دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا، کۆمارى ئیسلامیی ئێران وەک نمونە

  دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا، کۆمارى ئیسلامیی ئێران وەک نمونە

1427 خوێندراوەتەوە

سەرەتا

لە دواى شۆڕشی 1979 ەوە، دەستەواژەى (بەیت)ى رابەرى لەسنورە ئاینییەکەى هاتە دەرەوە و لەناو فەرهەنگى سیاسی ئێراندا بووە خاوەن پێگەیەکى تایبەت، ماڵ (بەیت)ى خومەینی لە بنەمادا لە 500 کەس پێک هاتبوو، ئەو دەستوەردانى لە کارو بارى ڕۆژانەدا نەدەکرد، و تەنها لە وێستگە گەلێکى هەستیارى وەک ئێران گەیت، هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران و ڕەزامەندى دەربڕین لەسەر بڕیارى 598 تایبەت بەڕاگرتنى شەڕ لە نێوان ئێرانو و عێراق. ئەم (بەیت)ە زیاتر وەک حەوزەیەکى ئاینی دەردەکەوت تا پێگەیەکى سیاسی. ئەم (بەیت)ە هێمایەک نەبوو بۆ دەسەڵات، بەڵکو ئەوە کەسایەتى خومەینی بوو کە پێگەیەکى تایبەتى بەخشیبوو بەو (بەیت)ە. بەڵام لەدواى دەست بەکار بوونى خامنەیی وەک ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئەو پێگەیە سیمایەکى نوێى پێ بەخشراو بوو بە دەسەڵاتێکى ڕەها کە دەستى وەردەدایە گەورەو بچوکى وڵاتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئایەتوڵا خومەینی هۆشدارى دابوو لە تێوەگلانى هێزە سەربازییەکان بە تایبەت سوپاى پاسداران لەکاروبارى سیاسییەوە، بەڵام لە دواى هاتنى خامنەیی ئەم ڕەوتە گۆڕانى بەسەردا هات، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى زیاترى کارى سوپا، خامنەیی سوودى لە دوو باسکى فشارى یاسایی وەرگرت، یەکەمیان لە ڕێگەى مافی دانان و لابردنى ئەندامانى سوپا و دوومیان لە ڕێگەى نوێنەرەکانى ڕابەر لەناو سوپاى پاسداراندا.

پێوەرى سەرەکیش لە دانان و لابردنى فەرماندەکانى سوپا توانا و شایستەییان نەبوو بەڵکو بنەماى دانانیان دڵسۆزیان بووە بۆ ڕابەر، لە ڕووى نوێنەرەکانى ڕابەریشەوە بە هاتنى خامنەیی، ووردە ووردە تەواوى نوێنەرەکانى خومەینی لەناو سوپا لادران و کەسانى دڵسۆز بە خامنەیی وەک نوێنەرى ڕابەر لەناو سوپا دانران.

sdc
هاشمی رەفسنجانیی و عەلی خامنەیی

،،

ئایەتوڵا خومەینی هۆشدارى دابوو لە تێوەگلانى هێزە سەربازییەکان بە تایبەت پاسداران لەکاروبارى سیاسییەوە، بەڵام  دواى هاتنى خامنەیی ئەم ڕەوتە گۆڕانى بەسەردا هات، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى زیاترى سوپا، خامنەیی سوودى لە دوو فشارى یاسایی وەرگرت، یەکەمیان  مافی دانان و لابردنى ئەندامانى سوپا و دوومیان لە ڕێگەى نوێنەرەکانى ڕابەر لەناو سوپاى پاسداراندا.

جیاوازى نێوان دوو ڕابەر

ئایەتوڵا خومەینى، لە منداڵدانى مەرجەعییەتى شیعە و ڕابەرایەتى بە شێوەیەکى سروشتى لەدایک بوو، لەڕەهەندێکى شۆڕشگێڕانەدا وەک کاریزمایەک دەرکەوت کە تەواوى هێزەکانى ئەو سەردەمى شۆڕشی ئێرانی لە دەورى خۆى کۆکردەوە بە پارتە چەپڕەوەکانى وەک تودە و موجاهیدی خەڵقەوە. بەڵام بۆ  خامنەیی دۆخەکە جیاوازتر بوو بەو پێیەى کە جگەلەوەى کە توانایەکى ئەو تۆى نەبوو لە کۆکردنەوەى هێزە دژ بەیەکەکان، چەند ڕکابەرێکى بەهێزیشی هەبوون لە دواى کۆچی دوایی خومەینییەوەکە مەترسییان بۆسەر پۆستەکەى دروست کردبوو لەوانە لەسەر ئاستى تاکە کەس(ڕەفسەنجانى، مونتەزەری و خەتى ئیمام) و لەسەر ئاستى دەزگاش (ئەنجومەنى خوبرەگان)و چەند فەقیهێکى وەک سانعی و موسەوی ئەردەبیلى. بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى ئەو دۆخە، خامنەیی پەناى بردە بەر گۆڕینی پێک هاتەى دەسەڵات لە ئێران بەم شێوەیەى لاى خوارەوە :

  1. 1. کردنى (بەیت)ى ڕابەرى بە دەسەڵاتى یەکەم.
  2. 2. نەزۆرک کردنى شوراى خیبرەکان، ئەو شورایەى کە چاودێری کارى ڕابەری ئەکرد.
  3. 3. چڕ کردنەوەى دەسەڵاتەکان لە حەوزەکانى قوم و تاران و کەم کردنەوەى کاریگەرى حەوزەى نەجەف.
،،

خومەینى، لە منداڵدانى مەرجەعییەتى شیعە و ڕابەرایەتى بە شێوەیەکى سروشتى لەدایک بوو، لەڕەهەندێکى شۆڕشگێڕانەدا وەک کاریزمایەک دەرکەوت کە تەواوى هێزەکانى ئەو سەردەمى شۆڕشی ئێرانی لە دەورى خۆى کۆکردەوە بە پارتە چەپڕەوەکانى وەک تودە و موجاهیدی خەڵقەوە. بەڵام بۆ  خامنەیی دۆخەکە جیاوازتر بوو.

یەک: دروست کردنى ئاڕاستەى وابەستە بە بەیتى ڕابەرى..

دوو:بەهێز کردنى شۆراى نیگەهبان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى هەڵبژاردنەکان.

 سێ:کۆنتڕۆڵ کردنى سوپا لە ڕێگەى دروست کردنى دەزگاى هاوشان و چاودێر بەسەر سوپاوە. 

چوار: کۆنتڕۆڵ کردنى وەزارەتى ئیتڵاعات لەڕێگەى دروست کردنى دەزگاى زانیارى هاوشان.

dfc
نمایشی سەربازیی سوپای پاسدارن

 

ڕێکارەکانى خامنەیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دەسەڵات

لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنى زیاترى دەسەڵات، خامنەیی پەنای بردە چەند رێکارێک بۆ هێشتنەوەى دەسەڵات لەدەست خۆی و دوورخستنەوەى مەترسییەکان هاوشێوەى دروست کردنى دەوڵەتێک لەناو دەوڵەت بەم شێوانەى لاى خوارەوە:

یەکەم:

نوێنەرەکانى ڕابەر لەناو سوپا: بۆ نوێنەرەکانى ڕابەرو بەشی عەقیدەى سیاسی لە ناو سوپا کەسانى زۆر دڵسۆز دانران و لەم ڕێگەیەوە سوپاى پاسداران زیاتر هێنرایە ناو سیاسەتەوە کە دواهەمین دەستوەردانى ڕاستەوخۆى سوپا لەکاروبارى ناوخۆ، سەرکوت کردنى خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانى ساڵى 2009 بوو کە لەدواى دووبارە هەڵبژاردنەوەى ئەحمەدى نەژاد وەک سەرۆک کۆمار دروست بوو. ئەو کارانەى کە بەنوێنەرەکانى ڕابەر سپێردرا بریتی بوون لە چاودێرى کردنى ئەندامانى سوپا، تا کەسە لێهاتوو و دڵسۆزەکانى بناسرێن و پلەیان بەرز بکرێتەوە و ئەوانەش کە جێگەى پەسەند نەبوون دوور بخرێنەوە

دووەم:

هادیانى سیاسی: ئەم بەشە بەفەرمى لە ساڵى 2013 ەوە دامەزرا و لەلایەن معاونییەتى سیاسی سوپاوە دامەزراوە و ئەندامەکانیان تا ساڵى 2018 گەیشتونەتە نزیک 12.000 کەس. ئامانجى سەرەکى ئەم گروپە دروست کردنى کاریگەرى بوو لەسەر هەڵبژاردنەکان

 سێێەم:

 زیاتر کردنى دەسەڵاتى ئاژانسی دژە هەواڵگرى سوپا: دواى دروست بوونى وەزارەتى ئیتڵاعات لە ساڵى 1984، تەواوى ئەو کارانەى کە پەیوەندى بە کۆکردنەوەى زانیارییەوە هەبوو سپێردرا بەو دەزگایە، لەو کاتەدا ئاژانسی دژە هەواڵگرى لە چوارچێوەیەکى زۆر سنورداردا چالاکى ئەکرد. لەدواى دەست بەکار بوونى خاتەمى وەک سەرۆک کۆمارى ئێران و هەستانى بە پاکسازى کاردنى وەزارەتى ئیتڵاعات بە هۆى تێوەگلانى چەند کارمەندێکى ئەو وەزارەتە بە پاکتاو کردنى چەند کەسایەتییەکى سیاسی بە شێوەى زنجیرەیی، لە لایەن خامنەییەوە دەزگایەکى هەواڵگرى هاوشانى وەزارەتى ئیتڵاعات دروست کرا کەتیایدا ئاژانسی دژە هەواڵگرى سوپا ڕۆڵى سەرەکى دەگێڕا و بەرپرسی ئەو دەزگایەش لە لایەن خودى خامنەییەوە دیارى دەکرا

 چوارەم:

دروست کردنى قەرارگاى ساروڵا و یەکەکانى عاشورا و زەهرا: قەرارگاى ساروڵا دروست کرا بە ئامانجى ڕووبەڕووبوونەوەى نائارامییەکانى پایتەخت. ئەرکى ئەم قەرارگایە ئەوە بوو کە ئیدارەى ئاسایشی پایتەخت بکات . پێشتر ئەم قەرارگایە لەلایەن جەعفەری یەوە بەڕێوەدەبرا کە ئێستا فەرماندەى سوپاى پاسدارانە. یەکەکانى عاشورا و زەهراش کە تایبەتن بە هێزەکانى بەسیج، وەک هێزی ڕووبەڕوو بوونەوەى خۆپیشاندانەکانى ناو پایتەخت سوودیان لێوەردەگیرا.

پێنجەم:

بەشی ئابورى: لە دواى کۆتایی هاتنى جەنگى هەشت ساڵەى ئێران لەگەڵ عێراق، بە هۆى قەیرانى داراییەوە، مۆڵەتێکى سنوردار دارا بە سوپاى پاسداران تا لە بوارى ئابورى دا چالاکى بکات. بەڵام لەگەڵ بەهێز بوونى خامنەیی وەک ڕابەرێکى نوێ، دەستى سوپاى پاسداران لە بوارى ئابوریدا زیاتر ئاوەڵا کرا و قەرارگاى خاتەم ئەنبیاش ئەو دامەزراوەیە بوو کە زۆرترین پشکى بوژاندنەوەى کەرتى ئابورى کۆمارى ئیسلامى ئێرانى پێ سپێردرا بە کۆمەڵێک ئاسانکارییەوە لەوانە نەدانى باج بە حکومەت و پێدانى پڕۆژە زەبەلاحەکان بە بێ بەشدارى کردن لەکەمکردنە ئاشکراکاندا. لە ئێستادا لە دواى دامەزراوەی نەتەوەیی نەوت و ئاستانى قودسی ڕەزەوى.

   

dfc
بڵاوبوونەوەی ئەندامانی قەرارگای ساروڵا بە شەقامەکانی تاراندا

  1. ،،

    قەرارگاى ساروڵا دروست کرا بە ئامانجى ڕوبەڕوبوونەوەى نائارامییەکانى پایتەخت، ئەرکى  ئەوە بوو کە ئیدارەى ئاسایشی پایتەخت بکات، پێشتر  لەلایەن جەعفەری یەوە بەڕێوەدەبرا کە ئێستا فەرماندەى سوپاى پاسدارانە، یەکەکانى عاشورا و زەهراش کە تایبەتن بە هێزەکانى بەسیج، وەک هێزی ڕووبەڕوو بوونەوەى خۆپیشاندانەکانى ناو پایتەخت سوودیان لێوەردەگیرا.

                                                                                                                                                                                                                                               دامەزراوەى ئابورییەکانى سوپا زۆرترین و سود و داهاتیان هەیە لە ئێراندا. قەرارگاى خاتەم ئەنبیا بە پێى مادەى 147 دەستورى ئێران و بە ئامانجى یارمەتى دانى دەوڵەت لە بوارەکانى ئاوەدان کردنەوەى وڵات دامەزراوە و لەبوارەکانى بەرهەم هێنانى نەوت و گاز، دروست کردنى پاڵاوگە، دروست کردنى بەنداو، هێڵى شەمەندەفەر، دروست کردنى تونێل کاردەکات. یەکێکى دیکە لەو دامەزراوە ئابورییانەى کە لە خزمەتى سوپاى پاسداراندایە بونیادى موستەزعەفانە، ئەم دەزگایە لەسەر بڕیارى خومەینی و لە ساڵى 1979 دروست کراوە. بەپێى ئەو فەرمانە ئەم دەزگایە ئەرکى ئەوە بووە کە دەست بگرێت بەسەر تەواوى دارایی ڕژێمى شا (مەنقول و غەیرە مەنقول) تا لە پێناو نیازمەند و هەژارەکاندا خەرج بکرێت. لە ساڵى 2004 ناوەکەى گۆڕا و بوو بە بونیادى موستەزعەفانى کۆمارى ئیسلامى. ئامانجى کۆتایی ئەم دەزگایە بوو بە بەرز کردنەوەى ئاستى بژێویی و فەرهەنگى کەسە چەوساوە و هەژارەکانى کۆمەڵگا لە ڕێگەى ئەنجامدانى پڕۆژەى ئابورى لە چوارچێوەى سیاسەتە ئابورییەکانى ڕژێم. بوارى چالاکى ئەم دەزگایە بریتیە لە:

ڕ‌.پیشەسازى، کانزا، ووزە، بینا سازى و کشتوکاڵ.

ب‌.لە بوارى تەکنەلۆجیاى زانیارى (خاوەنى کۆمپانیا ئیران سێڵ).

ت‌.لە بوارى نەوت و ووزە (خاوەنى کۆمپانیاى نەوتى بهران).

پ‌.دروست کردنى جادە وڕێگاو بان (دروست کردنى جادەى تاران - شمال).

6.6 دەسەڵاتى سوپاى پاسداران بەسەر هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ و سوپاى فەرمى دا: لە دواى تێکەڵ کردنى کۆمیەتەکانى شۆڕش لەگەڵ هێزەکانى پۆلیس ، لە ساڵى 1991 هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ دروست کرا و تەواوى پۆستى فەرماندە باڵاکانى ئەم هێزە، بە فەرماندەکانى سوپاى پاسداران پڕ کرایەوە لە کاتێکدا کە هیچ کام لەو فەرماندانەى سوپا کۆڵیجی سەربازییان تەواو نەکردبوو. دانانى فەرماندەى سوپا لە پۆستەباڵاکاندا هێزەکانى ئەرتەش (سوپاى فەرمیشی) گرتەوە کە لە ڕاستیدا جۆرێک لە بێ متمانەیی سوپاى بە رامبەر بە ئەرتەش ئاشکرا کرد و ناکۆکییەکانى نێوانیانى قوڵتر کردەوە.  

 

author photo

 

توێژه‌ر له‌ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان 

و پسپۆڕی كاروباری ئێران