رەغد سەددام حسێن:  خۆزگە فیدراڵی عیراقیم نەدیبایە

رەغد سەددام حسێن: خۆزگە فیدراڵی عیراقیم نەدیبایە

1209 خوێندراوەتەوە

رەغد سەددام حسێن، كچی سەرۆكی پێشووتری عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی " العربیە" باس لە كۆمەڵێك بیرەوەری و دیدو بۆچوونی خۆی لەسەر پرسە سیاسیەكانی عیراق دەكات، ئەو هیواخوازە كە عیراق نەبووایە بە وڵاتێكی فیدراڵی ، پێی وایە ئێران بە ویستی خۆی دەستوەردان لەكاروباری عیراق وەردەدات ، هەروەها دیموكراتیەتی ئێستای عیراق بە " ساختە" ناوزەند دەكات.


دابەش بوونی عیراق:
رەغد لەسەر دابەش بوونی عیراق یان بوونی بە دەوڵەتێكی فیدراڵی زۆر نیگەرانە و دەڵێت:" هیواخوازنەبووم ئەم ڕۆژەی وڵاتەكە ببینم".
عیراقیەكان لەسەردەمی باوكمدا خۆش دەژیان و بەشكۆ بوون:
لەبارەی ئەوەی كە ئایا دۆخی عیراقیەكان لەسەردەمی سەددام حسێندا چۆن باش بوو، لەكاتێكدا ئازادیان نەبوو؟ ئایا توندی باوكی بیانوویەكی هەبوو، دەڵێت:" هەرگیز ئەو پرسیارەم لێنەكردووە".
دەشڵێت:" هەندێك بڕیار پێویستی بە توندی هەبوو، بەڵام هەرگیز لەگەڵ توندییەكی رەهادا نەبووم، باوكم لەگەڵ عیراقیەكان هاوسۆز بوو، چەندین گرتە وەك بەڵگە لەسەر ئەوە هەیە".
لەبارەی دۆخی عیراقیەكان لە سەردەمی باوكیدا دەڵێت:" عیراقیەكان ئەو كات بە شكۆوە دەژیان، ترسی لەدەستدانی خۆشەویست و رزقیان نەبوو،بەڵام لە هەندێك كاتی دیاری كراودا بە توندی مامەڵە كراوە".
لەبارەی ئازادی و خۆشگوزەرانیەوە دەڵێت:" كاتێك سەرۆكت سەددام حسێنە، پێویستە لەسەرت لە نێوان خۆشگوزەرانی و ئازادی یەكیان هەڵبژێریت".


باوكم نەرم و نیان بوو:
رەغد باسی منداڵی خۆی دەكات و بە یادەوەریەكی جوانی ناوزەند دەكات و لەبارەی مامەڵەی باوكیشیەوە دەڵێت:" ئەو بە سۆزەوە لە باوەشی دەگرتم، نە لەگەڵ من و نە لەگەڵ براكانم توندی نەنواندووە،وەك ئەوەی باس دەكرێت".
دەشڵێت:" ناكرێت كەشوهەوای ماڵەوە باسی پرسە سیاسیەكانی تێدا نەكرێت، ئێمەش باسمان دەكرد"،هەروەها باس لەوەش دەكات، كە زۆر قورس بووە، كە لەبری دایكی جارێكیان پێشوازی لە سەرۆكی بیلا روسیا كردووە".
قورسترین بریاریشی ئەو كاتەبووە، كە دوای دەستگیر كردنی باوكی بڕیاری داوە بەرگری لە باوكی بكات.

ئێرانیەكان دەستیان بەسەر عیراقدا گرتووە:
رەغد لەو چاوپێكەوتنەیدا، ئاماژە بە دەستوەردانی ئێران لە كاروباری عیراق دەكات و دەڵێت:" ئێرانیەكان دەستیان بەسەر عیراقدا گرتووە، دوای ئەوەی دەسەڵاتێكی ڕاستەقینە بوونی نەما، ئەوە ئێرانیەكان چیان پێخۆش بێت دەیكەن".
بۆچی تەنها ڕەغد دەردەكەوێت؟
رەغد لە بارەی ئەوەی كە بۆچی بەبەراورد بە خوشكەكانی، تەنها وێنەی ئەو دیارە و دەردەكەوێت؟، لە وەڵامدا دەڵێت:" من لە خوشكەكانم گەورەترم، كە ئەمەش لە ڕووی ئەدەبی و پێوەرە خێزانیەكانەوە، زۆر كەس لە ژیانی من ئاگادار نین،ڕیزبەندییەكی گرنگ هەیە، ڕێزێكی زۆر لە نێوانماندا هەیە،لەوەش زیاتر متمانەی زۆریان بە من هەیە، من جیناتی باوكمم هەڵگرتووە و متمانەیەكی زۆری پێم هەبوو".
دەگەڕێتەوە بۆ كاری سیاسی؟
رەغد دەڵێت:" هەموو شتێك كراوەیە و ئەگەری ڕوودانی هەیە".