خاڵە لاواز و بەهێزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

سیناریۆکانی بەردەم یەکگرتوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

خاڵە لاواز و بەهێزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

3474 خوێندراوەتەوە

بەشی پێنجەم

یەكگرتووی ئیسلامیی چوارەم فراكسیۆنی كوردیە لە بەغداد بە (4) كورسیەوە. لەساڵی 1994 خۆی ڕاگەیاند و بەكۆمەڵە وێستگەیەكی سەختدا گوزەری كرد، ئەویش بەهۆی سەرتاسەری بوونی ئەم حیزبە و خۆ ڕاگەیاندنی لەو كاتەدا كە شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی هەبوو. بەو هۆیەوە توشی بارەگا سوتان و گرتن و ڕاوەدونان بوویەوە.

یەكگرتوو بەشداری سەرجەم هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە. لەخشتەی ژمارە (10) دا دەنگەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی خراوەتەڕوو:

 

sdc
خشتەی (١١) دەنگی یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ی پەرلەمانی عێراق

 

خاڵە لاوازەكانی یەكگرتوو:

1)    نەبوونی پرۆژەی ئابووری و سەرچاوەی دارایی یەكێكە لەخاڵە هەرە لاوازەكانی یەكگرتوو، چونكە حیزبەكانی تر بەشێوەك لەشێوەكان سودیان لەداهاتی حكومەت و بوونیان لەدەسەڵات وەرگرتووە یاخود پرۆژەیان هەیە و پشتگیری دارایی دەكرێن.

 

2)  لاوازی بواری میدیایی كەپەیوەستە بەخاڵی سەرەوە، لاوازی لایەنی ئابووری كاریگەری هەبووە لەسەر ئەوەی یەكگرتوو نەتوانێت میدیایەكی بەهێزی هەبێت و مووچە و ئیمتیازات بداتە كارمەند و ئەندامانی دەزگاكانی، سەرەڕای بوونی سەروەتێكی زۆری مرۆیی لەناو ئەم حیزبەدا.

 

 

3) ناڕوونی لەهەڵوێستەكانی یەكگرتوو لای جەماوەر، كەزۆرجار هەڵوێستەكانی بە ترس یاخود پشتگیری دەسەڵات لێكدەدرێتەوە. هەروەك لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەماندا زەقكرایەوە. ئەگەرچی زۆرجار دروستی هەڵوێستەكانی ڕوون دەبێتەوە و لایەنەكانی تریش هەمان ڕێچكە دەگرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی میدیایەكی بەهێز ناتوانرێت ئەو هەڵوێستانە وەك خۆی بگەیەنرێت.

،،

ناڕوونی لەهەڵوێستەكانی یەكگرتوو لای جەماوەر، كەزۆرجار هەڵوێستەكانی بە ترس یاخود پشتگیری دەسەڵات لێكدەدرێتەوە. هەروەك لە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و كاراكردنەوەی پەرلەماندا زەقكرایەوە. ئەگەرچی زۆرجار دروستی هەڵوێستەكانی ڕوون دەبێتەوە و لایەنەكانی تریش هەمان ڕێچكە دەگرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی میدیایەكی بەهێز ناتوانرێت ئەو هەڵوێستانە وەك خۆی بگەیەنرێت.

 

4)        پشتگیری یەكگرتوو بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم وەك خاڵێكی تری لاوازی یەكگرتوو دەوروژینرێت لەلایەن ڕكابەرەكانیەوە.

5)        سەرتاسەری بوونی یەكگرتوو زۆرجار ناچاری دەكات كە ڕەچاوی هەردوو دەڤەری زەرد و سەوز بكات لەبڕیار و هەڵوێستەكانیدا و ئەمەش وەك خاڵی لاواز و بێهەڵوێستی لێكدەدرێتەوە.

6)        ئیسلامیی بوونی یەكگرتوو ڕێگرە لەوەی كە لەپانتاییەكی فراوانتردا كارو چالاكیەكانی نمایش بكات.

7)        سود وەرنەگرتن لەو هەموو كەسە بەتوانایەی كەلەناو یەكگرتوودان هەم لەڕوی لێزانینەوە هەم لەڕوی ئەمانەتپارێزیەوە، بۆیە زۆرجار ئەو كەسە بەتوانایانە ڕیزەكانی بەجێدەهێڵن و دەچنە قەوارەی ترەوە.

8)       

بۆ نمونە لەم هەڵبژاردنەدا كۆنە یەكگرتووەكان سەرۆكی چەند لیستێكی ترن و كاندیدی قەوارەكانی ترن.

،،

دروستبوونی دوو قەوارەی نوێ لە هەرێمی كوردستان و بوونی كەسی سەركردە هاوشێوەی محەمەد ڕەئوف و كەسانی تری یەكگرتوو لەناو ئەو دوو قەوارەیەدا دەبێتە خاڵی لاوازی یەكگرتوو.

 

9)     دروستبوونی دوو قەوارەی نوێ لە هەرێمی كوردستان و بوونی كەسی سەركردە هاوشێوەی محەمەد ڕەئوف و كەسانی تری یەكگرتوو لەناو ئەو دوو قەوارەیەدا دەبێتە خاڵی لاوازی یەكگرتوو.

 

خاڵە بەهێزەكانی یەكگرتوو:

1)  مێژووی یەكگرتوو و یەكگرتووەكان و سەركردەكانیان كەلەلایەن نەیارەكانیشیانەوە بە كەسی چاكەخواز و دەم و دەستپاك ناسراون، ئەمەش هۆكاری لاوازی باری ئابووریانە كەلەسەرەوە وەك خاڵی لاواز باسكراوە كە هۆكارەكەی تێوەنەگلانە لەگەندەڵی و بەكارنەهێنانی خراپی دەسەڵات و فراوانبوونی ڕێكخستنەكان و متمانە نەبوون بە لایەنی ئاسایشیی بۆ پاراستنی پرۆژەكانیان یاخود ڕێگری لێكردیان.

 

2)   مێژووی كاری خزمەتگوزاری و خێرخوازی لەڕێی ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی وەك (ڕابیتە و ئیغاسە و نەدووە) كەپێشكەشیان كردووە بەتایبەت لە نەوەدەكان كەزۆر گرنگ بوو بۆ ئەو كاتە و تا ئێستاش بەشێوازی تر بەردەوامە خاڵی بەهێزی یەكگرتوون.

،،

مێژووی كاری خزمەتگوزاری و خێرخوازی لەڕێی ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی وەك (ڕابیتە و ئیغاسە و نەدووە) كەپێشكەشیان كردووە بەتایبەت لە نەوەدەكان كەزۆر گرنگ بوو بۆ ئەو كاتە و تا ئێستاش بەشێوازی تر بەردەوامە خاڵی بەهێزی یەكگرتوون.

 

 

3)  ڕەمزیەتی (سەڵاحەدین بەهادین) لای یەكگرتووەكان و خەڵكی بەگشتی كە هەمیشە ڕۆڵی ئاشتیانە و ڕێكخستنی ناوماڵی كوردی داوە و  بە (پیاوە حەكیمەكە) ناسراوە خاڵی كۆكەرەوەی یەكگرتووەكانەو سەرچاوەی یەكڕیزی و بزواندنیانە.

 

4)   سەرتاسەری بوونی یەكگرتوو ئەگەرچی لەهەندێ حاڵەتدا خاڵی لاوازە، بەڵام بەگشتی خاڵی بەهێزی ئەم حیزبەیەو لەتوانایدایە هاوكێشەكان بەقازانجی خۆی ئاراستە بكات، هەروەك لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ڕابردودا بینرا، كە یەكگرتووەكان لە هەولێر و دهۆك و شارو شارۆچكەكانی پێشەنگی ناڕەزایەتیەكان بوون.

5)   لایەنی فكری و باكگراوندی ئیخوانی یەكگرتوو خاڵی بەهیزی ئەم حیزبە و ئەندامەكانیەتی كەتوانای بەرگەگرتنی ئازار و ناڕەحەتی و بەردەوامییان پێدەبەخشێت. لەهەمان كاتدا لەدەوری فیكر و كار كۆیاندكاتەوە، بۆیە ڕۆیشتنی سەركردەكان كاریگەری نابێت لەسەر جیابوونەوە و لێكترازانیان، وەك پێشتر لە وازهێنانی دیندار دۆسكی و عبدالحمن صدیق و كەسانی تر بینراوە.

 

6)    پرۆژەی یەكخستنی ناوماڵی ئیسلامیەكان كەهەنگاوی سەرەتایی بۆ نراوە و لە ئێستادا لە سەر لیستی یەكگرتوو كاندیدی بزوتنەوە و كەسایەتی ئیسلامی سەربەخۆی تێدایە و پشتگیریەكی بەرفراوان دەكرێت لەلایەن ئیسلامیەكانەوە تازەترینیان بزاڤی گەشە و چاكسازی بوو.

 

،، 

پرۆژەی یەكخستنی ناوماڵی ئیسلامیەكان كەهەنگاوی سەرەتایی بۆ نراوە و لە ئێستادا لە سەر لیستی یەكگرتوو كاندیدی بزوتنەوە و كەسایەتی ئیسلامی سەربەخۆی تێدایە و پشتگیریەكی بەرفراوان دەكرێت لەلایەن ئیسلامیەكانەوە تازەترینیان بزاڤی گەشە و چاكسازی بوو.

 

7) هەڵوێستی ڕاشكاوانەی یەكگرتوو لەپرۆسەی ڕاپرسی و بەرگری لێكردنی لەلایەن سەركردەكانیەوە لەسەرەتاوە تا ئێستا دەكرێت لەهەندێ شوێن بە قازانجی دەنگەكانی یەكگرتوو بێت و لەداهاتووشدا لێی سودمەند بێت.

 

8)  هەڵوێستی وەزیر و پەرلەمانتارەكانی یەكگرتوو لە كوردستان و لەعێراق كە دوربوون لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و دڵسۆزانە كاریان كردووە و هەوڵی یەكڕیزی لایەنە كوردییەكانیان داوە. بۆ نمونە، د.مپنی ئەمین لەئێستادا لەلایەن خەڵكی بەگشتی وەك داكۆكیكاری ڕاستەقینەی گەلی كورد لە بەغداد لێی دەڕوانرێت. هەڵوێست و كارەكانی ئەبوبەكر هەڵەدنی و محمد هاودیانی و ئەندامانی تریان لەمیدیاكاندا دەنگدانەوەی هەبووە.

 

9)  بوونی سامانێكی زۆری مرۆیی ئەگەرچی وەك پێویست سودی لێوەرنەگیراوە، بەڵام دەتوانن ببنە هێزێكی گەورە بۆ یەكگرتوو، لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەست بە لێزانی و چالاكی ئەو گەنجانەی یەكگرتوو دەكرێت ئەگەرچی زیاتر هەوڵی تاكە كەسین و كەمتر حیزب ئاراستەیان دەكات.

 

،،

بوونی سامانێكی زۆری مرۆیی ئەگەرچی وەك پێویست سودی لێوەرنەگیراوە، بەڵام دەتوانن ببنە هێزێكی گەورە بۆ یەكگرتوو، لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەست بە لێزانی و چالاكی ئەو گەنجانەی یەكگرتوو دەكرێت ئەگەرچی زیاتر هەوڵی تاكە كەسین و كەمتر حیزب ئاراستەیان دەكات.

لەسەر بنەمای ئەو ئاماژانەی سەرەوە، دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی كە دەنگی یەكگرتوو لەسەرجەم پارێزگاكاندا كەم و زیاد دەكات بەڕێژەی جیاواز، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ژمارەی كورسیەكانی.

 

شیكاریی دەنگ و كورسیەكانی یەكگرتوو:

بۆ ئەم شیكاریە شەش پارێزگا وەردەگرین كە كورد دەنگ و كورسی هەیە تێیدا كەئەویش پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، نەینەوا، دیالە)یە. سەرەتاش لەو پارێزگایانەوە دەست پێدەكەین كە یەكگرتوو زۆرترین دەنگ و كورسی تێدا بەدەستهێناوە، وەك لە خشتەی ژمارە (11)دا ڕونكراوەتەوە:

 

sdc
خشتەی (١٢) دەنگی یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ی پەرلەمانی عێراق

 

 

پارێزگای دهۆك:

لەپارێزگای دهۆك یەكگرتوو تاكە حیزبە كەلەسەرجەم هەڵبژاردنەكاندا كێبەركێی پارتی كردووە. چونكە سەرجەم حیزبەكانی تر لەو پارێزگایە بەرەو نەمان ڕۆیشتوون جگە لە یەكێتی، كە ئەویش پاش دروستبوونی دوو قەوارەی نوێ لەم پارێزگایە بچوكتر دەبێتەوەو سەنگێكی ئەوتۆی نامێنێت.

یەكگرتوو لەدهۆك خاوەنی (2) كورسی و (84.464) دەنگە. لەهەڵبژاردنی پێشوودا یەكگرتوو كورسی چوارەم و هەشتەمی بردووە، بۆیە هیچ مەترسیەكی لەدەستدانی كورسی لەو پارێزگایە نیە، بەپێچەوانەوە یەكگرتوو بەردەوام لەپارێزگای دهۆك دەنگەكانی بەبەردەوامی زیادی كردووە. ئەگەری زۆرە بەهەڵكشاندنی دەنگەكانی بەڕێژەیەكی كەم ببێتە خاوەنی (3) كورسی. چونكە دوو قەوارەی نوێ لەو پارێزگایە هەن و زیاتر لە دەنگی پارتی و یەكێتی دەبەن، بەڵام ئەستەمە ئەو دوو قەوارەیە بتوانن زیاتر لە (35) هەزار دەنگ بهێنن، لەم حاڵەتەشدا ناتوانن ببنە خاوەنی كورسی. ئەم كەمكردنەش لەدەنگەكانی یەكێتی و پارتی دەبێتە هۆی لەدەستدانی تاكە كورسیەكەی یەكێتی و كورسی نۆهەمی پارتی، لەو حاڵەتەدا یەكگرتوو بەئاسانی دەتوانێت كورسی سێهەم ببات.

،،

یەكگرتوو لەدهۆك خاوەنی (2) كورسی و (84.464) دەنگە. لەهەڵبژاردنی پێشوودا یەكگرتوو كورسی چوارەم و هەشتەمی بردووە، بۆیە هیچ مەترسیەكی لەدەستدانی كورسی لەو پارێزگایە نیە، بەپێچەوانەوە یەكگرتوو بەردەوام لەپارێزگای دهۆك دەنگەكانی بەبەردەوامی زیادی كردووە. ئەگەری زۆرە بەهەڵكشاندنی دەنگەكانی بەڕێژەیەكی كەم ببێتە خاوەنی (3) كورسی.

ئەگەر دەنگەكانی پارتی زۆر كەم نەكات ئەوا یەكگرتوو كورسەكەی یەكێتی دەبات و ئەگەر زۆر كەمی كرد ئەوا كوسی نۆیەمی پارتی دەبات. لەم حاڵەتەشدا ئەگەری هەیە نەوەی نوێ یان هاوپەیمانی كورسیەكەی تر ببەن بەمەرجێك لە یەكێتی زیاتر دەنگ بهێنن. واتە لە دهۆك یەكگرتوو (2) كورسیەكەی مسۆگەرەو لە باشترین حاڵەتیشدا (3) كورسی بەدەست دەهێنێت.

 

پارێزگای سلێمانی:

پارێزگای سلێمانی جێگەی ململانێی سەرجەم قەوارەكانەو هەموویان كورسییان هەیە لەو پارێزگایە. یەكگرتوو تەنها (2) كورسی و (81.392) دەنگی هەیە. لەڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی دژایەتی سەختی یەكگرتوو كراوە لەلایەن بزوتنەوە ی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیەوە بۆ كەمكردنەوەی دەنگەكانی. بێگومان ئەو هەڵمەتە كاریگەری هەبووە لەسەر یەكگرتوو، بەڵام جوڵەی وردی یەكگرتوو بەئاراستەی دروستكردنی لیستی ئیسلامخوازان كە كاندیدی بزوتنەوە و سەربەخۆی لەخۆ گرتووە و ئەو هێزەش لەسلێمانی چەند هەزار دەنگی هەبووە لەڕابردوودا، پاشان ڕەمزیەتی سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە سلێمانی (د.مپنی ئەمین) كە لەبەغداد نمونەیەكی سەركەوتووانەی پێشكەش كردووە و بەتوانایی كاندیدەكانی تری لیستەكەیان كاریگەری لەسەر هەڵكشانی دەنگی یەكگرتوو دەبێت. لەهەموو حاڵەتێكدا بەهۆی زۆری قەوارەكانی سلێمانی ژمارەكانی كۆتایی زۆر ورد نابنەوە، بەڵام تا (45.000) دەنگیش زەحمەتە كورسی یەكەم ببات. بۆیە ئەگەر یەكگرتوو چەند هەزار دەنگێكیش كەم بكات مەترسی لەدەستدانی كورسی دووهەمی نیە، هەروەك چۆن زەحمەتە بەزیادكردنی چەند هەزار دەنگێك زیاتر لە (2) كورسی بەدەست بهێنێت. بۆیە یەكگرتوو لەسلێمانی تەنها (2) كورسی بەدەست دەهێنێت.

 

،،

ئەگەر یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی چەند هەزار دەنگێكیش كەم بكات مەترسی لەدەستدانی كورسی دووهەمی نیە، هەروەك چۆن زەحمەتە بەزیادكردنی چەند هەزار دەنگێك زیاتر لە (2) كورسی بەدەست بهێنێت. بۆیە یەكگرتوو لەسلێمانی تەنها (2) كورسی بەدەست دەهێنێت.

پارێزگای هەولێر:

پارێزگای هەولێر هەمیشە خاڵی لاوازی یەكگرتوو بووە، سەرەڕای بوونی بارەگا سەرەكیەكانی یەكگرتوو و بوونی زۆرێك لە سەركردەكانی لەو شارە، بەڵام لەكۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران یەكگرتوو نەیتوانی هیچ كاندێكی سەر بخات و تەنها (20.563) دەنگی بەدەستهێنا.

 

ئەوەی جێگای سەرنجە جەماوەری ئیسلامی هەولێر زیاتر بێلایەنن و هەر هەڵبژاردنێك بەشێوازێك دەنگ دەدەن. لەئێستادا یەكگرتوو بەهۆی بوونی كاندیدی بزوتنەوە و كەسی بێلایەن و سەرۆكی لیستەكەی (حاجی كاروان) كە لە هەڵبژاردنی پێشتری پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە (78) هەزار دەنگی هێنا، هەروەها بوونی كەسی بانگخواز و ناسراوی تری شاری هەولێر لەو لیسەدا، ئەگەری هەیە بتوانێت كورسیەكەی وەربگرێتەوە. واتە یەكگرتوو لە هەولێر لەباشترین حاڵەتدا (1) كورسی دەبات و لەخراپترین حاڵەتیشدا هیچ كورسیەك نابات.

 

پارێزگای كەركوك 

یەكگرتوو لە كەركوك لاوازە و لەڕابردووشدا نەیتوانیوە هیچ كاندیدێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەر بخات. بەڵام لەئێستادا هەل بۆ یەكگرتوو ڕەخساوە بۆ ئەوەی بتوانێت كورسی بەدەست بهێنێت ئەویش بەهۆی بوونی چەند كاندیدێكی دیكەی ئیسلامی و بێلایەن لە لیستەكەدا، كشانەوەی لیستی پارتی لەو پارێزگایە كە زیاتر لە (63) هەزار دەنگدەری هەبووە. بێزاری و بێهیوایی جەماوەر لە یەكێتی پاش ڕوداوەكای 16ی ئۆكتۆبەر. بۆیە لەباشترین حاڵەتدا یەكگرتوو دەتوانێت (1) كورسی بەدەست بهێنێت و لەحاڵەتی ئاساییشدا هیچ كورسیەك نابات.

 

 

پارێزگای نەینەوا و دیالە:

لەپارێزگاكانی نەینەوا و دیالە پێشتر كاندیدی یەكگرتوو لە لیستە كوردستانیەكان بەشدار بوون و چەند هەزار دەنگێكیان هێناوە. بەڵام لەئێستادا لیست و كاندیدیان نیە و هیچ ئەگەرێك نیە بۆ ئەوەی هیچ كورسیەك لەو دوو پارێزگایە بەدەست بهێنن.

،،

بەپێی باشترین سیناریۆ یەكگرتوو لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018 دەتوانێت (5) كورسی و لەخراپترین سیناریۆشدا (4) كورسی بەدەست بهێنێت، ئەمەش بۆ یەكگرتوو زۆر گرنگە چونكە لەچوار ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشێكی توندی میدیایی لەسەر بووە بەمەبستی دروستكردنی وێنەیەكی جیاواز بۆی.

 

كەواتە پێشبینی دەكرێت یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردنی 2018 گۆڕانكاری لەدەنگەكانیدا ڕوو بدات بەئاراستەی كەمكردن لەچەند پارێزگایەك یاخود زیادكردن و ژمارەی كورسیەكانیشی گۆڕانی بەسەردا بێت، وەك لە خشتەی ژمارە (12)دا سیناریۆكانی ڕونكراوەتەوە:

 

 

dfc
خشتەی (١٢) کورسی پێشبینیکراو بۆ یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی عێراق

 

لەكۆتاییدا: بەپێی باشترین سیناریۆ یەكگرتوو لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018 دەتوانێت (5) كورسی و لەخراپترین سیناریۆشدا (4) كورسی بەدەست بهێنێت، ئەمەش بۆ یەكگرتوو زۆر گرنگە چونكە لەچوار ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو هێرشێكی توندی میدیایی لەسەر بووە بەمەبستی دروستكردنی وێنەیەكی جیاواز بۆی.

تێبینی/ پێشتر دیپلۆماتیک مەگەزین سیناریۆکانی بەردەم پارتی و یەکێتی و گۆرانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە .

 پارتی دیموکراتی کوردستان   http://www.diplomaticmagazine.net/politics/362

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  http://www.diplomaticmagazine.net/politics/370

بزوتنەوەی گۆران  http://www.diplomaticmagazine.net/politics/379

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك