له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى لوبناندا حیزبوڵاو هاوپه‌یمانه‌كانى زۆرینه‌ى كورسیه‌كانیان برده‌وه‌

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى لوبناندا حیزبوڵاو هاوپه‌یمانه‌كانى زۆرینه‌ى كورسیه‌كانیان برده‌وه‌

1543 خوێندراوەتەوە

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌رایه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى لوبنان، به‌ره‌ى حیزبوڵاو هاوپه‌یمانه‌كانى كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێن زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى لوبنانیان بردۆته‌وه‌.

به‌پێى راپۆرته‌ سه‌ره‌تایه‌كان حیزبوڵاى لوبنان و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌كۆى 128 كورسى په‌رله‌مانى لوبنانى 67 كورسیان بردوه‌، كه‌ پێكدێن له‌ حیزبوڵاى لوبنانى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و بزوتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ل به‌سرۆكایه‌تى نه‌بیه‌ برى و ره‌وتى نێشتیمانى ئازاد به‌سه‌رۆكایه‌تى میشیل عون و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى سونى كه‌ له‌لایه‌ن حیزبوڵاوه‌ پشتگیرى ده‌كرێن، له‌ بازنه‌كانى به‌یروت و ته‌رابلوس و سه‌یدا كورسیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

پۆسته‌رى هه‌ڵبژاردنى سه‌عد حه‌ریرى له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى لوبناندا

،،

یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ بریتیه‌ جه‌میل سه‌ید، كه‌ لیوایه‌كى خانه‌نشینى سیعه‌یه‌ و به‌ پیاوى یه‌كه‌مى به‌شار ئه‌سه‌د ناسراوه‌ له‌ لوبناندا.

هه‌رچى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى سه‌عد حه‌ریرییه‌ توانیویه‌تى ببێته‌وه‌ به‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ى سیاسى سونى و گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌هه‌موان چانسى زیاتره‌ بۆ بونه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانى حكومه‌تى ئاینده‌ى لوبنان.


له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ حیزبى هێزه‌ لوبنانیه‌كانى سه‌میر جه‌عجه‌ع توانیویه‌تى پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ مسۆكه‌ر بكات و ژماره‌ى كورسیه‌كانى له‌ 5 كورسیه‌وه‌ بكاته‌ 15 كورسى.

نه‌خشه‌ى دابه‌شكارى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى لوبنان له‌ نێوان لایه‌نه‌كان

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ بریتیه‌ جه‌میل سه‌ید، كه‌ لیوایه‌كى خانه‌نشینى سیعه‌یه‌ و به‌ پیاوى یه‌كه‌مى به‌شار ئه‌سه‌د ناسراوه‌ له‌ لوبناندا.


لوبنانیه‌كان ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 6 مایس چونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و 49.2%ى لوبنانیه‌كان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.

سیستمى هه‌ڵبژاردن له‌ لوبناندا به‌پێى سیستمێكى دابه‌شكارى تایه‌فیه‌ و پێشوه‌خته‌ ژماره‌ى كورسیه‌كانى هه‌ر تایه‌فه‌یه‌ك دیارى كراوه‌ به‌پێى یاسایه‌كى تایبه‌ت.

 سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ مسوڵمانێكى سونى هه‌زهه‌ب و سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ مسوڵمانێكى شیعه‌ مه‌زهه‌ب و سه‌رۆكى كۆماریش بۆ مه‌سیحیه‌ك یه‌كلایى بۆته‌وه‌.

هه‌یمه‌نه‌ى شیعه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنى لوبنان

بردنه‌وه‌ى به‌ره‌ى ئێران له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى لوبناندا ده‌ستى ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر واڵا ده‌كات و كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و یه‌مه‌ن و وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت.

له‌ لوبناندا به‌گشتى دوبه‌ره‌ى سیاسى بونى هه‌یه‌، به‌ره‌ى حیزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى 14ى ئازار.

،،

له‌ لوبناندا به‌گشتى دوبه‌ره‌ى سیاسى بونى هه‌یه‌، به‌ره‌ى حیزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى 14ى ئازار


حیزبوڵاى لوبنانى ساڵى 1982 له‌گه‌رمه‌ى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى نێوان لوبنان و ئیسرائیل دامه‌زراوه‌ خاوه‌نى میلیشیاو چه‌كدارى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى و ئه‌و هێزانه‌ى لایه‌نگرى له‌مانه‌وه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستى حیزبوڵا ده‌كه‌ن به‌ هاوپه‌یمانه‌كانى حیزبوڵا داده‌نرێن و به‌ره‌ى چوارده‌ى ئازاریش كه‌ سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ حیزبوڵا چه‌كه‌كانى دابنێت و ته‌سلیمى ده‌وڵه‌تى بكات.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك