بۆچی كەمپینی بانگەشەی نەوەی نوێ‌، بوو بە هەڵم؟

مایسترۆكانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بۆچی كەمپینی بانگەشەی نەوەی نوێ‌، بوو بە هەڵم؟

7006 خوێندراوەتەوە

بەشی دووەم

كەمپینی بانگەشەی نەوەی نوێ‌


شاسوار عەبدولواحید كەمێك زوتر لە د.بەرهەم ساڵح خۆی یەكلایكردەوە، بەدروستی لەدوای كەمپینی نەخێرەوە دژی ڕیفراندۆم و بونی نزیكەی 200 هەزار دەنگی نەخێر و بەشدارینەكردنی 30% ی خەڵكی كوردستان بۆ ڕیفراندۆم.

،،

هەرچەندە ماوەی چەند مانگێكە شاسوار عەبدولواحید بەقورسی بانگەشە دەكات، بەڵام لەیەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی بانگەشەدا كاتێك كەمپینی سەرەتای بانگەشەی بردە رانیە، بەقورسی كەوت و كەمپینەكەی یەكەم درزی تێكەوت. بەتایبەتی دوای دەركەوتنی كەمپینی بەهێزی گۆڕان لەو ڕۆژەدا.

شاسوار عەبدولواحید بەر لە هەموان بانگەشەی دەستپێكرد، ئەو بە نافەرمی لەمانگی 10ی ساڵی رابردوەوە بانگەشە دەكات و بەچوار دەوری خۆیدا گورز دەوەشێنێت. ئەو ڕۆژەی كە بانگەشە دەستی پێكرد، شاسوار وتبوی " ئەمڕۆ من كۆتایم بە بانگەشەی هەڵبژاردن هێنا"

هەرچەندە ماوەی چەند مانگێكە بەقورسی بانگەشە دەكات، بەڵام لەیەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی بانگەشەدا كاتێك كەمپینی سەرەتای بانگەشەی بردە رانیە، بەقورسی كەوت و كەمپینەكەی یەكەم درزی تێكەوت. بەتایبەتی دوای دەركەوتنی كەمپینی بەهێزی گۆڕان لەو ڕۆژەدا.


ئەوە یەكەمین خۆ بەدەستەوەدانی شاسواربوو بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان.

،،

یەكێك لە هەڵەكانی شاسوار عەبدولواحید، بریتی بوو لە ئەنجامدانی كەمپین بە هەمان شێوازی بزوتنەوەی گۆڕان كە شێوازێكی زۆر ماندوكەرە و پێویستی بەتوانای جەماوەری گەورە و ماندوبونی زۆر هەیە.

یەكێك لە هەڵەكانی شاسوار عەبدولواحید، بریتی بوو لە ئەنجامدانی كەمپین بە هەمان شێوازی بزوتنەوەی گۆڕان كە شێوازێكی زۆر ماندوكەرە و پێویستی بەتوانای جەماوەری گەورە و ماندوبونی زۆر هەیە.

گەرمكردنی كەمپین بە هونەرمەندی میللی و كردنەوەی بنكەی بانگەشەی گەڕەك بە گەرەك و كەژاوەی ئوتوبێل و هەڵپەڕكێی شەوانە، خەڵكێكی زۆر و ماندوبونێكی گەورەی دەوێت كە ئەستەمە بە نەوەی نوێ‌ بكرێت. هەربۆیە لاوازی و چۆڵی بە ئاهەنگی شەوانە و كەمپینەكانیەوە بەڕونی دەردەكەوێت.

خاڵێكی دیكەی لاوازی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە كە زۆر زوو دەستی بە بانگەشە كرد، بە زیاتر لە دوومانگ پێش كاتی بانگەشە، هەرچی توانا و شۆی خۆی هەبوو تاقی كردەوە، ئێستا كە بانگەشە دەستی پێكردووە هیچی نەماوە بیڵێت و هیچی نەماوە بیكات. جەماوەرەكەی خۆشی تەواو ماندوو كردووە.


خاڵی گەورەی لاوازی نەوەی نوێ‌ ئەوەیە تەنها یەك مایسترۆی هەیە كە بریتییە لە خودی شاسوار و ئەویش زۆركات رستەكانی دوبارەن. تەنانەت زۆر بەكەمیش ڕێگە بە كاندیدەكان دەدت لە كۆبونەوە جەماوەریەكاندا وتاریان هەبێت.

،،

شاسوار لەم هەڵبژاردنەدا ناوبانگی nrt خستۆتە گروەوە، ئەگەر بێت و ئەنجامێكی دیاری نەبێت ئەوا تەنها بەدەستی بەتاڵ لە هەڵبژاردنەكە نایەتە دەر بەڵكو پرۆژە میدیایەكەشی كۆتای پێدێت


شاسوار یەكێك لە بەهێزترین كەناڵەكانی راگەیاندنی كوردستانی بەدەستەوەیە كە nrt یە و لەماوەی رابردودا بەتەواوی ئەو كەناڵەی خستۆتە خزمەتی ئەجێندا سیاسیەكەیەوە.


Nrt لەپشت هەر سیاسیەكەوەبێت هێزێكی گەورەیە و توانای دروستكردنی كاریگەری هەیە، بەڵام ئەمە تا ئەو شوێنە راستە كە خەڵك وەك كەناڵێكی بێلایەن سەیری بكات.


شاسوار لەم هەڵبژاردنەدا ناوبانگی nrt خستۆتە گروەوە، ئەگەر بێت و ئەنجامێكی دیاری نەبێت ئەوا تەنها بەدەستی بەتاڵ لە هەڵبژاردنەكە نایەتە دەر بەڵكو پرۆژە میدیایەكەشی كۆتای پێدێت

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری