ڕاپۆرتی عەلی مەعموری ـ ئەلمۆنیتۆر
و: هاشم حسێن
له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه پهڕلهمانییهكهی 12/5 نزیكتر ده‌بینه‌وه، كه‌سایه‌تییه دیار و دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی له ڕاگۆڕینهوهدان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌ی بایكۆت و به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن هه‌ندێكیشیان پێشنیازى ده‌نگدان به‌كاندیده تازه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ریه‌كه و پشتگیری خۆی بۆ پارتێكی سیاسی دیاریكراو به چه‌ندین رێگه‌ی جیاواز ده‌رده‌بڕێت.
له‌میانی وتاری ڕۆژی هه‌ینی له‌به‌رواری 13/04/2018 دا ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری ئایه‌توڵا علی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له شاری نه‌جه‌ف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسیانه كردووەته‌وه كه له‌ڕابردوودا نه‌یانتوانیووه پابه‌ندی ئه‌و بهرپرسیارێتیهبن كه هه‌ڵیانگرتووه له جێبه‌جێكردن و ده‌ركردنی یاساكاندا بۆیه نابێت دووباره هه‌ڵبژێردرێنه‌وه.
سافی هۆشداریدا له ده‌نگدان به‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی هاوڵاتیانیان نه‌كردووه له هیچ كام له كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كاندا و وتی:" دووباره ده‌نگ مه‌ده‌نه‌وه به‌وكه‌سانه‌ی كه‌پێشتر ده‌نگتان پێ داون و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
،،
نوێنه‌ری ئایه‌توڵا علی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان هۆشداریدا له ده‌نگدان به‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی هاوڵاتیانیان نه‌كردووه له هیچ كام له كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كاندا و وتی:" دووباره ده‌نگ مه‌ده‌نه‌وه به‌وكه‌سانه‌ی كه‌پێشتر ده‌نگتان پێ داون و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
ئایەتوڵا عەلی سیستانی
جه‌ختی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه كه له‌توانایاندا هه‌یه" وه‌ڵامی ده‌ست به‌جێ و خێرایان" هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان، نوێنه‌رانی سیستانی بۆچوون و تێروانینەکانی سیستانی ده‌ده‌نه‌وه به گوێی خه‌ڵكدا و ده‌نگده‌ران له‌وه به ئاگا دەهێننه‌وه كه وریابن عێراق به‌ره‌و دۆخێكی خراپتر نه‌به‌ن به هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی نه‌شیاو بۆ په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت.
ڕه‌شید حسێنی، یه‌كێك له پیاوه ئاینیه پله باڵاكانی شیعه و نزیك له سیستانی له به‌روارى 14/04/2018 ڕاگه‌یاند:" ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی كه ده‌نگمان پێدان ئه‌م وڵاته‌یان تاڵانكرد، پێویسته جارێكی دیكه ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ینه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له عه‌شیره‌ت و تیره‌كانی خۆشمان بن"، حسێنی وتی:" من بڕوام به كه‌سێكی په‌یڕه‌وكاری ئاینی مه‌سیحی به‌باوه‌ڕ زیاتره وه‌ك له‌كه‌سێكی گه‌نده‌ڵی شیعه مه‌زهه‌ب، ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ ناكات و ڕۆژو ناگرێت و به‌ڵام بووه به‌شوێن متمانه‌ی هاوڵاتیان له پاراستنی سه‌روه‌ت و سامان و خاكه‌كه‌یان شیاوی متمانه‌ی منه هه‌تا ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژ بكات ڕۆژوش بگرێت هه‌رگیز شیاوی متمانه پێدان نییە ئه‌گه‌ر وابێت".
هه‌ندێكی دیكه له كه‌سایه‌تیه ئاینییه‌كانی نزیك له سیستانی ئه‌وه‌یان به ڕوونی ڕاگه‌یاندووه كه پێویسته هیچ كه‌سێك دەنگ به‌و كه‌سانه نه‌داته‌وه كه حكومه‌ته‌كانی دوای ساڵانی 2003 دا به‌شداربوون و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانیان له ده‌ستدا بووه و هۆشداریدا له ده‌نگدان به‌و كاندیده نوێیانه‌ی كه لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دیاری‌یان كردوون بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ده‌نگ به‌و لایه‌نانه بدرێنه‌وه.
،،
ڕه‌شید حسێنی، یه‌كێك له پیاوه ئاینیه پله باڵاكانی شیعه و نزیك له سیستانی: ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی كه ده‌نگمان پێدان ئه‌م وڵاته‌یان تاڵانكرد، پێویسته جارێكی دیكه ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ینه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له عه‌شیره‌ت و تیره‌كانی خۆشمان بن من بڕوام به كه‌سێكی په‌یڕه‌وكاری ئاینی مه‌سیحی به‌باوه‌ڕ زیاتره وه‌ك له‌كه‌سێكی گه‌نده‌ڵی شیعه مه‌زهه‌ب.
رەشید حوسێنی
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه ئاینییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌نگ بدرێت به كاندیده شیاو و ڕاستگۆكان، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ئاینیە شیعه‌كان له 16/04/2018 دا ئاماژه‌یان به وته‌كانی سیستانی كرد و وتیان: " سیستانی ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه قسه‌ی كردووه و رایگەیاندووە كه‌وا ده‌نگ نه‌درێته‌وه به‌و كه‌سانه‌ی له پێشتردا ده‌نگمان پێداون به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون " له‌كاتێكدا تۆ وتوته ئه‌وان ده‌بێت له‌ڕه‌گه‌وه ببڕدرێن و لاببرێن بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌م چینه سیاسییه پێكه‌وه"، پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌مه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی پێشتردا براوه‌بوون یان ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا بوون وه‌ك وه‌زیر یان پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ؟".
موقتەدارسهدر جه‌خیکرده‌وه له‌سه‌ر پێویست بوون به هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه نوێ و متمانه پێكراوه‌كان و وتی كه قسەکانی سیستانی " پێویسته جێبه‌جێ بكرێن و به‌رز ڕابگیرێن به‌سه‌ر ده‌نگی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی دا"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ئاینییه‌كانی شیعه له شاری نه‌جه‌ف سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان پشتگیریی هیچ كاندیدێك یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ناكه‌ن, به‌ڵام هێشتا شاره شیعیه‌كان بهنهجهفیشهوه پڕكراون له وێنه‌ی كاندیده‌كان به‌درێژایی ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی لێ نیشته‌جێن بۆ هاندانی ئاینییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن.
پارته سیاسییه‌كانی عێراق به‌ڕوونی كه‌سایه‌تی و مهزارە ئاینی و نوێنه‌ره ئاینییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، له‌هه‌مانكاتدا شه‌قامی عێراقی نیگه‌رانی زۆری پێوه به‌دی ده‌كرێت نا‌ئومێد و ڕه‌شبینن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و زۆربه‌یان پێیانوایه ده‌نگدان كاریگه‌ری نابێت، سه‌در هه‌وڵیدا وه‌ڵامی ئه‌م نائومێدییه‌ى خه‌ڵك بداته‌وه به وتنی ئه‌وه‌ی كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆتاییدا ڕێگه ده‌دات گه‌نده‌ڵان هه‌ستنه‌وه بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و عێراقییه‌كانی هاندا ڕێگربن له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و وتی: " ئه‌م وڵاته به ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتان بپارێزن".
،،
موقتەدا سه‌در جەحتیکردەوە ئه‌وه‌ی كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دەکات له كۆتاییدا ڕێگه ده‌دات گه‌نده‌ڵان هه‌ستنه‌وه بۆ گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و عێراقییه‌كانی هاندا ڕێگربن له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و وتی: " ئه‌م وڵاته به ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتان بپارێزن".
موقتەدا سەدر
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده ئاینییه‌كانی دیكه بانگی هاوڵاتیانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن و به‌شداری نه‌كه‌ن له پرۆسه‌كه‌دا، جه‌واد خاڵسی كه‌سایه‌تی دیار و كاریگه‌ری شیعه‌كان له كازمییه‌ی به‌غدادی پایته‌خت له‌وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا له‌به‌رواری 30/03/2018 دا ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوا و وتی: " ئه‌وانه ده‌ستبڕ و گزیكار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن"، خاڵسی هانی گه‌لانی عێراقیدا ڕه‌تی بكه‌نه‌وه كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن وتی: " پرۆژه‌ی سیاسەتی داگیركه‌ران و هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه و چینێكی گه‌نده‌ڵكار عێراقیان به‌م دۆخه گه‌یاند".
جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌شدارینه‌كردن، خاڵسی پێشتر وتبووی " به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوناه و تاوانێكی ئاشكرایه كه تێیدا ده‌نگ به كه‌سانی گه‌مژه ده‌درێت و ده‌بێته ئامێرێك له‌نێو ده‌ستیاندا و ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سه بێ به‌هاكانی دژ به ئاینی ئیسلام".
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له هاوڵاتیانیش بانگه‌شه‌ی بایكۆت و به‌شدارینه‌كردن ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن سه‌رپه‌رشتی و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات و لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كۆمسیۆن دابنێت و گره‌نتی سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی ده‌نگه‌كان بكات.
،،
ئایەتوڵا جەواد خاڵسی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌شدارینه‌كردن لە هەڵبژاردنەکان و دەڵێت" به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوناه و تاوانێكی ئاشكرایه كه تێیدا ده‌نگ به كه‌سانی گه‌مژه ده‌درێت و ده‌بێته ئامێرێك له‌نێو ده‌ستیاندا و ده‌كه‌وێته ده‌ست كه‌سه بێ به‌هاكانی دژ به ئاینی ئیسلام".
ئایەتوڵا جەواد خاڵسی
ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 جیا ده‌كاته‌وه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده ئاینییه سوننه‌كان دوودڵ نین له هاندانی خه‌ڵكانی سوننی بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكی زۆریان هانی ده‌نگده‌رانی سونیان دا به‌مه‌به‌ستی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕابردوودا. ئه‌نجومه‌نی فیقهی سوننه‌كانی عێراق كه به‌گه‌وره‌ترین پێگه‌ی ئاینی سوننه‌كانی عێراق ده‌ده‌نرێت بانگی عێراقییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى" به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌بێت له گه‌نده‌ڵی كه ده‌توانرێت بكرێت و نابێت دامركێن و هه‌ستی نائومێدی زاڵ‌بێت به‌سه‌رتاندا و دوای قسه‌ی خراپه‌كاران بكه‌ون و بخه‌ڵه‌تێن".
واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م بۆچونه ئاینیە جیاوازانه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان بۆ خۆ به‌دوور گرتن شتێكی سروشتیه له گه‌شه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له كۆمه‌ڵگەی عێراقیدا كه شێوه‌یه‌كی نوێی وه‌رگرتووه له ساڵی 2003 وه، عێراقییه‌كان مه‌ودایه‌كی دووریان بڕیووه له كاتێكدا كه ئه‌وان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سوننه‌تی ته‌قلیدی كۆن بوون دوای خۆشه‌ویستی و سۆزیان بۆ كه‌سایه‌تییه ئاینی و تیرهییهكان كه‌وتبوون به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی نوێ و جیاوازیان پێكهێناوه كه تێیدا دامه‌زراوه ئاینییه‌كان داوایان لێ ده‌كرێت خۆ ههڵنهقورتێننه نێو ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان حزبە عێراقییه‌كانه‌وه.