نوسین دەربارەی بەکرێگیراوە ڕوسەکان لە سوریا، مردنی تەمومژاویی ماکسیم بۆرۆدین

نوسین دەربارەی بەکرێگیراوە ڕوسەکان لە سوریا، مردنی تەمومژاویی ماکسیم بۆرۆدین

1550 خوێندراوەتەوە

و: ئاسان محەمەد

هەفتەی پێشوو بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ڕۆژنامەنووسێک دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ناو  ماڵەکەی خۆیدا لەشاری يكاتيرينبورغ ی ڕووسیا، گومان و پرسیاری دروست کردووە، بەتایبەت ئەو نووسراوە سەرنجڕاکێشانەی کە دۆزراونەتەوە لە ماڵەکەی جێگەی مشتومڕن و  کە باسە لە سیخوڕ و بەکرێگیراوە ڕوسییەکان دەکەن لە سوریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، تەرمی ماکسیم بۆرۆدین دوای مردنی لە باڵەکۆنی شوقەکەی خۆی لە نهۆمی پێنجەم، شوێنەواری لێدان و ئەشکەنجەی تووندی پێوە دیار بووە، بۆیەش پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە، دەسەڵاتدارانی ڕوسیاش نکوڵی لەوە دەکەن کە دۆسیەکە تاوانکاریی بێت، ئەمەش پرسیار و گومانێکی فراوانی دروست کردووە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین بە گشتیی و ئازادی ڕۆژنامەوانی بەتایبەتی.

ماکسیم بۆرۆدین، تەمەنی لە 32 ساڵ تێپەڕی بوو کاتێک وەک پەیامنێر لە دامەزراوەیەکی رۆژنامەوانیی ناحکومی بەناوی نوفی دین کاری دەکرد، ئەو قاڵببوەوە لە کاری ڕۆژنامەوانیدا و ناوبانگی پەیدا کردبوو، بەتایبەت لەو زنجیرە ڕاپۆرتانەی کە دەرباری کۆمپانیایەکی سەربازی تایبەتی ڕووسی بەناوی ڤاغنز دەینوسی و هەروەها چەند زنجرە باسێکی تریش دەربارەی گرفتە نێوخۆییەکان و زیندانەکان و بەرپرسە گەندەڵەکانی ڕوسیا.

،، 

ماکسیم بۆرۆدین، تەمەنی لە 32 ساڵ تێپەڕی بوو وەک پەیامنێر لە دامەزراوەیەکی رۆژنامەوانیی ناحکومی کاری دەکرد، ئەو قاڵببوەوە لە کاری ڕۆژنامەوانیدا و ناوبانگی پەیدا کردبوو، بەتایبەت لەو زنجیرە ڕاپۆرتانەی کە دەرباری کۆمپانیایەکی سەربازی تایبەتی ڕوسی لە سوریا بەناوی ڤاغنز دەینوسی لەگەڵ چەند زنجرە باسێکی تریش دەربارەی زیندانەکان و بەرپرسە گەندەڵەکانی ڕوسیا.

 

پۆلیسی ڕوسیا بە دووری دەزانێت کە ماکسیم بۆرۆدین خۆی کوشت بێت، چونکە دوای خۆی هیچ نوسینێکی جێنەهێشتووە، بەڵام بەدووریشی دەزانێت کە ڕووداوێکی تاوانکاریی بێت بەڵکو دەڵێن تەنهاوتەنها ڕووداوێکی مردن بووە، بەڵام بە وتەی شایەتحاڵان پێشتر چەند ڕووداوێک هاوشێوە ڕوویداوە کە دەیسەلمێنێت مردنی ماکسیم بۆرۆدین ڕووداوێکی تاوانکارییە، ماکسیم بۆرۆدین ساڵی ٢٠١٧ بە چەند ڕۆژنامەنوسێکی ڕاگەیاندبوو کە بە بوتڵی شوشە کێشاویانە بەسەریدا و پەلاماریانداوە دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی کارێکی ڕۆژنامەوانی درامی مێژوویی جێگە مشتومڕ لە ڕوسیا کە بڵاوکرایەوە بە ناوی (ماتیلدا)

df
ماکسیم بۆرۆدین

ڕۆژنامەی گاردیان پەیوەندی کردووە بە ڤياتسلاف بشكوف، کە چالاکوانێکی بواری ماڤی مرۆڤە لە ڕوسیا ئەو دەڵێت:"ماکسیم بۆرۆدین باشترین ڕۆژنامەنووس بووە و یەکێک بوو لە لێکۆڵەرە گەورەکان و کارەکانیشی تا ئەوپەڕی سنور ترسناک بوون".

ماکسیم بۆرۆدین، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی 11ی نیسانی ٢٠١٨ پەیوەندی بەهاوڕێکەیەوە دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت کە چەکدارێک لە نزیک شوقەکەی و چەند دەمامکدارێکی بەرامبەر باڵەخانەکەی بینیووە، ماکسیم بۆرۆدین، ویستوویەتی پارێزەر بۆ خۆی بگرێت، بەڵام پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو چەکدارانەی ئەو بینیوونی کاری خۆیان هەیە و پەیوەندیان بە ئەوە نییە.

،،

ماکسیم بۆرۆدین لە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی، بوونی بەکرێگیراوانی ڕوسی ئاشکرا کردووە لە سوریا کە بە (کۆمەڵەی ڤاغنر) ناودەبرێن، بەشداریان کردووە لە  هاوکاری سوپای سوریا بۆ هێرش دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

 

ماکسیم بۆرۆدین لە لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی، بوونی بەکرێگیراوانی ڕوسی ئاشکرا کردووە لە سوریا کە بە (کۆمەڵەی ڤاغنر) ناودەبرێن، بەشداریان کردووە لە  هاوکاری سوپای سوریا بۆ هێرش دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.

مردنی ماکسیم بۆرۆدین مشتومرێکی نێودەوڵەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ناڕەزایەتی گەورەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی لێکەوتەوە، ڕێکخراوەکان مردنی ئەو بە مەرگێکی گوماناویی و تەمومژاویی سەیر دەکەن، داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار  کردووە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی تێروتەسەل و بێلایەنانە بکرێت. 

ماکسیم بۆرۆدین سەرقاڵ بووە بە لێکۆڵینەوەی جیاجیاوە بەتایبەت، لێکۆڵینەوە لە بواری سیاسی و سەربازی و هەواڵگری و هەڵبژاردن.

 چی نوسیووە دەربارەی بەکرێگیراوە ڕوسەکان لە سوریا ؟ 

ماکسیم بۆرۆدین لە شرۆڤە و رابۆرتە بنكۆلكارييهكانيدا باس لە بوونی سیخور و بەکرێگیراوی ڕووسی دەکات لە سووریا کە ناسراوبوون بە کۆمەڵەی ڤاغنر، کە چۆن یارمەتی سوپای سوریان داوە بۆ هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەو یەکەم کەس بوو کە هەستا بە ئاشکراکردنی دۆسیەی بەکرێگیراوانی ڕوسیا لە سوریا و چۆنیەتی هێرشکرنە سەر ئەو بەکرێگیراوانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە راپۆرتەکانیدا ئەوەی سەلماندووە کە  4ی مانگی ڕۆژی شوباتی ٢٠١٨  ئەندامانی ئەو کۆمەڵە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە سووریا کوژراون، دواتر سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕاپۆرتەکانی ماکسیم بۆرۆدینیان پشتڕاستکردەوە، بەتایبەت بەرپرسی پێشووی دەزگای سی ئای ئەی (مایک پۆمپیۆ) کە ئاماژەی بەوەدا نزیکەی 200 بەکرێگیراوی ڕوسیا لەشەڕەکانیاندا کوژارون لە دێرزوور.

،،

سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕاپۆرتەکانی ماکسیم بۆرۆدینیان پشتڕاستکردەوە، بەتایبەت بەرپرسی پێشووی دەزگای سی ئای ئەی (مایک پۆمپیۆ) کە ئاماژەی بەوەدا نزیکەی 200 بەکرێگیراوی ڕوسیا لەشەڕەکانیاندا کوژارون لە دێرزوور.

 

لەکۆتایدا ڕوسیا بەناچاری دانینا بەوەدا کە چەندەها هاوڵاتی ڕوس لە سوریا بوون بە قوربانی و برینداربوون، کەناڵی  بی بی سی ئاماژە بەوە دەکات کە،(کۆمەڵەی ڤاغنر) ژمارەیان دەگاتە 2500  کەس و موچەی مانگانەی هەر یەکێکیان دەگاتە 5300دۆلار و کاریان بۆ  دامەزراوەیەکی ئەمنی تایبەت کردووە. هۆکاری ناونانی کۆمەڵەکەش بە ڤاغنر بۆ بەرپرسەکەیان دەگەڕێتەوە کە ناوی عەمید (سەرتیپ) یان دیمیتری ئۆتکین، کە یەکێک بووە لە جەنگاوەرانی سوپای ڕوسیا و لە ڕابردوودا لە ئۆکرانیای ڕۆژهەڵات جەنگاوە و بزوتنەوەیەکیان هەبووە بەناوی ڤاغنر.

یەکەمین باسوخواستی بەکرێگیراوانی ڕوس لە سوریا

 ئاژانسی ڕۆیتەرز لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کوژرانی دوو لاوی ڕوسی لە سوریا ئاشکراکرد، یەکێکیان بەناوی ماکسیم کولغانوفی 38 ساڵە لە نزیک حەلەب ئەویتر بە ناوی سێرگی موروزوڤی 38 ساڵە لە نزیک تەدمور، ڕۆیتەرز ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دەستبەجێ هەردوو تەرمەکە بە فڕۆکەی سەربازی گەیەنراونەتەوە وڵاتی ڕوسیا و مەدالیای ئازایەتیان  لەلایەن سەرۆک ڤلادێمێر پۆتێنەوە دراوە خانەوادەی هەردوو کوژراو وەک ڕێز و وەفایەک بۆ قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو وڵاتەکەیان. ڕۆیتەرز دڵنیایی دەدات کە ئەو دوو هاوواتیە ڕوسییە  سەرباز نەبوون لە سوپای ڕوسیا، بەڵکو لەو پێکهاتە و کۆمەڵە بوون کە بریتیین لە هەزاران هاوڵاتی ڕووسی کە بە نهێنی لەلایەن مۆسکۆوە بەکاردەهێنرێن لە شەڕەکانی سوریادا.

dfc
یەکەیەکی چەکدارانی کۆمەڵەی ڤاغنزی ڕوسی ـ سوریا 

،،

تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ڕۆیتەرز کوژرانی دوو لاوی ڕوسی لە سوریا ئاشکراکرد، یەکێکیان بەناوی ماکسیم کولغانوفی 38 ساڵە لە نزیک حەلەب ئەویتر بە ناوی سێرگی موروزوڤی 38 ساڵە لە نزیک تەدمور،  کە دەستبەجێ هەردوو تەرمەکە بە فڕۆکەی سەربازی گەیەنراونەتەوە وڵاتی ڕوسیا و مەدالیای ئازایەتیان  لەلایەن سەرۆک ڤلادێمێر پۆتێنەوە دراوە بە خانەوادەکانیان.

 زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێیانوایە کە کێشەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری هەیە لە ڕوسیا، دەسەڵاتداران سانسۆری زۆریان خستووەتە بەردەم هەموو سێکتەرەکانی ڕاگەیاندن، کۆتا نمونەش لەمانگی ڕابردوودا بوو کە دامەزراوە چاودێرییەکانی ڕوسیا بۆ ڕاگەیاندن هۆشدارییان دابوو لە بەکارهێنانی(تێلگرام)،  لە ماوەی رابردووشدا هەستاون بە دانانی چەند یاسایەکی توند بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ڕوسیا لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەشێوەیەکی توند و نائاسایی بەربەست و ڕێگری داناوە بۆ ئەو میدیا ئازاد و سەربەخۆیانەی لە وڵاتەکەدا ماون و ڕێژەیان زۆرکەمە،  باج و یاسای زۆر قورسیان بەسەرا سەپاندوون، ئەو میدیاکار و کەناڵانەشی کە لەدەرەوەی وڵاتەکە کار دەکەن بە خائین و بەکرێگیراوی بێگانە لە قەڵەمیان دەدات.

باس لەوەش دەکات کە لەساڵی 1992 وە تائێستا 38 ڕۆژنامە نووس تیرۆرکراوە و تائێستا بکوژەکانیان ئاشکرا نەکراوە، بەگوێرەی توێژینەوەکانی ڕێکخراوی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنوسان کە بارەگاکەیان لە شاری نیویۆرکە، ڕێکخراوی فریدەم هاوس، لە ناو ڕیزبەندی ١٠٠ وڵات بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی ڕوسیای لە پلەی ٨٣ یەمین داناوە.