موحسین ڕه‌زاییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردندا

دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین چیرۆكی كاندیده‌ چه‌ندباره‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌

موحسین ڕه‌زاییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردندا

1724 خوێندراوەتەوە

موحسین ره‌زایی، یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ كاریگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران، ماوه‌یه‌كی زۆر فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بووه‌، بروانامەی دکتۆرای لە زانستی ئابوریی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە، ئێستا سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌ و باوه‌رپێكراوی عه‌لی خامنه‌ییه‌، موحسین ڕه‌زایی له‌ 1993 به‌رده‌وام خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران كاندید ده‌كات، به‌جۆرێك ئێستا بووه‌ته‌ نوكته‌ له‌ ناو ئێرانییه‌كاندا، ده‌ڵێن گوایه‌ له‌ دوایین خۆكاندیدكردنی چووه‌ته‌ لای كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تاران، ئه‌وانیش پێیان وتووه‌ "به‌مه‌رجێك ده‌نگ پێده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌وچوویت، ئیتر خۆت كاندید نه‌كه‌یته‌وه‌".
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق زۆر كه‌س ده‌بینرێن كه‌ بارودۆخیان وه‌ك موحسین ڕه‌زاییه‌ به‌رده‌وام خۆیان كاندید ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌رناچن، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا كۆلأ ناده‌ن و پێیانوایه‌ ڕۆژێك دێت بچنه‌ سه‌ر كورسی په‌رله‌مان، كه‌ ئێستا له‌ ناو خه‌ڵكدا به‌ "كاندیده‌ چەندباره‌كان" ناوده‌برێن.

 

dc
موحسین ڕەزایی لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ـ ٢٠١٧


قومریه‌ محه‌مه‌د، چه‌ند جارێكه‌ خۆى كاندید ده‌كات و هه‌ر ده‌رناچێـت، سه‌باره‌ت به‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت:" من سێجاره‌ خۆم كاندید ده‌كه‌م و ده‌رناچم به‌ڵام كۆڵ ناده‌م و ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌چم بۆ جارى چواره‌میش خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ بروا و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه‌ كه‌ بگات به‌ ئامانجه‌كه‌ی". 

،،

قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی کاندیدی کۆمەڵ: من سێجاره‌ خۆم كاندید ده‌كه‌م و ده‌رناچم به‌ڵام كۆڵ ناده‌م،  ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌چم بۆ جارى چواره‌میش خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ بروا و متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه‌.

 


ئه‌م كاندیده‌، كچی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆچكردووی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مجاره‌یان حزبه‌كه‌ى وازى لێ نه‌هێناوه‌ و پێشنیازیان بۆ كردووه‌ خۆى كاندید بكات. ده‌شڵێت:"من دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵى ئیسلامیم و ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌ منیان خۆش ده‌وێت و ده‌نگیان پێداوم به‌ڵام خوا نه‌یكردووه‌ به‌ نسیبم كه‌ جارانى پێشوو ده‌رنه‌چم".

 

dc
قومریە شێخ محەمەد بەرزنجی لەگەڵ چەند منداڵێک بانگەشە بۆ لیستی کۆمەڵ دەکەن


شیروان شه‌مێرانی، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه‌، لەکاتێکدا هه‌ڵبژاردنی 2014ش بۆ په‌رله‌مانی عێراق خۆی كاندید كرده‌وه‌ دیسان ده‌رنه‌چوو.
ئه‌و سێیه‌م جاره‌ خۆی كاندید ده‌كات و له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی ڕاگه‌یاند:"كێشه‌ نییه‌ جارى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چیت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ دووه‌م جاردا به‌ كێشه‌كان بزانیت و هه‌وڵی ده‌رچوون بده‌یت، چونكه‌ له‌ وڵاتانى پێشك كه‌وتووش كاندید هه‌یه‌ 12 جار خۆى كاندید كردووه‌". 

،،

شیروان شه‌مێرانی، کاندیدی یەکگرتوو: كێشه‌ نییه‌ جارى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چیت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ دووه‌م جاردا به‌ كێشه‌كان بزانیت و هه‌وڵی ده‌رچوون بده‌یت،  "قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكه‌م ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌ یان نا، چونكه‌ دڵنیام ئه‌مجاره‌ من ده‌رده‌چم بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق".

 


ده‌شڵێت:" هه‌ندێ كات ئه‌و كاندیده‌ى ده‌رناچێت هۆكارى كه‌سى و خودى كاندید نییه‌، به‌ڵكو زۆرجار ململانێی حزبى وا ده‌كات هه‌ندێ كاندید ده‌ربچن و هه‌ندێكى دیكه‌ ده‌رنه‌چن، هه‌ندێ كاتیش ناسراوى ڕۆڵی سه‌ره‌كى هه‌یه‌ بۆ ده‌رچوونى كاندید، هه‌ندێك كاندید كه‌سی زۆر شاره‌زاو لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوون به‌ڵام ده‌رنه‌كه‌وتنیان وا ده‌كات كه‌ خه‌ڵك نه‌یان ناسێت و ده‌رنه‌چن".

df
شیروان شەمێرانی بەشداری لە کەمپینی هەڵبژاردنی حزبەکەی دەکات ـ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٤.١٤


سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ شانسی ده‌رچوونی نه‌بوو وه‌ك پێشوو جارێكی تر خۆی كاندید ده‌كاته‌وه‌، شیروان شه‌مێرانی وتی:"قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكه‌م ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چم خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌ یان نا، چونكه‌ دڵنیام ئه‌مجاره‌ من ده‌رده‌چم بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عێراق". 

،،

به‌هرۆز عه‌لى، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆران: شتێكى زۆر ئاساییه‌ كه‌ كه‌سێك زیاد له‌ جارێك خۆى كاندید بكات، من شاره‌زاى عێراقم بۆیه‌ جارێكى دیكه‌  خۆم كاندید کرد، منیش ده‌متوانى به‌ قسه‌ى زل و بێ كردار هه‌ستى خه‌ڵك بجوڵێنم و ده‌ربچم به‌ڵام نه‌مكرد..

 


به‌هرۆز عه‌لى، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و پێشتریش خۆی كاندید كردووه‌ به‌ڵام شانسی ده‌رچوونی نه‌بوو، به‌هرۆز عه‌لی به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌ڵێت:" خه‌ڵكى هۆشیارى نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، ئه‌گه‌رنا شتێكى زۆر ئاساییه‌ كه‌ كه‌سێك زیاد له‌ جارێك خۆى كاندید بكات، من شاره‌زاى عێراقم بۆیه‌ جارێكى دیكه‌ خۆم كاندید کرد بۆ په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌گه‌ر شاره‌زاییم له‌ عێراق و كاروبارى ده‌وڵه‌تداریی نه‌بوایه‌ خۆم كاندید نه‌ده‌كرده‌وه‌".

dc
بەهرۆز عەلی کاندیدی گۆران لە پارێزگای سلێمانی

 
كاندیده‌كه‌ی گۆران، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆڵ نادات و ئاماده‌یه‌ چه‌ند جارێكى دیكه‌ش خۆى كاندید بكاته‌وه‌ چونكه‌ ئامانجى هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكات.
به‌هرۆز عه‌لی ده‌شڵێت:" من سیاسه‌ت به‌ زانست ده‌كه‌م نه‌ك وه‌كو هه‌ندێ كاندید كه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى بێ بنه‌ما و جوڵاندنى لایه‌نى سۆزداریی خه‌ڵك ده‌رچوون، منیش ده‌متوانى به‌ قسه‌ى زل و بێ كردار هه‌ستى خه‌ڵك بجوڵێنم و ده‌ربچم به‌ڵام نه‌مكرد.
12ی مانگی داهاتوو، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌، زیاتر له‌ 7300 كه‌س بۆ 329 كورسی په‌رله‌مان خۆیان كاندید كردووه‌، كه‌ 9 كورسیان كۆتای كه‌مینه‌كانه‌

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان