س. CNN
و. نیاز نایف
ئه‌وان هاتن و چاویان به یه‌ك كه‌وت به‌ڵام شكستیان هێنا له‌وه‌ى كه قایلى بكه‌ن. له ماوه‌یه‌كى كورتدا هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، ئه‌نجێلا مێركل و بۆریس جۆنسۆن رێگه‌ى دورى واشنتۆنیان برى، به‌ڵام به ده‌ستى به‌تاڵ گه‌رانه‌وه.
دواین جار كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئهمریكاو ئه‌وروپا به‌م ئاسته‌ى ئێستا له یه‌ك دوركهوتبنهوه ئێواره‌ى رۆژى داگیر كردنى عێراق بووله ٢٠٠٣دا.
به‌ڵام ئه‌مجاره واده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ره‌نجامه‌كان زیاتر مه‌ترسیدار بن و نزیكبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان وا ئاسان نه‌بێت. هێشتا دیار نییه ئێران ده‌مێنێه‌وه له رێككه‌وتنى پلانى كارى هاوبه‌ش، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێن ده‌دات كه ئه‌مریكا به‌رزترین ئاستى سزاى ئابورى به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیداره‌كه‌ى ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه سزاكان تونتر بكاته‌وه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى هێواش و له‌سه‌رخۆ ده‌رگاى سازشكردن بكاته‌وه.
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران به ماوه‌یه‌كى كورت پاش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى تره‌مپ وتى: هه‌موو دامه‌زراوه ئهتۆمییهكانى وڵاته‌كه‌ى راسپاردوه كه به ته‌واوى له ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكى چاوه‌روانكراو ئه‌گه‌ر پێویست بكات. "ته‌نانه‌ت له‌كاتى پێویستیدا ده‌ست به په‌ره‌پێدان و پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌كه‌ین به‌بێ هیچ كۆت و به‌ندێك".
،،
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران هه‌موو دامه‌زراوه ئهتۆمییهكانى وڵاته‌كه‌ى راسپاردوه كه به ته‌واوى له ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر ده‌رئه‌نجامێكى چاوه‌روانكراو ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ته‌نانه‌ت په‌ره‌پێدان و پیتاندنى یۆرانیۆم به‌بێ هیچ كۆت و به‌ندێك
بریاره‌كه‌ى تره‌مپ ئێران ده‌خاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
به‌پێى رێككه‌وتنى پلانى كارى هاوبه‌ش، نوێكردنه‌وه‌ى سزاكان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا ده‌چنه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا رێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكان و بانكه‌كان ده‌رده‌كات. به‌ڵام هیچ نه‌خشه رێگایه‌ك نییه بۆ ده‌رچون له په‌یماننامه‌كه.
له نێوان وڵاتانى ئه‌وروپى هاوپه‌یمانى واشتن، هه‌نگاوه‌كانى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ ترس و نیگه‌رانى دروستكردوه. نه‌ك ته‌نها سه‌باره‌ت به ئێران، مه‌سه‌له‌ى نیگه‌رانییه‌كان ده‌رباره‌ى گۆرانكارییه‌كانى كه‌ش و هه‌واى جیهان، مه‌سه‌له‌ى گۆرانكارى له باجى گومرگى له‌سه‌ر ستیل و ئه‌له‌منیۆم و هه‌روه‌ها نه‌توانینى پێشبینىكردنى سیاسه‌ته‌كانى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا به سه‌ركردایه‌تى ترمپ.
ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا هه‌وڵى جدیدا بۆ باشكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ل تره‌مپ به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو. تیرێزا مه‌ى، سرۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا بێهیوابو له‌وه‌ى رێگرى له سه‌ردانى تره‌مپ بكاتب بۆ له‌نده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ناره‌زایى خۆپیشانده‌ران.
،،
دیپلۆماتكارێكى ئه‌روپی بۆ CNN : " ئێمه چیتر هیچ كاریگهرییهكمان نه‌ماوه"
سه‌ركرده‌ى وڵاتانى به‌شدار له رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران
گه‌رانه‌وه‌ى تره‌مپ بۆ سزاكان بوه‌هۆى دروستبونى ره‌خنه‌ى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مریكا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن، ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنامه‌ى پلانى كارى هاوبه‌ش نوسیویهتى: "له ئێستادا كه سزا‌و كۆت و به‌ندێك له ئارادایه، هیچ قازانجێكى وا نابینم كه وه‌لاى بنێین."
ئه‌مریكا له ئێستادا ئامۆژگاریی هاوپه‌یمانه‌كانى وه‌لاناوه‌و هه‌روه‌ها یه‌كێتى ئه‌وروپاش نه پاڵپشتى ئه‌مریكا ده‌كات و نه له توانایدایه فشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ شازش كردن له‌سه‌ر فراوانكردنى موشه‌كه بالیستییه‌كانى یاخود ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى ماوه‌درێژ له‌گه‌ل ئێران. هه‌روه‌ك یه‌كێك له دیپلۆماته ئه‌روپییه‌كان به CNNى وت: " ئێمه چیتر هیچ كاریگهرییهكمان نه‌ماوه."
هه‌رچه‌نده ئه‌وروپییه‌كان له‌وانه‌یه هه‌وڵ بده‌ن گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له ئێران بپارێزن له‌و كاریگه‌رییه خراپانه‌ى كه ئه‌وان پێیانوایه به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران دروست ده‌بێت له سه‌ر بازرگانه ئه‌وروپییه‌كان.
ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا پشتیوانیان له مامه‌ڵه‌ى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان كردوه له ئێران‌دا له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.
سزاكانى ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران له ساڵى ٢٠١٢دا له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كرا كه به یه‌كه‌م بڕیارى له‌و شێوه‌یه داده‌نرێت تێیدا دا‌و له وڵاتانى دى بكرێت هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانى كه‌مبكه‌نه‌وه یاخود روبه‌روى سزا ده‌بنه‌وه.
روسیا وچین
بریاره‌كه‌ى تره‌مپ به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى لێده‌كرێت له‌لایه‌ن كرملنه‌وه. هه‌ركاتێك ئهمریكاو ئه‌وروپا لێك دوربكه‌ونه‌وه، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه بۆ سياسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى روسیا. روسیا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌مریكا به كاره‌كته‌رێكى متمانه پێنه‌كراو ده‌بینێت، له‌كاتێكدا روسیا سیاسه‌تێكى زۆر جێگیرترى هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا، له توركیاوه بۆ سوریا و لیبیا.
چین ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بریاره‌كه‌ى ئه‌مریكا لایه‌نى ئیجابى بۆ چین هه‌بێت له كاتێكدا چین وه‌به‌رهێنانى گهرورهى له بوارى وزه‌و پیشه‌سازى له ئێران‌دا هه‌یه. كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى چین خاونى رێژى ٣٠٪یه له په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى گه‌وره‌ى نه‌وت و گازى پارس له‌باشورى ئێران.
ئه‌گه‌ر كۆمپانیا كێبركێكاره ئه‌وروپییه‌كانى وه‌ك تۆتاڵ و سيمێنس ترسى گه‌وره‌یان لێنیشتوه به‌هۆى تارمایى سزاكانى ئه‌مریكاوه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه زۆر باشتره بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان.