لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، تاڵەبانی ئامادەیە و بارزانی وونە

یەکێتی لە ڕێگەی وێنەکانی تاڵەبانییەوە دەگەڕێتەوە بەغداد

لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، تاڵەبانی ئامادەیە و بارزانی وونە

1614 خوێندراوەتەوە

ن: یاسین تەها

و:  ئەحمەد محەمەد

زیاتر لە ٣ ملیۆن دەنگدەر لە کوردستان مافی دەنگدان و ئەوەیان هەیە کە ٤٦ نوێنەر لە هەرێمی کوردستان هەڵبژێرن بۆ پەرلەمانی ئایندەی عێراق لە نێوان نزیکەی ٥٠٠ کاندیدا، کە ململانێ دەکەن لەسەر بە دەستهێنانی متمانەی دەنگدەرانی کورد لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری داهاتوو تاوەکو نوێنەرایەتیان لە بەغداد بکەن، لەگەڵ هەبوونی کۆندەنگی لەسەر ئەوەی کە ژمارەی کورسییەکانی کورد کەم دەکات لەسەر ئاستی عێراق بەراورد بە دوایین هەڵبژاردن کە لە نیسانی ٢٠١٤  ئەنجامدرا بۆ پەرلەمانی عێراق.

هێشتا عێراق دەناڵێنێت بە دەست شوێنەوارەکانی جەنگی دژ بە داعشەوە و هێشتا بەشێوەیەکی تەواو بارودۆخی خۆی ڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام لە کوردستان هێشتا کوردەکان لە ناو شۆکی دەرەنجامەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەژین کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەرێوەچوو، کە بووە هۆی کاردانەوەی یەکلاکەرەوە لە لایەن حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە، وایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە تایبەت ئەمریکا چاوپۆشی بکەن لە مەترسییەکانی پێکدادانی نێوان هەولێر و بەغداد.

،،

لە کوردستان هێشتا کوردەکان لە ناو شۆکی دەرەنجامەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەژین کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ بەرێوەچوو، کە بووە هۆی کاردانەوەی یەکلاکەرەوە لە لایەن حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە، وایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە تایبەت ئەمریکا چاوپۆشی بکەن لە مەترسییەکانی پێکدادانی نێوان هەولێر و بەغداد.

vh
وێنەکانی تاڵەبانی لە هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەلبژاردندا

دوای شەشە مانگ لە بانگەشەی سەربەخۆیی و ماڵئاواییکردن لە عێراق، حزبە سەرەکییە کوردییەکان ناچاربوون، کە ڕێڕەوی گوتاری سیاسییان بگۆرن بە ئاراستەی داوا و بانگەشەکردن بۆ بەشداریکردنی بەهێزی لە دەسەڵاتی بەغداد و جێنەهێشتنی  گۆرەپانەکە لە بەغداد بە چۆڵی، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتێکی یەکتر تۆمەتبارکردن لە نێوان حزبە سیاسییە نەیار و بەرگیرکارەکانی ریفراندۆمدا، بەجۆرێک د.یوسف محەمەد سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆران بۆ پارێزگای سلێمانی داوای دادگاییکردنی "ڕیفراندۆمچییەکان"ی کرد بەهۆی لێکەوتە خراپەکانییەوە، ئەوەش دەرگای کردەوە بۆ لێدوان و وەڵامدانەوە.

،،

دوای شەشە مانگ لە بانگەشەی سەربەخۆیی و ماڵئاواییکردن لە عێراق، حزبە سەرەکییە کوردییەکان ناچاربوون، کە ڕێڕەوی گوتاری سیاسییان بگۆرن بە ئاراستەی داوا و بانگەشەکردن بۆ بەشداریکردنی بەهێزی لە دەسەڵاتی بەغداد و جێنەهێشتنی  گۆرەپانەکە لە بەغداد بە چۆڵی، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڵمەتێکی یەکتر تۆمەتبارکردن لە نێوان حزبە سیاسییە نەیار و بەرگیرکارەکانی ریفراندۆمدا.

سەرباری ناکۆکی نێوان لایەنە کوردییەکان کە ژمارەیان دەگاتە ٢٥ قەوارە، بەڵام هەڵمەتەکانی هەلبژاردن لەوەدا هاوبەشە کە سەرجەم لیستەکان بانگەشە دەکەن بۆ ناردنی "تیمێکی بەهێز" بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەلی کورد لە پەرلەمانی فیدراڵی و بانگەشەی گەرانەوە بۆ بەغداد بەشێوەیەکی بەهێز، بە پێچەوانەی دروشمەکانی "بای بای عێراق" کە گۆرەپانەکانی پڕ کردبوو لە کاتی گردبوونەوە جەماوەرییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە ریفراندۆم.

هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە کوردییەکان گەموگوڕییەکی بێ پێشینە بەخۆوە دەبینێت لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و شاشەکانی تەلەڤزیۆن، بەڵام لە ئاستی جەماوەریی مەترسی هەیە لە بارەی ئەگەری دوورکەوتنەوە و کەمی بەشداریی جەماوەر لە پرۆسەکەدا، راپرسییەکان باس لەوە دەکەن تەنها ٥٨%ی دەنگدەرانی کورد بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن، دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە خوارەوەی ریزبەندی ئەو شوێنانە کە کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بەڕێژەیەک کە ٥٠%ی تێپەڕ نەکردووە.

scvt
بانگەشەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ نیسانی ٢٠١٨

چاودێرانیش ئەوە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو بێئومێدیەی لە نێوان دەنگدەرانی کورد هەیە بەهۆی بارودۆخی قورسی ئابوریی و کەڵەکەبوونی ئەو کێشانەی دەرەنجامی خراپ بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستانە لە لایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، هێزە نوێ و تازە لە دایکبووەکان هەوڵدەدەن ئەوە بەکاربهێنن بۆ بەرپاکردنی بانگشە و دروشم و بەرنامەی هەڵبژاردنیان لە ڕێی جەختکردنەوەیان لە ئەنجامدانی چاکسازیی لەو بوارانەی گەندەڵ کراوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی گەندەڵی و مەحسوبیەتی داپۆشراو لە ژێر پەردەی بەرگریکردن لە قەومیەتی کورد.

هێزە کوردییە ڕکابەرەکان بانگەشەکانیان لە پارێزگای سلێمانی چڕ کردووەتەوە ( ١٨ کورسی هەیە بۆ پەرلەمانی عێراق)، لەم پارێزگایەدا هێزە تەقلیدییەکان وەک  پارتی و یەکێتی و ئیسلامییەکان و ئەو هێزە تازانەی بەمدواییە دەرکەوتن وەک نەوەی نوێ و لیستى هاوپەیمانی بەرهەم ساڵح کە لە یەکێتی جیابووەتەوە، لە هەولێری پایتەختیش حزبە کوردییەکان هەوڵ دەدەن بە ڕووی پارتی بووەستن کە کۆنترۆڵی بەسەر هەموو شتێکی هەولێردا کردووە، هەرچی پارێزگای دهۆکیشە تاڕادەیەک ململانێی تێدا نییە، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە بە خەزانەی دەنگەکانی حزبەکەی بارزانی دادەنرێت.

،،

هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنە کوردییەکان گەموگوڕییەکی بێ پێشینە بەخۆوە دەبینێت لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و شاشەکانی تەلەڤزیۆن، بەڵام لە ئاستی جەماوەریی مەترسی هەیە لە بارەی ئەگەری دوورکەوتنەوە و کەمی بەشداریی جەماوەر لە پرۆسەکەدا، راپرسییەکان باس لەوە دەکەن تەنها ٥٨%ی دەنگدەرانی کورد بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

DRT
بارزانی لە کاتی بانگەشەی بۆ ریفراندۆم ـ  دهۆک ـ ئەیلولی ٢٠١٧

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە گیرۆدەیە بە دەست جیابوونەوە و فشار و گەمارۆی لیستە رەکابەرکانی دیکەوە کە پێگەیان سلێمانییە و هەروەها نەبوونی ڕابەرێکی بەهێز بۆ حزبەکە، پەنای بردووە بۆ بەرزکردنەوەی وێنەی جەلال تاڵەبانی رابەرە کۆچکردوویان و ناونانی لیستەکەیان بە ناوی "مام جەلال" ەوە لە نێو جەماوەرەدا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی تێیدان، لە بەرامبەردا حزبەکەی بارزانی گرەوە لەسەر وەلائە جێگیرەکانی جەماوەرەکەی دەکات، لەگەڵ پشتبەستن بە شەعبیەتی نێچیرڤان بارزانی (برازای مەسعود بارزانی) کە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، لە کاتێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە بەشێوەیەکی تەواو لە ناو دیمەنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا نابینرێت، ئەوەش وا دادەنرێت کە ئیحراجبوون یان دوورکەوتنەوەیەکی بە مەبەست بێت دوای ئەوەی سەرکردایەتی ریفراندۆمی کرد بۆ دەرچوونی کورد لە عێراق.

پارتی، هەڵبژاردنی لە کەرکوک بایکۆت کردووە، کە ناوچەی جێناکۆکە لە نێوان کورد و حکومەتی ناوەندیی و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ گەڕێندرایەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەغداد، یەکێتی بەگومان و نیگەرانە لەو دەسەڵاتی سەربازیی و ئەو عەقڵیەتە ئەمنیەی کە شارەکە بەرێوە دەبات، لیستی هاوبەشی نێوان گۆران و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بە ناوی "نیشتیمان" هەوڵدەدات ببێتە بەدیل و جێگرەوەی پارتی و یەکێتی کە تۆمەتبارن بە لە دەستدانی شارەکە.

ڕاپرسییەکان و ئاماژەکانی دەنگدان، ئاماژە دەکەن بە شکستی پارتی و لانیکەم لە دەستدانی پێنج کورسی لەگەڵ پاراستنی توانا و دەسەڵاتی لە ناو پێکهاتەی خێڵەکیی لە باکوری هەرێمەکەدا، هەورەها ئاماژەکان باس لە پاشەکشەی یەکێتی دەکەن بە رێژەی ٥٠% یان زیاتر، ئەوەش سەرکردەکانی حزبەکە دەریان بڕیووە لە ڕێگەی قسەکیانیانەوە دەربارەی ئەوەی دەڵێن ئامادەییان تێدایە بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات دوای ١٢ی ئایار، هەروەها سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش قەبارەی خەسارەتی کوردی بە ١٠ کورسی دانا لە ئاستی عێراق، بەهۆی لێکەوتەکانی ریفراندۆم و لە دەستدانی دەسەڵات بە سەر ناوچە جێناکۆکەکانەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ستراتیژیی و خراپ تەقدیرکردن لە بریاری بەشداری پێکردنی شاری کەرکوکی هەستیار و ستراتیژیی لە گەمەی ریفراندۆم.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك