ئەمین زەکی بەگ، په‌رله‌مانتاره‌ زێڕینه‌كه‌ى كورد له‌ بەغداد

ئەو پیاوەی بە ١٢٥ دەنگ بووە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ئەمین زەکی بەگ، په‌رله‌مانتاره‌ زێڕینه‌كه‌ى كورد له‌ بەغداد

2575 خوێندراوەتەوە

نه‌وه‌ت ساڵ به‌ر له‌ ئێستاو پاش ته‌واوبوونى كارى په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ى داواى له‌ ده‌نگده‌ره‌كانى كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر كارو پرۆژه‌كانى موحاسه‌به‌ى بكه‌ن‌و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن تا بزانن نوینه‌ره‌كه‌یان له‌ په‌رله‌مانى عێراق چى بۆ ئه‌وان كردووه‌، ئه‌و، ئه‌مین زه‌كى به‌گ، كه‌ یه‌كێك له‌مێژوونووسه‌ گه‌وره‌كانى كورده‌، دووجار نوێنه‌رایه‌تى شارى سلێمانى ده‌كات له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق‌و پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى په‌رله‌مانتاریه‌كه‌شى داواو بانگه‌وازى كردووه‌ تا ده‌نگده‌ره‌كانى‌و خه‌ڵكى سلێمانى له‌سه‌ر كاره‌كانى لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.


پاش درووستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراق، هه‌ر زوو بیر له‌ دروستكردنى ئه‌نجوومه‌ن یاسادانان كرایه‌وه‌و له‌ ڕۆژى 9ى حوزه‌یرانى ساڵى 1924 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ نوێنه‌رانى شاره‌كان بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامدرا.
به‌هۆى بارودۆخى تایبه‌تى ئه‌وده‌مه‌ى شارى سلێمانییه‌وه‌، له‌هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌دا كه‌ شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق پرۆسه‌كه‌یان تێدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌سلێمانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراو 15 ڕۆژ پاشتر هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كه‌مین خوولى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجام درا.
له‌ 24ى حوزه‌یرانى ساڵى 1924، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ چوو، ڕۆژنامه‌ى " دیارى كوردستان" كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ له‌ سلێمانى ده‌رچوێنراوه‌، له‌ ژماره‌ هه‌شتیدا به‌مجۆره‌ باس له‌ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى سلێمانى بۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات:" ڕۆژى 2ى حوزه‌یرانى 1924 له‌ سلێمانیش مه‌بحوسان ئینتیخاب كرا، جه‌نابى محه‌مه‌د ساڵح عه‌لى به‌گ به‌145 ده‌نگ، میرزا فه‌ره‌ج حاجى شه‌ریف به‌ 137 ده‌نگ، محه‌مه‌د ئه‌مین به‌گ بێگباش ئه‌ركان حه‌رب " ئه‌مین زه‌كى به‌گ" به‌ 125 ده‌نگ، ئه‌حمه‌د موختار به‌گ عوسمان پاشا به‌ 110 ده‌نگ".

،،

ڕۆژى 2ى حوزه‌یرانى 1924 له‌ سلێمانیش مه‌بحوسان ئینتیخاب كرا، جه‌نابى محه‌مه‌د ساڵح عه‌لى به‌گ به‌145 ده‌نگ، میرزا فه‌ره‌ج حاجى شه‌ریف به‌ 137 ده‌نگ، محه‌مه‌د ئه‌مین به‌گ بێگباش ئه‌ركان حه‌رب " ئه‌مین زه‌كى به‌گ" به‌ 125 ده‌نگ، ئه‌حمه‌د موختار به‌گ عوسمان پاشا به‌ 110 ده‌نگ".

sdc
ئەمین زەکی بەگ


یه‌كه‌م خولى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ 16ى ته‌مموزى 1925 ده‌ستبه‌كار بوو، ژماره‌ى ئه‌ندامانى یه‌كه‌مین ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 84 ئه‌ندامبوون، له‌ناو ئه‌واندا 16 ئه‌ندامیان كورد بوون، 5یان نوێنه‌رى هه‌ولێربوون‌و 4یان نوێنه‌رى شارى سلێمانى‌و 4یان نوێنه‌رى كه‌كووك‌و 3یان نوێنه‌رى شارى مووسڵ بوون.
ئه‌مین زه‌كى به‌گى گه‌وره‌ مێژوونووسى كورد كه‌ دووجار نوێنه‌رایه‌تى شارى سلێمانى كردووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌پاش ته‌واوبوونى واده‌ى یه‌كه‌مین خولى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كه‌ دوو ساڵ‌و نیوى خایاندووه‌، داوا له‌ خه‌ڵكى شارى سلێمانى‌و ده‌نگده‌ره‌كانى ده‌كات كه‌ لێپێچنه‌وه‌ له‌ نوێنه‌ره‌كانیان بكه‌ن‌و له‌وان بپرسن كه‌ چییان له‌ پێناو ئه‌واندا كردووه‌.
ئه‌و له‌پاش كۆتاییهاتنى یه‌كه‌م خولى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، له‌ ساڵى 1928 نامیلكه‌یه‌ك به‌ناونیشانى " محاسه‌به‌ى نیابه‌ت، ئه‌وه‌ى حسابى پاكه‌ له‌ محاسه‌به‌ بێباكه‌" ده‌نووسێت‌و له‌ پێشه‌كى نامیلكه‌كه‌دا ده‌ڵێت:" به‌ موناسه‌به‌تى فه‌سخى مه‌جلیسى ئومه‌ت‌و ته‌واوبوونى وه‌زیفه‌ى نیابه‌تمان، وام به‌ موناسیب زانى به‌ناوى خۆم‌و ڕه‌فیقه‌كانمه‌وه‌ حساب‌و كتابێكى خۆمانه‌ له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌ موحته‌ره‌مه‌كانماندا بكه‌م له‌ ئیش‌و كارى ئه‌م دوو ساڵ‌و نیوه‌ى كه‌ ئێمه‌ وه‌كیلیان بووین، به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ك حاڵیان بكه‌م، له‌ لام وایه‌ ئه‌م ئسوڵه‌ زۆرباشه‌و لازمه‌ دائیمه‌ن ته‌تبیق‌و ته‌حقیق بكرێ، چونكه‌ له‌سایه‌ى ئێمه‌ مومكینه‌ كه‌ موه‌كیله‌كان بزانن نائیبه‌كانیان وه‌زیفه‌ى وه‌كاله‌تیان به‌ قه‌ده‌ر ئیمكان به‌جێ هێناوه‌، یان نا".

،،

ئه‌مین زه‌كى به‌گ، كه‌ ساڵى 1880 له‌ گه‌ڕه‌كى گۆیژه‌ى شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵى 1948 كۆچى دوایی كردووه‌، نه‌وه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كارێكى كردووه‌ كه‌ ئێستا ده‌نگده‌ران له‌ نوێنه‌ره‌كانیانى ده‌خوازن، ئه‌و خۆى داواى كردووه‌ كه‌ ده‌نگده‌رانى‌و ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تى كردوون، موحاسه‌به‌ى بكه‌ن تا بزانن به‌پێى پێوویست كاره‌كانى به‌جێهێناوه‌ یاخود نا.


ئه‌مین زه‌كى به‌گ، كه‌ ساڵى 1880 له‌ گه‌ڕه‌كى گۆیژه‌ى شارى سلێمانى له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵى 1948 كۆچى دوایی كردووه‌، نه‌وه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كارێكى كردووه‌ كه‌ ئێستا ده‌نگده‌ران له‌ نوێنه‌ره‌كانیانى ده‌خوازن، ئه‌و خۆى داواى كردووه‌ كه‌ ده‌نگده‌رانى‌و ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تى كردوون، موحاسه‌به‌ى بكه‌ن تا بزانن به‌پێى پێوویست كاره‌كانى به‌جێهێناوه‌ یاخود نا.

dcvt
ئەمین زەکی بەگ لەکەڵ هاوسەر و منداڵەکانی

،،

له‌ نامیلكه‌ى "محاسه‌به‌ى نیابه‌ت"دا كه‌ 31ى لاپه‌ڕه‌یه‌و ساڵى 1928 له‌ چاپخانه‌ى دارولسه‌لامى به‌غداد چاپ كراوه‌، له‌ هه‌شت بڕگه‌دا باس له‌هه‌وڵ‌و كاره‌كانى خۆى له‌ یه‌كه‌م خولى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات‌و به‌ وردى‌و به‌ ژماره‌ بودجه‌ى گشتى عێراق‌و بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ شارى سلێمانى ده‌خاته‌ ڕوو.


له‌ نامیلكه‌ى "محاسه‌به‌ى نیابه‌ت"دا كه‌ 31ى لاپه‌ڕه‌یه‌و ساڵى 1928 له‌ چاپخانه‌ى دارولسه‌لامى به‌غداد چاپ كراوه‌، له‌ هه‌شت بڕگه‌دا باس له‌هه‌وڵ‌و كاره‌كانى خۆى له‌ یه‌كه‌م خولى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات‌و به‌ وردى‌و به‌ ژماره‌ بودجه‌ى گشتى عێراق‌و بودجه‌ى ته‌رخانكراو بۆ شارى سلێمانى ده‌خاته‌ ڕوو.

سه‌ربارى ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌ نووسینه‌وه‌ى مێژووى كوردو جیا له‌وه‌ى دوو خوول نوێنه‌رى شارى سلێمانی بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، له‌ پێكهاته‌ى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ " عه‌بدول موحسین سه‌عدون- جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌رى- تۆفیق سویدى- ناجى سویدى- نورى سه‌عید- جه‌میل مه‌دفه‌عى- یاسین هاشمى‌و ڕه‌شید عالى گه‌یلانى"دا، 12جار پۆستى وه‌زیرى وه‌رگرتووه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى " مه‌عریف- ئه‌شغاڵ‌و نیشته‌جێكردن- دارایی‌و گه‌یاندن‌و سه‌ربازى".

سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌:
یه‌ك: دیارى كوردستان 1925 – 1926، ئاماده‌كردنى – ڕه‌فیق ساڵح- لێكۆڵینه‌وه‌ى- نه‌وشیروان مسته‌فاو سدیق ساڵح- 2001 سلێمانى.
دوو: باشوورى كوردستان- ڕووداو و ده‌ستكه‌وته‌كان- نه‌جم سه‌نگاوى- 2017 سلێمانى.

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی