خاڵە لاواز و بەهێزەکانی نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنەدا

سیناریۆکانی بەردەم جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردندا

خاڵە لاواز و بەهێزەکانی نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنەدا

2507 خوێندراوەتەوە

بەشی توێژینەوەی دیپلۆماتیک مەگەزین 

بەشی هەشتەم و کۆتایی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ

قەوارەی نەوەی نوێ (شاسوار عەبدولواحید) كە بزنسمانێكی گەنجە سەرۆكایەتی دەكات، لەناوەڕاستی 2017 لە كاتی بڕیاردان لە ڕیفراندۆمی كوردستان چالاكیەكانی دەستی پێكرد بە بەرەی (نەخێر لەئێستادا)، دواتر كۆنگرەی قەوارەكەیان بەست و لەلایەن كۆمسیۆنی عێراقەوە بەفەرمی وەك قەوارەیەكی سیاسی بەناوی (نەوەی نوێ) ناسێنرا.

 

خاڵە لاوازەكانی نەوەی نوێ:

  • سەرۆكی قەوارەكە پێشتر بزنسمان بووە و پرۆژەی گوندی ئەڵمانی و چاڤیلاندی هەبووە، لەلایەن نەیارەكانیەوە تۆمەتبار دەكرێت بەوەی زەویەكانی ئەو پرۆژانەی بە پارەی ڕەمزی وەرگرتووە و كارئاسانی بۆ كراوە، پاشان گەندەڵی لەپرۆژەكانیدا كردووە زیادەڕەوی كردووە.
  • سەرۆكی قەوارەكە تا ئێستاش ڕوون نیە كێ پشتگیری كردووە لەپڕێكدا ئەو هەموو سەرمایەی كۆكردەوە، جارێك تۆمەتباری دەكەن بەوەی سەركردەكانی یەكێتی لەپشتەو جارێكیش مالكی و سەركردە شێعەكان و لەم دواییانەش بەهۆی سەردانی وڵاتانی وەك ئەمەریكا و بەریتانیا و چەند وڵاتێكی ئەوروپی ئەو گومانانە لەسەری زیاد بوون.
  • پەیوەست بەخاڵی سەرەوە چاڤیلاند كە كرایە پرۆژەیەكی موساهەمە، تا ئێستا (شاسوار عەبدولواحید) هیچ بڕە قازانجێكی ئەوتۆی نەداوەتە خاوەن پشكەكان، بۆیە تۆمەتباری دەكەن بەوەی هەڵیخەڵەتاندوون و پارەكانی خواردوون و بۆ قازانجی تاكە كەسی خۆی بەكاری دەهێنێت.
  • نەبوونی سەركردەی دیار و خاوەن ئەزموون لەناو قەوارەكەدا كەزیاتر كۆمەڵە گەنجێكی كەم ئەزموونن و زەحمەتە توانای سەركردەیی و ئاراستەكردن و مامەڵە كردنیان لەگەڵ ڕوداوەكاندا هەبێت.
،،

خاڵێکی لاوازی نەوەی نوێ، نەبوونی سەركردەی دیار و خاوەن ئەزموون لەناو قەوارەكەدا كە زیاتر كۆمەڵە گەنجێكی كەم ئەزموونن و زەحمەتە توانای سەركردەیی و ئاراستەكردن و مامەڵە كردنیان لەگەڵ ڕوداوەكاندا هەبێت.

  • ئاراستەكردنی خیتابەكانیان بۆ چینی گەنجان و پشتگوێ خستنی چین و توێژەكانی تر.
  • گردبوونەوەی پێگەی جەماوەرییان بە پلەی یەكەم لە سلێمانیدا كە هەموو حیزبەكان پشكیان هەیە تێیدا.
  • دروستبوونی قەوارەی هاوپەیمانی كە ڕكابەری سەرەكییەو توانای بردنی دەنگە ناڕازیەكانی دیكەی هەیە.

SDC
دەستپێکردنی بانگەشەی نەوەی نوێ بە وتاری شاسوار عەبدولواحید ـ رانیە ـ ٢٠١٨.٤.١٥

 

خاڵە بەهێزەكانی هاوپەیمانی:

  • سەرۆكی قەوارەكە لەلایەك خاڵی لاوازە و لەلایەكی تریش خاڵی بەهێزی نەوەی نوێیە، چونكە لایەنگرانی پێیانوایە كەسێكی بەتوانایەو بە عەقڵێكی سەردەمیانەو تێگەیشتن لە هاوكێشەكان كار دەكات.
  • بەهێزی لایەنی ئابووی بەهۆی سەرۆكی قەوارەكەوە كەپێشتر توانیویەتی سود لەئاسانكاریەكانی دەسەڵات وەرگرێت و پرۆژە وەبەرهێنانەكانی سەر بخات. كە وادەكات زۆركەس چاوی تێببڕن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا لێی سودمەند بن، هەروەها ئەم حاڵەتەش گەرموگوڕی بەخشیوەتە چالاكیەكان و كۆڕ و كۆبونەوەكانیان.
  • دژایەتی ڕوون و ئاشكرایان بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆم و پێشبینیەكانیان، كە تاكە قەوارە بوون هەڵوێستی ڕوون و نەگۆڕو ڕاشكاوانەیان هەبوو.
  • بوونی پاڵپشتیەكی بەهێزی میدیایی كە خۆی لەكەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی و ماڵپەڕەكانیدا دەبینێتەوە كە بینەر و خوێنەری زۆری هەیە و كاریگەریان هەبووە لەڕابردوودا.
،،

بوونی پاڵپشتیەكی بەهێزی میدیایی كە خۆی لەكەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی و ماڵپەڕەكانیدا دەبینێتەوە كە بینەر و خوێنەری زۆری هەیە و كاریگەریان هەبووە لەڕابردوودا، خاڵێکی بەهێزی لیستی نەوەی نوێیە.

  • بوونی پاڵپشتیەكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ توانا و لێزانینی سەرۆكی قەوارەكە، كە پێشتر پاڵپشتی لە پەیجەكانی گۆڕان دەكرد و پارەی بۆ هەڵسوڕێنەر و سەرپەرشتیار و ئەدمینانی ئەو پەیجانە خەرج دەكرد. هەر بۆیە بەئاسانی توانی زۆربەیان بكڕێتەوە و بەقازانجی خۆی بەكاری بهێێت.
  • زیرەكی و لێزانی لە خیتابەكانی سەرۆكی قەوارە و سەركردەكانیاندا، كە بەشێوەیەكی ورد كار لەسەر عاتیفەی گەنجان دەكەن و خەونی گەورەیان بۆ دروست دەكەن و كەمەند كێشیان دەكەن، ئەمە وایكردووە كە بەشێك لە گەنجەكان بەدیهاتنی خەونەكانیان لەم قەوارەیەدا ببیننەوە.
  • چەقی قورسایی نەوەی نوێ لەسلێمانیە، بەڵام لە پارێزگاكانی تریش بوونیان هەیە و دەتوانن ڕكابەرایەتی بكەن و كورسی تر بەدەست بهێنن.

 

لەسەر بنەمای ئەو ئاماژانەی سەرەوە، دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی كە قەوارەی نەوەی نوێ لەسەرجەم پارێزگاكاندا دەتوانێت ڕكابەرایەتی بكات و چەند كورسیەك بەدەست بهێنن.

 

شیكاری دەنگ و كورسیەكانی هاوپەیمانی:

بۆ ئەم شیكاریە شەش پارێزگا وەردەگرین كە كورد دەنگ و كورسی هەیە تێیدا كەئەویش پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، نەینەوا، دیالە)یە. سەرەتاش لەو پارێزگایانەوە دەست پێدەكەین كە ئەگەری هەیە هاوپەیمانی زۆرترین دەنگ و كورسی تێدا بەدەست بهێنێت.

 

پارێزگای سلێمانی:

وەك پێشتر چەند جارێك ئاماژەمان بۆ كرد پارێزگای سلێمانی چەقی ململانێی سەرجەم قەوارەكانە و هەموویان كورسییان هەیە لەو پارێزگایەدا. بەپێی شیكاری كورسی شەش قەوارەكەی پێشتر لەم پارێزگایە لەخراپترین حاڵەتدا (14) كورسی یان مسۆگەرە، لەباشترین حاڵەتیشدا (15) كورسی. بۆیە كورسیە ماوەكان لەنێوان (4-3) كورسیە كە نەوەی نوێ بتوانێت كێبەركێی لەسەر بكات. بەپێی كۆڕو كۆبونەوەو چالاكیەكان و هەندێ ڕاپرسی پێشبینی دەكرێت نەوەی نوێ لە باشترین حاڵەتد (2) كورسی و لەخراپترین حاڵەتیشدا (1) كورسی لەپارێزگای سلێمانی ببات.

 

پارێزگای هەولێر:

سەركردەكانی نەوەی نوێ هاوشێوەی هاوپەیمانی زیاتر خەڵكی سلێمانین و كەسی دیاریان نیە لەپارێزگاكانی تر، ئەگەرچی (ڕابوون مەعروف) خەڵكی هەولێرە و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و پەرلەمانتارێكی چالاك بووە، بەڵام نەیتوانیوە وەك پێویست كار لەسەر هەولێریەكان بكات و بەزوبانێكی توند و زبر قسە دەكات و زیاتر كاریگەری حەز و سایكۆلۆژیەتی خەڵكی سلێمانی بەسەریدا زاڵە. بۆیە لە باشترین حاڵەتدا ئەگەری بردنی (1) كورسی هەیە لە پارێزگای هەولێر.

SDC
شاسوار عەبدولواحید لە ناو لایەنگرانی نەوەی نوێ دا ـ بەردەم بارەگای سەرەکی جوڵانەوەکە ـ سلێمانی

،،

ڕابوون مەعروف) خەڵكی هەولێرە و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و پەرلەمانتارێكی چالاك بووە، بەڵام نەیتوانیوە وەك پێویست كار لەسەر هەولێریەكان بكات و بەزوبانێكی توند و زبر قسە دەكات و زیاتر كاریگەری حەز و سایكۆلۆژیەتی خەڵكی سلێمانی بەسەریدا زاڵە. بۆیە لە باشترین حاڵەتدا ئەگەری بردنی (1) كورسی هەیە لە پارێزگای هەولێر.

 

پارێزگای كەركوك 

لەپارێزگای كەركوك لیستی یەكێتی و لیستی نیشتمان ڕكابەری سەرەكین، بەڵام بەهۆی ڕوداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر و كشانەوەی لیستی پارتی لەو پارێزگایە، ئەگەرێكی لاواز هەیە نەوەی نوێ بتوانێت سود لەو حاڵەتە وەرگرێت بە هەوڵێكی زۆر و بە پلانێكی ورد (1) كورسی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بەڵام ئاڵۆزی هاوكێشەی كەركوك زەحمەتە ڕێگا بدات بە نەوەی نوێ ئەو یاریە بكات، چونكە خەڵكی كەركوك بریندارن و حەزیان بەهێزێكی نەرمی بێ ئەزموون و دەست سپی نییە.

 

پارێزگای دهۆك:

 لەحاڵەتی ئاساییدا لەپارێزگای دهۆك جگە لە پارتی و یەكگرتوو هیچ لیست و قەوارەیەكی تر ئەگەری نیە بتوانێت كورسی ببات. بەڵام ئەستەمیش نیە نەوەی نوێ بتوانێت ببێتە جێگای سەرنجی گەنجەكان و دەنگە ناڕازییەكان، بۆیە ئەگەرێكی لاواز هەیە كە لەئەنجامی كەمكردنی دەنگەكانی پارتی و لەدەستدانی كورسیەكانی یەكێتی نەوەی نوێ بتوانێت كورسیەكی دهۆك ببات.

 

،،

ئەگەرێكی لاواز هەیە لە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامی كەمكردنی دەنگەكانی پارتی و لەدەستدانی كورسیەكانی یەكێتی نەوەی نوێ بتوانێت كورسیەكی دهۆك ببات.

نەینەوا، دیالە:

وەك لە شیكاری بەشەكانی ڕابردوودا باسمان كرد، لەم دوو پارێزگایە دەنگی ناڕازی و خۆڵەمێشی بەشی ئەوە ناكات كە قەوارەیەكی وەك نەوەی نوێ بتوانێت كاری جدی لەسەر بكات و كورسی بۆ خۆی مسۆگەر بكات. بۆیە نەوەی نوێ هیچ بەشێكی لەكورسی ئەو دوو پارێزگایەدا نابێت.

كەواتە پێشبینی دەكرێت نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی 2018 ژمارەی كورسیەكانی بەو شێوەیە بێت كە لە خشتەی ژمارە (17)دا سیناریۆكانی ڕونكراوەتەوە:

dfc
خشتەی (١٧) کورسیە پێشبینیکراوەکانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

،،

بەپێی باشترین سیناریۆ قەوارەی نەوەی نوێ لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018 دەتوانێت (3) كورسی و لەخراپترین سیناریۆشدا (1) كورسی بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئەگەرچی لەوانەیە لەئاست خواستی سەركردەكانی ئەو قەوارەیەدا نەبێت

 

لەكۆتاییدا: بەپێی باشترین سیناریۆ قەوارەی نەوەی نوێ لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018 دەتوانێت (3) كورسی و لەخراپترین سیناریۆشدا (1) كورسی بەدەست بهێنێت، ئەمەش ئەگەرچی لەوانەیە لەئاست خواستی سەركردەكانی ئەو قەوارەیەدا نەبێت. ئەمەش یەكەم ئەزموونی سەركەوتووی ئەم قەوارەیە دەبێت كە تایپێكی نوێ ی سەركردە و كادری هەیە و ڕێخۆشكەرە لەداهاتوودا زیاتر بەرەو پێش بچێت.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك