س: رۆیتەرز
و: نیاز نایف
سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى عێراق، نورى مالیكى له زۆرانبازى ده‌سه‌ڵاتدا ئامانجێكى له مێژینه‌ى خۆى به‌ده‌ستهێنا له وڵاتى كه‌مینه سوننه‌كان له پاش كه‌وتنى سه‌دام حسێن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌هێزكردنى هه‌ژموونی شیعه‌كان بووه شكستهێنانی.
ره‌خنه له مالیكى ده‌گیرێت به‌وه‌ى بووه‌ته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌روه‌ها سیاسه‌تى جیاكاریی، ئه‌و هۆكار بووه بۆ هه‌ره‌سهێنانى سوپاى عێراق و سه‌رهه‌ڵدانى داعش، مالیكى كورسى سه‌رۆك وه‌زیرانى دۆراند به یه‌كێك له ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى، حه‌یده‌ر عه‌بادى له حیزبى ده‌عوه له پاش هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٤.
پاش چوار ساڵ له كهناركهوتنى وه‌ك یه‌كێك له ٣ جێگره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار كه پۆستێكى ته‌شریفاتیه، مالیكى له ئێستادا كێبركێى عه‌بادى ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنى رۆژى ١٢ى ئایار به ئامانجى ئه‌وه‌ى بۆ سێیه‌م جار ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و له‌و میانه‌یه‌شدا وه‌ك پاڵه‌وانى شیعه‌كان نیشان ده‌درێت.
مالیکی سزاى له سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرابوو له لایه‌ن رژێمى سه‌دام حسێنەوه به تاوانى ئه‌ندام بوون له حزبى ده‌عوه‌ى شیعی قه‌ده‌غه‌كراودا، مالیكى نزیكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كى له ئاواره‌ییدا به‌سه‌ر بردووه له سوریا و ئێران و به‌رده‌وام كارى كردووه بۆ روخانى رژێمى دیكتاتۆرى له عێراقدا.
،،
پاش گه‌رانه‌وه‌ى له ٢٠٠٣دا، مالیكى په‌یوه‌ندى به حكومه‌تى كاتى عێراقه‌وه ده‌كات و ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران له ٢٠٠٦دا، له سه‌ره‌تاوه ناوبانگى وه‌ك سیاسیه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌روات و به یه‌كێك له سهركردى شیعه‌كان ده‌ناسێنرا كه عێراقى له لێوارى جه‌نگی تائیفى گێراوه‌ته‌وه.
پاش گه‌رانه‌وه‌ى له ٢٠٠٣دا، مالیكى په‌یوه‌ندى به حكومه‌تى كاتى عێراقه‌وه ده‌كات و ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران له ٢٠٠٦دا، له سه‌ره‌تاوه ناوبانگى وه‌ك سیاسیه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌روات و به یه‌كێك له سهركردى شیعه‌كان ده‌ناسێنرا كه عێراقى له لێوارى جه‌نگی تائیفى گێراوه‌ته‌وه.
نوری مایکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق
لایه‌نگرانى مالیكى ستایشى ده‌كه‌ن بۆ واژوكردنى سزاى له سێداره‌دانى سه‌دام له ٢٠٠٦ و هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له دواى ٢٠١١.
له ماوه‌ى ٨ ساڵى كابینه‌كه‌یدا، مالیكى وا ته‌ماشا ده‌كرا كه به‌هۆى بیر‌و باوه‌ره مهزههبیهكهیهوه، كه‌مینه‌كانى وه‌ك سونه و كوردى دوورخستوەتهوه له داموده‌زگا هه‌ستیاره ئه‌منیه‌كان، ئه‌وه‌ش بنەمای هاوبه‌شى و دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵاتى له نێوان پێكهاته‌كاندا لاواز كردبوو.
"كاتێك بووە سه‌رۆك وه‌زیران، به‌رده‌وام بوو له كاركردن وه‌ك ئه‌ندامێكى حزبى ده‌عوه، له نێو هه‌ر وه‌زاره‌تێكدا شانه‌ى نهێنى حزبى ده‌عوه‌ى دروستكردبوو كه راسته‌وخۆ راپۆرتیان بۆ خۆى به‌رز ده‌كرده‌وه نه‌ك بۆ وه‌زیره‌كان"، یه‌كێك له وەزیرەکانی کابینەکەی کەشیعە نەبوو وای وت، دەشڵێت "زیاده‌ره‌وى نییه ئه‌گه‌ر بڵێین حكومه‌تێكى ته‌ریب و ده‌زگاى خزمه‌تگوزارى نهێنى ته‌ریبى له ناو حكومه‌تدا دروست كردبوو كه راسته‌وخۆ به‌سترابوونه‌وه به‌خۆیه‌وه."
،،
لایه‌نگرانى مالیكى ستایشى ده‌كه‌ن بۆ واژوكردنى سزاى له سێداره‌دانى سه‌دام له ٢٠٠٦ و هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له دواى ٢٠١١.
له وه‌ڵامى تۆمه‌تباركردنى به دروستكردنى حكومه‌تێكی هاوته‌ریب له ناو حكومه‌تدا، راوێژكارى راگه‌یاندنى مالیكى، عه‌باس ئه‌لموسه‌وى وتى: سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له كاتێكدابوو كه ناچاربوو ده‌سپێشخه‌رى بكات بۆ ههڵساندنهوهى كه‌رتى ئابوری كاتێك كه هه‌ستى كرد وه‌زیره‌كانی لایه‌نه‌كانى تر كاره‌كانى حكومه‌ت دوا ده‌خه‌ن و گرفتى بۆ دروست ده‌كه‌ن.
ره‌خنه‌كان له دژى مالیكى و به تایبه‌ت رێگه‌دان به داعش بۆ كۆنترۆڵكردنى یه‌ك له‌سه‌ر سێى خاكى عێراق بووه‌هۆى رێگربوون له‌وه‌ى بۆ جارى سێیه‌م مالیكى ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، رێگرى سه‌ره‌كیش گه‌وره پیاوانى ئاینى شیعه‌بوون. گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌كان ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى، ده‌رگاى كرده‌وه بۆ عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
دروشمی لیستەکەی مالیکی کە بانگەشەی حکومەتی زۆرینەى سياسى دەکات
به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا، له ئێستادا كەمپینی هه‌ڵبژاردنى مالیكى بانگه‌شه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێ زیاتر چالاك و یه‌كگرتوو بێت، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك گورانكارییهك سه‌یر بكرێت له‌گه‌ڵ رابردوویدا.
،،
به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا، له ئێستادا كەمپینی هه‌ڵبژاردنى مالیكى بانگه‌شه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێ زیاتر چالاك و یه‌كگرتوو بێت، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك گورانكارییهك سه‌یر بكرێت له‌گه‌ڵ رابردوویدا.
مالیكى پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات كه سیستمى حكومرانى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت به جۆرێك كابینه‌ى نوێ ره‌نگدانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى په‌رله‌مان بێت له پارته سیاسیه‌كان له‌گه‌ل حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى فره نه‌ته‌وه و فره پێکهاتە، له به‌رامبه‌ریشدا كه‌مینه‌ى ئۆپۆزسیۆنى فره نه‌ته‌وه و پێکهاتە.
لایه‌نه ناشیعهكان ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه پلانه‌كه، لایه‌نه سه‌ره‌كیه ناشیعهكان بكاته ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و كاریگه‌ییان لاواز بكات به پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته گشتگیرەکەی عه‌بادییه‌وه.
نه‌یاره‌كانى ئه‌م سیاسه‌ته ده‌ڵێن، ئه‌م سیستمه پێشنیار كراوه له واقیعدا رێگه به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات كه وه‌زیرى كورد و سوننه ده‌ستنیشان بكات له‌و كه‌سانه‌ى كه نوێنه‌رایه‌تى پارته سه‌ره‌كییه كورد و سوننه‌كان ناكه‌ن.