سارس وەن، پەردەی لەسەر ململانێی دووباڵەكەی تەندروستی سلێمانی هەڵماڵی

هاوشێوەی یەكێتی كەرتی تەندروستی سلێمانی دەبێتە دوو باڵ

سارس وەن، پەردەی لەسەر ململانێی دووباڵەكەی تەندروستی سلێمانی هەڵماڵی

2255 خوێندراوەتەوە

سارس وەن، پەردەی لەسەر ململانێی  دووباڵەكەی كەرتی تەندروستی هەڵماڵی

 

هاوشێوەی یەكێتی كەرتی تەندروستی سلێمانی دەبێتە دوو باڵ.

 

كەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی بووەتە دوو باڵ و هەریەكەیان بە ئاراستەیەك و بە شێوازی جیا كارەكانی خۆی دەكات.

 

راگەیاندنی هەواڵی بڵاوبونەوەی سارس وەن،لە پارێزگای سلێمانی،لەلایەن دەزگای تەندروستی پێشمەرگەوە پەردەی لەسەر ململانێ‌ شاراوەكانی نێوان دوباڵە جیاوازەكەی كەرتی تەندروستی سلێمانی هەڵماڵی.

 

،،

ئەگەر بڵاوبونەوەی سارس وەن لە سلێمانی راست بێت،ئەوا چەندین كاریگەری گەورە لەسەر سلێمانی بەجێدەهێڵیێت.لەوانە كەرەنتین كردنی شارەكە و داخستنی فڕۆكەخانە و قەدەغەی دەرچون لەشارەكە و دابڕانی لە هەموو ڕویەكەوە.ئەمەش بەمانای گۆشەگیركردنی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی شارەكە دێت.

 

هەواڵەكە ترس و دڵەڕاوكێ‌ و قەلەقی لەناو هاوڵاتیانی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی بڵاوكردەوە.

هەرزوو، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و خودی وەزیر و وەزارەتی تەندروستی هاتنە سەرخەت و رایانگەیاند، كه‌ هەواڵەكە راست نییە و هیچ بنەمایەكی زانستی نییە.

 

كەوایە،چۆن هەوااڵێكی مەترسیداری لەوشێوەیە بڵاودەكرێتەوە كە بنەمای زانستی نەبێت؟

 

ئەمە بەشێكە لەو ململانێ‌ شاراوەیەی كە بەبێ‌ دەنگی لەكەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەدەچێت.

 

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین، دوو حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئاسا هەبوون كە نیشانەكانی كۆرۆنایان تێدابوە و لە پشكنیندا كۆرۆنا دەرنەكەوتووە، لەبەر ئەوە گومانی ئەوەیان بردووە كە "سارسی یەك" یان هەبێت.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كەرتی تەندروستی سلێمانی بە دیبلۆماتیك مەگەزینی ووت: پشكنینی سارس وەن لە كوردستاندا نییە و تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاساش تاقیگەیەكی بچوكە و توانای پشكنینێكی لەو جۆرەی نییە،ئەوەی هەیە تەنها گومانە و هیچی تر.

 

لە ئێستاشدا تیمێكی لێكۆڵینەوەی وەزارەتی تەندروستی هاتونەتە سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە و دەیانەوێت بزانن دەنگۆكانی بڵاوبونەوەی سارس لە سلێمانی تاچەند راستە؟

 

ئەگەر بڵاوبونەوەی سارس وەن لە سلێمانی راست بێت،ئەوا چەندین كاریگەری گەورە لەسەر سلێمانی بەجێدەهێڵیێت.لەوانە كەرەنتین كردنی شارەكە و داخستنی فڕۆكەخانە و قەدەغەی دەرچون لەشارەكە و دابڕانی لە هەموو ڕویەكەوە.ئەمەش بەمانای گۆشەگیركردنی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی شارەكە دێت.

 

 

د.شەماڵ جەبار یاوەر،بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و نەخۆشخانەی شۆڕش، لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، بەشێوەیەكی سەربەخۆ كارەكانی دەكات،بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وەك مەرجەعی ئیداری كەرتی تەندروستی لە شارەكەدا.

 

شەماڵ جەبار یاوەر، بۆ هیچ شتێك ناگەڕێتەوە بۆ تەندروستی سلێمانی،چونكە سەر بە فەرماندەی هێزی پێشمەرگەیە و چەند بەرپرسێكی حیزبیش پشتگیری دەكەن.

 

باڵەكەی تری تەندروستی سلێمانی، لەلایەن د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیەوە بەڕێوە دەبرێت و لەلایەن خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە پشتگیری دەكرێت.بەڵام چەند ناوەندێكی حیزبی شارەكە دژایەتی دەكەن.

 

لە بابەتی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنادا بەڕێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی لەژێر چاودێری رێكخراوی تەندروستی جیهانی كارەكانی دەكات و هەموو داتا بەیسەكانی خستۆتە بەردەستی رێكخراوەكە و لە پشكنینەكانیشدا پشت بەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە دەبەستێت. هەر لەبەر ئەوەشە رێكخراوەكە بڕیاری داوە یەكێك لە باشترین نەخۆشخانەكان كە لەلایەن ئەڵمانیەكانەوە دروست دەكرێت لە شاری سلێمانی بونیات بنرێت.

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دان بە پشكنینەكانی نەخۆشخانەی ئاسادا نانێت و دەیەوێت خۆی دڵنیا ببێتەوە لە ئەنجامی پشكنینەكانی ئەو دوو نەخۆشەی باس دەكرێن كە ئایا سارس وەنە یان نەخۆشیەكی تر.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری