س: بی بی سی
و: ئاسان محەمەد
له بۆردومانکردنی خه‌ستى فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دژى هه‌ندێک له هێزه‌كانى ڕوسیا له نزیك ناوچه‌ى (بلده خشم)ى نزیك پارێزگاى دێرزوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له 7ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، چه‌نده‌ها چه‌كى پێشكه‌وتوو و زرێپۆش و فڕۆكه‌ى جه‌نگى (ئاباشى) به‌هێزى تێدا به‌كارهات، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو کوژراو و بریندارانە بوو کە گومان لە ناسنامەیان کرا.
ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه كه له ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتى ڕوسى هه‌یه، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ڕێژه‌یه‌ك له كوژراوه‌كان ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منى ڕوسی تایبه‌تن كه كار ده‌كه‌ن له سوریا به ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسی و هه‌ڵگرى ناوى کۆمەڵەی (ڤاغنر)ن هاوشێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى (بلاك ۆتهرى) ئه‌مریكى كه دواى ساڵى 2003 له عێراقدا ئاشكرا بوون,
هه‌ماهه‌نگى و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له نێوان ڕوسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا، كه ڕووبارى فوڕاته و ناوچه‌ى ڕۆژئاواى ڕووبار هێزه‌كانى ڕوسیا و حكومه‌تى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان تێیدا چالاك و جێگرن,
رۆژهه‌ڵاتى ڕووباریش، ویلایه‌ته یهگرتووهكانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى و هێزەکانی سوریاى دیموكرات تێیدا باڵاده‌ستن، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى (داعش) تا سنوره‌كانى عێراق، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوشدا هه‌مانگیان هه‌بووه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى جوڵه ئاسمانى و زهمینیهكانى ئه‌و ناوچه‌یه و كه‌وتنى ئەسەدیش له مه‌به‌ستى ئه‌و دوو هێزه داگیركهرهى سوریادا نه‌بوو، لەکاتێکدا ئه‌سه‌د پێش ده‌ستێوه‌ردانى رٍوسیا له سوریا لە ئەیلولی ٢٠١٥ له دۆخێكى ناهه‌مواردا بوو.
،،
کۆمەڵەی (ڤاغنر) دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبەتی ڕوسیایە هاوشێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى (بلاك ۆتهرى) ئه‌مریكى كه لە دواى ساڵى 2003 له عێراقدا ئاشكرا بوون و بە ئەنجامدانی چەندین تاوان دژی مەدەنییەکانی عێراق تۆمەتبارن.
ئاژانسی بلۆمبێرگ له ڕۆژى 13 ی شوباتی 2018 دا له ڕاپۆرتێكدا باس له هێرشه‌كه‌ى 7ى شوبات ده‌كات كه تێیدا زیاتر له 200 كه‌س كوژراون و زۆرینه‌یان ڕووسی بوون، کە هاوكارى حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌سه‌دیان كردووه له كاتى هێرشه شكست خواردووهكهى بۆ سەر یه‌كه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا و هێزەکانی سوریاى دیموكرات له پارێزگاى (دێرزور)ى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.
هێرشه‌كه باره‌گاى هێزەکانی سوریاى دیموكرات و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرووه‌ته ئامانج كه پاسه‌وانى كارگه‌یه‌كى غاز بوون به‌ناوی (كونوكو) كه 8 كیلۆمه‌تر له سنوری نێوان هه‌ردوولاوه دووره، سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئاشكرایان كردووه كه له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و 200 بۆ 300ى تریش بریندار بوون كه زۆرینه‌یان ڕووسین، کە تەنها 8 كیلۆمه‌تر دوور بووه له هێڵى به‌ریه‌ككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا.
دوو چەکداری کۆمەڵەی ڤاغنر لە سوریا
ئه‌م ڕووداوانه له‌مه‌ڕ سوپاى ڕوسیا نوێ نین و زۆرجار حاڵه‌تى وه‌هایان تووش هاتووه له ڕابردوودا، ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕۆژى 3ى مانگى 9 ى ساڵى 2016 له شیكارییه‌كدا به ووردی باس له كوژرانى 2 به‌كرێگیراوى ڕوس ده‌كات كه له جه‌نگدا كوژراون و سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌ى (ڤاغنر) ن كه ناویان (ماكسیم كولغانوف) تەمەن 38 ساڵه له نزیك حه‌له‌ب، (سێرگى موروزوف) تەمەن 38 ساڵه لە نزیك ته‌دمور كوژراون، هه‌ردوو ته‌رمه‌كه به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت له مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌دا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ڕوسیا و خه‌ڵاتى ئازایه‌تى جوامێرییانن له‌لایه‌ن (ڤلادیمێر پۆتین) وه پێبه خشراوه و دراوە بە خانەوادەکانیان وه‌ك ستایشێك له پێناو قوربانیدان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
له شیكارییه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ساڵى 2016 ساڵێكى خراپ و خه‌مهێن بوو بۆ سوپای ڕوسیا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌سه‌دان سه‌ربازى ڕووس كوژراون و زیانى گه‌وره به‌ر سوپاكه‌یان كه‌وتووه، بەڵام به‌هیچ جۆرێك ڕێگا نه‌دراوه ئه‌م هه‌واڵانه بڵاو بكرێته‌وه، ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌رپرسى به‌كرێگیراوانی ڕوس له سوریا یه‌كێكه له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانى ڕوسیا، عەمید (دیمیترى ئۆكتین) ناوى له كۆمه‌ڵه‌كه ناوه (ڤاغنر) كه ناسناوى خۆیه‌تى و یه‌كێكه له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانى ڕوس له ئۆكرانیا، سه‌ره‌تای به‌شداریكردنى له جه‌نگه‌كانى سوریادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2013 و دوای ده‌ستێوه‌ردانى ڕوسیاش له سوریا به ڕێكه‌وتووه به‌ره‌و سوریا,
،،
ئێستا كۆمه‌ڵه‌ى( ڤاغنر) دامه‌زراوه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و ژماره‌ى كارمه‌نده‌كانى نزیكه‌ى 2000 كه‌سه، له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌مید (دیمیترى ئۆكتین) دامه‌زراوه كه كه‌سى نزیك و باوه‌ڕپێكراوه پۆتینه و یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره ئازاكانى ڕوس و خه‌ڵاتى سه‌رۆكى پێدراوه، ئەو به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ى توندى سوپاى ئه‌مریكا كه‌وتووه له كاتى جه‌نگى خۆرهەڵاتی ئۆكرانیادا,
ئێستا كۆمه‌ڵه‌ى( ڤاغنر) دامه‌زراوه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و ژماره‌ى كارمه‌نده‌كانى نزیكه‌ى 2000 كه‌سه، له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌مید (دیمیترى ئۆكتین) دامه‌زراوه كه كه‌سى نزیك و باوه‌ڕپێكراوه ڤلادیمیر پۆتینه و یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره ئازاكانى ڕوس و خه‌ڵاتى سه‌رۆكى پێدراوه، ئەو به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ى توندى سوپاى ئه‌مریكا كه‌وتووه له كاتى جه‌نگى ئۆكرانیاى ڕۆژهه‌ڵاتدا,
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سانه كار بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كه‌ن و وه‌ك به‌كرێگیراو په‌یوه‌ندییان به یه‌كه‌كانى سوپاوه نییه، هیچ كاتێك ڕێگە نه‌دراوه كه میدیا زانیاریی و ناو و ناونیشان و ژماره‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بزانێت، هیچ كاتێكیش ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كانى جه‌نگیان ئاشكرا نه‌كردووه و به نهێنى ماوه‌ته‌وه,
کۆمەڵەکە هه‌موو پێداویستیه‌كیان له‌به‌ر ده‌ست دایه و وه‌ك باس ده‌كرێت كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌موو وێستگه‌كانى نه‌وت و گاز ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن و قۆرخى بكه‌ن بۆ ڕوسیا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌رده‌ستن، ئه‌و هاوڵاتیه ڕوسییانه وه‌ك به‌كرێگیراو كاریان بۆ ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت كردووه به‌هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ سوپاى ڕوسیا و به فڕۆكه‌ى سه‌ربازى تایبه‌ت كاری گواستنه‌وه‌یان كردووه، یارمه‌تى سه‌ربازه‌كانیان داوه له جه‌نگه‌كاندا و تیمار و چاره‌سه‌رییان بۆ كردوو، ڕۆڵى هانده‌ر و پێشه‌نگیان بینیووه بۆ سوپاكه,
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ى 7ى شوبات پێگه‌ى هه‌واڵى (كومسمۆلسكایا براڤدا)ى نزیك له سوپاى ڕوسیا ئاشكرای كردووه له زارى سه‌ربازێكى سوپاى ڕوسه‌وه کە یه‌كه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڤاغنر هه‌وڵیانداوه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر وێستگه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى گازدا، ئەو وێستگەیە له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كان بووه و بهكرێگیراوان وه‌هایان پێشبینى كردووه كه هێزه كوردییه‌كان له‌وێ پاشه‌كشه‌یان كردبێت، كه پێشتر پاسه‌وانى ئه‌وێیان ده‌كرد، بۆیه ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان ئاگادارى سوپاى ڕوسیایان كردووه كه پاشه‌كشه بكه‌ن، ئەگەرنا ده‌ست به بۆردومان ده‌كه‌ن,له وه‌ڵامى ئه‌وه‌دا ڕوسه‌كان وتویانه كه ئێمه له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا هیچ جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازى ناكه‌ین به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك هاتووین,
چەکدارێکی کۆمەڵەی ڤاغنر لە سوریا
سه‌رچاوه ڕوسیه‌كه له زارى بهكرێگیراوێكهوه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه ڕاسته‌وخۆ سوپاى ئه‌مریكا بۆردومانى چڕوخه‌ست و قڕكه‌رى ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌تا به زرێپۆش و پاشان به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت، به جۆرێك كه بۆردومانەکە جه‌سته‌ى مرۆڤى ده‌توانده‌وه له‌گه‌ڵ كانزاكاندا، له‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌ى كوژراوان 600 یان 300 نه‌بوو به‌ڵكو یه‌كه‌ى پێنجه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ناو چوو و توایه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كانمان,
سایتى abc ئه‌مریكی كۆتایی ساڵى ڕابردوو شیكارییهكى ووردی له ژێر ناونیشانى (سوپاى نهێنى ڤلادیمیر بۆتین.. هه‌زاران بەکرێگیراوی ڕوسی ده‌جه‌نگن له سوریا) بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له كۆمه‌ڵه‌ى (ڤاغنر)یش ده‌كات كه ژماره یان 3 هه‌زار كه‌سه و ساڵى 2015 له سوریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه,، باس له پشتگیریکردنی ڕوسیاش كراوه بۆ ناردنىان له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ( پۆتین).
،،
سایتى abc ئه‌مریكی كۆتایی ساڵى ڕابردوو شیكارییهكى ووردی له ژێر ناونیشانى (سوپاى نهێنى ڤلادیمیر بۆتین.. هه‌زاران بەکرێگیراوی ڕوسی ده‌جه‌نگن له سوریا) بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له كۆمه‌ڵه‌ى (ڤاغنر)یش ده‌كات كه ژماره یان 3 هه‌زار كه‌سه و ساڵى 2015 له سوریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه,، باس له پشتگیریکردنی ڕوسیاش كراوه بۆ ناردنىان له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ( پۆتین).
سوپاى ڕوسیا سه‌ركه‌وتنى له سوریا به‌ده‌ست هێنا، ئه‌گه‌ر ئه‌م بەکرێگیراوانە بكوژرێن ئه‌وا ده‌نگدانه‌وه‌ى نابێت و چونكه له ڕیزى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌دا نین، هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه كه بهکرێگیراوەکان كۆگاكانى نه‌وت و گازیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و بازرگانى پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا و كۆمپانیای (ئیفرۆ بولیس) روسی كه خاوه‌نه‌كه‌ى كه‌سێكى نزیكى پۆتینە و نازناوەکەى (چێشت لێنهرى پۆتین) ه، كه %80ى داهاتى كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه و بۆ ماوه‌ى 5 ساڵه بازرگانى پێوه ده‌كات و به گروپه چه‌كداره‌كان و داعشى ده‌فرۆشێت,
سه‌رچاوه‌ى پێشوو ئاشكراى كردووه كه كۆمپانیای (ئیفرۆ بولیس) كه له سانت پێترسبۆرگه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى (ڤاغنر) یه‌ك دامه‌زراوه‌ن و دووڕووى یه‌ك دراون، خاوه‌نى كۆمپانیای (ئیفرۆ بولیس) كه ناوى (یەفگینی بریگوزین) ه ناسراوه به چێشتلێنه‌رى سه‌رۆك، كه به‌ركه‌وته‌ى سزاى سوپاى ئه‌مریكا بوو له ئۆكرانیا به‌هۆى ڕۆڵى كاریگه‌ریه‌وه لهجهنگەکەدا، كۆمپانیای (ئیفرۆ بولیس) كه خاوه‌نه‌كه‌ى له بوار خزمه‌تگوزاریی خۆراكیشدا كار ده‌كات,
ئەلێکسی ناڤالنی سه‌رۆكى ئۆپۆزسیۆنى ڕوسیا ده‌ڵێت كه كۆمپانیاكه‌ى (یەفگینی بریگوزین) ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیدا، وه ساڵى 2016 له پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆیدا ئه‌وه‌ى پشت ڕاست كردووه‌ته كه كار له بوارى خۆراكدا ده‌كات، هه‌روه‌ها كار له بوارى كانزا و به‌رهه‌مهێنانى گاز و نه‌وتیشدا ده‌كات، نوسینگهشى له دیمهشقى پایته‌ختى سوریا كردووه‌ته‌وه,
ئه‌م ڕووداوانه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕوسیا‌و ئه‌مریكا ته‌نها جه‌نگى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌كه‌ن له سوریا، ئه‌و ڕووداوه‌ى له وێستگه‌ى گازى (كۆنكۆ) ڕویدا ئەوەیە،کە ده‌توانین بڵێین ڕوسیا هێرشى بردووه بۆ سه‌ر ئه‌م وێشتگهیه و وای زانیوه كه هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه، بۆیه ڕوسیا باسى له چۆنیه‌تى ڕوداوه‌كه و ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه و ژماره‌ى كوژراوانى نه‌كردووه، باسى ئه‌و چه‌كداره نهێنیانه‌ى خۆى نه‌كردووه له ڕوسیا و ته‌نها باسى له‌وه كرد كه واشنتۆن ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت سامانى سوریادا بگرێت,
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوساشدا باس له‌وه كراوە، كه "دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵەتانه بۆ بوونى ناشه‌رعى سوپاى ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه له سوریا، ئه‌مریكا هێزێکی نا شه‌رعییه له سوریا و شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كان ناكات به‌ڵكو به‌دواى قۆرغكرنى سامان و سه‌رچاوه‌ى ئابورىی سوریایهوە، بۆیە ده‌بێت سامان و ئابوریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى سوریا".