ڕۆڵى قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتیدا

مایسترۆكانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن

ڕۆڵى قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتیدا

2438 خوێندراوەتەوە

بەشی سێیەم

هه‌رچى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌ دره‌نگتر كه‌وته‌ خۆى بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، له‌مه‌دا كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى ڕۆڵیان هه‌بوو، مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى حزبەکەش تاراده‌یه‌ك سست و ڕاڕایه‌ له‌ جوڵه‌كانیدا.

هەرچەندە یه‌كێتى دره‌نگتر له‌ حزبه‌كانى دیكه‌ی هەرێمی کوردستان كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له‌ بێده‌نگیدا خه‌ریكى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوو.

گه‌وره‌ترین كێشه‌ى به‌رده‌م یه‌كێتى بریتیه‌ له‌ فره‌یى ناوه‌نده‌كانى بڕیار له‌و حزبه‌دا، هه‌رچه‌نده‌ مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر به‌رپرس و ناوه‌ندێكى بڕیار كه‌مپینى بانگه‌شه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌مه‌ش واده‌كات یه‌ك گوتار و یه‌ك ده‌ست و یه‌ك پلان نه‌بن له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا.

یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمپانیایه‌كى راوێژكارى به‌ریتانى هێناوه‌ بۆ دروستكردنى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردن. دروشمى سه‌ره‌كى كه‌مپین و هێڵه‌ گشتییه‌كانى كه‌مپینه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیاوە داڕێژراوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ "به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى ئاینده‌".

ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌، تاڕاده‌یه‌كى زۆر ناڕۆشن و نا كاریگه‌ره‌ و زۆرێكیش پێیانوایه‌ له‌ ڕووى واتاسازیشه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و بەده‌ستهێنانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رابردوو ده‌گونجێت نه‌ك ئاینده‌، پاشان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ مه‌یدانییه‌كاندا ووردیان كردووەتەوە بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى كه‌لار و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌.

،،

هەرچەندە یه‌كێتى دره‌نگتر له‌ حزبه‌كانى دیكه‌ی هەرێمی کوردستان كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێكرد، به‌ڵام له‌ بێده‌نگیدا خه‌ریكى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوو.

sdx
وتاری قوباد تاڵەبانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەکەی ـ هەورامان ـ ٢٠١٨.٤.٢٨

گه‌وره‌ترین كێشه‌ى گوتارى كه‌مپینى یه‌كێتى بریتییه‌ له‌وه‌ى ئه‌و تیمه‌ى كاره‌كه‌یان پێسپێردراوه‌ كورد نین و ئاگادارى ململانێ ناوخۆییه‌كانى كوردستان نین، وادایاناوه‌ كه‌ ململانێى له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب، یان كورد و ئه‌وانى دیكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع یه‌كێتى مملانێى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌ كه‌مپینه‌كه‌دا فه‌رامۆش كراوه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م كه‌موكورتییه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى له‌ كه‌مپینه‌كاندا ده‌رگیرى ململانێ ناوخۆییه‌كان ده‌بن و زیاتر له‌سه‌ر ململانێ ناوخۆییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ نه‌ك كێشه‌كانى كوردستان و به‌غداد.

گوتارى كه‌مپینى یه‌كێتى ئاراسته‌ كراوه‌ به‌رامبه‌ر دوو لایه‌نى دیاریكراو، یه‌كه‌میان پارتییه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕوداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵچنراوه‌، دوه‌میشیان لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵحه‌ كه‌ به‌م دوایانه‌ له‌ یه‌كێتى هاته‌ده‌ر و لیستى تایبه‌ت به‌خۆى دروستكرد.

به‌گشتى یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ڕێگه‌ى دوو مایسترۆى سه‌ره‌كیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى به‌ڕێوه‌ ده‌بات، لاهور شێخ جەنگی و قوباد تاڵه‌بانى.

قوباد تاڵه‌بانى زیاتر تیرى ره‌خنه‌كانى ئاراسته‌ى به‌رهه‌م ساڵحه‌، زیاتر به‌رگرى له‌ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى خۆى و نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، جارجاریش بەبێ ناوهێنان قسە دژی شاسوار عەبدولولحید دەکات.

،،

قوباد تاڵه‌بانى، كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌ كه‌مپینى رابردودا زۆر زیاتر بوو له‌ كه‌مپینى ئه‌مجاره‌، چونكه‌ ئه‌وكات گه‌نجێكى تاقینه‌كراوه‌ بوو، به‌ڵام چوار ساڵى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زیانى زۆرى به‌ ناوبانگى گه‌یاند.

قوباد تاڵه‌بانى، كوڕى بچوكى مام جه‌لاله‌، له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ ئه‌مریكا ڕێكخستنه‌كانى یه‌كێتى هیوایان پێى بوو كه‌ بتوانێت گیانێكى نوێ به‌ به‌ر یه‌كێتیدا بكاته‌وه‌، كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌ كه‌مپینى رابردودا زۆر زیاتر بوو له‌ كه‌مپینى ئه‌مجاره‌، چونكه‌ ئه‌وكات گه‌نجێكى تاقینه‌كراوه‌ بوو، به‌ڵام چوار ساڵى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زیانى زۆرى به‌ ناوبانگى گه‌یاند.

ئه‌مڕۆژانه‌ى هەڵمەتەکانی هه‌ڵبژاردن، قوباد تاڵه‌بانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانى یه‌كێتى، زیاتر كار له‌سه‌ر راكێشانى سۆزى ده‌نگده‌ره‌كانى ده‌كات، له‌برى باسكردنى ده‌سكه‌وته‌كانى حكومه‌ت، ده‌یه‌وێت به‌هۆى یاده‌وه‌رییه‌كانى مام جه‌لاله‌وه‌ سه‌رنجى لایه‌نگرانى رابكێشێت، حه‌زیش ده‌كات له‌ برى قوباد تاڵه‌بانى به‌ قوبادى مام جه‌لال بانگ بكرێت.

،،

لاهور شێخ جه‌نگى گوزارشت له‌ راى حه‌ماسى و توندى ناو یه‌كێتى ده‌كات به‌رامبه‌ر پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، قسەکانی به‌ دڵى ڕێكخستن و گه‌نجه‌كانى ناو یه‌كێتییە و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ى ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ سازشكردن بۆ پارتى ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاره‌زووى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

مایسترۆى دووه‌م له‌ كه‌مپینه‌كه‌ى یه‌كێتیدا بریتییه‌ له‌ لاهور شێخ جه‌نگى، كه‌ زیاتر ئاراسته‌ى كه‌مپینه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر پارتییه‌.

لاهور شێخ جه‌نگى گوزارشت له‌ راى حه‌ماسى و توندى ناو یه‌كێتى ده‌كات به‌رامبه‌ر پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، قسەکانی به‌ دڵى ڕێكخستن و گه‌نجه‌كانى ناو یه‌كێتییە و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ى ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ سازشكردن بۆ پارتى ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاره‌زووى ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا.

scvt
وتاری لاهور شێخ جەنگی لە بانگەشەی هەلبژاردندا بۆ جەماوەری یەکێتی ـ کەرکوک

لاهور شێخ جەنگی له‌ماوه‌ى رابردوودا زۆر به‌توندى وه‌ڵامى مه‌سرور بارزانى دایه‌وه‌ کە لەسه‌ر رووداوەکانی 16 ى ئۆكتۆبه‌ر بەرامبەر یەکێتی قسەی کرد.

هه‌رچى كه‌مپینى یه‌كێتیه‌ له‌ هه‌ولێر سپێردراوه‌ به‌ ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كاندا زیاتر سه‌عدى پیره‌ قسه‌ ده‌كات و وتار پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌مپینى لیسته‌كه‌ش له‌ خانه‌قین سپێردراوه‌ به‌ مه‌لا به‌ختیار.

،،

لاهور شێخ جەنگی له‌ماوه‌ى رابردوودا زۆر به‌توندى وه‌ڵامى مه‌سرور بارزانى دایه‌وه‌ کە لەسه‌ر رووداوەکانی 16 ى ئۆكتۆبه‌ر بەرامبەر یەکێتی قسەی کرد.


یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وازى له‌ گۆڕان هێناوه‌ و له‌ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆى پێوه‌ سه‌رقاڵ ناكات، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ش ناداته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌كرێت.

یه‌كێتى هه‌م نایه‌وێت گۆڕان له‌ خۆى بوروژێنێت و هه‌م بۆخۆشى سه‌رقاڵه‌ به‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و شه‌به‌قه‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح دروستى كردووه‌، به‌ڵام خوازیاره‌ كه‌سانى دیكه‌ هه‌بن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

،،

یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وازى له‌ گۆڕان هێناوه‌ و له‌ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆى پێوه‌ سه‌رقاڵ ناكات، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامى ئه‌و ره‌خنانه‌ش ناداته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ ئاراسته‌یان ده‌كرێت.

كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى زۆرتر چاوى له‌سه‌ر ده‌نگى ڕێكخستنه‌كانى خۆیه‌تى و پێىوایه‌ پارێزگارى له‌ ده‌نگى ڕێكخستنه‌كانى گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته‌ ئه‌گه‌ر بتوانێت رازیان بكات و نه‌هێڵیت به‌ ئاراسته‌ى دیكه‌دا بڕۆن.

له‌وانه‌یه‌ پارتى و یه‌كێتى تاكه‌ لایه‌ن بن كه‌ چاویان له‌سه‌ر ده‌نگى خۆڵه‌مێشى نەبێت و به‌ته‌نها بۆ ڕێكخستنه‌كانى خۆیان قسه‌ ده‌كه‌ن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری