سەرۆكی تۆڕی شەمس لە عێراق: بڵاوكردنەوەی هەواڵی ئاشكراكردنی دەنگی دەنگدەران درۆیە

سەرۆكی تۆڕی شەمس لە عێراق: بڵاوكردنەوەی هەواڵی ئاشكراكردنی دەنگی دەنگدەران درۆیە

1817 خوێندراوەتەوە


هۆگر چەتۆ سەرۆكی تۆڕی شەمس لە عێراق، بەتوندی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لە ئاشكرابونی دەنگی دەنگدەران دەكەن لەڕێگەی باركۆدی سەر كارتەكانیانەوە.


سەرۆكی تۆڕی شەمس، بە دیبلۆماتیك مەگەزینی ووت"بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەی باس لە ئاشكرابونی دەنگی دەنگدەران دەكەن بەگشتی ناڕاستن و بەهیچ شێوەیەك دەنگی دەنگدەران ئاشكرا نابێت، ئەمانە پڕوپاگەندەیەكی گشتین، چونكە لەبنەڕتدا دەنگەكان موشەفەرن و ناتوانرێت ئاشكرا بكرێن".


چەتۆ، كە سەرۆكایەتی گەورەترین تۆڕی چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكات لەسەرتاسەری عێراق، دڵنیایی دەداتە دەنگدەران و دەڵێت

،،

" پرۆسەكە بەتەواوی ئەلەكترۆنیە و زەمانەتی سەداسەدی نهێنی دەنگدانی تێدا كراوە، چونكە هەموو ئەو داتایەنەی داخڵ دەبن دەبنە كۆد و كەس لێیان تێناگات و ناشتوانن كۆدەكان بكەنەوە، ئەگەر هەموو كۆپی زانیاریەكانیش بكەوێتە دەستی لایەنێك یا كەسێك ئەوا تەنها چەند كۆدێكی لەبەردەستدایە كەمانای نییە و سودی لێ‌ وەرناگرێت، تەنها لە سەنتەری سەرەكی داتاكان ئەو كۆدانە دەكرێنەوە و دەبن بە زانیاری"


" پرۆسەكە بەتەواوی ئەلەكترۆنیە و زەمانەتی سەداسەدی نهێنی دەنگدانی تێدا كراوە، چونكە هەموو ئەو داتایەنەی داخڵ دەبن دەبنە كۆد و كەس لێیان تێناگات و ناشتوانن كۆدەكان بكەنەوە، ئەگەر هەموو كۆپی زانیاریەكانیش بكەوێتە دەستی لایەنێك یا كەسێك ئەوا تەنها چەند كۆدێكی لەبەردەستدایە كەمانای نییە و سودی لێ‌ وەرناگرێت، تەنها لە سەنتەری سەرەكی داتاكان ئەو كۆدانە دەكرێنەوە و دەبن بە زانیاری"

لەبارەی هۆكاری بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانەش دەڵێت" بەشی زۆری ئەوشتانەی لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە، مەبەستی سیاسی لەپشتە و بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەریە لەسەر دەنگدەر، دەیانەوێت لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ئەم پڕوپاگەندانەوە فشار لەدەنگدەران بكەن‌و ئامانجی سەرەكیشیان ئەوەیە كە بەدڵی ئەوان دەنگ بدەن".

لەبارەی دڵنیابونی دەنگدەرانەوە لە نەزاهەت و پاراستنی نهێنی دەنگدەران، چەتۆ، ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا، دەتوانین دڵنیایی بدەین كە پرۆسەكە زۆر باشتر دەبێت لە هەڵبژاردنەكانیتر، بەتایبەت لە ڕۆژی دەنگدان‌و لە كاتی ئیعلانكردنی دەنگەكان، چونكە دەستی مرۆڤ كەم تێیدا بەكار دێت، مرۆڤ ناتوانێت كاریگەری هەبێت لەسەر گۆڕینی زانیارییەكان، چونكە ئامێرەكان هەموو بە بەرنامە كراون، هەوڵی هەر گۆڕانكارییەكیش بدرێت لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكاندا دەر دەكەوێت، بەدڵنیاییەوە پرۆسەكەی ئەمجارە زۆر باشتر دەبێت لەوانی پێشوو.

،،

" بەشێك لە حیزبەكان بەهۆی ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر ناتوانن كاریگەریان هەبێت لەسەر پرۆسەكە بۆیە پڕوپاگەندە دژی سیستمەكە دەكەن و لەپشتی ئەم جۆرە پڕوپاگەندەوەن."


هەروەها ئەوە شدەڵێت كە نهێنی دەنگدان لە سەدا سەد پارێزراوە، بەهیچ شێوەیەك دەنگی دەنگدەران ئاشكرا ناكرێت، ئەوەی باسی ئاشكرابوونی دەنگی دەنگدەران دەكات لە پروپاگەندە زیاتر هیچیتر نییەو ئاشكرابوونی دەنگی دەنگدەران شتێكی تەواو مەحاڵە.

ئەو نایشارێتەوە، كەبەشێك لە حیزبەكان بەهۆی ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر ناتوانن كاریگەریان هەبێت لەسەر پرۆسەكە بۆیە پڕوپاگەندە دژی سیستمەكە دەكەن و لەپشتی ئەم جۆرە پڕوپاگەندەوەن.


هەروەها دەڵێت ئەمجارە كۆمسیۆن تەنها دەنگی حیزبەكان بەگشتی و كورسیەكانیان بڵاوناكاتەوە، بەڵكو دەنگی وێستگە بەوێستگەی سەرتاسەری عێراق بڵاودەكاتەوە، كە لەڕێگەیەوە هەر هێزێك دەتوانێت دەنگەكانی خۆی لە هەر وێستگەیەكدا بەراورد بكات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری