کورد دەچێتە هاوپەیمانێتییەکەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبەکان دژی ئێران ؟

چارەنووسی کورد لەناو جەنگ و هاوپەیمانێتییە تازەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕستدا

کورد دەچێتە هاوپەیمانێتییەکەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و عەرەبەکان دژی ئێران ؟

2946 خوێندراوەتەوە

و: دانا ساڵح

سەرچاوە (Center for Research and Strategic Studies)

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە بەلای کارەکتەرە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانەوە بایەخێکی گەورەی هەیە وادەردەکەوێت سیناریۆگەلێک چاوەڕوانی بکات لە ماوەی داهاتوودا کە مەعالیمەکانی نەخشەی داهاتووی دەکێشێت و دیاری دەکات.

سیناریۆی یەکەم: هەستانی ئیسرائیل بە بەرپاکردنی جەنگێک لە دژی گرنگترین باڵی ئێران لە نیشتیمانی عەرەبیدا، ئەویش حیزبوڵای لوبنانە، کە ئیسرائیل هەڵدەستێت بە ئامانجگرتنی هەموو پێگەکانی حزبوڵا لە لوبناندا، لەوانەش بارەگای سەرەکیان لە باشوری بەیروتی پایتەخت، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئیسرائیل نزیکەی ١٠ هەزار پێگەی حیزبوڵای لە باشوری بەیروت دیاریکردووە تاوەکو خاپوریان بکات.

سیناریۆی دووەم، ئەوەیە ئێران لە سەروەختی ڕوبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ جەنگێکی هەواڵگریی ئابوریی دایە نەک سەربازیی، کە ئەمریکا لە دژی بەرپای دەکات بە هاوکاریی وڵاتانی خۆرئاوایی و عەرەبیی و ئیسرائیل و کوردەکان، لەو جەنگەدا بارودۆخی ناجێگیریی کۆمەڵایەتیی ئێران دەقۆزنەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە بڵاوبوونەوەی بێکاریی لە نێو ڕیزەکانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، کە ژمارەیان لە نێون ٢٦ ـ ٣٥ ملیۆن کەسدایە بێئەوەی هیچ ئیشێکیان دەست بکەوێت، ئەو ژمارەیە لە خۆیدا قومبەلەیەکی تەوقیتکراوە کە دەکرێت لە هەر ساتەوەختێکدا بتەقێتەوە بە ڕووی نیزامی سیاسیی فەرمانڕەوایی ئێران ئەگەر لایەنە دەرەکییەکان بتوانن تەوزیفی بکەن.

DFC
شاری تاران ـ پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران

،،

ئێران لە سەروەختی ڕوبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ جەنگێکی هەواڵگریی ئابوریی لەگەڵ ئەمریکا بە هاوکاریی وڵاتانی خۆرئاوایی و عەرەبیی و ئیسرائیل و کوردەکان، لەو جەنگەدا بارودۆخی ناجێگیریی کۆمەڵایەتیی ئێران دەقۆزنەوە، کە خۆی دەبینێتەوە  لە بێکاریی نێو ڕیزەکانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ژمارەیان  ٢٦ ـ ٣٥ ملیۆن کەسە و قومبەلەیەکی تەوقیتکراوە، کە دەکرێت لە هەر ساتەوەختێکدا بتەقێتەوە بە ڕووی نیزامی سیاسیی فەرمانڕەوایی ئێران.

سەرباری سیناریۆی ئەو دوو جەنگە، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانێتیەکی تورکی ئێرانی سوریی عێراقیی بەخۆوە دەبینێت بە چاودێری ڕوسیا، لەو هاوپەیمانێتیەدا تورکیا نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات، سوریا نەک ئێران نوێنەرایەتی ڕوسیا دەکات، بەڵام عێراق و ئێران لەم هاوپەیمانێتیەدا ئێران نوێنەرایەتیان دەکات واتە وەک دووبرای پێکەوەلکاون، ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە بەجۆرێک بچێتە خزمەتی وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتیەکەوە،

تورکیا لەم هاوپەیمانێتیەدا ڕۆڵی نێوانگیر دەبینێت، بۆ ڕزگارکردنی ئێران بەرامبەر کۆنترۆڵکردنی خۆرئاوای ڕووباری فورات و کۆنترۆڵکردنی موسڵ و لکاندی بە خۆیەوە، ئۆپۆراسیۆنی عەفرینیش ئاماژەیە بۆ ئەمە، تورکیا لەم هاوپەیمانێتیەدا لە هەر وڵاتێکی دیکە کارتی فشاری زیاتری بە دەستەوەیە دژی وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەت سوریا و عێراق، کە دەکرێت چەکی ئاو لە دژی ئەو دوو وڵاتە بەکاربهێنێت.

DCR
ئەردۆغان، پۆتین، ڕۆحانی ـ کۆبوونەوەی ئەنقەرە ـ ٢٠١٨.٤.٤

،،

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانێتیەکی تورکی ئێرانی سوریی عێراقیی بەخۆوە دەبینێت بە چاودێری ڕوسیا، لەو هاوپەیمانێتیەدا تورکیا نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات، سوریا نوێنەرایەتی ڕوسیا دەکات، عێراق و ئێران لەم هاوپەیمانێتیەدا دووبرای پێکەوەلکاون و ئێران نوێنەرایەتیان دەکات، ئامانجی ئەم هاوپەیمانێتیە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

تورکیا وەک ئێران، پێیانوایە هەر قەوارەیەکی کوردیی لەسەر سنورەکانیان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان، ئەو مەسەلە بەلای ئەوانە ناکرێت قبوڵ بکرێت، ڕیفراندۆمی کوردستان لە ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا سەلمێنەری کردەیی ئەمە بوو لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی هەردوو دەوڵەتەکەدا، ئێران و تورکیا هەڵوێستیان یەکخست و هاوپەیمانیان کرد دژی ئەو ڕیفراندۆمە و شکستپێهێنانی.

عێراق، لایەنی لاوازیی ناو هاوپەیمانێتیەکەیە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە ٣٦ ملیۆن کەس، ئەو بارودۆخەی عێراقی پێدا تێپەڕی لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی کۆتاییدا، کردیە وڵاتێکی تەنها بەکاربەر و هاوردەکاری زۆربەی پێداویستییەکانی لە تورکیا و ئێرانەوە، بەوشێوەیە گۆراوە بە کۆمەڵگەیەکی بەکاربەر، بۆ ئەوەی عێراق بگەرێتەوە بۆ سەردەمی پێشووی وەک دەوڵەتێکی کشتوکاڵیی و پیشەسازیی، دەبێت بەشی دادپەروەرانەی خۆی لە ئاوی فورات مسۆگەر بکات، بەڵام ئایا تورکیا و ئێران دەهێڵن بە گەڕانەوەی عێراق وەک دەوڵەتێکی میحوەریی رکابەر لەسەر سەرکردایەتیکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ؟ لەبری ئەوەی ببێتە دەوڵەتێکی هاوردەکار، دەهێڵن ببێتە هەناردەکار ؟

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی