گەڕانەوەی یاریزانێكی پیشەگەر بۆ گۆڕەپانی سیاسەت

چارەنووسی سیاسى به‌رهه‌م ساڵح به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟

گەڕانەوەی یاریزانێكی پیشەگەر بۆ گۆڕەپانی سیاسەت

3097 خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌ب چاپى له‌نده‌ن، ڕۆژى هه‌ینى له‌وتارێكیدا به‌ناونیشانى" به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم یان پۆستێكى باڵا له‌ به‌غدا خۆى ئاماده‌ ده‌كات " ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، به‌رهه‌م ساڵح ده‌چێته‌ هه‌ڵبژاردنێكه‌وه‌ كه‌ له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا تیایدا براوه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات له‌ ساڵى 2012 تا 2017 بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ د.به‌رهه‌م ساڵح له‌ گۆڕه‌پانى سیاسى دوركه‌وتەوه‌ و له‌ حاڵه‌تى غه‌یبوبه‌ى سیاسیدا بووه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كانى ساڵى 2017 بێده‌نگى شكاند و قه‌واره‌یه‌كى سیاسى دروستكرد بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ پارته‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمی کوردستان به‌ پاساوى جیاجیا هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانیان دواخست، به‌ڵام كاتێك په‌رله‌مانى عێراق  وادەی ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی له‌ 12/5/2018 دیاریکرد، ده‌رفه‌تێكى دیكه‌ كه‌وته‌ ده‌ست بەرهەم ساڵح ، بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ و كۆتایهێنان به‌ ڕۆژوى سیاسى.

به‌رهه‌م ساڵح، ته‌مه‌نى 58 ساڵه‌، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر، له‌ بن باڵى تاڵه‌بانیدا گه‌وره‌ بووه‌ و هه‌موو توانایه‌كى خستووەته‌ به‌رده‌ست بۆ پێشكه‌وتن و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ى، وه‌ك منداڵێكى نازدار قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌ستى گرتووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌، بەرهەم ساڵح، وێڕاى ئه‌وه‌ى كوڕى بنه‌ماڵه‌یه‌كى خوێنده‌وار و دیارى سلێمانییه‌، بۆخۆشى كه‌سێكى زیره‌ك و لێهاتوو بووه‌، كاتێك خوێندكارى قۆناغى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى بووه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ براوەته‌ هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ و پاش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکەش،  یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى پارێزگاکانی باكور و شه‌شه‌مى سەرئاستی هەموو عێراقی بەدەستهێناوە.

DFC
بەرهەم ساڵح، نەوشیروان مستەفا، کۆسرەت رەسوڵ، مام جەلال

،،

به‌رهه‌م ساڵح، ته‌مه‌نى 58 ساڵه‌، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه‌ له‌ ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌ر، له‌ بن باڵى تاڵه‌بانیدا گه‌وره‌ بووه‌ و هه‌موو توانایه‌كى خستووەته‌ به‌رده‌ست بۆ پێشكه‌وتن و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ى، وه‌ك منداڵێكى نازدار قۆناغ به‌ قۆناغ ده‌ستى گرتووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ ماوه‌ى رابردودا چه‌ند پۆستێكى جیاوازى حزبى و حكومی گرنگى هەبووه‌، له‌وانه‌: نوێنه‌رى یه‌كێتى له‌ واشنتۆن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئیداره‌ى سلێمانى 2001-2005، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران 2010-2012، وه‌زیرى پلاندانانى عێراق 2005، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران عێراق 2006-2009، له‌ حزبیشدا جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانی کوردستان بووە تا ئه‌وكاته‌ى به‌فه‌رمى ده‌ستى له‌پۆسته‌كه‌ى كێشایه‌وه‌ له‌ ساڵى 2018.

دواى  ئەوەی تاڵەبانی لە کۆتاییەکانی ٢٠١٢ جەڵتەی مێشک لێیدا و لە گۆرەپانی سیاسیی دوورکەوتەوە، به‌رهه‌م ساڵح ناكۆكیه‌كانى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى زیادى كرد، گرژییه‌كانی نێوانیان په‌ره‌یسه‌ند تا ئەوەی بۆ هه‌ڵبژاردنى 2014 ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاگان و پەرلەمانی عێراق خۆی لە بانگەشەکردن بۆ یەکێتی کەنارگیر کرد.

له‌ساڵى 2009 وه‌ به‌رده‌وام ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕووى له‌ دابه‌زین كردووه‌، بەرهەم ساڵح بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكایه‌تى پلانێكى ناوخۆیی كرد بۆ چاكسازیی و هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌كێتى، به‌ڵام ماڵى تاڵه‌بانییه‌وه‌ به‌توندى ڕوبه‌ڕوى پرۆژه‌كه‌ى وه‌ستانه‌وه‌ و قبوڵ نه‌كرا، چونكه‌ ئه‌و چاكسازییه‌ى ئه‌و داواى ده‌كرد هاوتەری نەبوو لەگەڵ به‌رژه‌وەندییه‌كانی ئه‌وان لە ناو یەکێتیدا.

دواى دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەردوو هه‌ڵبژاردنه‌کەی 2014 دەنگەکانی یەکێتی بە بەراوردی هەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان زیادی کرد، ئیدی لە کاتی پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى به‌هاوكارى پارتى د.فواد مه‌عسومیان به‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵحدا سه‌رخست بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و تۆڵه‌ى خۆیان لێكرده‌وه‌.

،،

جوڵه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتێكدان كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان موسته‌فا، دوو كاریزمیترین سه‌ركرده‌ى سیاسى كوردستان و به‌تایبه‌تى له‌ ده‌ڤه‌رى سلێمانى كۆچى دواییان كردووه‌ و له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ نه‌ماون، هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانیش به‌هۆى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌ كایه‌ى سیاسى دوورخراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح گونجاوترین كه‌س بێت كه‌ بتوانێت له‌ غیابى ئه‌و سه‌ركردانه‌دا جڵەوی مەلەفی کورد له‌ عێراقدا بگرێته‌ ده‌ست.

ماوه‌ى 5 ساڵه‌، به‌رهه‌م ساڵح له‌ حاڵه‌تى گۆشه‌گیریی سیاسیدا ده‌ژى، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ره‌خساندەوە كه‌ باڵه‌كانى بكاته‌وه‌ و به‌گه‌رموگوڕیه‌وه‌ بێته‌وه‌ ناو كایه‌ى سیاسى، بەڵام ئەنجامەکانی ئەم هەلبژاردنە بریار لەسەر بەردەوامی ئەم گەرموگوڕییەی یان ساردبوونەوەی دەدەن.

ER
بەرهەم ساڵح، عەلاویی، جەعفەریی، غازی یاوەر، پێکهێنانی حکومەتی کاتی عێراق ـ ٢٠٠٤.٦.٢٨

جوڵه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتێكدان كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان موسته‌فا، دوو كاریزمیترین سه‌ركرده‌ى سیاسى كوردستان و به‌تایبه‌تى له‌ ده‌ڤه‌رى سلێمانى كۆچى دواییان كردووه‌ و له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ نه‌ماون، هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانیش به‌هۆى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌ كایه‌ى سیاسى دوورخراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ به‌رهه‌م ساڵح گونجاوترین كه‌س بێت كه‌ بتوانێت له‌ غیابى ئه‌و سه‌ركردانه‌دا جڵەوی مەلەفی کورد له‌ عێراقدا بگرێته‌ ده‌ست.

له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ زۆر لاوه‌ چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵحن، ئه‌مریكییه‌كان و دیپلۆماته‌ ئه‌وروپییه‌كان وه‌ك سیاسیه‌كى هاوسه‌نگ و میانه‌ڕه‌و سه‌یرى ده‌كه‌ن، له‌ ناوه‌نده‌ عێراقییه‌كانیشدا په‌یوه‌ندیه‌كى دیپلۆماسى و دۆستایه‌تى زۆرباشى هه‌یه‌ و ناسراوە، له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش سیاسییه‌كى ناسرا و قبوڵكراوه‌ و ته‌نانه‌ت به‌پێى راپرسیه‌كى ڕێكخراوى IRI ى ئه‌مریكى له‌ دواى ساڵى 2006 به‌رهه‌م ساڵح قبوڵكراوترین فیگه‌رى سیاسى بووه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.

به‌م دوایانه‌ش ئێرانیه‌كان ڤیتۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرت و بناغه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌ویان له‌گه‌ڵ دانا، ته‌نانه‌ت پێیانخۆش بوو كه‌ له‌ دواى شكستى ڕیفراندۆمه‌وه‌، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و به‌رهه‌م ساڵح حكومه‌تێكى كاتى دروست بكات به‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌، به‌ڵام ئه‌و نه‌چووه‌ ژێر بارى ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌وه‌.

به‌پێى زانیاریه‌كانى ڕۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى چاپى له‌نده‌ن، به‌رهه‌م ساڵح چاوى له‌وه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى بكات و كوتله‌یه‌كى به‌هێز دروست بكات كه‌ بتوانێت ئیداره‌ى مه‌له‌فى كوردى له‌ده‌ستى دوو حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كه‌ ده‌ربهێنێت و جارێكى دیكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دابڕێژێته‌وه‌.

له‌مه‌دا له‌وانەیه‌ بەربەستی گه‌وره‌ى بێته‌ پێش له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و بارزانیه‌وه‌ كه‌ نایانه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك به‌دیل سه‌یرى بكرێت، ناشزانرێت ئاخۆ دەتوانێت ئەو بەربەستانە بشکێنێت یان نا.

DFC
بەرهەم ساڵح لە ناو لایەنگرانی لیستەکەی لە کەمپینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

،،

به‌پێى زانیاریه‌كانى ڕۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى چاپى له‌نده‌ن، به‌رهه‌م ساڵح چاوى له‌وه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى بكات و كوتله‌یه‌كى به‌هێز دروست بكات كه‌ بتوانێت ئیداره‌ى مه‌له‌فى كوردى له‌ده‌ستى دوو حزبه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌كه‌ ده‌ربهێنێت و جارێكى دیكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دابڕێژێته‌وه‌.

له‌ زۆرباردا به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك پیاوى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان سه‌یرده‌كرێت و هه‌ندێك له‌ میدیا عێراقیه‌كان وه‌ك "رجل الحلول" ناوى ده‌به‌ن، به‌ ئه‌زمونى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى له‌ناو حكومه‌تى عێراقیدا و ئه‌و دوو ساڵه‌ش كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بووه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم شاره‌زایى وردى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌ و ده‌توانێت دانوستانی بەرهەمدار بۆ دۆسیه‌ هه‌ڵسواره‌كان بكات.

هه‌رچه‌نده‌ نكوڵى ناكرێت له‌ كاره‌كته‌رى به‌هێزى نێچیرڤان بارزانى، به‌ڵام شكستى مژده‌ گه‌وره‌كانى له‌ رابردوودا و شكستى پلانى ئابورى سه‌ربه‌خۆ وایكردوه‌ له‌ئێستادا زیاتر وه‌ك سه‌ركرده‌ى دروستكردنى قه‌یران بێته‌ به‌رچاو، به‌شێكى گه‌وره‌ى گرژى وئاڵۆزى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و لێى به‌رپرسیاره‌.

هەندێک لە چاودێران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ن كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌هێزی ئه‌م یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌ى ناو دونیاى سیاسه‌ت وزه‌ى نوێ ده‌خاته‌ ناو گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستانه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا پۆستێكى باڵا له‌ هه‌رێم یاخود به‌غدا وه‌ربگرێت، بەڵام ئەمە کارێکی هەروا ئاسان نییە، بێگومان كۆسپى گه‌وره‌شى بۆ دروست ده‌كرێت له‌ لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ى كوردستانه‌وه‌، چونكه‌ حه‌ز به‌ ده‌ركه‌وتنى ئه‌ستێره‌یه‌كى سیاسى له‌ ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌كانیان ناكه‌ن.

ئەو لە یەکەم تاقیکردنەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار نەیتوانی بەسەر گەلەكۆمەی دوو بنەماڵە سەرەكیەكەدا سەركەوێت، بۆیە تێپەراندنی ئەزموونێکی هاوشێوە وریاییەکی زیاتری دەوێت لە داهاتووی بەرهەم ساڵح دا و پێویستە بە باشی خۆی بۆ ئامادە بکات.

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری