مایسترۆكانی بانگەشەی هەڵبژاردن

هەڵسەنگاندنی باشترین و خراپترین هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن

مایسترۆكانی بانگەشەی هەڵبژاردن

8157 خوێندراوەتەوە

بەشی یەكەم

پێشەكی
كەمپینی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان پێ‌ دەنێتە قۆناغی ئاڵتونییەوە تای هەڵبژاردنیش تادێت زیاتر بەرز دەبێتەوە.

لە ماوەی پانزە ڕۆژی رابردوی بانگەشەدا هەر لایەنێك بە شیوازی خۆی نمایشەكانی خۆی كردووە، ئێستا بەرلەوەی كۆتا هەفتەی هەڵمەتەكە تاقی بكەینەوە كاتی ئەوەیە هەڵسەنگاندنی كەمپینی هەڵبژاردنی لایەنەكان بكەین.

دوو لیستی تازەی بەشدار لەم هەڵبژاردنە زیاتر لە هەمووان چاویان لەسەر بووە، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بەسەرۆكایەتی د.بەرهەم ساڵح و نەوەی نوێ‌ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید.


لێرەدا هەوڵ دەدەین بە زنجیرە وتارێك هەڵسەنگاندنێكی ڕۆژنامەوانی بۆ كەمپینی هەڵبژاردنی ئەو لایەنانە بكەین و خاڵە بەهێز و لاوازەكانیان دیاری بكەین

،،

بەرهەم ساڵح، لەماوەی بانگەشەدا سەلماندی كە ئەو تەنها سیاسیەكی نمرە یەك نییە، بەڵكو وتاربێژێكی نمرە یەكیشە و توانای هەڵبژاردنی دەستەواژەی كاریگەر و خرۆشانی جەماوەری هەیە و ئاماژەكانی جەستە و جوڵاندنی دەست و لاشەی بەشێوەیەكی كاریگەرانە بەكاردەهێنێت و بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە وشەكانی دەڵێت.

 

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری
بەرهەم ساڵح بە ماوەیەكی كورت بەر لە داخستنی دەرگای تۆماركردنی لیستەكان خۆی یەكلاكردەوە و بڕیاری كۆتایدا بۆ هاتنە دەرەوە لە یەكێتی و بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراق، تا ئەو كاتەی لیستەكەی لە لایەن كۆمسیۆنەوە پەسەند نەكرا، خەڵكانێك پێیان واوبو كە د.بەرهەم پەشیمان دەبێتەوە و دەكشێتەوە.

هەرچی لیستەكەی بەرهەم ساڵحە لە كەمپینی هەڵبژاردندا، لە ئاستێكی بەرز و راقیدا دەردەكەوێت و دەكرێت بوترێت خاوەنی بەرزترین كوالێتی كەمپینی هەڵبژاردنە، لەسەر ئاستی ئەو ریكلامانەی بەرهەمیان هێناوە و لەسەر ئاستی كەرنەڤاڵە جەماوەریەكانیشیان، بەتایبەتی كە هاوپەیمانی خاوەنی سەركردەیەكی بەهێزی وەك بەرهەم ساڵحە.

بەرهەم ساڵح، لەماوەی بانگەشەدا سەلماندی كە ئەو تەنها سیاسیەكی نمرە یەك نییە، بەڵكو وتاربێژێكی نمرە یەكیشە و توانای هەڵبژاردنی دەستەواژەی كاریگەر و خرۆشانی جەماوەریی هەیە و ئاماژەكانی جەستە و جوڵاندنی دەست و لاشەی بە شێوەیەكی كاریگەرانە بەكاردەهێنێت و بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوە وشەكانی دەڵێت.


قورسایی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناو هاوپەیمانیدا لەسەر خودی د. بەرهەم ساڵحە، نە سەركردەكانی دیكەی هاوپەیمانی و نە كاندیدەكانیش ڕۆڵی زۆر گەورەیان نییە لە بانگەشەی لیستەكەدا.

،،

هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە رابردوودا، هاوپەیمانی ماكینەیەكە، كەسی یەكەم دەیجوڵێنێت كە بریتییە لە د.بەرهەم ساڵح، راستە لەناو هاوپەیمانیدا چەندین كەسی دیكە هەن لە پشتەوە كار دەكەن. بەڵام روخساری هاوپەیمانی بریتیە لە بەرهەم ساڵح.

هاوشێوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە رابردوودا، هاوپەیمانی ماكینەیەكە، كەسی یەكەم دەیجوڵێنێت. كە بریتییە لە د.بەرهەم ساڵح، راستە لەناو هاوپەیمانیدا چەندین كەسی دیكە هەن لەپشتەوە كار دەكەن بەڵام روخساری هاوپەیمانی بریتییە لە بەرهەم ساڵح.

لە هەرێمی كوردستاندا تائێستا كارەکتەرە سیاسییەکان دەتوانن گرنگتربن لە لیستەكان، بەشێك لە دەنگدەری كورد بەشوێن ئەواندا دەگەڕێن نەك لیستەكان، بێگومان هەندێك جاریش لیست ڕۆڵی گەورەی هەیە لەسەر دەرچوونی كاندیدەكان.

گوتاری هاوپەیمانی لەم هەڵبژاردنەدا، ئامانجدار و كاریگەرە، بەدیقەتەوە ناوەرۆكی وشە و رستەكان هەڵبژێردراون، تەركیزی سەرەكی كەمپینەكە لەسەر دەسكەوتەكانی ئەزمونی دوو ساڵی حوكمڕانی بەرهەم ساڵح و بەراوردكردنیەتی بە كابینەكانی دوای ئەو.

تەنها حزبە كە پارەی لە هەڵواسینی ئاڵادا خەرج نەكردووە، بەڵام لە ڕێگەی پۆستەرات و فلێكسی دروشمەكانیانەوە ئامادەیەكی بەرچاویان هەیە لەسەر شەقام، زیاتر جەخت لەسەر كەرنەڤاڵ و كۆبوونەوەی جەماوەریی دەكەن و باوەڕیان بە كەژاوەی ئۆتۆمبیل و كەمپینی هەڵپەڕكێ‌ نییە.

،،

سەرباخ، بۆتە خاڵێكی دیكەی سەركەوتنی كەمپینەكانی بەرهەم ساڵح و وای كردووە جیاواز بێت، لە كاتێكدا سیاسییەكانی دیكە هاوسەرەكانیان لەچاوی كامێرا دەشارنەوە، ئەو وەك ژنێك هاوشانی هاوسەرەكەی دەوەستێت و بەشداری چالاكی و كەمپینەكانى دەكات.

لە نێوان بەرەی ڕیفراندۆم و بەرەی دژە ڕیفراندۆمدا هەڵوێستێكی مام ناوەندیان هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وەك هەڵەی سیاسی سەیر ناكەن، رەخنەیان لەوەیە كە حوكمڕانی خراپ كاری گەورەی پێ‌ ناكرێت.

لەوەتەی كەمپینی هەڵبژاردن دەستی پێكردوە بەرهەم ساڵح وەستانی نییە، هەر ڕۆژەی لە شوێنێك و شارۆ شارۆچكەیەكی كوردستانە و باوەڕی بەوە هەیە خۆی لە هەموو جێیەكی كوردستان كەمپینی لیستەكەی بكات هاوشێوەی سیاسەتمەدارە ئەوروپییەكان لە سەرتاسەری كەمپینەكەیدا هاوسەرەكەی لەگەڵیدا دەردەكەوێت.

سەرباخ، بووەتە خاڵێكی دیكەی سەركەوتنی كەمپینەكانی بەرهەم ساڵح و وای كردووە جیاواز بێت، لەكاتێكدا سیاسییەكانی دیكە هاوسەرەكانیان لەچاوی كامێرا دەشارنەوە، ئەو وەك ژنێك هاوشانی هاوسەرەكەی دەوەستێت و بەشداری چالاكی و كەمپینەكانى دەكات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری