واز لەهەڵبژاردن بێنن

واز لەهەڵبژاردن بێنن

394 خوێندراوەتەوە

ئاوات عەبدوڵا

گەورەترین بەڵای کوردستان هەڵبژاردنە، نەزمی هەڵبژاردن بوو ئەم گەل و وڵاتەی بەم ڕۆژەگەیاند، هەڵبژاردن چەمکێکە لەهەناوی دیموکراسیدا دەتوانێت بەرهەمدار بێت، هەمووانیش دەڵێن لەکوردستاندا دیموکراسی نیە

،،

، واتەهەڵبژاردن پرۆسەیەکی بیژوو بێباوکە، بۆیە ناتوانێت هیچ بەرهەمێک بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بکات، وەک ئەوەی دەگوترێت کاتێک باران دەتوانێت بەرهەمی هەبێت کەزەوی هەبێت، کەزەوی نەبوو باران چ ئەرزشێکی نیە.


باسەیرێکی وڵاتانی دەوروپشتمان بکەین بزانین کامیان سودیان لەهەڵبژاردن وەرگرتووە؟ تورکیاو ئێران و سوریا ئەو وڵاتانەن کەهەڵبژاردنیان تێدا دەکرێت، ئوردون و سعودو ئیمارات ئەو وڵاتانەن کەپادشایین، بائەو پرسیارە لەخۆمان بکەین کام لەم وڵاتانە خەڵکەکانیان خۆشگوزەرانن!؟


سەرکەوتنی وڵاتانی سیستمی پادشایی لەوەدایە کەخۆیان ناخەڵەتێنن، مادام دیموکراسی لەوڵاتەکەیاندا بونی نیە هەڵبژاردنیش جگەلەماڵ وێرانی هیچی تریان بۆ مسۆگەرناکات

،،

بەپێچەوانەوە دانیشتن بەدەردی پادشاییەوە گەلێک شتی دیکەی بۆ بەدیهێناون کەئێمەی ئەهلی هەڵبژاردن ئیرەییان پێدەبەین!


من پێم وایە سەرەتا دەبێت لەوڵاتی ئێمە پرۆسەی هەڵبژاردن رابگرین، واز لەوەهمی پەرلەمان و دەستاودەستی دەسەڵات بێنین، ئەنجامدانی چەندین هەڵبژاردن ئەو ڕاستیەی بۆ سەلماندین کەهەموو ئەو شتانە درۆی شاخدارو گەورەن، تانەتوانین هۆشیاری گشتی بچەسپێنین هەڵبژاردن جگە لەبەهەدەردانی سەروەتی وڵات و سەرئێشەی هاوڵاتیان چیدیکە نیە.