عه‌رابى ریفراندۆم، له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرى یاریه‌كه‌ ده‌كات

ئایا لە دواى بایكۆتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بارزانى بایكۆتى ده‌نگدانیش ده‌كات ؟

عه‌رابى ریفراندۆم، له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرى یاریه‌كه‌ ده‌كات

2425 خوێندراوەتەوە

مه‌سعودبارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى پرۆسه‌ی گشتپرسى هه‌رێمى كوردستانى كرد به‌ ئامانجه‌كه‌ى جیابونه‌وه‌ بوو له‌ ده‌وڵه‌تى عێراق و دروستكردنى ستاتۆیه‌كى سه‌ربه‌خۆ، بارزانى، له‌كه‌مپینى بانگه‌شه‌ى ڕیفراندۆمدا ده‌یوت" چیتر ئاماده‌نین له‌ چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێرقدا بژین، هیوادارین بتوانین وه‌ك دوو دراوسێى باش به‌ئاشتى بژین"

كه‌متر له‌مانگێك دواى ڕیفراندۆمه‌كه‌، دۆخه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌،چونكه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان و ناوچه‌كه‌ و عێراقیش ڕیفراندۆمى كوردستان ره‌تكرایه‌وه‌ و هه‌رێمى كوردستانیش به‌ پاشه‌كشه‌یه‌كى زۆره‌وه‌ گه‌ڕاێنرایه‌وه‌ باوه‌شى عێراق.

یه‌كێك له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆم بریتى بوو له‌ ده‌ستبه‌رداربونى مه‌سعودبارزانى له‌ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم و راده‌ستكردنى زۆرینه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت نێچیرڤان بارزانى.

،،

له‌ كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك هۆزه‌كانى بارزاندا كاتێك پرسیار له‌ بارزانى كراوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یزانى ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆچى چووه‌ ژێر بارى ئه‌نحامدانى ئه‌و كاره‌، له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تى "من ئه‌وكاره‌م كرد تا ڕۆحى شێخ عه‌بدولسه‌لام ئاسوده‌ بكه‌م"

ERD
دوایین کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بارزانی پێش ریفراندۆم ـ هەولێر ـ ٢٠١٧.٩.٢٤

هه‌رچه‌نده‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانى شكستى ریفراندۆم به‌گشتى به‌شێوه‌یه‌كى نێگه‌تیڤ به‌سه‌ر ئه‌زمونى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان شكایه‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌سیدا هیچ كه‌س به‌هێنده‌ى بارزانى زیان به‌ پێگه‌ى سیاسى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى نه‌كه‌وت، تا ئاستى هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت و خۆى ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نه‌بێت ئه‌وا به‌زه‌برى فشار ده‌یهێننه‌ خواره‌وه‌.

له‌وانه‌یه‌ له‌ مێژوى دوردا ئه‌مه‌ ببێته‌ خاڵێكى پڕ سه‌روه‌رى بۆ بارزانى، به‌ڵام بۆ ئێستا دۆخه‌كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌، به‌كورتى له‌وانه‌یه‌ تاچه‌ند ساڵێكى دیكه‌ش كه‌شى سیاسى ناوچه‌كه‌ به‌ قازانحى بارزانى نه‌بێت، دوریش نییه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ دوا خاڵى سیاسه‌تى بارزانى بێت و فریاى چه‌رخێكى دیكه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى وتارى ناسیۆنالیستى نه‌كه‌وێت.

بۆ پارتیه‌كان هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق ناخۆشترین هه‌ڵبژاردنه‌، چونكه‌ له‌ هێزی یه‌كه‌مى بانگه‌شه‌كاره‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌بێت بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا بكات.

،،

بارزانى كه‌ به‌ سه‌ركرده‌ى غرورى سیاسى ناسراوه‌ و پارتیه‌كان ئه‌مه‌ به‌ "شكۆى نه‌ته‌وه‌" دائه‌نێن، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ بكات بۆ په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تى عێراقى و له‌وانه‌یه‌ غرورى ڕێگه‌ى نه‌دا هه‌ر به‌شدارى ده‌نگدانیش بكات.

DCF
وتاری بارزانی بۆ بانگەشەی ریفراندۆم ـ هەولێر ـ ٢٠١٧.٩.٢٢

بارزانى كه‌ به‌ سه‌ركرده‌ى غرورى سیاسى ناسراوه‌ و پارتیه‌كان ئه‌مه‌ به‌ "شكۆى نه‌ته‌وه‌" دائه‌نێن، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت بانگه‌شه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ بكات بۆ په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تى عێراقى و له‌وانه‌یه‌ غرورى ڕێگه‌ى نه‌دا هه‌ر به‌شدارى ده‌نگدانیش بكات.


له‌دۆخێكى له‌م جۆره‌دا پارتیه‌كان چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت كاتێك ده‌بینین بارزانى كوڕو نێچیرڤان بارزانى دێنه‌ ناو ئاهه‌نگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانیانه‌وه‌ و داواى به‌شدارى گه‌رموگوڕیان لێده‌كه‌ن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى نێچیرڤان بارزانى بڵێت" ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیش له‌م هه‌ڵبژارنه‌دا زۆره‌" كه‌چى بارزانى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكات و ئه‌گه‌رى زۆره‌ ده‌نگیش نه‌دات.

ئایا پارتیه‌كان له‌ حاڵه‌تێكى له‌م جۆره‌دا له‌ ده‌ورى شكۆى بریندارى بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌ و بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، یان به‌دواى سیاسه‌تى پراگماتیكى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ون و به‌گه‌رموگوڕیه‌وه‌ ئه‌چنه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان؟.

به‌دڵنیایه‌وه‌ مه‌سعود بارزانى پێى خۆشه‌ پارتی ده‌نگى زۆرینه‌ بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا غرورى خۆى ناشكێنێت و له‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى پرۆسه‌ى ڕیفراندۆمى كرد، ناچێته‌ هه‌ڵبژاردنێكه‌وه‌ بۆ چونه‌وه‌ به‌غدا.

DFC
بارزانی دوای دەنگدانی ریفراندۆم ـ هەولێر ـ ٢٠١٧.٩.٢٥

،،

ئایا پارتیه‌كان له‌ حاڵه‌تێكى له‌م جۆره‌دا له‌ ده‌ورى شكۆى بریندارى بارزانى كۆده‌بنه‌وه‌ و بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، یان به‌دواى سیاسه‌تى پراگماتیكى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ون و به‌گه‌رموگوڕیه‌وه‌ ئه‌چنه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان؟.


له‌ كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك هۆزه‌كانى بارزاندا كاتێك پرسیار له‌ بارزانى كراوه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یزانى ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆچى چوه‌ ژێر بارى ئه‌نحامدانى ئه‌و كاره‌، له‌وه‌ڵامدا وتویه‌تى "من ئه‌وكاره‌م كرد تا ڕۆحى شێخ عه‌بدولسه‌لام ئاسوده‌ بكه‌م"


به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ پارتى قورس ده‌بێت، چونكه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكدان كه‌ حه‌زیان پێى نییه‌ و به‌شداریكردنیان ته‌نها وه‌ك كارێكى ناچارییه‌.


له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و راستیانه‌ واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بارزانى هه‌ر به‌ته‌نها بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى عێراق ره‌ت نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شدارى ده‌نگدانیش ره‌ت بكاته‌وه‌. چونكه‌ له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ندێك له‌ ناسیۆنالسته‌كانه‌وه‌ به‌شداریكردنى كورد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا فۆرمێكى دیكه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى رێفرندۆم و داننانه‌ به‌ شكستیدا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری