ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی یەكێتی نیگەرانن لە بڕیارەكانی سەركردایەتی

ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی بیر له‌ ڤیتۆ ده‌كاته‌وه‌

ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی یەكێتی نیگەرانن لە بڕیارەكانی سەركردایەتی

907 خوێندراوەتەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی یەكێتی نیگەرانن لە بڕیارەكانی سەركردایەتی

ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی یەكێتی لە بڕیارەكانی سەركردایەتی حیزبەكە نیگەرانن و دەیانەوێت ڤیتۆ لەدژی بەكاربهێنن.

هێشتا بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی سەركردایەتی لە رۆژی شەممەی رابردوو بەفەرمی تەسدیق نەكراون و لەهیچ ئۆرگانێكی راگەیاندنی یەكێتی بڵاونەكراونەتەوە.تەنانەت هێشتا بەلاغی كۆتایی كۆبونەوەكەش بڵاونەكراوەتەوە.

زۆرینەی سەركردایەتی لەگەڵ ئەوەن ئەو بڕیارانەی لە كۆبونەوەكەدا دران جێ‌بەجێبكرێن.بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەنیازن دژی ئەو بڕیارانە بوەستنەوە و ئەگەر بۆیان بكرێت یەكەمین دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆیان تاقی بكەنەوە.

هەرچەندە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ،ئەنجومەنی سیاسی مافی ڤیتۆی بڕیارەكانی سەركردایەتی پێ‌ نەدراوە،بەڵام ئەوە یەكێكە لەو دەسەڵاتانەی كە ئەندامانی ئەنجومەنەكە داوای دەكەن. و دەیانەوێت شانسی خۆیانی تێدا تاقی بكەنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە ناڕازین لە بڕیاری سڕكردنی مەلا بەختیار و پێیان وایە ئەگەر ئەوە سەربگرێت ئەوا لەداهاتودا سەرەی ئەوانیش دێت و یەكە یەكە دەخرێنە لیستەوە.

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین قسە لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ كراوە لەسەر ئەم دۆسیەیە و پێی وتراوە كە ئەنجومەنەكە مافی ڤیتۆی نییە و هەوڵی دەربڕینی ناڕەزایی نەدەن، ئەگەری زۆریش هەیە بڵاونەكردنەوەی بەلاغی كۆتایی كۆبونەوەكە هەر پەیوەندی بەوەوە هەبێت .

هەندێك سەرچاوە لەناو یەكێتی پێیان وایە ئەگەری پاشەكشە لە بڕیارەكانی سەركردایەتی هەیە سەبارەت بە سزادانی هەلابەختیار و قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق.یاخود لەوانەیە بڕیارەكان بێدەنگەی لێبكرێت و هیچ فەرمانێكی پێ‌ دەرنەچێت و بەو شێوەیەش نەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری