هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى نوێى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا

هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى نوێى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا

1325 خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا له‌ 26/4/2018 ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى له‌سه‌ردانانى مایك پۆمپیۆ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پۆمپیۆ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بوو، مایك پۆمپیۆ به‌ به‌ده‌ست هێنانى 57 ده‌نگى به‌ڵى له‌ ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر 47 ده‌نگى نه‌خێر وه‌ك 70 هه‌مین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكاوه‌ ده‌ست نیشانكرا و پاشان له‌ دادگاى باڵاى ئه‌مریكا سوێندى یاساى خوارد.


له‌دواى چه‌ندین مانگ له‌ كێشه‌ى نێوان سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێگه‌ى تویتێكى تویته‌ره‌وه‌ لابردنى وه‌زیرى ده‌روه‌ ریكس تیله‌رسۆنى له‌ 13/3/2018 راگه‌یاند و مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكاى له‌ شوێنه‌كه‌ى دانا به‌ڵام پێویستى به‌ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا هه‌بوو بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌ست به‌كاربێت.
كێشه‌ى بنه‌ره‌تى له‌ نێوان تره‌مپ و تیله‌رسۆن له‌سه‌ر رێكه‌وتنى ئەتۆمیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بوو كه‌ هه‌ردووكیان راى جیاوازیان له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌بوو.
پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ دانانى مایك پۆمپیۆ به‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گۆرانكارى به‌سه‌ردابێت سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌تایبه‌تى پرسى ئەتۆمیی ئێران.

،،

پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ دانانى مایك پۆمپیۆ به‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گۆرانكارى به‌سه‌ردابێت سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌تایبه‌تى پرسى ئەتۆمیی ئێران.


مایك پۆمپیۆ كێ یه‌؟
له‌ 30/12/1963 له‌ وویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌دایك بووه‌ ، ئه‌كادیمیاى سه‌ربازى له‌ ویست پۆینت ته‌واو كردووه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م له‌ ساڵى 1986 دا و بروانامه‌ى له‌ بوارى ئه‌ندازیارى میكانیكى به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌.

CDV
دۆناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ


ماوه‌ى 5 ساڵ خزمه‌تى سه‌ربازى كردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كارامه‌ له‌ سوپاى وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
دواتر به‌شى یاساى له‌ زانكۆى هارڤارد ته‌واو كردووه‌ و به‌پیشه‌ى بازرگانیه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌ به‌ر له‌وه‌ى ببێت به‌ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا.
له‌ 16/11/2016 ماوه‌یه‌كى كورت له‌ دواى بردنه‌وه‌ى تره‌مپ به‌سه‌ر هیلاریدا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ مایك پۆمیپۆ ده‌كاته‌ به‌رێوبه‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگیرى ئه‌مریكا (CIA).
به‌ 66 ده‌نگى به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به‌ 32 ده‌نگى نه‌خێر بوو به‌ به‌رێوبه‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى و له‌ 23/1/2017 ده‌ستنیشانكرا و پاشان سوێندى یاساى خوارد.

،،

له‌ 13/3/2018 له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستنیشانكرا به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و له‌ 26/4/2018 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا بۆ بوون به‌ 70 هه‌مین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا.


له‌ 13/3/2018 له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستنیشانكرا به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و له‌ 26/4/2018 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا بۆ بوون به‌ 70 هه‌مین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا.
مایك پۆمپیۆ به‌ ماڵپه‌رى كۆشكى سپى ئه‌مریكاى راگه‌یاندوه‌"زۆر سپاس گوزارى سه‌رۆك تره‌مپم كه‌ رێگه‌ى پێدام وه‌ك به‌رێوبه‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكا خزمه‌ت بكه‌م هه‌روه‌ها بۆم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش كه‌ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ده‌ست به‌كاربم".
مایك به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كه‌سێكى تونده‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان ئه‌مریكا و ئێران.


تێروانى مایك پامپیۆك سه‌باره‌ت به‌ ئێران:
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كه‌سێكى پارێزگار خوازه‌ و زۆر تونده‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و به‌ر له‌وه‌ى ببێت به‌ وه‌زیرى ده‌روه‌ چه‌ندین جار دژایه‌تى خۆى بۆ ئێران دوپاتكردۆته‌وه‌.
كاتێكه‌ مایك پۆمپیۆ به‌رێوبه‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (CIA) بووه‌ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند"سیاسه‌تى حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا جیاواز ده‌بێت له‌ سیاسه‌ته‌كانى پێشوو ترمان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و ئه‌وان نیگه‌رانن له‌ فراوان بوونى هه‌یمه‌نه‌ى ئێران له‌ عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".
هه‌وه‌ها مایك پۆمپیۆ چه‌ندین جار داواى كردووه‌ كه‌ ده‌بێت رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

،،

كاتێكه‌ مایك پۆمپیۆ به‌رێوبه‌رى ئاژانسى ناوه‌ندى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (CIA) بووه‌ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند"سیاسه‌تى حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا جیاواز ده‌بێت له‌ سیاسه‌ته‌كانى پێشوو ترمان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و ئه‌وان نیگه‌رانن له‌ فراوان بوونى هه‌یمه‌نه‌ى ئێران له‌ عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".


پێده‌چێت به‌ گۆرێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ تیله‌رسۆنه‌وه‌ بۆ مایك پۆمپیۆ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گۆرانكارى به‌سه‌ردا بێت به‌رامبه‌ر به‌ئێران و ئه‌مریكا توند تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاته‌ بكات.

CVT
سوێندخواردنی پۆمپیۆ  لەبەردەمی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی بەرێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ــ٢٠١٨.١.٢٣

چى دۆناڵد تره‌مپ و مایك پامپیۆ كۆده‌كاته‌وه‌؟
له‌دواى ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌ك به‌رێوبه‌رى ئاژانى هه‌واڵگرى ناوه‌ندییى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار ده‌بێت مایك پۆمپیۆ رۆژانه‌ سه‌رۆكى وویلایه‌ته‌ یه‌كرگتووه‌كانى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێنێت به‌ مه‌به‌ستى پێدانى پوخته‌ى رووداوه‌كانى جیهان ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تره‌مپ و پامپیۆ زیاتر له‌ یه‌كترى نزیك ببنه‌وه‌.
چه‌ندین خاڵى هاوبه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌ هه‌ردووكیان پێشتر بازرگان بوون و له‌ چینى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌مریكا وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو سیاسه‌ته‌وه‌.
ئه‌م دووكه‌سایه‌تیه‌ هه‌مان تێروانینیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان ئه‌مریكا و ئێران پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌م نزیكانه‌ گۆرانكارى به‌سه‌ردا بێت و بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست زیاتر ئاڵۆز ببێت .
به‌پێى ماڵپه‌رى گاردیان "هه‌میشه‌ دۆناڵد تره‌مپ و مایك پۆمیۆ هه‌مان ئاراسته‌یان هه‌بووه‌ له‌ له‌ سیاسه‌تدا".

مایك پۆمپیۆ كه‌ئێستا وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كاره‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكا بووه‌ چاوى كه‌وتووه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆریاى باكور و ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان هه‌ردوو كۆریا كردووه‌ .

،،

مایك پۆمپیۆ كه‌ئێستا وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كاره‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مریكا بووه‌ چاوى كه‌وتووه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆریاى باكور و ئاماده‌كارى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان هه‌ردوو كۆریا كردووه‌ .


كۆبونه‌وه‌ى نێوان مایك پامپیۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ئه‌نجامدرابوو.
له‌ پاش چه‌ندین هه‌فته‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى له‌ نێوان مایك پامیۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا و كیم جۆن ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور ئه‌نجامدراوه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو".
ئه‌مریكا و كۆریاى باكور له‌ دواى چه‌ندین ساڵ له‌ شه‌رى راگه‌یاندى نێوانیان په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ره‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ ده‌روات و ئه‌مریكه‌كان مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور ئاساى بكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ چه‌ندین جار دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند وه‌ له‌ماوه‌ى پێشودا " به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور كۆببێته‌وه‌ ".
به‌ده‌ست به‌كار بوونى مایك پامپیۆ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست گۆرانكارى به‌سه‌ردابێت و ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كى توند مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه‌ دژى ئێرانن رۆڵبگێرن له‌م پرسه‌دا بۆیه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ29/4/2018 مایك پۆمپیۆ له‌ دواى ته‌نها 3 رۆژ بوون به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ردانى ووڵاتى سعودیه‌ى كرد.

 

author photo

توێژەری سیاسی

بەکالۆریوس لە زانستە سیسیەکان