سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای دەرچوونیان لە كۆشكی سپی بەم شێوەیە پارە پەیدا دەكەن

سەرۆكەكانی ئەمریكا دوای دەرچوونیان لە كۆشكی سپی بەم شێوەیە پارە پەیدا دەكەن

457 خوێندراوەتەوە

وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دەبێتە مایەی گۆڕانی ژیانی هەموو ئەو كەسانەی ئەو پۆستە وەردەگر،، زۆرێك پرسیار دەكەن كە دوای تەواوبوونی وادەی سەرۆكایەتیەكەیان، سەرۆكەكانی ئەمریكا چۆن پارە پەیدا دەكەن و لەگەڵ چی خەریك دەبن؟


موچەی ساڵانەی سەرۆكی ئەمریكا 400 هەزار دۆلارە، ئەمە جگە لەو نەسریەی بۆ خەرجیەكانی دیكەی وەك مانەوە و گەشت كردن و خەرجیەكانی بۆ هەستان بە كاری دەوڵەت وەریدەگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەم پارەیەشدا سەرۆكەكان حەز دەكەن دوای دەرچوونیان لە كۆشكی سپی سامانی دیكە كۆبكەنەوە و بۆ ئەم كارەش چەندین ڕێگا دەگرنە بەر، لەوانە:


وتاری گشتی:
ئێمە دەبینین كە سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا لە ڕێو ڕەسمەكاندا بەشدار دەبن و وتار پێشكەش دەكەن،بەڵام ئەم كارەیان هەر بەخۆڕایی نیە، بەڵكو سەرچاوەیەكی گرنگی پارە پەیدا كردنە، بۆ نموونە ڕۆژنامەی" لۆس ئەنجلس تایمز" باراك ئۆباما لەبری بەشداری كردنی لە دیدارێكدا نزیكەی 400 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

،،

هەروەها بیل كلنتۆن و جۆرج دەبلیو بۆش بۆ بەشداریان لەو دیدارانەدا نزیكەی 200 هەزار بۆ 700 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە.


گرێبەستی كتێب:
دوای تەواوبوونی وادەی پۆستەكانیان، بڵاو كردنەوەی كتێب كارێكی دیكەی سەرۆكەكانی ئەمریكایە.
لە ساڵی 2017دا، باراك ئۆباما و میشێل ئۆباما گرێبەستێكی هاوبەشیان لەگەڵ "Penguin Random House" بە بڕی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار بەست، هەروەها پێشتریش ئۆباما هەموو كتێبەكانی لەگەڵ ئەو دامەزراوەیەدا بڵاو كردۆتەوە.

،،

تاكو ئێستا بیل كلنتۆن زۆرترین پارەی لە گرێبەستی كتێبدا دەست كەوتووە، كە هیچ سەرۆكێك نەیتوانیوە لە ڕێگای بڵاو كردنەوەی كتێبەكانی بگاتە ئەو بڕە پارەیە، بەپێی ڕاپۆرتێكی " فۆكس" كلنتۆن 14 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگای كتێبەوە دەست كەوتووە، هەروەها جۆرج دەبلیو بۆش 10 ملیۆن دۆلاری دەست كەوتووە.


سەرۆكەكانی ئەمریكا لە ئەنجومەنی كۆمپانیا و پۆستە فەخریەكانیشدا پارە پەیدا دەكەن،بۆ نموونە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرای كرد كە كلینتۆن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەبەرامبەر ئەوەی كە بۆتە ڕاوێژكاری فەخری خوێندنگایەكی قازانج ویست18 ملیۆن دۆلاری پێدراوە.