دوای کۆبونەوەی بارزانی و محەمەد حاجی مەحمود، دەنگی پارتی لە کەرکوک بۆ سۆسیالیست یەکلابووەتەوە

دوای کۆبونەوەی بارزانی و محەمەد حاجی مەحمود، دەنگی پارتی لە کەرکوک بۆ سۆسیالیست یەکلابووەتەوە

3821 خوێندراوەتەوە

له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رەوە، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی کورد لە كه‌ركوك رووبه‌رووى چه‌ندین تەحەدی و مەترسیی بوویەوە، لە کاتێکدا کورد خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەکات کەرکوک لە دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسیی و ئەمنیی کوردە بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو کە کۆنترۆڵی ئەمنی و ئیداریی شارەکەی بە دەستەوە بوو، لەم راپۆرتەدا دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین دیوی ناوەوەی کەرکوک بۆ هەڵبژاردنەکە دەخاتەر]وو،  دوێنێش  محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی بارزانی کرد لە پیرمام بۆ تاوتوێکردی دەنگی کورد لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، چارەنووسی دەنگەکانی پارتی لە کەرکوک بۆ لیستی حزبی سۆسیالیست یەکلابووەتەوە.

 كاندیدانى لیستى  یەکێتی نیشتیمانى کوردستان، جەخت دەکەنەوە لەوەی کە، سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو نیگه‌رانی و ترسەی له‌ رووى ئه‌منییه‌وه‌ رووبه‌رووى كه‌ركوك و كورده‌كان ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام لیسته‌كه‌یان جۆرێك له‌ هیوا و دڵخۆشى بۆ ده‌نگده‌رى كورد گه‌راندووه‌ته‌وه‌ تاوەکو بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كاندیدانى ئه‌م لیسته‌ ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ بارودۆخى كورد له‌ ئێستادا سه‌د پله‌ گۆراوه‌ له‌چاو رووداوه‌كانى پێشتر ده‌نگى كورد بۆ ئەم هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ مه‌ترسیدایه‌.

محەمەد جه‌لیل، كاندیدی لیستى نیشتمان (لیستی هاوبەشی گۆران و کۆمەڵ و هاوپەیمانی) له‌ كه‌ركوك  لە پشکی كۆمه‌ڵى ئیسلامى بە دیپلۆماتیك مەگەزینی وت:" نابێت دان به‌وه‌دا نه‌نێین كه‌ بارودۆخى كه‌ركوك ئه‌مرۆ زۆر هه‌ستیاره‌ و له‌ رووى ئه‌منییه‌وه‌ زۆر تونده‌ ئه‌مه‌ش بۆ كورد مایه‌ى نیگه‌رانییه‌، چونكه‌ رێگرییه‌كى زۆر ده‌كرێت له‌ كورد تاوەکو بانگەشەی هەڵبژاردن نەکەن و نەرژێنە سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناشرێته‌وه‌ كه‌ پشتگیریی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێن واى كردووه‌ پێگه‌ى ئه‌وان به‌هێز و له‌ به‌رامبه‌ردا پێگه‌ى كورد لاوازتر بێت".

 

،،

محەمەد جه‌لیل، كاندیدی لیستى نیشتمان:" نابێت دان به‌وه‌دا نه‌نێین كه‌ بارودۆخى كه‌ركوك ئه‌مرۆ زۆر هه‌ستیاره‌ و له‌ رووى ئه‌منییه‌وه‌ زۆر تونده‌ ئه‌مه‌ش بۆ كورد  مایه‌ى نیگه‌رانییه‌، چونكه‌ رێگرییه‌كى زۆر ده‌كرێت له‌ كورد تاوەکو بانگەشەی هەڵبژاردن نەکەن و نەرژێنە سه‌ر شه‌قامه‌كان. 

 

dfc
بانگەشەی لیستە کوردییەکان لە کەرکوک ـ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤

كاندیدێكى دیكه‌ی لیستى نیشتمانى لە پشکی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى پێىوایه‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ كورد ئه‌مرۆ له‌ كه‌ركوك به‌بارودۆخێكى ناهه‌مواردا تێده‌په‌رێت و هه‌وڵى ئه‌نجامدانى ته‌زوير دژى كورد هۆكارێكى دیكه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر ده‌نگى كورد درووست بكات له‌ كه‌ركوك".

رێبین نه‌سرده‌ین، کاندیدەکەی نیشتیمان لە پشکی هاوپەیمانی بە دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین دەڵێت:"  130 هه‌زار كارتى ده‌نگدان دروستكراوه‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ حه‌ویجه‌ كه‌ كارتێكى كاتییه‌و ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ده‌نگه‌كانى كورد له‌ كه‌ركوك."

مەعروف مەجید،  کە رۆژنامەنووسێکی  ئاگادارى بارودۆخى كه‌ركوكە، پێىوایه‌ ئه‌مرۆ دۆخى كه‌ركوك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌ى كه‌ كورد له‌ كه‌ركوك دژى پێكهاته‌كانى دیكه‌ ئەنجامیدا ئاڵاى كوردستانى هه‌ڵكرد و دواتر رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌دواى خۆیدا هێنا.

،،

مەعروف مەجید، کە رۆژنامەنووسێکی  ئاگادارى بارودۆخى كه‌ركوكە، پێىوایه‌ ناته‌بایی نێوماڵى كورد له‌كه‌ركووك وایكرد كورد گه‌وره‌ترین پۆست له‌ده‌ست بدات كه‌ پۆستى پارێزگار بوو ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى كورد له‌شاره‌كه‌ بۆیه‌ باشتر ةكوردانى كه‌ركووك بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌كورد بده‌ن.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "گرفتێكى سه‌ره‌كى كه‌ رووبه‌رووى ده‌نگى كورد و داهاتووى كورد ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوڵاتییه‌كى زۆرى كورد كه‌ فۆرمى ده‌نگدانیان له‌ كه‌ركوكه‌ ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌ژین به‌هۆكارى ئه‌و ئاواره‌یی و خراپى دۆخه‌ ئه‌منییه‌وه‌ كه‌ شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووە، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌نگده‌رێكى زۆرى كورد نه‌توانێت ده‌نگ بدات، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتر له‌ شنگال تا خانه‌قین كورد به‌گروتینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌شدارى دەكردو ده‌نگێكى باشى دەهێنا بەڵام ئه‌مجاره‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییە".

sdc
بانگەشەی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ـ نیسانی ٢٠١٨

كاوێز مه‌لا په‌روێز، كادری باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارى كه‌ركوك لەسەر ئەم پرسە بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" كورد له‌ كه‌ركوك ته‌نها ئێستا باردۆخى خراپ نەبووە به‌ڵكو له‌ ماوه‌ى 14ى ساڵى رابردووش كه‌ ده‌سه‌ڵاتى هه‌بووه‌، هه‌ر بارودۆخى خراپ بووه‌، چونكه‌ كورد له‌ كه‌ركوك وه‌ك پێكهاته‌ رووبه‌رووى ململانێیه‌كى توند بووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیًكهاته‌كانى دیكه‌دا".

،،

كاوێز مه‌لا په‌روێز: كێشه‌ى كورد له‌ كه‌ركووك كێشه‌ى كورسى و كێشه‌ى ده‌نگی نییه‌ به‌ڵكو كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ جیاواز له‌ هه‌موو شاره‌ كوردییه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی کوردستان بۆیه‌ باش نییه‌ له‌ گۆشه‌نیگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌یرى كه‌ركوك و كێشه‌كانى كه‌ركوك بكرێت.

ئه‌و كادره‌ى پارتى پێىوایه‌ "كێشه‌ى كورد له‌ كه‌ركووك كێشه‌ى كورسى و كێشه‌ى ده‌نگی نییه‌ به‌ڵكو كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ جیاواز له‌ هه‌موو شاره‌ كوردییه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمی کوردستان بۆیه‌ باش نییه‌ له‌ گۆشه‌نیگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌یرى كه‌ركوك و كێشه‌كانى كه‌ركوك بكرێت.

مەعروف مەجیدى رۆژنامه‌نووس دەشڵێت:" ناته‌بایی نێوماڵى كورد له‌كه‌ركووك وایكرد كورد گه‌وره‌ترین پۆست له‌ده‌ست بدات كه‌ پۆستى پارێزگار بوو ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى كورد له‌شاره‌كه‌ بۆیه‌ باشتر ةكوردانى كه‌ركووك بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌كورد بده‌ن". 

dfc
کۆبوونەوەی بارزانی و محەمەدی حاجی مەحمود ـ پیرمام ـ ٢٠١٨.٥.٧

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانى كورد له‌ كه‌ركوك كاوێز مه‌لا په‌روێز پێىوایه‌ پێشتر زانیارى بڵاوكرابوویه‌وه‌ كه‌ پارتى له‌ كه‌ركوك ده‌نگ نادات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگى كورد ده‌بێت له‌ شاره‌كه‌ به‌ڵام "هه‌ر ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم ده‌نگى كورد له‌ كه‌ركوك به‌فیرۆناچێت".

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكى ديپلۆماتیك مه‌گه‌زین كه‌ ئایا پارتى له‌ رێگه‌ى رێكه‌وتنێكى سیاسییه‌وه‌ ده‌نگه‌كانى ده‌دات به‌ لایه‌نێكى دیكه‌ى كوردى له‌ شاره‌كه‌، مەلا پەروێز  ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ " ده‌نگى پارتى به‌فیرۆ ناچێت و ئه‌ندامانى پارتى ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ ئاینده‌ى كورد و كه‌ركوك". جەختیش دەکاتەوە کە ده‌بێت كورد خۆى ئاماده‌ بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاكان كه‌ قورسایی پێكهاته‌كانى كه‌ركوك له‌و ده‌نگدانه‌دا ده‌رده‌ده‌كه‌وێت نه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق.

،،

 دوێنی (٢٠١٨.٥.٧)، محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی مەسعود بارزانی کرد لە پیرمام و کە بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ئەم پرسەیان تاوتوێ کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت زۆرینەی دەنگەکانی پارتی لە کەرکوک بۆ حزبی سۆسیالیست بچێت و دەنگەکانیان بۆ لیستی سۆسیالیست یەکلابووەتەوە.

پێشتر  هەندێک دەنگۆ بڵاوکرایەوە دەربارەی ئەوەی کە دەنگدەرانی پارتی لە کەرکوک دەنگ دەدەن بە لیستی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، هاوکاتی دوێنی (٢٠١٨.٥.٧)، محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی مەسعود بارزانی کرد لە پیرمام و کە بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ئەم پرسەیان تاوتوێ کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت زۆرینەی دەنگەکانی پارتی لە کەرکوک بۆ حزبی سۆسیالیست بچێت و  دەنگەکانیان لە ئێستادا بۆ لیستی سۆسیالیست  یەکلابووەتەوە.

میدیای فەرمی حزبی سۆسیالیستیش بڵاویکردەوە، بارزانی و محەمەدی حاجی مەحمود جەختیان لە سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و یەکهەڵوێستی کورد  کردووەتەوە بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، تاوەکو دەنگی کورد کەم نەکات.

لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ی پەرلەمانی عێراق کورد لە کۆی ١٢ کورسی پارێزگای کەرکوک، توانی ٨ کورسی بەدەستبهێنێت، یەکێتی ٦ کورسی و پارتی ٢ کورسی بردەوە، لیستە کوردییەکانی کەرکوکیش بۆ ئەم هەڵبژاردنەدا هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو دەنگەکانی پێشوو بە دەستبهێننەوە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان