خامنەیی و سیستانی.. جەنگی بەدەستهێنانی ڕابەرایەتی شیعە

ملمانێێ ئایەتوڵاکان ـ بەشی دووەم

خامنەیی و سیستانی.. جەنگی بەدەستهێنانی ڕابەرایەتی شیعە

1054 خوێندراوەتەوە

س: ئەلمۆنیتۆر

و : ڕاشد کەمال

بەشی دووەم:

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی شیعە پەراوێزخراوەکانی بەحرەین لە ساڵی ٢٠١١ لە دەمی شۆڕشی عەرەبیدا، سیستانی داوای ئەنجامدانی گفتوگۆی کرد تەنانەت لە کاتێکیشدا کە خامنەیی ڕەخنەی لە بنەماڵەی خەلیفەی دەسەڵاتدار گرت. پیاوێکی ئایینی دیار لە نوسینگەی سیستانی بە (مۆنیتۆر)ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی دەسەڵاتدار لە سەرەتای شۆڕشەکەدا داوایان لە سیستانی کردووە کە ببێتە نێوەندگیر لە نێوانیاندا. سیستانی پێشنیاری باشترکردنی نوێنەرایەتی شیعی کردووە لەناو حکومەتدا و پاشان حەمادی کوڕی عیسای کوڕی سەلمان ئەلخەلیفە داواکەی قبوڵ کردووە، سەرچاوەکە دەڵێت، بەڵام سەرکردەکانی شۆڕشەکە داواکەیان ڕەتکردووەتەوە لە ژێر فشاری ئێراندا، کە سووربوون لەسەر وەلانانی بنەماڵەی حاکمی سوننی. دواتر، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پیاوانی ئایینی شیعی لە کەنداو لە ساڵی ٢٠١٥، سیستانی داوای پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لێکردن لەگەڵ لایەنەکانی وڵاتەکانی خۆیان.

لەلای خۆیانەوە ووڵاتانی سوننەی کەنداو هەستیان بەبوونی هەلێک کردووە بۆ بونیادنانی پردێکی پەیوەندی لەگەڵ شوێنکەوتوانی سیستانی. لە ئێستادا گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی سعودیە لە نەجەف و ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی ئەو ٢ ملیۆن شیعەیەی سعودیە بتوانن سەردانی مەزارگەی ئيمام عةلی بکەن.

کاتێک کە ئابووریە داڕوخاوەکەی ئێران بووە هۆی سەرهەڵدانی گەورەترین خۆپیشاندان دژی حکومەت لە سەرەتای ئەمساڵدا، خۆپیشاندەران بە هوتاف کێشانەوە هاواریان دەکرد`` واز لە سوریا بێنن، بیر لە ئێمە بکەنەوە!`` یاخود`` مردن بۆ حیزب اللە!`` زۆرێک لە ئێرانییەکان نیگەرانن کە سەرکێشییە سەربازییەکانی ئێران ببێتە هۆی ئیفلاس بوونی ووڵاتەکەیان، وەک لە نوێترین زانیاری بەدەستهاتوو لە ڕاپرسییەکاندا لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتی و ئەمنییەکان لە مێریلاند و ئێرانپوڵ.

لە ڕاپرسییەکدا کە لە ١٦ -٢٤ ی مانگی کانوونی دووەم لەسەر ١٠٠٢ ئێرانی ئەنجامدرا. نزیکەی نیوەی بەشداربووان_٤١.٨٪_ دەڵێن پێویستە حکومەت`` پارەی کەمتر سەرف بکات لە سوریا و عێراق`` وە بە نزیکەیی یەک لەسەر سێیان_٣٢.٦٪_ وا بیر دەکەنەوە کە ئاستی بەشداریکردن لە هەردوو ووڵاتەکەدا``لە سوودی ئێراندا نییە``، لە کاتێکدا _٦١.٢٪_ ئەوە پەسەند ناکەن. بەهەمان شێوە _٤١.٢٪_ پێیان وایە ئێران لەدەرەوەی ناکۆکییەکانی یەمەندا بێت، بە پێچەوانەوە_٤٦.٧٪_ پێیان وایە پێویستە ئێران یارمەتی حووسییەکان بدات بۆ سەرکەوتن.

،،

پڕۆفیسۆری ئایینی ئیسلامی پێشووتر لە قوم و جوداخوازی ئێرانی موحسین کەدیوەر بە (مۆنیتۆر)ی ڕاگەیاند``لەنێوان ١٥ دەسەڵاتی باڵا لە قووم تەنها یەک لەسەر سێیان پشتگیری باوەڕە ئایینییەکەی خامنەیی دەکەن، هەروەها دەڵێت:" ٨٠٪ ی قوتابییەکان لە قوم بەشداری وانەکانی ئەو کەسایەتییە ئایینییە نا سیاسییانە دەکەن کە پشتگیری ویلایتی فەقیهــ ناکەن"

لەگەڵ نیشاندانی وێنەی قەسابخانەکان لە ناوچەکەدا لە تەلەفزیۆن، زۆرێک لە ئێرانییەکان زیاتر ماندوو دەبن لە زیانە مرۆیی و مادییەکان بەهۆی ململانێ تائیفییەکان، بەڵام وەبەرهێنانەکانی حکومەتە ئایینییەکەش لە کاریگەرییە کەلتورییەکاندا گومانەکانی زیاتر کردووە.

dfc
ئایەتوڵا عەلی سیستانی

کاتێک کە سەرۆک حەسەن ڕۆحانی داواکاری پلانی بودجەی ئاشکرا کرد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، تووشی ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە بەبۆنەی زیادکردنی بودجەی دەزگا نزیک لە پیاوە ئاینییەکان بەڕێژەی ٪١٠. ئەمەش هەندێک لە ڕێکخراوی ئایینی دەگرێتەوە لە قوم کە بەرپرسن لە بە ئیسلامکردنی ناوخۆ و بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتی ئێران لە دەرەوە.

شیکارییەک لەلایەن مۆنیتۆرەوە بۆ بودجەی پێشنیازکراوی ٢٠١٨-٢٠١٩ ئەوەی دەرخستووە کە بەلایەنی کەمەوە ٧ دامەزراوە لەسەر هێڵن بۆ وەرگرتنی ٦٣٤ملیۆن دۆلار. وە چارەکە ملیارێک دۆلاریش تایبەت کراوە بە چاودێری تەندروستی و کرێی بیناو خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ قوتابیانی قوتابخانە دینییەکانی قوم و مەشهەد و ئەسفەهان و شیراز و شارەکانی دیکە. لەهەمان کاتدا ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئیسلامی، کە بەرپرسە لە بانگەشە بۆ پشتگیریکردنی شۆڕش و بڵاوکردنەوەی کەلتووری ئیسلامی لە کۆمەڵگەدا، وا چاوەڕێ دەکرێت کە ١١٧ ملیۆن دۆلار وەربگرێت.

بۆ چەندەها ساڵ، خامنەیی پشتی بەستبوو بەم پارە بەخشینانە بۆ دەست گرتن بەسەر دەسەڵاتدا. لەپاش مردنی خومەینی، خامنەیی، کە ئەو توانا ئایینییەی ئەوی نەبوو، ``هەستا بە دەستگرتن بەسەر دامەزراوە ئایینییەکاندا لەڕێگەی مووچەی گەورەی حکومییەوە، لەگەڵ پێدانی هەندێک تایبەتمەندی نایاب و قازانج بەخش``، وەک قوتابی پێشووی قوتابخانەی قوم مەهدی خەلاجی لە پەرتووکێکدا بۆ پەیمانگای واشنتۆن، بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵات نوسیبووی.

لەوانەیە هیچ وەبەرهێنانێک هێندەی ئەو ٨٣ ملیۆنەی داوا کراوە بۆ زانکۆی نێودەوڵەتی موستەفا لە قوم گرنگ نەبێت بۆ ئێران بۆ کاریگەری دروست کردن لە دەرەوە. لەماوەی دەیەی ڕابردوودا زانکۆکە چاودێری و ڕاهێنانی بە زیاد لە ٤٠٠٠٠ قوتابی دەرەکی کردووە کە چاوەڕێ دەکرێت ببن بە ئاخوند. زانکۆکە کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تەواوەتی خامنەییەوە، زیاد لە ١٠٠ قوتابخانە و دامەزراوەی ئایینی لە ٣٦ ووڵاتدا بەڕێوەدەبات لە بەریتانیاوە تا ئەفغانستان. لە ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمیدا لەسەر جەنگاوەرە دەرەکییەکانی ناو سوریا، پەیمانگای کارنگی بۆ نمونە ئاماژەی بە زانکۆی موستەفا داوە``وا دەردەکەوێ کە خاکی بە سەرباز کردنی ڕاستەقینەیە بۆ شەڕکەرە پاکستانییەکان``.

``ناردنە دەرەوەی شۆڕش یەکێک بووە لە هەرە گرنگترین ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی``جێگری سەرۆکی زانکۆ لە شووباتی ٢٠١٦ ئاماژەی بەوە داوە.`` زانکۆی موستەفا ڕۆڵ دەبینێت بۆ زەمینە سازکردن بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو ئامانجە``.

،،

ئایەتوڵڵا محەمەد یەزدی، ئەندامی دیاری ئەنجومەنی پاراستنی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری(قوم)ی ئایینی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتە ئایینییەکان لە قوم قوتابییەکانیان ڕابێنن کە هاوڕێیانەتر هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ دەزگای سیاسی ئایینی.

تەنانەت کاتێکیش کە ئێران بیروبۆچوونە ئایینییەکانی بە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، هێشتا جێگای مشتوومڕە تەنانەت لە (قوم)یش.

پڕۆفیسۆری ئایینی ئیسلامی پێشووتر لە قوم و جوداخوازی ئێرانی موحسین کەدیوەر بە (مۆنیتۆر)ی ڕاگەیاند``لەنێوان ١٥ دەسەڵاتی باڵا لە قووم تەنها یەک لەسەر سێیان پشتگیری باوەڕە ئایینییەکەی خامنەیی دەکەن،`` هەروەها دەڵێت`` ٨٠٪ ی قوتابییەکان لە قوم بەشداری وانەکانی ئەو کەسایەتییە ئایینییە نا سیاسییانە دەکەن کە پشتگیری ویلایتی فەقیهــ ناکەن``.

ئایەتوڵڵا محەمەد یەزدی، ئەندامی دیاری ئەنجومەنی پاراستنی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری(قوم)ی ئایینی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتە ئایینییەکان لە قوم قوتابییەکانیان ڕابێنن کە هاوڕێیانەتر هەڵسوکەوت بکەن لەگەڵ دەزگای سیاسی ئایینی.

یەزدی دەڵێت`` قوتابیانی قەتابخانە ئایینییەکانی قوم بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیان بەدوور دەگرن لە دەوڵەت، کە ئەمەش جێی نیگەرانییە. ئەوان وا دەزانن کە پێویستە قەتابخانە ئایینییەکان سەربەخۆبن لە دەوڵەت. پێویستە لەسەر دەسەڵاتی ئایینی و مامۆستایانی گەورە بۆ قوتابییەکان ڕوون بکەنەوە کە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتدا دژ نیە لەگەڵ سەربەخۆیی قوتابخانەکاندا``.

لە مانگی ئازار شتەکان گەشتنە لوتکە کاتێک دەسەڵاتداران مامۆستایەکی ئایینی شیعەیان دەستگیرکرد دوای ئەوەی وانەی بە قوتابییەکانی وتبوویەوە لە قوم، بەراوردی حوکمی خامنەیی کردبوو لەگەڵ فیرعەونەکانی میسری کۆن. دەستبەسەرکردنی حوسەین شیرازی بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی لە ناوچەکەدا، شوێنکەوتووەکانی تارانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە دیکتاتۆرن لەناو جلوبەرگی ئایینی دا.

dfc
شاری نەجەف ـ ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ ـ فۆتۆ: رۆیتەرز

لە هەمان کاتدا سەرکردە سیاسییە هەڵبژێردراوەکان ، بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی دەدەن بە سەرچاوە شێوە دیموکراتییەکان بۆ شەرعییەتدان لە سیستەمی ئێرانیدا، وەک چاودێریکردنێک بۆ دەسەڵاتی پیاوە ئایینییە پارێزگارەکان. لە ووتارێکدا لە ١١ ی شوبات بەبۆنەی ساڵیادی ٣٩ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێشکەشی کرد، ڕۆحانی بەشێوەیەکی تایبەت داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆی کرد بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی ناوخۆی ووڵات. ڕاستەوخۆ ڕەخنەگران ئیدانەی کارەکەیان کرد، کە پێیان وایە کە هەوڵێکی شاراوەیە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی خامنەیی.

هەروەها ڕۆحانی دەڵێت`` ئەگەر لەسەر دوو بابەت جیاوازیمان هەبوو، یان دوو کۆمەڵ جیاوازیین هەبوو، وە یاخود دەجەنگان، سندووقی دەنگدان دەربێنن وە بەگوێرەی ماددەی ٥٩ ی دەستوور، هەرچییەک خەڵک بڕیاریان لەسەر دا، جێبەجێی بکە``. ``دەستوورەکەمان ئەم توانایانەی هەیە و پێویستە ئێمەش لەسنووری تواناکانی دەستوورەکەماندا کاربکەین``.

بزووتنەوەی ڕیفۆرمخوازی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەرەوەی ململانێکەدا مایەوە، هەرچۆنێک بێت، لە ڕابردوودا سەرکردەکانی ویستی خۆیان نەشاردووەتەوە بۆ ئەو زانیارییانەی کە لە نەجەفەوە دەردەچوون.

مەعسومە ئیبتیکار، جێگری سەرۆک کۆمار بۆ بەشی کاروباری ژن و خێزان لە ئێران، بە ڕۆژنامەی (نیو پێرسپێکتیڤ) ی ڕاگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٥، پاش ماوەیەک لە گرتنەوە دەستی دەسەڵات لەلایەن شیعەکانەوە لە عێراق`` ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران زۆرباش لە فەرمانەکانی سیستانی تێدەگەن``،`` گفتوگۆیەکی زۆر هەیە لەسەر بۆچونەکانی، بەتایبەت ئەو ڕێگەیەی لێبووردەیی پێ بڵاو دەکاتەوە``.

لەگەڵ پەستانەکانی سەر بنەما ئایینییەکانی شۆڕشی ئێرانییەکان لە ناوەوە و دەرەوە، تاران سەرنجی خۆی بەشێوەیەکی بەرچاو کردە نەجەف. سیستانی تەمەنی ٨٧ ساڵە، وە خامنەیی ویستی بەدەستهێنانی ئەو هەلە نایابەی هەیە کە هاوپەیمانێکی هەبێت لەسەر لوتکەی پایەدارترین دەسەڵاتی شیعیدا بێت وە یارمەتی بدات لە چالاک کردنەوەی ویستە جیهانییەکانی ئێران.

هەڵمەتی جێگرتنەوەی سیستانی لەم چەند مانگەی پێشوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کاتێک هێرشبەرێکی جل ڕەش هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر ووتەبێژەکەی (کەربەلایی) لەکاتی ووتاری هەینیدا لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمدا. هەوڵە پوچەڵکراوەکە بەشێوەیەکی فراوان ئیدانەکرا و درایە پاڵ گرووپە شیعییە`` لەڕێ دەرچووەکان``. بەڵام سیستانی نامۆ نییە بە هەوڵەکانی بچوککردنەوەی. هەر لە کاتی سەرکەوتنی بەرەو لوتکەی هەرەمی دیینی شیعی لەپاش وەفاتی سەرپەرشتیارەکەی، خوئی، و پیاوانی ئایینی پایە بڵندی نەجەف لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ کاندا، ڕوبەڕوی چەندەها هەوڵی ناوبەناو بووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی.

،،

خامنەیی هەمیشە لەبەرژەوەندی ئایەتوڵڵا محمود هاشمی شەهرودی بیری کردووەتەوە بۆ کاندیدی، پیاوێکی ئایینی شیعی ٦٩ ساڵ کە لە نەجەف لەدایک بووە لە خێزانێکی ئێرانی. ئێستا شەهرودی سەرۆکی شورای دیاریکردنی بەرژەوەندی کۆماری ئێرانە، کە گرووپێکی ڕاوێژکاری گرنگە بۆ ڕابەری باڵا، دوای کارکردنی وەک سەرۆکی دادوەران بۆ ١٠ ساڵ.

لە ساڵی ١٩٩٤، ئیمامی بەرپرس لە نوێژی جومعەی تاران، ئەحمەد جەننەتی، هێرشی کردە سەر سیستانی، تۆمەتباری کرد بەوەی بەکرێگیراوی بەریتانیایە و پەیوەندییەکی باشی نەبووە لەگەڵ خومەینی لەو چەند ساڵەی لە نەجەف بووە. وە سەرۆکی پێشووی ئێران ئاشکرای کرد، اکبر هاشمی رەفسەنجانی، لە کۆکراوەی بیرەوەرییە ڕۆژانەکانیدا کە هەندێکجار لەگەڵ خامنەیی باسی زیادکردنی دەسەڵاتی دیینییان کردووە لە دەرەوەی ئێران و ستراتیژییانە بەهێزکردنی پێگەی قوم بەرامبەر نەجەف.

خامنەیی هەمیشە لەبەرژەوەندی ئایەتوڵڵا محمود هاشمی شەهرودی بیری کردووەتەوە بۆ کاندیدی، پیاوێکی ئایینی شیعی ٦٩ ساڵ کە لە نەجەف لەدایک بووە لە خێزانێکی ئێرانی. ئێستا شەهرودی سەرۆکی شورای دیاریکردنی بەرژەوەندی کۆماری ئێرانە، کە گرووپێکی ڕاوێژکاری گرنگە بۆ ڕابەری باڵا، دوای کارکردنی وەک سەرۆکی دادوەران بۆ ١٠ ساڵ.

لە نیشانەیەکی کەمبوونەوەی متمانەی ئێران لە نەجەف، پەراوێزخستنی شاهرودی بو لە سەردانە پێنج ڕۆژییەکەیدا بۆ عێراق لە ئەیلوولی ڕابردوو. لەگەڵ ئەوەشدا کە شاهرودی یەکێکە لە دەرچووە دیارەکانی قوتابخانەی نەجەف، نەیتوانی کۆببونەوەیەک ڕێکبخات لەگەڵ سیستانی یان هیچ یەکێک لە سێ دەسەڵاتە دیینییەکەی تر لەوێ. سەرچاوەکانی نزیک لە سیستانی بە (مۆنیتۆر) یان ڕاگەیاندووە کە پیاوانی ئایینی نەجەف بە مەبەست لێی دوورکەوتوونەتەوە بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەکرێن بە ڕازیبوون بە ئەجێندای ئێرانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی نەجەف.

شاهرودی دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی ڕەسمی نەبووە بەڵکو زیاتر گەشتێکی ئایینی بووە`` بۆ شارە پیرۆزەکان و مەزاری ئیمامە پیرۆزەکان.`` جەختی کردەوە،`` ئەوەی لە هەندێ هۆکاری ڕاگەیاندنەوە بڵاودەکرێتەوە دەربارەی ئامانجی دیکە هیچ بنەمایەکی نییە``. بەڵام لەگەڵ عەبادی و لایەنە ڕەسمییەکانی نەجەفدا کۆبووەوە لە هەمان گەشتدا.

،،

ئەگەر سەرەتا سیستانی وەفات بکات، خامنەیی هەلێکی لەبەردەستدا دەبێت بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی لە عێراق کە هەندێک لە کاندیدە ناوخۆییەکان لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پێگەکەی، وە لەنێوانیاندا کوڕەکەی خۆی محەمەد ڕەزا سیستانی. بەپێی مێژوو، لەپاش مردنی دەسەڵاتدارێکی دیینی گەورەی شیعی ٥ -١٠ ساڵی وویستووە کە تیایدا بەربەرەکانێ کارەکان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتگیری دەدەن.

لەلای خۆیەوە سیستانی دژی دانانی جێگرەوەی بوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی لەدوای وەفاتی دروست دەبێت.

ئەگەر سەرەتا خامنەیی وەفات بکات، ڕابەری باڵای نوێ سەرقاڵ دەبێت بە جێگیرکردنی پێگەی خۆی لە دۆخی سیاسی ناجێگیری ئێراندا تاوەکو زیاتر سەرنج بخاتە سەر نەجەف. زیاد لەوەش، شاهرودی بە یەکێک لە کاندیدەکان بۆ جێگرتنەوەی خامنەیی دادەنرێت، ئەم کارە هەڵبژێردراوێکی دیار بۆ نەجەف لە ئێران دەکات.

DFC
ئایەتوڵا مەحمود هاشمی شاهرودیی

وە ئەگەر سەرەتا سیستانی وەفات بکات، خامنەیی هەلێکی لەبەردەستدا دەبێت بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی لە عێراق کە هەندێک لە کاندیدە ناوخۆییەکان لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پێگەکەی، وە لەنێوانیاندا کوڕەکەی خۆی محەمەد ڕەزا سیستانی. بەپێی مێژوو، لەپاش مردنی دەسەڵاتدارێکی دیینی گەورەی شیعی ٥ -١٠ ساڵی وویستووە کە تیایدا بەربەرەکانێ کارەکان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتگیری دەدەن.

ئەمەش کاتی پێویست بە خامنەیی دەبەخشێت بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی لە نەجەف، بەڵام ڕوبەڕووی چەند بەربەستێک دەبێتەوە.

یەکەم، دەسەڵاتەکەی لە ئێران بەهۆی پێگە سیاسییەکەیەوە سەرچاوەی گرتووە وەک لە ناوبانگە ئایینییەکەی لە قوم. پاش سێ دەیە لە بەدەستهێنانی دەسەڵات، هێشتا ڕابەری باڵا پێویستە ئاماژە بدات بە دامەزراوەکان کە ئەو دەسەڵاتی دیینی شەرعی نییە، چونکە بەپێی پێویست وانەی نەخوێندووە لە قوتەبخانە دینییەکاندا، یان ڕاهێنانکردن بە قوتابییان یاخود بڵاوکردنەوەی کارە ئایینییەکانی ئەنجام نەداوە.

،،

لە ساڵی ١٩٩٤، ئیمامی بەرپرس لە نوێژی جومعەی تاران، ئەحمەد جەننەتی، هێرشی کردە سەر سیستانی، تۆمەتباری کرد بەوەی بەکرێگیراوی بەریتانیایە و پەیوەندییەکی باشی نەبووە لەگەڵ خومەینی لەو چەند ساڵەی لە نەجەف بووە. وە سەرۆکی پێشووی ئێران ئاشکرای کرد، اکبر هاشمی رەفسەنجانی، لە کۆکراوەی بیرەوەرییە ڕۆژانەکانیدا کە هەندێکجار لەگەڵ خامنەیی باسی زیادکردنی دەسەڵاتی دیینییان کردووە لە دەرەوەی ئێران و ستراتیژییانە بەهێزکردنی پێگەی قوم بەرامبەر نەجەف.

پێگە کێشە لەسەرەکەی خامنەیی زیاتر بووە جێی سەرنج لە سەرەتای ئەمساڵدا کاتێک کەسێک ڤیدیۆیەکی ٢٠ خولەکیی ساڵی ١٩٨٩ ی بڵاو کردەوە کە تیایدا پیاوە ئاینییە ئاست مامناوەندەکە تواناکانی خۆی بەگونجاو نازانێت بۆ گرتنەدەستی پێگەکەی خومەینی. خامنەیی ڕووەو پیاوانی ئایینی کۆبووەوە لە ئەنجومەنی ئەزمونداران دەڵێت`` باشە، بەپێی دەستوور من گونجاو نیم بۆ ئەم پۆستە وە لەڕووی ئایینییشەوە، ئێوە قسەکانم وەک سەرکردەیەک وەرناگرن، چ جۆرێک لە سەرکردایەتی دەبێت ئەمە؟``

دووەم، بەپێی سەرچاوەیەکی نەجەفی، خامنەیی نوێنەری زۆری نییە لە نەجەف کە پاڵپشتی بکەن و دەسەڵاتەکانی جێ بەجێ بکەن. بۆ نمونە، شاهرودی خاوەنی نوسینگەیەکی بچوک و چەند قوتابییەکی کەمە، لە کاتێکدا کەمال حەیدەری، یەکێک لە پشتگیری کراوانی خامنەیی، سەر بە قوتابخانەی ڕیفۆرمخوازەکانی شیعییە و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری زۆر نییە لەنێو عێراقییەکاندا.

بەپێچەوانەوە، سیستانی خاوەنی ٦٠٠ نوێنەرە لە سەرانسەری عێراقدا`` کە وەک قەڵایەک دەبن لە دژی کاریگەرییەکانی خامنەیی`` یەکێک لە نوێنەرەکانی بە (مۆنیتۆر)ی ڕاگەیاند. هەروەها قوتابییە چالاکەکان ڕۆڵێکی کاریگەریان دەبێت بۆ سەرخستنی مامۆستاکانیان بۆ جێگەکەی سیستانی.

بێ گوێدانە ئەنجامەکەی، ململانێی نێوان خامنەیی و سیستانی بەشێکە لە ململانێیەکی گەورەتر لەنێوان دوو قوتابخانە فیکرییە شیعییەکە، کە بە مردنی یەکێک لە پیاوە ئایینییەکان کۆتایی نایەت.