ڕێگا تایبەتەکەی كیم جۆنگ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆریای باكور

ڕێگا تایبەتەکەی كیم جۆنگ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆریای باكور

779 خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سیخوڕی لە كۆریای باشور ئاشكرای كرد، كە كۆریای باكور بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەشێوەیەكی تایبەت و جیاواز ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبونەوەی گرتۆتە بەر، بەشێوەیەك كیم جۆنگ ئۆن سەركردەی كۆریای باكور دوو كەسی بەلایەنی كەمەوە كوشتووە و پایتەختیشی داخستووە.
یەكێك لە شارەزایانی بواری یاسا دەڵێت:" ڕێكارەكانی تایبەت بە ڕێگری لە كۆرۆنا ڕێكارێكی نالۆژیكیە".


كوشتن و قەدەغەی ڕاوكردن:
ڕۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، كە "هاتای-كیونگ" وتویەتی كە هەواڵگری نیشتیمانیی بە یاسا ناسانی وتووە، كە دیكتاتۆر مانگی ڕابردوو بازرگانێكی ئاڵوگۆڕی دراوی لە پیۆنگ یانگ كوشتوە،چونكە بەرپرس بووە لە دابەزینی بەهای بانكی.
هەروەها لە مانگی ئابدا، بەرپرسێكی باڵا كوژراوە، چونكە پابەند نەبووە بەو یاسایانەی كە بۆ هاوردەی كەلوپەل لە دەرەوە دەركراوە.
هەروەها لە هەوڵێكی سەرسورهێنەردا و بۆ ڕزگاركردنی وڵات لە پەتای كۆرۆنا (كۆڤید-19) كۆریای باكور ڕاوە ماسی و بەرهمهێنانی خوێی قەدەغە كردووە،بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە توشی ئاوی دەریاكان نەبێت.


هەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرای دەكەن، كە مانگی ڕابردوو پیۆنگ یلنگ بەهۆی ترسی بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا داخراوە.
سەرچاوەیەك بە ئاژانسی " رۆیتەرز"ی ڕاگەیاند، كە هاككەران هەوڵی بە ئامانجگرتنی كۆمپانیای " ئیسترا زینكا" بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان دەدەن،كە ڤاكسینی كۆرۆناش بەرهەمدەهێنێت، ئەو كەسانە لە ڕێگای نامەی وەهمی لە " واتساب" و " لینكید ئین"ەوە دەیانەوێت ئەو كارە بكەن.
ئەو هاككەرانە خۆپیشاندانیان كردووە و وا خۆیان نیشانداوە كە كارمەندی كۆمپانیاكانی " واتساب" و " لینكید ئین"ن، لەگەڵ كارمەندانی كۆمپانیای دەرمانەكە قسەیان كردووە،پێیان ڕاگەیاندوون كە كاریان پێدەدەن، دواتر بە نامە ڕوونكردنەوەیان لەسەر كارەیان بۆ ناردوون، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو نامەیە ڤایرۆس بووە و بەهۆیەوە توانیویانە بچنە كۆمپیوتەرەكانیانەوە.


مینڕێژكردنی سنور:
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان لەم مانگەدا ئاشكرایان كرد، كە كۆریان باكور بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسەكە، ناوچە سنورییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ چین مینڕێژكردووە.
دەزگای هەواڵگری كۆریای باشور هۆشداری لەم ڕێكارانەی كۆریای باكور دەدات و ئاماژە بەوە دەكات لە دوور مەودادا دەبێتە مایەی داڕمان، چونكە ئەو وڵاتە ژێرخانێكی ئەوتۆی تەندروستی نیە.
كارمەندانی هەواڵگری كۆریای باشور دەڵێن:" سەرمان لەو كارانە سوڕماوە".
یاسای باری لەناكاوی كۆریای باكور بە دەق دەڵێت:" ئەو بەرپرسانەی ناتوانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن، ئەوە بە كوشتن سزا دەدرێن".
كۆریای باكور بەهۆی ترسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هیچ كاڵایەك لە دەرەوە هاوردە نەكات، تەنانەت لە كۆریای باشوریشەوە.