زاوای ئەردۆگان لە ئەستەنبوڵ دەردەكەوێتەوە

زاوای ئەردۆگان لە ئەستەنبوڵ دەردەكەوێتەوە

311 خوێندراوەتەوە

بیرات بەیرەق " زاوای ئەردۆگان" لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە وەزارەتی گەنجینە و دارایی لە مانگی تشرینی دووەمدا، لە هیچ شوێنێك دەرنەكەوت، بەڵام فاتیح تیلی رۆژنامەنوس بانگەشەی ئەوە دەكات، كە زاواكەی ئەردۆگان ئێستا لە ئەستەنبوڵە كە بە گەورەترین شاری توركیا دادەنرێت.


تایلی لە ڕاپۆرتێكیدا كە بۆ ماڵپەڕی كەناڵی " خبر ترك"ی نوسیوە و ڕۆژی هەینی بڵاو كرایەوە دەڵێت:" زاوای سەرۆك هەندێك كاتەكانی لەگەڵ باوكی لە ترابزۆن بەسەردەبات، كە شارێكەو دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی توركیاوە، دوای ەوەش هەفتەیەكی لە قەتەر بەسەر بردووە".

،،

دوای ئەوەی لە پۆستەكەی لابرا، شوێنی بەیرەق بە نهێنی مایەوە، ئەمەش زیانێكی زۆری لە لیرەی توركی دا، هەندێك كەس لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە بۆچوونیان وایە،كە ئەو چۆتە لەندەن، بۆ ئەوەی ژیانێكی نوێ لەوێ دەست پێبكات، هەندێكی دیكەش دەڵێن چۆتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.


بەڵام تایلی دەڵێت:" وەزیری پێشوو لە بەشی ئاسیای گەروی بوسفۆر لە ئەستەنبوڵ بەدوای باڵەخانەدا دەگەڕێت، پلانی هەیە كۆمپانیایەكی راوێژكاری دابمەزرێنێت،بەڵام تاكو ئێستا باڵەخانەیەكی گونجاوی نەدۆزیوتەوە.


لەلایەكی دیكەوە، ئۆپۆزسیۆنانی توركیا و چەندین رۆژنامەنوس دیار و شیكار، داوا دەكەن كە لێپێچینەوە لە وەزیری پێشووی دارایی بكرێت،لەسەر ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی كرد، كە وای كرد بانكی ناوەندی دەیان ملیار دۆلاری یەدەگی خەرج بكات، كە پێی وابوو بۆ بەرگری كردنە لە لیرەی توركی، كە ئەمەش وای كرد كە بە نەرێنی كار بكاتە سەر یەدەگی دراوی بیانی.