ئایا ساختەکارییەکی گەورەی هەڵبژاردن بەڕێوەیە ؟

ژماردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی دەنگەکان لە وڵاتی ئیمارات ئەنجام دەدرێت

ئایا ساختەکارییەکی گەورەی هەڵبژاردن بەڕێوەیە ؟

2077 خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرتی ئەلمۆنیتۆر

و: هاشم حسێن

ئه‌مساڵ و بۆیه‌كه‌م جار هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی نوێوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌پێناو كه‌متر كردنه‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5/2018 لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له‌ 9ی نیسانی ڕابردوودا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی نیشاندا و ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌نگدان له‌ ڕێگه‌ی سیستمی نوێوه‌ هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ وئاماده‌یه‌.

هێشتا سوده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌وه‌ نه‌یتوانیووه‌ هه‌موو لیست و قه‌واره‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕازی بكات و ئه‌وان له‌وه‌ ده‌ترسن كه‌ عێراق ئه‌زموون و توانایه‌كی وه‌های نییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی له‌م شێوه‌یه‌ و ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ جێی گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی و كێشه‌ به‌دوای خۆیدا بهێنێت، به‌تایبه‌تی له‌نێو لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كاندا و ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه‌ كورسی په‌ڕلەمانییان كه‌متر ده‌بێت له‌ په‌ڕله‌مانی عێراقدا.

.له‌ لێدوانێکیدا بۆ ئەلمۆنیتۆر، ڕزگار حمە محێدین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌تێروته‌سه‌لی له‌ باره‌ی سیسته‌مه‌ نوێكه‌وه‌ دوا و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: " ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی پێشووی كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌مانگی یانزه‌دا جێگۆڕكێیان پێكراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (میرو) ی كۆریای باشور بۆ هێنانی ئامێره‌كان كه‌ پێویستن بۆ ژماردنی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ( 40 ) كه‌سی شاره‌زای كۆریا نێردراون بۆ به‌ستن و چاكکردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان.

هه‌روه‌ها وتی " ده‌نگده‌رانی ئه‌مساڵ له‌ بری قه‌ڵه‌مه‌كانی جاران قه‌ڵه‌مێكی نوێ به‌كار دەهێنن كه‌ ماده‌یه‌كی لاستیكی له‌سه‌ر جێگیركراوه‌ و وه‌ك مۆر ده‌درێت له‌ ژماره‌ی لیست یان كاندیده‌كان و ئامێره‌كانیش ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌خوێننه‌وه‌، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنیش له‌ ڕێگه‌ی سندوقێكه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌موو ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌ و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تێدا جێگیر كراوه‌ و به‌خێرایی لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌، كۆرسه‌كانی مه‌شقكردن له‌ ته‌كنیكی ژماردندا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی كادیره‌ عێراقییه‌كان دانران بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سیستمه‌ نوێیه‌ كۆریه‌كه‌دا و هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی (100) كه‌س مه‌شقیان كردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ده‌یانی تریش به‌ر له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌شق بكه‌ن."

dcv
وێستگەیەکی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدان

،،

"ئەم سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی پێشووی كۆمسیۆنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (میرو) ی كۆریای باشور بۆ هێنانی ئامێره‌كان كه‌ پێویستن بۆ ژماردنی ئه‌لیكترۆنی دەنگەکان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ( 40 ) كه‌سی شاره‌زای كۆریا نێردراون بۆ به‌ستن و چاكکردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان"


له‌ باره‌ی ئه‌گه‌رى وه‌ستانی ئامێره‌كانی ژماردن و هه‌ڵه‌به‌كارهێنان و كێشه‌ كاره‌باییه‌كانه‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زیاتر دوا و وتی: " ئامێره‌كان وه‌ها دانراون به‌ هه‌ڵگرتنی پاترییه‌ك كه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ بۆماوه‌ی (12) كاتژمێر كاره‌با بدات به‌بێ كاره‌با، له‌كاتێكدا (58000) سندوق له‌ بنكه‌كاندا فلاش دراڤی تێدایه‌ بۆ خه‌زنكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌ خێرایی و به‌راورد كردنیان به‌ ئه‌نجامه‌كانی ئامێره‌كانی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ هه‌ر سه‌نته‌رێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ده‌نێرێت بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غداد، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ده‌دات له‌ به‌خێرایی جێبه‌جێبوونی پرۆسه‌كه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی له‌ چه‌ند كاتژمیًریًكدا."
هەروەک ئاماژەشی بەوە کرد:" لایه‌نی ئه‌لیكترۆنی ناتوانرێت سنوردار بكرێت له‌ تۆمار كردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا، هه‌روه‌ها پارچه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌ له‌كۆمپانیای (نیدرا)ی ئیسپانییه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌ و كارتی هه‌ر ده‌نگده‌رێك ده‌خوێنێته‌وه‌ و په‌نجه‌مۆره‌كانیان تۆمار ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و دیاریكردنی قه‌باره‌ و ڕێژه‌ی ده‌نگدانی ڕاسته‌قینه‌".
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ویستیان له‌سه‌ر به‌كار نه‌هێنانی ئەم سیستمەیە بۆ ژماردنی ئه‌له‌كیترۆنی و گه‌رَانه‌وه‌ بۆ ژماردن و جیاکردنەوە ده‌ستی دەنگەکان.

،،

" كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ هه‌ر سه‌نته‌رێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ده‌نێرێت بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌غداد، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ده‌دات له‌ به‌خێرایی جێبه‌جێبوونی پرۆسه‌كه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی له‌ چه‌ند كاتژمیًریًكدا."

سه‌ره‌ڕای پارێزراوی ناوی لایه‌نه‌كان، به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌رهه‌ڵستكاری سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ نێو قه‌واره‌كاندا خۆی له‌ قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن (نوری ماليكی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه و سەرۆک وەزیرانی پێشوو سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ده‌وڵەتی یاسا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌كەنەوە بۆ ڕێگری له‌ به‌رده‌م چاودێران و شیكه‌ره‌وانی نێوده‌وڵه‌تی، ئەوەش بۆ  نه‌دانی هه‌ر هه‌لێك له‌ هه‌بوونی گومان و پێشبینی كردنیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌ ڕاست و دروسته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

dfc
ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان


جه‌لاله‌دین سه‌غیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له‌ به‌رواری( 14/4/2018) به‌ ئاژانسی ئه‌لغه‌د پرێسی ڕاگه‌یاندووە،  كه‌ ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌ڕله‌مانیه‌كه‌دا ده‌كرێت و پرسیاری كرد له‌ باره‌ی ڕێكی و ووردی ژمێریاره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ كاتی ژماردنی ده‌نگه‌كاندا ته‌زویر بكرێت.
به‌هه‌رحاڵ، بڕیاردان ده‌رباره‌ی كاریگه‌رى ئامێره‌كانی ژماردنی ئه‌لیكترۆنی تائێستا نه‌دراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی تایبه‌تمه‌ندی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت ئامێره‌كان به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتی عێراق به‌رهه‌م هێنراون.
باسیل حسێن جێگری سه‌رۆكی سه‌نته‌رى عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌ ستراتیژییەکان و شاره‌زا له‌ كاروباره‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌ (ئه‌لمۆنیتۆر)ی ڕاگه‌یاند كه‌" سه‌نته‌ره‌كه‌مان زانیاری به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌وا ئامێره‌ هاورده‌كراوه‌كان بڕێكی زۆری لێدزراوه‌ و له‌وانه‌ش باترییان تێدایه‌ كه‌ ناتوانێت بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كار بكات و له‌ لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه‌ تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و باشترین كاتیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك ڕۆژه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان".

،،

" یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هۆكارى نیگەرانیەکە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌كان له‌ ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ده‌نێردرێن بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كیان كه‌ له‌ وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووه‌ و به‌بێ هیچ نهێنییه‌ك تێدا، له‌ دوای (200) كاتژمێر ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ به‌غداد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان"


كۆمسیۆن له‌پێشتردا و له‌سه‌ره‌تادا وتبوویان كه‌وا ئامێره‌كانی (میرو) تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌گەر هاتوو سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌ باشی كار ی نه‌كرد ئه‌وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر سیسته‌مه‌ كۆنه‌كه‌".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌رى ساخته‌كاریی و گزیش باسیل حسێن وتی:" یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین هۆكارى نیگەرانیەکە ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌كان له‌ ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ ده‌نێردرێن بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كیان كه‌ له‌ وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووه‌ و به‌بێ هیچ نهێنییه‌ك تێدا، له‌ دوای (200) كاتژمێر ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ به‌غداد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پرسیار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ده‌رباره‌ی مه‌به‌ست و ئامانج له‌ خه‌رجكردنی بڕی (100) ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ئه‌م ئامێره‌ خراپانه‌ و نزیكه‌ی (160)ملیۆن دۆلار بۆ سێرڤه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ كاتێكدا (200) كاتژمێر چاودێری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵده‌گیرێت."

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك