مارگرێت کۆکەر و فەلاح حەسەن (نیویۆرک تایمز)
وەرگێرانی: هاشم حسێن
له‌ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سوپای دامه‌زراندۆته‌وه ده‌وڵتی ئیسلامی ناسراو به داعشی تێكشكاندووه سه‌روه‌ری بۆ خاكی به‌ش به‌شی عێراق گه‌ڕاندۆته‌وه ئه‌م كارانه‌شی وای لێ‌كرد كه له‌چاوی زۆرێكه‌وه وه‌ك سومبولی ئه‌براهام لینكۆڵن بۆ عێراق ببینرێت.
هێشتا حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌وتاری هه‌فتانه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دۆخی سه‌قامگیری لاوازه و به‌ئاسانی ده‌توانرێت تێك بشكێنرێj، وڵات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵی له‌بن نه‌هاتووی حكومه‌ت بۆته‌هۆی درووست بوونی بێهیواییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی كه بێ‌ماڵ و حاڵ مانه‌وه له‌دوای شه‌ڕی دژ به ده‌وڵتی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.
ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ عێراق بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنێك كهقهرهبووی ئه‌وه‌ی پێبكاته‌وه كه له‌جه‌نگدا له‌ده‌ستی داوه. هه‌روه‌ها ده‌نگدان شێوه‌یه‌كی نوێ دێنێتهكایهوه له كاریگه‌رییه‌كانی عێراق له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه ڕێگردهبێ له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌وڵەتی ئیسلامی. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی گرنگیشه بۆ عه‌بادی و پێشتر سەرۆكایه‌تی هیچ كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كردووه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا ده‌دا بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ سیاسییه عێراقییه ئاڵۆز و هزر له‌كار كه‌وتووه‌كاندا بۆ ده‌نگدانێك كهسیاسهتهكانی عه‌بادی تێدا تاقی ده‌كرایه‌وه له توانای تێگه‌یشتن و بڕیاردانی ئه‌ودا له‌ژینگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیری ئاسایش‌دا.
دووهه‌فته لهمهوپێش و پێش ته‌واوبوونی واده‌ی تۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی مایس سه‌رۆك وه‌زیران گه‌شتی كرد بۆ كێڵگه‌یه‌كی بهمین چێنراو پێشوازی كرد له‌سه‌ركرده شیعه‌كانی گرووپهچهكدارهكان به‌مه‌به‌ستی درووست كردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه‌جێگه‌ی هیوای عه‌بادی بوو له له ده‌رخستنی وێنه‌ی عه‌بادی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ كه‌توانیویه‌تی به‌ده‌ر له شیعهچێتی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای گۆڕانكاری بكات له‌پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق.
شیعه‌كانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوون به چه‌ند به‌شێكه‌وه له پێشبڕكێی سیاسی‌دا و چه‌ند پارتێكیان پێكهێناوه له‌دوای لابردنی سه‌دام له‌ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2003 دا هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان حكومه‌تیان به‌ڕێوه بردووه هێشتاش پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به‌گرنگ ده‌زانرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش. جوڵه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی كاردانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
،،
شیعه‌كانی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوون به چه‌ند به‌شێكه‌وه له پێشبڕكێی سیاسی‌دا و چه‌ند پارتێكیان پێكهێناوه له‌دوای لابردنی سه‌دام له‌ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2003 دا هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كان حكومه‌تیان به‌ڕێوه بردووه هێشتاش پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به‌گرنگ ده‌زانرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش.
حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی
چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیک ئێران داوایان لێكرابوو له‌ناوبردنی داعش به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا تاوانباریش كران به‌نواندنی توند‌و تیژی مه‌زهه‌بی و سه‌ركرده‌كانیشیان له‌چاوی زۆرێكه‌وه وه‌ك كرێگرته‌ی ئێران ده‌بینران، سه‌ركرده سوننه‌و كورده‌كان زۆر توڕه‌بوون هه‌تا موقتهداسهدریش كه كه سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌بوو كه به‌كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كاریگه‌ر داده‌نرێت وهاوپهیمانێتییهكهی به " پیس و خراپ و ناشیرین" له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆچوونی خۆی گۆڕی و سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانیش هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌جێهێشت. هه‌ڵه نائاگایانهكهی عه‌بادی كه نه‌یده‌توانی لێی هه‌ڵێ و هێشتاش سێ مانگی ماوه بۆ ته‌واوبوونی ماوه‌ی كابینه‌كه‌ی و ناتوانرێت هیچ شتێكیش بكرێت.
له‌كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادی دیارترین كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقه‌و كه‌سی یه‌كه‌می كایهكهیهو هه‌ڵسوكه‌وته نهشارهزاییهكانی و گرێبه‌سته‌كانی كه ده‌یانكات قورس له‌سه‌ری كه‌وتوون و بۆته هۆی دڵڕهنجاندنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێویستی پێیان ده‌بێ هه‌تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. ڕیناد مه‌نسور كهشیكهرهوهیهكی سیاسییه له تشام هاوس ده‌ڵێ " عه‌بادی بهتولهڕێدا ده‌ڕوات ئه‌و ناسراوه له‌ناو زۆربه‌ی عێراقییه‌كاندا به‌ڵام دوژمنی دڵڕهقیشی هه‌یه و سیاسه‌ت له‌عێراقدا واته دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات وپۆستهكان."
حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ساڵی 2014دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێكده‌ره‌وه و داگیركردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق و به‌كۆیله كردنی ده‌یان هه‌زار له گه‌لی عێراق. زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ئه‌وكاره‌ساته ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی سیاسه‌ته ههڵهوسهرنهكهوتووهكانی نوری مالیكی كه بۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتدا مایه‌وه و و دواتر له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی كه كه‌هاوپه‌یمانی خۆی بوو له‌ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه.
به‌ڵام له‌كاتێكدا عه‌بادی سه‌ركرده‌ی وڵات بوو به‌ته‌نها سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسییه‌كه‌ی خۆی كه حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوو نه‌ده‌كرد ئه‌مه‌ش پێگه‌ی سیاسی ئه‌وی له‌ق ده‌كرد هه‌تا سه‌ركرده‌ی پێشوونوری مالیكی به‌سیاسه‌ته نادرووستهكانیهوه بگه‌ڕێته‌وه.
له‌یه‌كێك لهنموونهكاندا كه سرووشتی سیاسه‌تی عێراقه, مالیكی ڕێگه‌ی نه‌دا عه‌بادی سه‌رچاوه‌كانی ده‌عوه بۆ كامپهینهكهی به‌كاربهێنێت، عه‌بادی هاوپه‌یمانی بۆخۆی درووست كرد به‌ناوی هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌پێشتر پێشوازی له پێكهێنانی كرد‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌خێرای سه‌رنجی ده‌یان كه‌سایه‌تی ناوخۆیی و هه‌رێمی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا به‌ده‌ر له جیاوازی مه‌زهه‌بی و بوون بوون بهپاڵپشتێكی به‌هێز له هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ركه‌وتوو وپتهودا بۆ چوونه وه‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ڕاستییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقی دوای شه‌ڕدا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه پێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆشیعهكانه. له‌مێژووی عێراقدا هه‌ڵبژاردنه سه‌خته‌كان و حكومه‌ته هاوپه‌یمانی یه‌كان له‌پرسه نیشتیمانی یه‌كاندا له‌ماوه‌ی دوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌دام له ده‌سه‌ڵات له ساڵی 2003دا. عه‌بادی پێویستی به هاوپه‌یمانێتییه‌ك هه‌یه به‌لایه‌نی كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێ له سێ لایه‌نه شیعه دیاره‌كاندا بۆ بردنه‌وه و گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌ساڵات. وه به‌گشتی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بۆ كورده‌كان بووه و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانیش بۆ سوننه‌كان بووه.
ــ
عه‌بادی پێویستی به هاوپه‌یمانێتییه‌ك هه‌یه به‌لایه‌نی كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێ له سێ لایه‌نه شیعه دیاره‌كاندا بۆ بردنه‌وه و گرتنه‌وه ده‌ستی ده‌ساڵات. وه به‌گشتی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بۆ كورده‌كان بووه و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانیش بۆ سوننه‌كان بووه.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شیعییانه بیر‌و باوه‌ڕێكی جیاوازیان هه‌یه. یه‌كێكیان مالیكی یه كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی فاشیله و كاره‌كانی بۆخۆی ده‌وێ. یه‌كێكی دیكه‌شیان سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیایی لایهنگریری ئێرانه كه نزیكه له پاسه‌وانانی شۆڕشی ئێرانه‌وه و سێیه‌میشیان موقته‌دا سه‌دره كه كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌ل په‌روه‌ره‌و خه‌ڵك هانده‌دات به‌شداری گرنگیان هه‌بێ له‌كایه‌ی سیاسی‌دا كه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بوو.
سه‌در له لایەن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌باشی ناسرابوو كه سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن میلیشیاییی توند و به‌هێزه كه بۆماوه‌ی چوار ساڵ دوای داگیر كردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه شه‌ڕی له‌دژیان بهرپاكردوو لێیانی ده‌كوشت و ئه‌میش هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌بوو كه‌خۆی ده‌یبرد به‌ڕێوه وه‌كو حه‌یده‌ر عه‌بادی كه له‌نێویاندا سه‌ركرده سونییهكان هه‌بوون و پێشوازییان له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌در كرد له دژی له‌دژی ئێران، سیاسییه‌كانی نزیك له عه‌بادی له‌گفتوگۆی زیاتردابوون له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتوانی سه‌در ده‌رباره‌ی چوونه نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه‌وه.
ڕوون نییه كه بۆچی ئه‌و گفتوگۆیانه ئه‌نجام ده‌دران به‌ڵام لایەنگرانی سه‌در وتیان كه سه‌ركرده‌كه‌یان توڕه‌یه له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی كه له‌گه‌ڵ میلیشیا ئێرانییه‌كان دروستی كردووه. هه‌تا نزیكترین ڕاوێژكاره‌كانی عه‌بادی دانیان به‌وه‌دانا كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه كه ئه‌وان پێیان وابوو كارێكی گه‌وره‌یه گه‌ر پارتێكی سیاسی سیاسی نوێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا دابمه‌زرێت.
چەکدارانی حەشدی شەعبی ـ عێراق
عه‌لی ئه‌دیب كه ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكی نزیك له عه‌بادی بوو وتی " كاتمان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه بۆ كۆتایپێهێنان كه كێ هاوبه‌شمان ده‌بێ و بەوه قایل ده‌بێ كه هه‌مووان پێی قایل ده‌بن و ئێمه ئێستا گفتوگۆی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌ین.
،،
واسیق هاشمی سه‌رۆكی گروپی لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیه‌كانی عێراق لهوبڕوایهدایە عه‌بادی باشترین چانسی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌ش به‌هۆكارێكی ساده كه‌ئه‌ویش بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیواو ئومێد بۆ عێراقییه‌كان دوای وه‌ده‌رنانی به داعش له خاكی عێراقدا..و وتی " ڕێگاكه بۆ دووه‌مین خولی عه‌بادی به گوڵ داپۆشراوه."
هه‌ندێك له شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن ناو و ناوبانگی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وانه‌یه بۆ هه‌میشه به‌لێڵی بمێنێته‌وه، حه‌سه‌ن حه‌سه‌نی نووسه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی بۆچوونه‌كاندا كه له ڕۆژنامه‌ی ناشناڵدا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ڕۆژنامه‌یه‌كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری دوبه‌یه له ئیماراتی یه‌كگرتوو و ده‌نوسێت " گه‌شه‌كردنه‌كانی ئه‌م دواییه ئه‌و بۆچوونه‌ی واشنتۆنیان وا لێکرد كرد كه عه‌بادی پارێزگارێكه له‌دژی هێزه تائیفییه‌كان كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه به ئێرانه‌وه."
ئه‌وانی تریش ده‌ڵێن جارێ زۆر زووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی كردنی كه‌شێكی پێشبینی نه‌كراوی ئاسایش بكه‌ین له عێراقدا.
ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك كه له‌ڕێیه‌وه عه‌بادی ده‌توانێت پاڵپشتی خۆی له‌نێو گه‌لانی عێراقدا پێ دهستنبهر بكات به‌تایبه‌تی له‌نێو له‌نێو سوونه‌كانی عێراقدا ئه‌وه‌یه كه له كۆنفرانسێكی به‌خشینی نێوده‌وڵەتیدا و ئەو بەڵێنانەی بۆ بەخشینی سەدان ملیۆن دۆلار دران جێبەجێ بکرێن، بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره وێرانكراوه‌كانی سوونه‌كان له‌ماوه‌ی جوڵه سه‌ربازییه‌كانی دژ بهدهوڵەتی ئیسلامی‌دا.
نەته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یان خه‌مڵاندووه كه‌نزیكه‌ی دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هاوڵاتی عێراقی كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سوننه‌ن بێ ماڵ وحاڵ ماونه‌ته‌وه دوای جه‌نگه‌كان و وێرانبوونی شاره‌كانیان.
واسیق هاشمی سه‌رۆكی گروپی لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیه‌كانی عێراق لهوبڕوایهدیه سه‌ره‌ڕای ململانێكانیش عه‌بادی باشترین چانسی هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌ش به‌هۆكارێكی ساده كه‌ئه‌ویش بریتییه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیواو ئومێد بۆ عێراقییه‌كان دوای وه‌ده‌رنانی ده‌وڵتmی ئیسلامی ناسراو به داعش له خاكی عێراقدا.وه وتی " ڕێگاكه بۆ دووه‌مین خولی عه‌بادی به گوڵ داپۆشراوه."