بەكارهێنانی چەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەراندا

هەر لەسەرتاوە حیزبە چەپەكانی ئەڵمانیا مەترسییان هەبوو چەكی هاوپەیمانان لە ململانێی ناوخۆیی بەكاربهێنرێت

بەكارهێنانی چەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەراندا

1064 خوێندراوەتەوە


ترس‌و نیگەرانیییەكانی حیزبە چەپە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردن‌و پێدانی چەكی ئەڵمانی بە پێشمەرگە لەسەروبەندی سەرهەڵدانی شەڕی دژ بەداعشدا بوویە واقیع‌و ئەو چەكانە لە ململانێ ناوخۆییەكاندا بەكار هێنران.

هاوكات لەگەڵ بڕیاری پێدانی چەك بەپێشمەرگە لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە، حیزبە چەپەكانی ئەو وڵاتە، كە بەرەی ئۆپۆزیسیۆنن، نیگەرانییان دەربڕی‌و ترسی ئەوەیان خستەڕوو كە ئەو چەكانەی حكومەتی ئەڵمانیا دەیداتە پێشمەرگە لە ململانێی نێو خۆی هێزە چەكدارە كوردییەكاندا بەكار دەهێنرێت.

،،

وەفدێكی حیزبە چەپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئەڵمانیا لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ناردنی چەكی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە سەردانی پەرلەمانیان كردووەو هۆشداری ئەوەیانداوە كە ئەو چەكانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆو ململانێی نێوان هێزە كوردییە چەكدارەكاندا بەكار نەهێنرێت


بینینی ئەو چەك و جبەخانە سەربازییەی كە پێشمەرگە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەریگرتبوو لە شەقام و كۆڵانەكان لەكاتی سەركوتكردن و دامركانەوەی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی كوردستان. جارێكی دیكە ئەو پرسیارەی تۆخكردەوە كە ئایا ئەو چەكانەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داویەتی بە پێشمەرگە لە كێشەو ململانێ‌ ناوخۆییەكان و ڕوبەڕوبونەوەی خەڵكی سڤیل بەكارناهێنرێت؟

لەپاش بڵاو بوونەوەی فرۆشتن‌و مامەڵە پێكردنی چەكە ئەڵمانییەكان لەبازاڕەكانی كوردستاندا لە میدیا ئەڵمانییەكاندا، جارێكیدیكە بەكارهێنانی ئەوچەكانەی ئەڵمانیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی داعش ناردبووی بۆ پێشمەرگە لە دژی خۆپیشاندەران، لەڕۆژانی ڕابردوودا، دەبێتەوە باسی میدیا ئەڵمانییەكان‌و بابەتەكەش دەگەیەنرێتە ناوەندی بڕیاری ئەڵمانیا.

،،

" لە ڕێگەی ڕەوەندی كوردییەوە لە ئەڵمانیا بابەتی بەكارهێنانی چەكە ئەڵمانییەكان گەیەنراوەتە ناوەندی بڕیاری حكومەتی ئەڵمانیاو كاری لەسەر دەكرێت"

پرسی بەكارهێنانی چەكی ئەڵمانی دژ بە خۆپیشاندەران، دەچێتە نێو میدیا ئەڵمانییەكان‌و بە وتەی پەرلەمانتار "عەلی حەمەساڵح" كە بۆ دیبلۆماتیك مەگەزین ئاماژەی پێدا" لە ڕێگەی ڕەوەندی كوردییەوە لە ئەڵمانیا پرس‌و بابەتی بەكارهێنانی چەكە ئەڵمانییەكان گەیەنراوەتە ناوەندی بڕیاری حكومەتی ئەڵمانیاو كاری لەسەر دەكرێت". .


لە سەرەتای شەڕی داعشەوەو لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2014 دا حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاری ناردنی چەكی بۆ هێزی پێشمەرگەدا.


بڕیاری ناردنی چەك لە لایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە، ناڕەزاییی‌و نیگەرانی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەڵمانیای لێكەوەتەوەو ئەوان هەر لەسەرەتای ناردنی چەكەكانەوە ترسی ئەوەیان نیشاندا كە ئەو چەكانە لە ململانێی نێوان هێزو گروپە چەكدارە كوردییەكاندا بەكاربهێنرێت.

پەرلەمانتار" ئومێد حەمە عەلی" باس لەوە دەكات وەكو هەوڵی كەسی‌و ڕۆژنامەنووسی، بابەت‌و پرسی بەكارهێنانی چەكە ئەڵمانییەكان بە حكومەتی ئەڵمانیا گەیەنراوەو كاری لەسەر كراوە.

،،

"ئەو چەكانە بەمەرجی ئەوە دراوەتە پێشمەرگە كە لەشەڕی داعشدا بەكار بهێنرێت‌و ئەوە گەورەترین خەتەریشە كە ئەو چەكانە لەناو شارەكاندا بینراوەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی خەڵك بەكار هاتووە، دڵنیام لەداهاتوودا خراپ لەسەر دەسەڵاتی كوردی دەكەوێت‌و حكومەت‌و پەرلەمانی ئەڵمانیاش ئەمە قبوڵ ناكات"

ئومێد ئاماژە بەوە دەدات كە بەر لەپەكخستنی پەرلەمانی كوردستان، وەفدێكی حیزبە چەپە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئەڵمانیا لەپەرلەمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ناردنی چەكی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە سەردانی پەرلەمانیان كردووەو هۆشداری ئەوەیانداوە كە ئەو چەكانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆو ململانێی نێوان هێزە كوردییە چەكدارەكاندا بەكار نەهێنرێت، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت:" ئەو چەكانە بەمەرجی ئەوە دراوەتە پێشمەرگە كە لەشەڕی داعشدا بەكار بهێنرێت‌و ئەوە گەورەترین خەتەریشە كە ئەو چەكانە لەناو شارەكاندا بینراوەو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی خەڵك بەكار هاتووە، دڵنیام لەداهاتوودا خراپ لەسەر دەسەڵاتی كوردی دەكەوێت‌و حكومەت‌و پەرلەمانی ئەڵمانیاش ئەمە قبوڵ ناكات".
.
پێشتریش پرسی فرۆشتنی چەكە ئەڵمانییەكان لە بازاڕەكانی هەولێرو سلێمانیداو وروژاندنی ئەم بابەتە لە لایەن میدیا ئەڵمانییەكانەوە، وای لە ژمارەیەك ناوەندو پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ئەڵمانی كرد كە داوا لە حكومەتی وڵاتەكەیان بكەن كە ناردنی چەك بۆ پێشمەرگە ڕابگرێت، چونكە بەبڕوای ئەوان ئەگەری هەیە بكەوێتە دەست لایەنی سێهەمەوەو لە ململانێی نێوخۆیی هێزە كوردییەكاندا بەكار بهێنرێت.

ئەو ناوەندو پەیمانگا ئەڵمانیانە، مەترسی ئەوەشیان بە حكومەتی ئەڵمانیا ڕاگەیاندبوو كە گەرەنتی نیییە ئەو چەكانەی حكومەتی ئەڵمانیا دەیداتە پێشمەرگە لەشەڕی ناوخۆو لە پێناوی دەسەڵاتدا بەكار نەهێنرێت..
بەپێی زانیارییەكان چەكی ئەڵمانی جۆری " جی 3" بە 1450 تا 1800 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوەو چەكی جۆری "پی1" بە 1200 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوەو فرۆشراوە.

لەسەروەختی بڵاوبوونەوەی پرسی فرۆشتنی چەكە ئەڵمانییەكان لە میدیاكانی ئەڵمانیادا، لەلایەن "نەجمەدین كەریم" پارێزگاری پێشووی كەركوكەوە فرۆشتن‌و مامەڵە پێكردنیان لەبازاڕەكانی كوردستاندا بۆ میدیا ئەڵمانییەكان پشتڕاستكراوەتەوەو بەوتەی نەجمەدین كەریم، بەهۆی خراپی باروگوزەرانیانەوە پێشمەرگە ناچاربوون ئەو چەكە ئەڵمانییانە بفرۆشن..

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی