌و كاته‌دا سێرجی ستاباسین سه‌رۆكی وڵات‌و سه‌رۆك وه‌زیران بوو، پۆتن ده‌كاته‌ جێگری خۆی.
له‌ هه‌مان ساڵدا سێرجی ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌و داوا له‌ پۆتین ده‌كات تا هه‌ڵبژاردنه‌كان جێگه‌ی بكرێته‌وه‌، به‌مه‌ش پۆتین ده‌ستی گه‌یشته‌ به‌رزترین پۆستی وڵات، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازاری 2000 پۆتین به‌ رێژه‌ی ده‌نگی له‌ %53 خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی وه‌رده‌گرێت، له‌ سالی 2004 پۆتین بۆجاری دووه‌م ده‌بێته‌ سه‌رۆك و له‌ 4 ئازاری 2012 بۆ جاری سێیه‌م ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك، دوای خۆپیشاندانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ دژی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، جارێكیتر له‌ رۆژی 7/5 هه‌مان ساڵ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه‌و پۆتین ده‌رده‌چێته‌وه‌.

،،

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ناتۆڵی سوبچاك له‌ ساڵی 1994 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكستی هێنا، پۆتین ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌و ده‌چێته‌ مۆسكۆو له‌ سالی 1998 ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی بۆریس یڵتسین، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كرملین له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌، له‌ هه‌مان ساڵدا پۆتین ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی فیدراڵی روسی، كه‌ باڵێكی هه‌واڵگری روسیایە.

ده‌ستكه‌وته‌كانی پۆتین
یه‌ك: كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رده‌گرێت چه‌ندین چاكسازی سیاسی و ئابوری ئه‌نجامداده‌ت و په‌كه‌ری حكومه‌ت ڕێكده‌خاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێك دژی بازرگانی پێكردنی هاوڵاتیانی رووسی ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌سه‌ر ئاستی باڵا بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرا، هه‌روه‌ها ئۆپراسیۆنی سوپای روسیای له‌ چیچان ده‌ست پێكرد.
دوو: له‌ كانونی دووه‌می 2001 دوای هێرشه‌كانى سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، پۆتین هاوخه‌می بۆ ئه‌مریكا ده‌ربری و پاڵپشتی روسیای بۆ شه‌ری دژی تیرۆر بۆ ئه‌مریكا ده‌ربری، به‌ڵام جه‌نگی ئه‌مریكیا دژی سه‌دام حسێنى ڕه‌تكرده‌وه‌و، هیچ هاوكاریه‌كی ئه‌مریكای نه‌كرد.
سێ: له‌ ساڵی 2004 بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی ئیسرائیلی كردو له‌گه‌ڵ "ئه‌رێل شارۆن"ی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه‌و ئه‌و سه‌ردانه‌ بووه‌ سه‌ردانێكی مێژووی كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاربوو سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
چوار: پۆتین ماوه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی له‌ چوار ساڵه‌وه‌ گۆری بۆ شه‌ش ساڵ‌و له‌ ده‌ستوردا جێی كرده‌وه‌، كاتێك خوێندكاره‌كه‌ی دیمیتری میدڤیدیڤ له‌ سالی 2008 له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا، یه‌كسه‌ر كردی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پۆتین پارێزگاری له‌ پۆسته‌كه‌ی بكات.
پێنج: پۆتین له‌ ساڵی 2012 یاسای ڕێگری به‌خێوكردنی منداڵانی روسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ ده‌ركردو له‌ ساڵی 2013 چووه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.
په‌یوه‌ندییه‌كانى روسیاو ئه‌مریكا زیاتر تێكچوو كاتێك پۆتین مافی مانه‌وه‌ی به‌ ( سنودن) دا كه‌ داواكراوی ئه‌مه‌ریكا بوو، ئه‌مریكا به‌ بیانوی دزه‌ پێكردنی زانیاری گرنگ تۆمه‌تباری كردبوو.

sdc
پۆتین لەگەڵ دیمیتری میدڤێدڤ سەرۆکی پێشووی ڕوسیا

ئاره‌زووه‌كانی پۆتین
پۆتین حه‌ز به‌ به‌خێوكردنی سه‌گ و راو كردن و لێخوڕینی پاسكیل و فرۆكه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها حه‌ز به‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵانی ده‌گمه‌ن ده‌كات و له‌ كاتی پشوه‌كاندا له‌ ناوچه‌ سه‌خته‌كه‌ندا ده‌مێنێته‌وه‌ و پیانۆ ده‌ژه‌نێت.

،،

پۆتین حه‌ز به‌ به‌خێوكردنی سه‌گ و راو كردن و لێخوڕینی پاسكیل و فرۆكه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها حه‌ز به‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵانی ده‌گمه‌ن ده‌كات و له‌ كاتی پشوه‌كاندا له‌ ناوچه‌ سه‌خته‌كه‌ندا ده‌مێنێته‌وه‌ و پیانۆ ده‌ژه‌نێت.


له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنه‌ فه‌رمیه‌كانی حه‌ز به‌ هاوڕێیه‌تی سه‌گ ده‌كات، له‌ یه‌كێك له‌ دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌گه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ خۆی برده‌ ژووری چاو پێكه‌وتن‌و هه‌رچه‌ند ده‌یزانی مێركڵ له‌ سه‌گ ده‌ترسێت.

ژن له‌ ژیانی پۆتین دا
پۆتین به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ عاشقی ژنانه‌، چه‌ندین ژن له‌ ژیانیدا هه‌یه‌، یه‌كه‌م كه‌سیش له‌ ژیانیدا خێزانه‌كه‌ی بوو كه‌ دواتر له‌ یه‌كتر جیا بوونه‌وه‌، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵی هه‌میشه‌ تێكه‌ڵی ژنان ده‌بێت.
له‌ ساڵی 2010 ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ پۆتین شوقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ شاجوانی وڵاته‌كه‌ی ( ئه‌لیسا خارشیفا) كریوه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ستووه‌، ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی شاجوان له‌ یادی له‌ دایكبوونیدا ئاماده‌ بووه‌.

،،

پۆتین به‌ نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی ملیاردێری ئه‌مریكی ( رۆبه‌رت مه‌ردوخ) هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی ناو كۆشكی كرملینه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پۆتین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازرگانی چینی ( وندی دینگ ) هه‌بووه‌.


پۆتین به‌ نهێنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشووی ملیاردێری ئه‌مریكی ( رۆبه‌رت مه‌ردوخ) هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نهێنی ناو كۆشكی كرملینه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پۆتین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازرگانی چینی ( وندی دینگ ) هه‌بووه‌.

پۆتین له‌ جیهاندا به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز ناسراوه‌، به‌ سه‌ركێشیی‌و حه‌زه‌ سه‌یر و زۆره‌كانی له‌ سه‌رۆكه‌كانی تری جیهان جیاده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشینه‌ی له‌ كاری سه‌ربازی و هه‌واڵگریدا بۆته‌ به‌شێك له‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ بواری سیاسی و سه‌ربازیدا.

 

author photo

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی

ئەزمونی پێنج ساڵ کاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان