فوئاد حسێن باس لە پەیوەندیەكانی عێراق و ئیسرائیل دەكات

فوئاد حسێن باس لە پەیوەندیەكانی عێراق و ئیسرائیل دەكات

288 خوێندراوەتەوە

ناس نیوز:دیبلۆماتیك مەگەزین


فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، كە عیراق پابەندە بە بڕیارەكانی لوتكەی عەرەبی پەیوەست بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل. فوئاد حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ سازی كرد وتی:" بە جدیەوە چاودێری بەڕێوەچوونی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكەین، بەڵام عیراق تا ئەم ساتە پابەندە بە هەموو بڕیارەكانی لوتكەكانی عەرەبی كە یەكێكیان لە ساڵی 2012 لە بەغداد بەڕێوەچوو". دووپاتیشی كردەوە كە "هەنگاوەكان هەستیارن و بڕیارەكان چوار چێوەی كۆمەڵایەتیش لەخۆ دەگرێت"

،،

. هەرچی پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران وتی:" عیراق لە پەیوەندییەكانیدا پشت بە بنەمای هاوسەنگی دەبەستێت،بەتایبەت ئەگەر پەیوەست بێت بە بەرژەوەندی جوگرافی و ئابوری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەكو ئێران،بەڵام ئێمە پەیوەندی ئەمنی و سیاسیمان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە،بۆیە وا پێویست دەكات ناكۆكیەكانی نێوان واشنتن و تاران كاریگەری لەسەر مەیدانی ناوخۆیی عیراق نەبێت".

وەزیری دەرەوەی عیراق دەربارەی سەردانەكەشی بۆ فەرەنسا وتی:" چاوپێكەوتنمان لەگەڵ جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوە، دوای سەردانەكەی ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و وەزیری دەرەوە بۆ بەغداد دێت، ئەم چاوپێكەوتنە لە چوارچێوەی سەردانێكماندایە بۆ چەند وڵاتێكی ئەورپا". وتیشی:" گرنگترین باسی كۆبوونەوەكان تایبەت بوو بە بەردەوامی هاوكاری ئابوری و ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها باسمان لە هاوكاریی و پاڵپشتیەكانی فەرەنسا بۆ عیراق كرد، كە ئێستا عیراق لە قەیرانی دارایدایە،ئەمە جگە لەوەی باسمان لە ئامادەكارییەكانی سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ پاریس كرد، كە وابڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت". هەرچی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پێش وەختەی عیراقیشە، فوئاد حوسێن وتی: "بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك، باسمان لە پشت بەستن بە چاودێرە فەرەنسی و ئەوروپیەكان كرد". دووپاتیشی كردەوە كە" قەیرانی متمانە لەنێوان گەلی عیراق و پارتە سیاسیەكان بوونی هەیە،چارەسەری ئەمەش بە هەڵبژاردنێكی پێشوەختە و گەرەنتی پاك بەڕێوەچوونی دەكرێت".


وەزیری دەرەوە دانی بەوەدا نا كە هەڵبژاردنی ساڵی 2018 چەندین كێشەی هەمەجۆری لە پەیوەندی پارتەكانی ناو پەرلەمانی لەگەڵ حكومەت دروستكردووە. هەرچی پەیوەست بە شەڕی داعشیشە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق وتی" ڕووبەڕووبونەوەی داعش پرسێكی نێودەوڵەتیە و تەنها پەیوەست نیە بە عیراقەوە، فەرەنساش ڕۆڵێكی بەرچاوی لەو شەڕەدا بینیوە، جا بە هێزی تایبەت بێت یان چەك، یان بە ئاڵوگۆڕی زانیاری بێت". وتیشی:" ڕێكخراوەكە هێشتا بوونی هەیە و هەوڵی ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی دەدات". دەربارەی چالاكی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سیاسی ئاماژەی بەوە كرد كە" ئەو پێشنیارە لەلایەن كازمیەوە بە مبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا پێشكەش كراوە و فەرەنساش پشتیوانی دەكات، بەڵام ئەمە كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە و كارێكی ئاسان نیە، ئەمە جگە لەوەی كە دۆخی ئابوری ئێستا هاوكار نیە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو هەنگاوە،چونكە تێچووەكەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری ئەمریكیە

،،

بۆیە حكومەت بیر لە ڕێگایەكی دیكە دەكاتەوە كە تێچووەكەی كەمتر بێت"


دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش ،وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشكرای كرد كە خشتەیەك بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دانراوە، كە ژمارەیان دەگاتە 3هەزار و 500 سەرباز". ئاماژەی بەوەش كرد كە" هێرش كردنە سەر باڵیۆزخانەكان لە ناوچەی سەوز بە كاتیۆشا، مەترسی جدی لەسەر هەموو عیراقیەكان دروست دەكات، بۆ نموونە هێرش كردنە سەر فڕۆكەخانەكان زیانی بۆ هەموو گەلی عیراق دەبێت". لەكۆتایشدا فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە دەربارەی چەك كردنی گروپە میلیشیاكان وتی:" حكومەتی ناوەند و هەرێم بەرپرسن لەوەی كە دەبێت چەك تەنها بەدەستی دەوڵەتەوە بێت".