خامنەیی و سیستانی، جەنگی بەدەستهێنانی ڕابەرایەتی شیعە

ململانێی ئایەتوڵاکان

خامنەیی و سیستانی، جەنگی بەدەستهێنانی ڕابەرایەتی شیعە

1115 خوێندراوەتەوە

س: ئەلمۆنیتۆر

و : ڕاشد کەمال

بەشی یەکەم:

ئەو ناڕەزایەتیانەی کە سەرەتای ئەمساڵ ئێرانیان هەژاند زۆر بە کەمی کاریگەری هەبوو  لەسەر پەیوەندی وڵاتان لەگەڵ تاکە حکومەتی ئایینی شیعی لە جیهان، بەڵام عێراقی دراوسێی ڕۆشتە گفتوگۆیەکی قوڵ لەسەر ئەم بابەتە کە کاریگەری هەیە لەسەر داهاتووی سیاسەتی ووڵاتەکە.

لەگەڵ داواکاریە جیاوازەکانی خۆپیشاندەران لە دابەزاندنی نرخی هێلکە تا حکومەتێکی شەفاف، سیاسییە شیعییەکانی عێراقی نزیک لە سەرکردەی باڵای ئێرانی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی زۆر بە خێرایی دەستیانکرد بە بەرگریکردن لە تاران، ئەوان جەختیان کردەوە کە خۆپیشاندانەکانی شەقام پیلانێکی دەرەکی بوو بۆ لەناوبردنی شۆڕشە ئیسلامیەکەی ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی و لەباربردنی خەونەکانی .

"ڕەوتی شیعی لە هەرێمەکەدا لە هەڵکشاندایە و بەردەوامە لە سەرکەوتن لە ڕووی سیاسی و کەلتوورییەوە، کە هیچ هەلێکی بۆ ئەوانی دیکە جێ نەهێشتووە`"، شێخ جەلالەدین سەغیر، سەرکردەی دیاری ئەنجومەنی باڵای شیعەی ئیسلامی لە عێراق، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک لە ٣ ی مانگی کانوونی دووەم پۆستێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو گرێیەی ئێستای سعودیە و ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، بووە هۆی سەرهەڵدانی یاخیبوون لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەدا".

نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بەهەمان شێوە لە ٣ ی مانگی کانوونی دووەم بە لێدوانێک پشتگیری تارانی کرد و وتی،" دووژمنانی ئێران هەوڵ دەدەن گێرەشێوێنی دروست بکەن".

مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی نزیک لە ئێران، ڕایگەیاند "ئێران سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە کە لەلایەن خەڵکەکەیەوە بڕیاری لەسەردراوە بە سەرکردایەتی ئیمام خومەینی"، هەروەها دەڵێت:" یارمەتیدەران لە ناوەوە و دووژمنانی ئێران لە دەرەوەی وڵات هەردووکیان شکست دەهێنن".

بەڵام دەربڕینی پشتگیری بەتێکڕا نەبووە لەناو گروپە شیعیە عێراقیەکاندا، کە لە ٦٠٪ ی دانیشتوان پێکدەهێنن، زیاد لە گروپێکیان بە نهێنیش بێت، دڵخۆشبوون بە کەوتنی برا گەورەکە لە ڕۆژهەڵات ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت.

،،

کەسە نزیکەکانی ئایەتوڵا سیستانی و ئەم سەرکردە دوورەپەرێزە ئایینیە لە نەجەف، ڕق لێبوونەوەی خۆیان ناشارنەوە لەو پیاوە ئایینیە لووتبەرزە ئێرانیانە، کە بەناوی هەموو شیعەکانی جیهانەوە قسە دەکەن.

بە شێوەیەکی فەرمی، پایەبەرزترین پیاوی ئایینی شیعی عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانی، لە دەرەوەی ئەم ئاژاوەیە مایەوە، بەڵام کەسە نزیکەکانی ئەم سەرکردە دوورەپەرێزە ئایینیە لە نەجەف ڕق لێبوونەوەی خۆیان ناشارنەوە لەو پیاوە ئایینیە لووتبەرزە ئێرانیانە، کە بەناوی هەموو شیعەکانی جیهانەوە قسە دەکەن.

"ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات لە ئەنجامی نادادپەروەری و ستەمکاری هەندێک لە پیاوە ئایینیەکانی ئێرانە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا`"، مامۆستایەکی ئایینی دیاری نەجەف لە چاوپێکەوتنێکیدا بە (مۆنیتۆر) ی ڕاگەیاند: "`ئەوان هێز بەکاردةهێنن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و سامانی خەڵک دابەش دەکەن بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆیان".

dfc
ئایەتوڵا عەلی سیستانیی

لە ناوەڕۆکدا، ئەم ململانێیە چەقی داکوتاوە لەسەر مشتومڕێکی ناڕوونی قسەهەڵگر لە فیقهی شیعیدا کە کە بانگەشە دەکات بۆ `دەسەڵاتدارێکی متمانە پێکراو بۆ ڕێنوێنی کردنی کۆمەڵگە تاکو گەڕانەوەی `کەسە بێ هەڵەکە، کە لە وەچەی پێغەمبەر محەمەدە (د.خ)و بۆ ماوەی زیاد لە ١٠٠٠ ساڵە خۆی شاردۆتەوە. ئەم ڕێبازە ناسراو بە (ویلایەتی فەقیهــ)، ڕێسای ڕێنوێنیکاری پشت سیستەمی حوکمڕانی ئایینیە کە ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بەخاوەنی کردووە.

"پێویستە ئێمە شوێن پیاوە ڕاستەکە بکەوین"، خومەینی بە دوورخراوەیی لە پاریس بە چەند هەفتەیەک پێش گەڕانەوە سەرکەوتووەکەی بۆ ئێران ڕایگەیاند. ``کاتێک پیاوێکی دروست دێتە دەسەڵات، دەوڵەتێکی ڕاست بونیاد دەنێت``.

،،

ئەم ململانێیە چەقی داکوتاوە لەسەر مشتومڕێکی ناڕوونی قسەهەڵگر لە فیقهی شیعیدا کە کە بانگەشە دەکات بۆ `دەسەڵاتدارێکی متمانە پێکراو بۆ ڕێنوێنی کردنی کۆمەڵگە تاکو گەڕانەوەی `کەسە بێ هەڵەکە، کە لە وەچەی پێغەمبەر محەمەدە (د.خ)و بۆ ماوەی زیاد لە ١٠٠٠ ساڵە خۆی شاردۆتەوە.

ئەم تیۆرییە پشتگیری ستراتیژییەتی بوژاندنەوەی دینی دەکات کە تیشک دەخاتە سەر داواکاری ڕابەری باڵا``سەروەری ڕەها`` بەسەر مسوڵمانانی باوەڕدارەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوایەتی ئایینی ئەم بابەتە جێگای گفتوگۆیەکی قووڵە لەنێوان پیاوانی ئایینی، لە دوای چوار دەیە لە ڕوخانی شا، تەنانەت لە ناوخۆی ئێرانیشدا.

مامۆستایەکی ئایینی دیاری قوتابخانەی زانستی قوم بە (مۆنیتۆر) ی ڕاگەیاند، ``مۆدێلی زاڵی (ئایینناسی شیعی) زۆر بەجدی بەرەنگاری کرایەوە لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، کاتێک بە ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا بانگەشەی بۆ هەردوو دەسەڵاتی ئایینی و سیاسی کرد بۆ پیاوانی ئایینی``.

لەگەڵ بەدەست هێنانی دەسەڵات لە ناوچەکەدا، ئێران خولیای بەدەست هێنانی دەسەڵاتە بەسەر ٢٠٠ ملیۆن شیعی لە جیهاندا. لەگەڵ پیربوونی سیستانی و بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە خراپی باری تەندرستییەوە، خامنەیی و هاوپەیمانەکانی هەلێکی زۆر نایاب دەبینن بۆ دەست بەسەرا گرتنی نەجەف، پایتەختی ڕۆحیی شیعەکانی جیهان.

ئەنجامی ئەم بەریەککەوتنەی ئەم دوو کەسایەتیە دەسەڵاتدارە شیعیە، دەرەنجامێکی گەورەی لێ چاوەڕێ دەکرێ بۆ هەردوولا، بۆ پیاوانی ئایینی ئێران کە بەردەوامبن لە کۆنترۆڵکردنی ناوخۆی ووڵاتەکە و بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتیان بەسەر شیعەکانی جیهاندا. بەڵام کاریگەری زۆر خێرای بەسەر توانای عێراقەوە دەردەکەوێت لە بەردەوامبوون لە داڕشتنی ڕێڕەوی خۆی لەژێر سێبەری حکومەتە ئایینیەکەی دراوسێی دا.

کاریگەری ڕاستەقینەی ئەم دوو کەسایەتییە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا دەرکەوت کاتێک کە کوردەکانی عێراقی زۆرینە سوننی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان ئەنجام دا بۆ جیابوونەوە لە لە بەغدادی دەستبەسەردا گیراو لەلایەن شیعەوە. لە دیدارێکی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغاندا لە ١٠ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، خامنەیی ڕایگەیاند ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی داڕێژراوی ئەمریکایە بۆ دروستکردنی ``ئیسرائیلێکی نوێ`` لە ناوچەکەدا. چەندڕۆژێک دواتر میلیشیاکانی ئێران چوونە پاڵ هێزەکانی پاراستنی عێراقەوە بۆ گێڕانەوەی کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت و دەست بەسەرا گرتنەوەی هەرێم لەلایەن بەغداوە.

بەپێچەوانەوە سیستانی ڕێگایەکی دیبلۆماسییانەی گرتەبەر، لەگەڵ دژایەتیکردنی دابەشبوونی غێراق. لە ٢٩ ی ئەیلوول لە ووتاری ڕۆژی هەینیدا، ووتەبێژی فەرمی سیستانی، ئەحمد سافی، داوای لە حکوومەتی ناوەند کرد کە ``ڕەچاوی مافە یاساییە سەرەکیەکانی برا کوردەکان بکات لە بڕیار و هەنگاوەکانیدا`` سافی پارتەکانی بانگهێشتکرد بۆ`` دوورکەوتنەوە لە هەر کارێک کە زیان بە یەکگرتوویی نەتەوەکان بگەیەنێت``، بؤ ڕێگریکردن لە تێکچوونی ئەو ``پەیوەندیە بەهێزە``ی کە هەیە لەنێوان عەرب و کورد و تورکمانەکان.

،،

لەگەڵ پیربوونی سیستانی و بڵاوبوونەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە خراپی باری تەندرستییەوە، خامنەیی و هاوپەیمانەکانی هەلێکی زۆر نایاب دەبینن بۆ دەست بەسەرا گرتنی نەجەف، پایتەختی ڕۆحیی شیعەکانی جیهان.

هەردوو لایەنەکە لە کێبڕکێدان لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠٠٣ وە، کاتێک کە داگیرکارییەکەی ئەمریکا دوژمنە سەرەکییەکەی ئێرانی لە ناوچەکەدا لەناو برد و لە هەمان کاتدا لە هەوڵی بەهێزکردنی دەسەڵاتدارێتی ئایینی بوو لە ناوەند.

بۆ چەندەها سەدەیە شاری دێرینی نەجەف لە باشووری عێراق، ناوچەی سەرەکی ڕەوتی شیعەیە. کە ئارامگەی خەلیفەی مسوڵمانان و جێگری پێغەمبەر (د.خ)ە، کە گوێرەی شیعەکان عەلی کوڕی ئەبوتاڵبە و گۆرەکەی ئەوی لێیە، ئەم شارە یەک ملیۆنییە بە سێیەم پیرۆزترین شوێن لە جیهاندا دادەنرێت لە جیهاندا لای شیعەکان، لە دوای مەککە و مەدینە.

دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن سەدام حوسەینەوە لە ساڵی ١٩٧٩، چەندەها پیاوی ئایینی شارەکە ڕایانکرد یان شاربەدەرکران بەرەو قوم شاری پیرۆزی فارسەکان. لەم چەند دەیەی کۆتاییدا بەپۆل شیعەکان ڕوو دەکەنە ئەو شارە بۆ بەشداری کردن لە پەیمانگا ئایینیەکاندا و بینینی فیکرەی شۆڕشەکەی خومەینی لە نزیکەوە.

لەکاتی داگیرکارییەکەی ئەمریکا لە ٢٠٠٣ دا، ژمارەی ئاخوندەکان لە قوم زیادی کردبوو بۆ نزیکەی ٤٠٠٠٠ تا ٥٠٠٠٠؛ بە پێچەوانەوە لە نەجەف ڕێژەکە کەمی کردبوو بۆ نزیکەی ٢٠٠٠، پێنج جار کەمتر لەو ژمارەیەی کە لە ساڵانی شەستەکاندا هەبوو، پێش دەست بەسەرا گرتنی بەعسییەکان.

erd
عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

پاش دەرچوونی سەرانی بەعس لە نەجەف و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە شیعە لە بەغداد. جارێکی دیکە نەجەف بەرامبەر هاوتا ئێرانیەکەی درەوشایەوە، سیستانی ئەو پیاوە ڕۆحانییەی کە لەدایکبووی ئێرانە و زۆربەی تەمەنی لە نەجەف بەسەربردووە، هەر زوو لەژێر سێبەری سەددام هاتە دەرەوە و بوو بە یەکێک لە هەرە کەسایەتیە سیاسییە دیارەکانی عێراق.

لە ساڵی ١٩٣٠ لە خانەوادەیەک لەدایک بووە کە دەگەڕێنەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) سیستانی و باپیرانی هەموویان پیاوانی ئایینی بوون بە زنجیرەیەک کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ١٧ سەردەمی سەفەویەکان، ئەمڕۆ پیاوی هەرەباڵای ئایینی لە عێراق لە خانوویەکی دوو نهۆمی لەسەر ڕێگای سەرەکی مەزارگەی ئیمام عەلی دەژی، کە لەوێ پێشوازی لە میوانەکانی دەکات کە بۆ ماچکردنی موستیلەکەی و دەربڕینی ڕێز بۆی سەردانی دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا خاکی بوونەکەی وایکردووە کە باوەڕکردن بەوەی کاریگەری هەیە بەسەر ملیۆنان خەڵکدا جێی باوەڕ نەبێت.

تەنانەت کاتێ پیاوانی ئایینی لە عێراق خەریکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە بوون کە بەهۆی ڕووخانی ڕژێمە سیکۆلارەکەی سەددامەوە دروستبووبوو، حوکمی ئایینی لە ئێران کەوتبووە ژێر کۆمەڵێک فشاری بەردەوام لەلایەن خەڵکەوە لە دژی حکومەتی شکستخواردووی ئایینی ئێران لە بەرەوپێشبردنی ژیانیان.

لە ساڵی ١٩٨٩وە، ئێران لەلایەن خامنەیی تەمەن ٧٨ ساڵەوە ڕابەری دەکرێت، کاتێ لە دوای وەفاتی خومەینی دەسەڵاتی گرتەدەست کە وەک سەرۆکی ئێران بۆ ماوەی ٨ ساڵی پێشتر خزمەتی کرد. بەم شێوەیە دەسەڵاتی تەواوەتی هەیە بەسەر هەموو لقەکانی حکومەتەوە، هەروەها بەسەر هێزی سەربازی و میدیاشەوە.

لەگەڵ هەبوونی دەسەڵاتی سیاسی، خامنەیی لە دەسەڵاتە ئایینییەکانی وەک سیستانی بێبەشە. کوڕی مامۆستایەکی ئایینی هەژار لە شاری پیرۆزی مەشهەد, بۆ چەند ساڵێکی کەم لە قوتابخانە ئایینییەکانی نەجەف و قوم خوێندی پێش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بۆلای باوکە نەخۆشەکەی. خامنەیی بۆ چەند ساڵێک ئاینناسی ئیسلامی ووتەوە لە مەشهەد پێش پەیوەندی کردنی بە جوڵە شۆڕشگێڕییەتازە لەدایکبووەکەی خومەینییەوە لە قوم لە ساڵی ١٩٦٢، وە بە شێوەیەکی بەردەوام زیندانی کراوە لەلایەن هێزەکانی  پاراستنی شاوە.

،،

پیاوی هەرەباڵای ئایینی لە عێراق لە خانوویەکی دوو نهۆمی لەسەر ڕێگای سەرەکی مەزارگەی ئیمام عەلی دەژی، کە لەوێ پێشوازی لە میوانەکانی دەکات کە بۆ ماچکردنی موستیلەکەی و دەربڕینی ڕێز بۆی سەردانی دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا خاکی بوونەکەی وایکردووە کە باوەڕکردن بەوەی کاریگەری هەیە بەسەر ملیۆنان خەڵکدا جێی باوەڕ نەبێت.

لەکاتی ڕووخانی سەددامەوە، تاران بەشوێن زیادکردنی دەسەڵاتیدا بووە بۆ پاراستنی تەنیشتی ڕۆژئاوای تاوەکو یارمەتیدەربێت بۆ بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتەکانی لە ناوچەکەدا. لەگەڵ بەهێزبوونی نەجەف لەدوای لابردنی سەددام، زۆری نەخایاند کە سیستانی بە ئاشکرا کەوتە ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شیعە لە ئێران و ئایدیاکەیان لەبارەی حاکمبوونی ئاخوندەکان.

``تێگەشتنی سیستانی لەبارەی (ولایەتی فەفیهـ) بەشێک لە تێگەشتنی خومەینی ڕەت دەکاتەوە لەبارەی دەسەڵاتی ڕەهای ڕابەری باڵا وەک ئەندامی فەرمی دەوڵەت، لە بەڕێوەبردنی کاروباری سیاسی ڕۆژانەی کۆمەڵگە``، پرۆفیسۆری یاریدەدەر بابەک ڕەحیمی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ڕاپۆرتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ پەیمانگی ئاشتی ئەمریکی لە بارەی کاریگەری سیستانی لەسەر ئاراستەکردنی عێراق بەرەو دیموکراتی دەنوسێت،``لەبەرئەوە دەسەڵاتی (ئایەتوڵڵای گەورە) خۆی دەبینێتەوە لە پارێزگاری کردنی ئیسلام و کۆمەڵگەی مسوڵمانان، نەک دەسەڵاتی ڕەها بەسەر کاروباری دەوڵەتدا، وەک ئەوەی جێبەجێ دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە.

جیاواز لە  بۆچونی خومەینی لەبارەی دەوڵەتی ئیسلامیەوە، سیستانی بەرگری دەکات لە بۆچونی (دەوڵەتی مەدەنی), کە مامۆستا کۆچکردووەکەی ، ئایەتوڵڵا ئەبو قاسم خویی پشتگیری دەکرد. خومەینی کە ١٣ ساڵی لەئاوارەییدا لە نەجەف بەسەر بردووە, دژی باوەکان دەوەستێتەوە و دەڵێت ``تەنها کۆمەڵگەیەکی چاک دەتوانێت باوەڕداری چاک دروست بکات`` گەواهیدانێک بۆ دەسەڵاتی ڕەهای پیاوانی ئایینی بۆ هەوڵدان بە گەشتن بە دینێکی نمونەیی، خوئی بە پێچەوانەوە پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی ``تەنها پیاوانی چاک دەتوانن کۆمەڵگەی چاک بونیاد بنێن``.

لەپاش حەزی خویی بۆ کۆمەڵگەیەکی نا توندوتیژ کە هێشتا لە بەهاکانی ئیسلامدا ڕەگی داکوتاوە، سیستانی پیاوانی ئایینی قەدەغە کرد لە تێکەڵبوون بە کاروباری سیاسەتەوە و داوای لە شیعەکان کرد لە کۆمەڵگەیەکی فراواندابن و دوور کەونەوە لە تائیفەگەرایی.

جەواد خوئی، نەوەی ئایەتوڵڵا خوئی بە (مۆنیتۆر) ی ڕاگەیاند ``سیستانی نەک تەنها داوای دەوڵەتێکی ئایینی نەکردووە بەڵکو لە چەندەها بۆنەشدا ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە عێراقێکی مەدەنی دەوێت، دەوڵەتێک کە لەسەر بنەمای دیموکراسی بونیاد بنرێت لەگەڵ سنوورێکی ئاشکرا لەنێوان دامودەزگا ئایینی و حکومییەکاندا``.

ئەم شێوازە دیاریکراوە بە شێوەیەک لە شێوەکانی ``سیغەی عەلمانی``. وە بەو پێیەی کە وەک مەرجەعی باڵا لایەنگری دەکات، سیستانی ڕێگەیەکی جیاواز پێشنیاز دەکات لە مۆدێلە ئێرانییە سیاسیەکەی پیاوانی ئایینی.

،،

جیاواز لە  بۆچونی خومەینی لەبارەی دەوڵەتی ئیسلامیەوە، سیستانی بەرگری دەکات لە بۆچونی (دەوڵەتی مەدەنی), کە مامۆستا کۆچکردووەکەی ، ئایەتوڵڵا ئەبو قاسم خویی پشتگیری دەکرد. خومەینی کە ١٣ ساڵی لەئاوارەییدا لە نەجەف بەسەر بردووە دەڵێت ``تەنها کۆمەڵگەیەکی چاک دەتوانێت باوەڕداری چاک دروست بکات``  خوئی بە پێچەوانەوە پێداگری دەکرد کە ``تەنها پیاوانی چاک دەتوانن کۆمەڵگەی چاک بونیاد بنێن``.

کاتێک هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراقدا بڵاوبوونەوە، خامنەیی هیوای خواست کە پیاوە ئایینیەکانی شیعە لە عێراق ئیدانەی جۆرج بوش بکەن و شوێنکەوتوانیان ڕازیبکەن دژی داگیرکاری ئەمریکا بۆ سەر ڕژێمی سەددامی سوننی بوەستنەوە، بەڵام کەس گوێی لە داواکارییەکەی نەگرت.

بە پێچەوانەوە، سیستانی بەیاننامەیەکی سیاسی بێ پێشینەی بڵاوکردەوە کە وەک یەکەم هێرش وابوو بۆ گێڕانەوەی نەجەف بۆ سەروەرییەکانی پێسووی. لە سەرەتاکانی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٣، ئایەتوڵڵا سیستانی داوای لە مسوڵمانان کرد کە ``نەبنە ڕێگر لەبەردەم هێزەکانی ئازادی، وە یارمەتیدەربن بە هێنانی ئەم جەنگە لە دژی ستەم بە کۆتاییەکی سەرکەوتوو بۆ گەلی عێراق``، بەگوێرەی چاوپێکەوتنێک لەو دەمەدا لەگەڵ ئەمیر تاهیری بەڕەگەز ئێرانی شارەزا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ووتارێکدا لە ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) کە پێشگۆیی کردووە بە (لێکترازانی شیعی) لەنێوان سیستانی و خامنەییدا، تاهیری لە وەسفی بەیاننامەکەدا، کە بە کارێکی زەحمەتی دا ئەنێت، دەڵێت`` یەکەم فەتوا لە ئیسلامی سیاسی مۆدێرندا بۆ پشتگیری ئەمریکا``.

پاش زیاتر لە پێنج دەیە لە مانەوەی لە نەجەف هێشتا سیستانی وازی لە شێوەزارە فارسیەکەی و ڕەگەزنامە ئێرانییەکەی نەهێناوەو هەروەها خۆی لە سەرنجە سیاسییەکان بەدوور دەگرێت، بەڵام لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، کە بەشێکی زۆری لەڕوی بەختەوە بووە، وەک هێزێکی سەرەکی لە پێکهێنانی عێراقی دوای جەنگدا دەرکەوتووە.

لە ماگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣ پێش چەند ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەکەی فتواکەی، کە بەرگری دەکات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی نیشتمانی لە جێگای حکومەتی کاتی سەپێنراو لەلایەن ئەمریکاوە، سیستانی بە واشنتن پۆستی ڕاگەیاند:`` لەسەر زانایانی ئایینی پێویستە کە خۆیان بەدوور بگرن لە پۆستە کارگێڕی و جێبەجێ کاریەکان``. لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتویدا سیستانی زۆر بە قووڵتر خۆی بینییەوە لە ململانێ سیاسییەکاندا پاش ئەوەی کە ووڵات ڕۆشتە جەنگێکی تائیفییەوە.

جارێکی کە لەگەڵ نزیک بوونەوەی عێراق لە لێواری شیبوونەوە  کاتێک گروپی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ شار لەدوای شار داگیری دەکرد، ئەم گەورە سەرکردەیە داوایەکی بەپەلەی کرد بۆ یەکڕیزی نیشتمانی، ئەمە خستییە ڕێڕەوێکی دژ بەیەک لەگەڵ مالیکی، سەرۆک وەزیرانێکی ئابڵۆقە دراو بە بیری دینی تائیفی.

df
ئایەتوڵا ئەبو قاسم خوئی ١٨٩٩ ـ ١٩٩٢

وە لە نوسراوێکیدا لە مانگی تەمووزدا بۆ سەرکردەکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە بەرەیەکی ئایینی شیعییەکە بە سەرۆکایەتی مالیکی دەڵێت`` بەپێویستی دەزانم پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێدا کە پشتگیرییەکی نەتەوەیی فراوانی هەبێت``.

ئەم نوسراوە کۆتایی بە چارەنووسی مالکی هێنا و لە مانگی ئەیلولدا گۆڕدرا بە حەیدەر عەبادی. لەو کاتەوە، مالیکی و سیستانی لە ناکۆکیەکی تاڵدان کە تاو دەدرێت بەهۆی ناکۆکی سیاسی و جەنگی ئایینییەوە.

لەگەڵ لە دەستدانی پشتگیری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤، بەڵام مالیکی خاوەنی پەیوەندییەکی سیاسی بەهێزە لەگەڵ سیستەمی ئایینی لە تاران. مالکی چەندەها ساڵی لە مەنفا بەسەربردووە لە ئێران و سوریا کاتێک لە ساڵی ١٩٧٩ هێزە ئەمنییەکانی سەددام بۆیان دەرکەوت کە ئەندامی حیزبی دەعوەی لە یاسا دەرچووە.

هەروەها پەیوەندییە ئایدیۆلۆجییەکانیش قووڵە: سەرەتای حیزب دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ١٩٥٠ دژی نەتەوەپەرستیی عەرەبیی عەلمانی ئیشتراکی و لە بەرژەوەندی دەوڵەتێکی ئیسلامی لە عێراق. حزبی دەعوە بەشێوەیەکی تایبەت پشتی بەست بە ئایدیاکانی بیرمەندی برایانی مسوڵمان سەید قوتب، یەکێک لە پشتگیری کەرانی``دیکتاتۆرییەتی دادپەروەرانە`` کە بەرهەمەکانی لەلایەن خودی خامنەییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و ووتی `` هەنگاوێکی جددی بەرەو جێبەجێ کردنی کردارییانەی ئایین``.

لەگەڵ دەرکەوتنی داعش، ئەو ململانێیانە لە گۆڕەپانی سیاسییەوە گواسترایەوە بۆ گۆڕەپانی جەنگ. ئەم پێکهاتە هەڵبژێردراوە کە پێکهاتووە لە دەیان میلیشیای شیعی بۆ ڕزگارکردنی کۆماری عێراق لە هەڕەشەی سوننی توندڕەو گۆڕا بۆ چەند دەستەیەکی چەکداری ململانێکار لەگەڵ جیاوازی لایەنگرییان لەنێوان خامنەیی و سیستانی.

،،

پاش زیاتر لە پێنج دەیە لە مانەوەی لە نەجەف هێشتا سیستانی وازی لە شێوەزارە فارسیەکەی و ڕەگەزنامە ئێرانییەکەی نەهێناوەو هەروەها خۆی لە سەرنجە سیاسییەکان بەدوور دەگرێت، بەڵام لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، کە بەشێکی زۆری لەڕوی بەختەوە بووە، وەک هێزێکی سەرەکی لە پێکهێنانی عێراقی دوای جەنگدا دەرکەوتووە.

کاتێک بۆ یەکەمجار میلیشیا شیعییەکانی ناسراو بە (یەکەکانی حەشدی شەعبی) لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ لە گۆڕەپانی عێڕاقدا دەرکەوتن، وەک کۆتا هێڵی بەرگری دژی هێرشی داعش ناسێنران، بەڵام خودی میلیشیاکان بوون بە هەڕەشە بۆ دابەشکردنی ووڵات.

مالیکی، کە هێشتا ئەوکات سەرۆک وەزیر بوو، بەیاننامەیەکی لە ١٣ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ دەرکرد، پاش کەوتنی موسڵ بۆ پێکهێنانی هێزێکی سەربازی تایبەت، بەو پێیەی کە خۆی بە( باوکی ڕۆحی) یەکەی حەشدی شەعبی دەزانی، کە زۆرێکیان ئەو کەسانەن کە لەساڵی هەشتاکان لە دژی سەددام یاخی بووبوون.

چەند ڕۆژ دواتر، سیستانی لەلای خۆیەوە بەهۆی کاریگەرییە ئایینییەکەیەوە فتوایەکی دەرکرد و داوای لە کەسانی خاوەن تواناکرد کە چەک هەڵگرن دژی گرووپی داعش. لەپاش بڕیاردان لە دوورکەوتنەوە لە گۆڕینی جەنگی دژی داعش بۆ جەنگی تائیفی لە دوای سووریا، شیعەکانی ووڵاتەکەی کردە ئامانج لەجیاتی شیعەی ووڵاتانی تر بۆ بەشداریکردن لە جەنگەکەدا.

هەر لە سەرەتاوە، گرووپە چەکدارەکان لایەنگیری دژ بەیەکیان نیشاندا بۆ سیستانی و لە ڕێگەی مالکییەوە بۆ دامودەزگا ئایینییەکانی ئێران کە ڕاستەوخۆ خامنەیی خودی خۆی بەڕێوەی دەبا. لە بنەڕەتدا ئەم مشتومڕە هەڵقوڵاوی لقە بەربەرەکانێ کارەکانی ڕۆحییەتی شیعەیە لە نێوان نەجەف و قوم دا.

بە نیسبەت مالیکییەوە،`` بوونی هێزێکی شیعەی دڵسۆز ڕێگەیەکی زۆر پارێزراوتر و پشت پێ بەستراوترە بۆ بونیادنانی سەرکردایەتیو کۆنترۆڵکردنێکی تووندتر، وەک لە هێزی فرە نەتەوەی عێراق. دامەزراوەی کارنگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی لە لێکۆڵینەوەیەکدا کا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامی دابوو سەبارەت بە حەشدی شەعبی و داهاتووی عێراق.

بە پێچەوانەوە، سیستانی هیچکات پشتگیری هێزێکی دیاریکراوی شیعی نەکردووە.

ڕاپۆرتەکەی کارنگی دەڵێت:`` لە ڕاستیدا فەتواکە دووربووە لە هەر تایبەتمەندکردنێکی بەکۆمەڵ، بەڵکو بانگەوازێک بووە بۆ هەموو عێراقیەکان وەک کۆمەڵگەیەکی نەتەوەیی،وە دوور دەکەوێتەوە لە هاندانی تائیفی بە ناو نەهێنانی مەزهەبی شیعی.``

بە شێوەیەکی ڕەسمی، یەکەکانی حەشدی شەعبی لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیران عەبادیدان. بەڵام کەسایەتی خاوەن زۆرترین دەسەڵات جێگری فەرماندە ئەبو مەهدی موهەندیسە، کە هاوپەیمانێکی نزیکی ئێرانە و بۆ ماوەی سێ دەیە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئێران کاریکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا کە بە دەیان گرووپی قەبارە جیاواز یەکەکانی حەشدی شەعبی پێکدەهێنن، بەڵام گرووپە سەرەکییەکانی پێکهێنەری میلیشیا دژە داعشەکەی مالکی کە نیو دەرزەن یان زیاترن، هەموویان پەیوەندییان هەیە بە سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

لەهەمانکاتدا سیستانی لە کۆمەڵە گرووپێکی چەکداری جیاواز نزیک بوو، لە کاتێکدا کە ناوبانگێکی باشیان بەدەستهێنابوو لە شەڕی دژی داعش، گرووپە پشتگیری کارەکانی سیستانی بە ڕادەیەکی زۆر خۆیان بەدوورگرت لە دەستدرێژی کردنە سەر دانیشتوانی سوننی، کە گرووپە نزیکەکان لە ئێرانەوە ئەو کارەیان ئەنجامدا. هەروەها جیاواز لە گرووپەکانی نزیک لە خامنەیی ئەمان بە ڕادەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە پێکدادانەکانی سووریا.

جیاوازییە ئایدیۆلۆجییەکان لەنێوان گرووپەکانی حەشدی شەعبی کاریگەری کردووەتە سەر بەشە بنەڕەتییەکانیان، گرووپە خۆشەویستەکانی خامنەیی، کە لایەنگری ئێرانن پارەو چەکیان لەلایەن تارانەوە پێگەشتووە لە کاتێکدا هاوتاکانیان پێویستبوو بەتەواوی پشت ببستن بە حکومەتی ناوەندی بەغدادی کەم توانا لەڕووی ئابوورییەوە. بۆ نمونە، سەرکردەی گرووپی شەڕکەری عەبباسی ناپەیوەست بە ئێرانەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو سکاڵای کرد کە هێشتا یەکەکەی بە شێوەیەکی ڕەسمی نەخراوەتە سەر حەشدی شەعبی وە هێشتاش بە شێوەیەکی ڕێک و پێک مووچەکانین وەرناگرن، هەرچەندە بۆ ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو جەنگی دژی داعشیان کردووە. سجاد ڕەبیحی پیاوێکی ئایینی کە لە ڕیزی میلیشیاکاندا شەڕدەکات بە (مۆنیتۆر) ی ڕاگەیاند کە مووچەی یەکەکان چەند جارێک بڕدراوە.

،،

گروپە پشتگیری کارەکانی سیستانی بە ڕادەیەکی زۆر خۆیان بەدوورگرت لە دەستدرێژی کردنە سەر دانیشتوانی سوننی، کە گرووپە نزیکەکان لە ئێرانەوە ئەو کارەیان ئەنجامدا. هەروەها جیاواز لە گرووپەکانی نزیک لە خامنەیی ئەمان بە ڕادەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە پێکدادانەکانی سووریا.

میلیشیا زۆر بەهێزەکانی نزیک لە خامنەیی، زۆر دەرکەوتن لەمانگی تشرینی یەکەم، کاتێ کە یارمەتیدەربوون لە دەرکردنی کوردەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە باکووری عێراق دوای ڕیفراندۆمە شکستخواردووەکەیان بۆ سەربەخۆیی. لەدوای یارمەتییەکانی میلیشیا نزیکەکانی ئێران لە گێڕانەوەی ناوچە دەوڵەمەندەکان بە نەوت لە حکومەتی هەرێم، هەوڵیاندا کە سوود لەم پێگە جەماوەرییە تازە وەربگرن وەک پارێزەری یەکڕیزی خاکی عێراق. وە هەندێکیشیان ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ وەرگرتنی فەرمان لە بەغدادەوە- بەلایەنی کەم بۆ ئێستا.

پاش ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا لەلایەن عەبادییەوە لە مانگی کانوونی یەکەم، ووتەبێژی سیستانی داوایکرد بۆ یەکخستنی هێزە ``خۆبەخشەکان``- ناوی پەسەندکراو لای سیستانی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی-`` لە بازنەیەکی قانوونی و دەستووریدا کە هەبوونی چەکیان لێ سنووردار دەکات``.ئامانج لەمە ڕێگری کردن بوو لە میلیشیاکان بۆ ``بەکارهێنان بۆ مەبەستی سیاسی``. هەندێک لە یەکەکان بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن بە بەدەستەوەدانی چەک و سەربازەکانیان بە عەبادی سەرکردەی باڵای هێزە چەکدارەکان.

بۆ نموونە هێزەکانی( عەسائیب ئەهل حەق) لە ١٣ کانوونی یەکەم ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی سەرۆک وەزیراندایە سەرەڕای پەیمانی کەسی بە لایەنگری بۆ خامنەیی. ڕێکخراوی بەدریش، کە گەورەترین یەکەی حەشدی شەعبییە بۆ ڕۆژی دواتر هەمان کاری کرد، کاتێ سەرکردەی هێزەکە هادی عامری داوای لە شەڕکەرەکانی کرد کە شوێن فەرمانی سەرکردەی هێزە چەکدارەکان بکەون لەگەڵ کشانەوە لەو شارانەی لەژێر کۆنترۆڵیاندان.

لە مانگی ڕابردوو هەموو یەکەکانی حەشدی شەعبی تۆمارکران لەناو هێزەکانی پاراست، بەڵام ئەمە گرەنتی نیە کە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران دەسەڵاتیان کەم دەکات، باڵە سیاسییەکانیان سوورن لە بەژداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی داهاتوو لە مانگی ئایاردا، بەڵام ناتوانن ئەم کارە بکەن تا بەشێکبن لە هێزە ئەمنییەکان. بە ڕادەستکردنەوەی هێزەکانیان بە حکومەتی عێراق، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دڵنیان کە دەتوانن خۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ پارێزگاریکردن لە زۆرێک لە دەسەڵاتەکانیان لەناو هێزە چەکدارەکاندا.

جیاواز لە میلیشیاکانی نزیک لە سیستانی، زۆرێک لە میلیشیاکانی نزیک لە خامنەیی ئازادکراون لە بەشداریکردن لە جەنگەکان بە نوێنەری ئێران لە ناوچەکەدا. خودی سەرکردەی ئێرانییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەبادی لە کانوونی یەکەمی ڕابردوو، داوای لە بەغداد کردووە بە هەڵنەوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە بیانووی ئەوەی کردنی ئەم کارە کارەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاسان دەکات.

وەک تاکە ڕێکخراوی شیعی دەرەوەی ئێران کە بە فەڕمی پەیوەستە بە بیروباوەڕی ئایینی خومەینییەوە، میلیشیای حیزب اللە ی لوبنانی بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو ئەو تۆمەتانە بەدرۆ دەخاتەوە کە لایەنگیرییان دەداتە پاڵ تاران، پەیوەندی ئەم دووانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٢، کاتێک بزووتنەوە تازە درووستبووەکە سەید عباس موسەوییان نارد بۆ دیدار لەگەڵ خومەینی و داوا کردنی ئامۆژگاریی و بەرەکەت. تاکو ئەمڕۆش بەرپرسەکانی ئەم حیزبە نووسینگەکانیان بە وێنەی خامنەیی و خومەینی دەڕازێننەوە، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی هاوبیرییان بۆ وەستانەوە لە دژی ئیسرائیل.

``ئەوان وا گوومان دەبەن کە سوکایەتیمان پێ دەکەن کاتێک بە حیزبی ویلایەتی فقیه ناومان دەبەن``، ئەمینداری گشتی حەسەن نەسڕوللە لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕایگەیاند. `` بە دڵنیاییەوە نەخێر``.

تەنانەت لەگەڵ ڕاگەیاندنی پەیوەستبوونی بە بزووتنەوەیەکی دیینی دەرەکی و سەرکردەکانی، حیزب اللە هەمیشە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوان و بڕیاری سەربەخۆ بووە. جەنگی ناوخۆیی سووریا ئەمەی بەڕوونی سەلماند.

بەگوێرەی ڕاپۆرت لە تارانەوە، میلیشیاکانی لوبنان هەر زوو بەشدارییان کرد بۆ ڕێگری کردن لە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، بە ناردنی هەزاران سەربازی پیادەی بۆ شەڕکردن و مردن لە ووڵاتی دراوسێ. بە گوێرەی شیکارییەکی دەزگای کارنگی لە کانوونی دووەم، ژمارەی کوژراوانی میلیشیاکە کەمتر نییە لە ١،٢١٣ کوژراو کە لەنێوانیاندا ٧٥ پلەدار هەیە، لە یەکەم کوژراوەوە لە ٣٠ ئەیلوولی ٢٠١٢.

``حیزب اللە هەست دەکات کە کەوتووەتە داوەوە لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی سووریا و ناتوانێت کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی بهێنێت بەبێ بڕیاری ڕێبەری باڵا لە ئێران``، گفتوگۆی لینا خەتیب، سەرۆکی بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە چاتام هاوس، ساڵی ٢٠١٥. `` تاوەکو ئێران  بەهایەک ببینێت لە پشتگیری کردنی ڕژێمی ئەسەد لەڕوی سەربازییەوە، حیزب اللە لەسەر خاکی سووریا دەمێنێتەوە``.

میلیشیا لوبنانیەکە لەوانەیە بەهێزترین و بەناوبانگترین بێت لەنێو ئەو گروپانەی کە یارمەتیدەرن بۆ بەجێ هێنانی فرمانەکانی خامنەیی، بەڵام تاکەدانەیان نییە. کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە کە دەسەڵاتە دینییەکەی لەنێو کۆمەڵگە شیعییەکانی ناوچەکەدا بڵاوبکاتەوە هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە ساڵی ١٩٧٩.

لەناو ئێران، بە فەرمی خامنەیی ناسراوە بە پارێزەری مسوڵمانان یان وەلی ئەمری مسوڵمانان، بەو شێوەیە کاری ئەو پێدانی ئامۆژگارییە بە مسوڵمانان، بەتایبەت شیعە، لە جیهاندا. ئەمڕۆ ئەو کاریگەرییە هەست پێ دەکرێت لە فەلەستینەوە تا پاکستان.

drt
ئایەتوڵا مەحمود هاشمی شاهرودیی

سەرکردەکانی نەجەف بە پێچەوانەوە خۆیان بەدوور دەگرن لە دەستوەردان لە ژیانی سیاسی کۆمەڵگە شیعییەکانی دەرەوەی ووڵات، لە ووتارێکیدا کە لە مەککە پێشکەشی کرد لە ساڵی ٢٠١٦، ووتەبێژی سیستانی حامد خفاف ڕایگەیاند کە ئایەتوڵڵا`` تەئکید دەکاتەوە لە گرنگی ڕێزگرتن لە دەزگاکانی دەوڵەت و هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نابینێت بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی ئازادی سەربەخۆ. ئەو باوەڕی بە یەکگرتنی شیعەکان هەیە لەهەر ووڵاتێک بن و جێهێشتنی بڕیاری هەر ووڵاتێک بۆ هاووڵاتیەکانی``.

لە کاتی سەردانی بۆ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٤، سیستانی قبوڵی نەکرد کە سەرۆکی حزبوڵا حەسەن نەسڕوڵا بێت بۆ فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لێکردنی، هەروەها ڕازیکردنی قورسە لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان، کاتێک بایکۆتی ئەحمدی نەژاد سەرۆکی پێشووی کرد لەگەڵ وەزیری دەرەوە محەمەد جەواد زەریف.

ئەم هاوتاییە لە هەڵسوکەوتدا چەند جار وایکردووە کە سیستانی بتوانێت پارێزگاری لە شیعەکان بکات لەڕێگەی ئارامکردنەوەی پەشۆکاوییە تائیفییەمان.      

دوای ئەوەی سەرۆکی میسر حوسنی موبارەک لە ساڵی ٢٠٠٦ شیعەکانی سەرانسەری جیهانی تۆمەتبارکرد بەوەی کە تابووری پێنجەمی ئێرانن، سیستانی نامەیەکی بۆ نووسی و تیایدا جەختی کردەوە کە`` دڵسوزی شیعەکانی عێراق و ووڵاتەکانی تر بۆ ووڵاتەکانیانە نە بۆ شوێنێکی دیکە``. ئەو ئاماژەی بە بەحرەین کرد وەک نمونەیەک کە لە ساڵی ١٩٧٠ زۆرینەی شیعەکانی ووڵاتەکە دەنگیاندا لە قازانجی سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی خانەوادەیەکی سوننی دا وەک لە کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن ئێرانەوە.