شه‌ڕى گه‌رمى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ له‌ فه‌یسبوكدایه‌ نه‌ك شه‌قامه‌كان

فەیسبووک لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتییەوە بۆ تۆڕێکی سیاسیی

شه‌ڕى گه‌رمى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ له‌ فه‌یسبوكدایه‌ نه‌ك شه‌قامه‌كان

1485 خوێندراوەتەوە

 کاریگەری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت فەیسبووک لە ڕووداو و ململانێ سیاسییەکان، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ یەکەمجار لە وڵاتی میسرەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەرکەوت لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حوسنی موبارەک لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١١ دا، کە بەهۆیەوە حوسنی موبارەک دەستبەرداری دەسەڵات بوو، ئەوکاتیش نوکتەیەک لە ناو میسرییەکاندا دەوترایەوە دەربارەی هۆکاری مردنی سەرۆکەکانیان کە ئەمە بوو" حوسنی موبارەک لە خەویدا کاتێک دەبرێت بۆ لێپرسینەوە، چاوی دەکەوێت بە جەمال عەبدولناسر و ئەنوەر سادات، لێی دەپرسن دەرمانخوارد کرای یان تیرۆرکرایت، موبارەکیش دەڵێت نەخێر، بەهۆی فەیسبووکەوە مردم".

ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تەکانی هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ جیادەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بازاڕى گه‌رمى سۆشیال میدیایە بە تایبەت فه‌یسبووك،‌ وه‌ك بەربڵاوترین و كاریگه‌رترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا، وه‌ك ده‌وترێت لیست و کاندید و دەنگدەرانیش قورسایى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجارەیان لەسەر شەفامەوە گواستووەتەوە بۆ سەر فەیسبووک.

د.یه‌حیا ڕێشاوی، مامۆستای زانكۆ له بواری‌ راگه‌یاندن لەسەر ئەم دیاردە نوێیەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بە دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت: " سۆشیال میدیا له‌ ئێستادا كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ كه‌ زۆرتر مه‌به‌ست لێى تۆرێكه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرتر بۆ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان و چالاكییه‌ سیاسییه‌كانیش له‌هه‌رێمى كوردستان به‌كاردێت".

sdf
بانگەشەی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ شاری سلێمانی

،،

د.یه‌حیا ڕێشاوی: سۆشیال میدیا له‌ ئێستادا كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ كه‌ زۆرتر مه‌به‌ست لێى تۆرێكه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرتر بۆ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان و چالاكییه‌ سیاسییه‌كانیش له‌هه‌رێمى كوردستان به‌كاردێت".

 

کاندیدی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێڕوانینی جیاوازیان هەیە لە بارەی کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ قایلکردنی جەماوەر و کۆکردنەوەی دەنگەکانیان.

د.كاوان ئيسماعيل،‌ کە سه‌رۆكى لیستى پارتى دیموكراتى كوردستانە لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند" له‌به‌رئه‌وه‌ى سۆشیال میدیا چینێكى دیاریكراو ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت بۆیه‌ زۆر پشتى پێ نابه‌ستم، بروام به‌وه هەیە ‌ كه‌ ماڵه ‌و ماڵ بكه‌یت بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى لایكێكى فه‌یسبووك بکەیت".

د.كاوان ئيسماعيل پێیوایە، سۆشیال میدیا به‌ پله‌ى دووەم دێت له‌ دواى ده‌رگا به ‌ده‌رگا و گه‌ران به‌دواى ده‌نگ و بانگه‌شه‌كردن بۆ لیست و قه‌واره‌كان، هەروەها جەختیش دەکاتەوە لەسەر پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەوە بۆ هەر جۆرە بانگەشەیەکی هەڵبژاردن.

sd
بانگەشەی لیستەکان بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ شاری هەولێر

،، 

 سه‌رۆكى لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان لە پارێزگای هەولێر:  بروام به‌وه هەیە ‌ كه‌ ماڵه ‌و ماڵ بكه‌یت بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى لایكێكى فه‌یسبووك بکەیت".

سەبارەت بە کاریگەری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لەسەر گۆڕینی بیروڕای دەنگدەران و قایلکردنیان بۆ ئەوەی دەنگ بە کانید یان لیستێکی دیاریکراو بدەن، د. یەحیا ڕێشاوی دەڵێت:" توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌نها %5 تا %10 ده‌توانێت برواى ده‌نگده‌ر بگۆڕێت، دەربارەی ئەوەی كه‌ ده‌نگ به‌ چ لیست و لایه‌نێك بدات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ناكاته‌ ئه‌وه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن و گه‌ران به‌دواى ده‌نگدا كاریگه‌ریی خۆى له ‌ده‌ست دابێـت".

د.یه‌حیا ڕێشاوی دەڵێت:" بۆئه‌وه‌ى پاشاگه‌ردانى و بێسه‌روبه‌ریی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌متر ببێته‌وه‌ و كه ‌به‌بێ به‌رنامه‌ فلێكس و پۆسته‌رات هه‌ڵده‌واسرێت لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، ده‌كرێت زۆرێك له‌م بانگه‌شانە بۆ ناو تۆڕە‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".

،،

عه‌بدوڵا ئیبراهم، کاندیدی لیستی کۆمەڵ:  بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكم دروست کردووە، له‌وێوه‌ به‌ڵێن و دروشمه‌كانى خۆم دەگەیەنم به‌ هه‌وادار و ده‌نگده‌رانم، به‌مه‌ش ئه‌و لۆده‌ كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له ‌رێگه‌ى بازار و شه‌قام و شوێنە‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ كاندید دروشمه‌كانى بڵاوبكاته‌وه‌.

df
هەڵواسینی لۆگۆ و پۆستەری بانگەشەی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ناسك تۆفیق، كاندیدى‌ لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وەک خۆی دەڵێت لە بری وێنە و پۆستەرات هەوڵدەدات کەمپینەکەی بباتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" من تائێستا یه‌ك پۆسته‌رم نییه‌ و هیچم هه‌ڵنه‌واسیووه‌ و ته‌نها چه‌ند فلێكسێكم چاپ كردووه‌، كه‌ له ‌شوێنێكى دیاریكراو هه‌ڵمواسیوون، چونكه‌ نامه‌وێت سیماى شار ناشیرین ببێت، دروشم و به‌ڵێنەکانی دیكه‌شم كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ سۆشیاڵ میدیادا نمایشیان بكەم، بۆیە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ گرنگیم به ‌سۆشیال میدیا داوه‌، چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكم داناوه‌ بۆئه‌وه‌ى زۆتر دروشمه‌كانى خۆم له‌ وێوه‌وه‌ نمایش بكەم".

عه‌بدوڵا ئیبراهم، کاندیدی لیستی کۆمەڵی ئیسلامییە بۆ‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بە وتەی خۆی گرنگی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات بۆ بانگەشەکردن و بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجێكم دروست کردووە، له‌وێوه‌ به‌ڵێن و دروشمه‌كانى خۆم دەگەیەنم به‌ هه‌وادار و ده‌نگده‌رانم، به‌مه‌ش ئه‌و لۆده‌ كه‌متر ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له ‌رێگه‌ى بازار و شه‌قام و شوێنە‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ كاندید دروشمه‌كانى بڵاوبكاته‌وه‌، کە به‌هۆیه‌وه‌ سیماى شار ئاڵۆز و شێواو ببێت".

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایار بەڕێوەدەچێت، کە بەشێوەی سیستمی بازنەیی بەڕێوەدەچێت و تێیدا لەسەر ئاستی ١٨ پارێزگای عێراق ٣٢٨ کاندید بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن بۆ ماوەی چوار ساڵ، دوای ڕووخاندنی سەدام حسێن، یەکەمین هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان