پاڵەوانی کوشتنی ڕیفراندۆم لە کوردستان !

لایەنەکان دەربارەی سەردانەکەی عەبادی بۆ کوردستان چی دەڵێن ؟

پاڵەوانی کوشتنی ڕیفراندۆم لە کوردستان !

1201 خوێندراوەتەوە

هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادى سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانیکردنی شارەکانی سلێمانی و هەولێر، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لای شەقامی کوردیی و لایەنە سیاسییەکان، عەبادی ئێوارەی دوێنێ گەیشتە سلێمانی و ئەمرۆش سەردانی هەولێری کرد، بەوەش بوونە چوارەم و پێنجەم پارێزگای عێراق کە عەبادی لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ لیستەکەی سەردانی کردوون.

دانا شەهید جەزای عەلی کاتب، کە کاندیدی پارتى دیموكراتى كوردستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی،  هاتنی عەبادی به‌شتێكى ئاسایی ده‌زانێـت و پێىوایه‌ كه‌ عه‌بادی مافى خۆیه‌تى سه‌ردانى هه‌ر پارێزگایه‌كى دیكه‌ى عێراق بكات به‌ كوردستانیشه‌وه‌.

کاندیدەکەی پارتی بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" دونیاى دیموكراسى به‌شى ئه‌وه‌ى تێدایه‌ كه‌ ئاسایی بێـت به‌ لاته‌وه‌ نه‌یاره‌كه‌شت بێت به‌ خاك و وڵاتى خۆتدا بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كه‌ى بكات، ئەو وه‌ك پارێزگایه‌كى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و ئه‌و پێشوازیه‌شى كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمه‌وه‌ لێیكراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆتۆكۆڵدا لێى كراوه‌ و شتێكى ئاساییه‌".

،،

دانا شەهید جەزا، کاندیدی پارتی: عەبادی ئەو وه‌ك پارێزگایه‌كى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ و ئه‌و پێشوازیه‌شى كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمه‌وه‌ لێیكراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پرۆتۆكۆڵدا لێى كراوه‌ و شتێكى ئاساییه‌.

df
سەردانی عەبادی بۆ ماڵی شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی ـ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٤.٢٥

ئه‌م بیرورایه‌ى كاندیده‌كه‌ى پارتى پێچه‌وانه‌یه‌، له‌گەڵ بۆچوونی كاندیدێكى كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌ ده‌ڵێـت نه‌ ده‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ فەرمی پێشوازى لێبكرێت، ساڵح حه‌مه‌ ره‌شید، كاندیدی كۆمه‌ڵى ئیسلامى بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند:" ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه‌ و ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى كورد چاره‌سه‌ر  بكات ئه‌وا با به‌ وه‌فدى فەرمیش به‌خێرهاتن بكرێت، به‌ڵام كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى هاتووه‌ پێویست ناكات به‌ فەرمی به‌خێرهاتنى بكرێت".

دەشڵێت:" ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى له‌ عه‌بادى كرا شتێكى زۆر نائاسایی و خراپ بوو چونكه‌ عه‌بادى هۆكارى سه‌ره‌كى ماڵوێرانى كورد بووە و كارى زۆرى كردووه‌ بۆ دژایه‌تى كورد و كوردستان".
دانا شه‌هید جه‌زا، لەگەڵ کاندیدەکەی کۆمەڵ لەوەدا هاوڕایە کە "ئه‌و به‌خێرهاتنه‌ گه‌رمه‌ى له‌ عه‌بادى كرا به‌شتێكى ناباش ده‌زانێت و ده‌ڵێـت:" ئه‌م بابه‌ته‌ دوو دیوى هه‌یه‌ یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ پرسیار له‌ خۆمان بكه‌ین بۆچى كه‌سانێك هه‌ن ئێمه‌یان قبوڵ نییه‌ و ده‌یانه‌وێـت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك رێك بكه‌ون كه‌ دۆستى كورد نین، دووه‌م به‌راستى عه‌یبه‌يه‌ كه‌سانێك رێگه‌ به‌خۆیان بده‌ن بچنه‌ ناو لیستێكه‌وه‌ عه‌ره‌بى بێت".

،،

ساڵح حه‌مه‌ ره‌شید، كاندیدی كۆمه‌ڵ: ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى له‌ عه‌بادى كرا شتێكى زۆر نائاسایی و خراپ بوو چونكه‌ عه‌بادى هۆكارى سه‌ره‌كى ماڵوێرانى كورد بووە و كارى زۆرى كردووه‌ بۆ دژایه‌تى كورد و كوردستان.

dcv
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە عەبادی دەکات ـ فرۆکەخانەی هەولێر ـ ٢٠١٨.٤.٢٦


هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ كاندید و پارته‌ سیاسییه‌كانى دیكه‌ش بۆچوونی دیکەیان هەیە، د. رێبوار كه‌ریم مەحمود كاندید و وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:"ئه‌وان وه‌ك حزبێکی تازه‌ هیچ قسه‌یه‌كیان نییه‌ له‌ باره‌ى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى لیسته‌كه‌ى عه‌بادییه‌وه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
دەربارەی پێشوازیکردن لە حەیدەر عەبادی، د.ڕێبوار کەریم مەحمود دەڵێت:"ئێمه‌ تەخوینى كه‌س ناكه‌ین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین حكومرانى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا تاوانباره‌ و شكستخواردووه‌، کاتێک هاوڵاتیانى كورد وا لێ ده‌كات پشتگیرىی له‌ لیستێكى عه‌ره‌بى بكه‌ن".

،،

د.ڕێبوار کەریم مەحمود وتەبێژی هاوپەیمانی: ئێمه‌ تەخوینى كه‌س ناكه‌ین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین حكومرانى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا تاوانباره‌ و شكستخواردووه‌، کاتێک هاوڵاتیانى كورد وا لێ ده‌كات پشتگیرىی له‌ لیستێكى عه‌ره‌بى بكه‌ن.

گۆران حەمه‌ زیاد، کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامییە بۆ پەرلەمانی عێراق بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:"عه‌بادى هۆكارى نه‌هامه‌تى و ده‌ردى سه‌رى كورد بوو ئه‌و هۆكارى له‌ ده‌ستدانى كه‌ركوك و خاكى كوردستان بوو، ئه‌و هۆكارى ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌م دوایه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ند بوو، بۆیه‌ شایه‌نى به‌خێر هاتن نییه‌".
سه‌باره‌ت به‌ بوونی کاندیدانی کورد لە ناو لیستی نەسری عەبادیدا، کاندیدەکەی یەکگرتوو دەڵێت:" خۆفرۆشى له‌ ناو كورد لە سەرەتاوە تا کۆتایی هه‌ر بوونى هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئێستاش له‌ لیسته‌كه‌ى عه‌بادیدا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌".

،،

گۆران حەمه‌ زیاد، کاندیدی یەکگرتوو: عه‌بادى هۆكارى نه‌هامه‌تى و ده‌ردى سه‌رى كورد بوو ئه‌و هۆكارى له‌ ده‌ستدانى كه‌ركوك و خاكى كوردستان بوو، ئه‌و هۆكارى ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌م دوایه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ند بوو، بۆیه‌ شایه‌نى به‌خێر هاتن نییه‌.

حسێن تاهیر، کە كاندیدی لیستى گۆرانە بۆ پەرلەمانی عێراق بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" من دژى یه‌كپارچه‌یی عێراقم و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك نابینم له‌ عێراق، بۆیه‌ كاتێك عه‌بادیش دێت بۆ سلێمانى وه‌ك به‌شێك له‌ عێراق دژى ده‌وه‌ستمه‌وه‌، ئه‌وانه‌شى له‌ لیسته‌كه‌ى عه‌بادیدان و كار بۆ عه‌بادى ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ وان كه‌ كاتى خۆى له‌گه‌ڵ حزبی بەعسی سه‌دام حسێن بوون و كاریان بۆ رژێمى به‌عس ده‌كرد و كورد پێى ده‌وتن جاش".

sdc
سەردانی عەبادی بۆ ماڵی شەهید سەفین عەبدولمەتین فەرماندەی فیرقەی ١٠ی سوپای عێراق ـ هەولێر ـ ٢٠١٨.٤.٢٦

هەر سەبارەت بە کاندیدە کوردەکانی ناو لیستەکەی عەبادیی، کاندیدەکەی کۆمەڵی ئیسلامیی دەڵێت:"چۆن ئاساییه‌ كوردێك له‌ باشورى عێراق لیستى هه‌بێت كه‌ له‌ رابردوودا لیسته‌ كوردییه‌كان و كۆمه‌ڵى ئیسلامیش له‌ باشوورى عێراق لیستیان هه‌بووة، شتێكى ئاسایشە لیستێکی عه‌ره‌بیش له‌ كوردستان هه‌بێـت، بۆیه‌ لیسته‌كه‌ى عه‌بادی له‌چوارچێوه‌ى عێراقى فیدراڵدایه‌ و ئاساییه‌."

،،

حسێن تاهیر، كاندیدی گۆران:  كاتێك عه‌بادیش دێت بۆ سلێمانى وه‌ك به‌شێك له‌ عێراق دژى ده‌وه‌ستمه‌وه‌، ئه‌وانه‌شى له‌ لیسته‌كه‌ى عه‌بادیدان و كار بۆ عه‌بادى ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ وان كه‌ كاتى خۆى له‌گه‌ڵ حزبی بەعسی سه‌دام حسێن بوون و كاریان بۆ رژێمى به‌عس ده‌كرد و كورد پێى ده‌وتن جاش.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە لیستێک بە ناوی (نەسر) بەشداری هەڵبژاردی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقی کردووە، یەکێکە لەو لیستە دەگمەنانەی کە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کاندیدی هەیە، چەند رۆژێکیشە سەردانی پارێزگاکان دەکات بۆ بانگەشی هەڵبژاردن، سلێمانی و هەولێریش چوارەم و پێنجەم پارێزگای عێراق بوون کە عەبادی سەردانیکردن، دوای هەولێریش عەبادی سەردانی تکریتی کرد.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان