نياز نايف
ئامانج له هه‌ڵبژاردن، ده‌ستاو ده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات و سه‌قامگیرى سیاسى زیاتره له هه‌ر وڵاتێكدا، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردن عێراقییه‌كان به‌ره‌و جه‌نگى ناوخۆ ببات.
رۆژى ١٢ى ئه‌م مانگه عێراقییه‌كان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى گشتى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌ندامانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى وڵاته‌كه‌یان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌مین هه‌ڵبژاردنى دیموكراسى له دواى روخانى رژێمى سه‌دام له ٢٠٠٣داو یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له دواى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعشدا.
ترسى گه‌وره‌ى سیاسیه‌كان و كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و ده‌ستكارى كردنى ئه‌نجامه‌كانه.
هه‌رچه‌نده كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى ئه‌مجاره به‌هۆى ته‌كنه‌لۆژیاو په‌یره‌و كردنى سیستمى ئه‌لیكترۆنى ئه‌گه‌رى ساخته‌كارى زۆر لاوازه، به‌ڵام هێشا چه‌ندین رێگا هه‌ن بۆ ده‌ستكارى كردنى ئه‌نجامه‌كان.
ده‌نگدانى تایبه‌ت یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ى لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوى عێراقدا پشتیان پێبه‌ستوه بۆ زیاد كردنى ده‌نگه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى نا شه‌رعى. ئه‌م ده‌نگدانه كارمه‌ندانى پۆلیس و سوپا و ته‌واوى پێكهاته ئه‌منییه‌كانى وڵات ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌و زیندانه‌كاندا ناتوانن رۆژى ده‌نگدانى گشتى بچن بۆ ده‌نگدان هه‌ربۆیه بنكه‌ى تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌فسه‌رانى سوپاى عێراقى جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه فشارى زۆریان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كه ده‌نگ به لایه‌نێك و كاندیدێكى دیاریكراو بده‌ن.
یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانى پۆلیسى فیدراڵى ئه‌وه‌ى به‌دور زانى بتوانرێت ده‌نگدانى تایبه‌ت به شێوه‌یه‌كى پاك و بێلایه‌ن به‌رێوه ببرێت به‌هۆى بونى چاودێرى راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك و به‌رپرسانى یه‌كه ئه‌منیه‌كانه‌وه. ئه‌و ئه‌فسه‌ره وتى: "له هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٤دا زۆرێك له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانى ئاسایش ده‌نگیاندابوو به چه‌ند كاندیدێكى دیاریكراو له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌رمانى سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانیان كه ئاماده‌بوون له بنكه‌كانى ده‌نگداندا.
كاندیدهكانيش ترسیان هه‌یه له ساخته‌كارى
كاندیدى هه‌ڵبژاردن له پارێزگاى موسڵ، عه‌لی زه‌وبه‌عی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان به‌كار ده‌هێنن و به‌هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له كارتى ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه ئه‌منیه‌كانیان كۆ كردوه‌ته‌وه بۆ به‌كارهێنانیان له ده‌نگدانى تایبه‌ت. زه‌وبه‌عی وتى: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاك نابێت، به‌هۆى بونى چه‌ندین هه‌وڵ بۆ ساخته‌كردنى ده‌نگه‌كان."
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌ندامانى گروپى حه‌شدى شه‌عبى له موسڵ فشاریان خستوه‌ته سهردانیشتوانى شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به لیستێكى دیاریكراو بده‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌و گروپانه رێگرى ده‌كه‌ن له كاندیده‌كان كه بچنه چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به مه‌به‌ستى بانگه‌شه كردن بۆ خۆیان.
زیاتر له ٢٤ ملیۆن هاوڵاتى عێراقى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له كۆى ٣٨ ملیۆن كه‌س. ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێرا ق له ٣٢٨ كورسى پێكدێت كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ١٨ پارێزگادا. نزیكه‌ى ٧ هه‌زار كاندید كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى یه‌كێك له‌و كورسیانه.
هه‌وڵه‌كانى ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردن گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كى نا راسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌ى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ بكه‌ن.
،،
نورى ماليكى: "جه‌نگى ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێت له دواى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى دانیشتوان كه ئه‌نجامه‌كه‌ى به دڵى هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه جه‌نگى ناوخۆ له دواى هه‌ڵبژاردن دوور نییه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ى قبوڵ نه‌كه‌ن"
نورى مالیكى، یه‌كێك له جێگرانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به دورى نازانێت جه‌نگى ناوخۆ دروست ببێت له دواى هه‌ڵبژاردن. مالیكى دهڵێك ئه‌گه‌ر گره‌نتى هه‌ڵبژاردنێكى پاك نه‌درێت جه‌نگى ناوخۆ دواى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌یه. مالیكى ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌و ترسى هه‌یه له ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و ده‌ستكارى كردنى ئه‌نجامه‌كان. وتیشى: "جه‌نگى ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێت له دواى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى دانیشتوان كه ئه‌نجامه‌كه‌ى به دڵى هه‌موو پێكهاته‌كان نه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه جه‌نگى ناوخۆ له دواى هه‌ڵبژاردن دوور نییه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ى قبوڵ نه‌كه‌ن."
مالیكى كه پێشتر بۆ ماوه‌ى دوو خول له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك وه‌زیران دانیشت هیچ ئاماژه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ى نه‌دا، له كاتێكدا زۆرترین ره‌خنه‌و گازه‌نده هه‌بوو له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ندین به‌ڵگه‌ى ساخته‌كارى و ده‌ستكارى كردنى ئه‌نجامه‌كان له سه‌رده‌مى ویلایه‌ته‌كه‌ى ئه‌ودا خرانه‌روو.\
جگه له مالیكى چه‌ندین لایه‌نى دیكه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هۆشدارییانداوه له ده‌ستكاریكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان. موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌درى شیعى، ده‌ڵێت، زه‌وى له ژێر پێى ئه‌وانه ده‌رده‌هێنین كه ساخته‌كارى ده‌كه‌ن.
،،
موقته‌دا سه‌در: "زه‌وى له ژێر پێى ئه‌وانه ده‌رده‌هێنین كه ساخته‌كارى ده‌كه‌ن"
بۆ ده‌نگدانى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى جه‌نگه‌كانه‌وه له ناوخۆى عێراقدا ئاواره بوون و ژماره‌یان ده‌گاته ٢٩٠ هه‌زار كه‌س، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ٣٥٠ وێستگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كردوه‌ته‌وه كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ٤٦ بنكه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان.
كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن له ناوچه ئازاد كراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى كارتى ده‌نگدانى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستى حیزبه‌كان كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به‌كاربهێنرێن بۆ گۆرینى ئه‌نجامه‌كان.
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وه پشت‌راست ده‌كاته‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له كارتى ده‌نگدان له ناوچه ئازاد كراوه‌كان ونبوون به تایبه‌ت له پارێزگاى ئه‌نبار له رۆژئاواى عێراق. سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆن ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت ئه كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كوژراون كارته‌كانیان نهدۆزراوهتهوهو ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى دروستكردوه كه حیزبه بالادهستهكانى ئه‌و ناوچانه ده‌نگ بده‌ن له جیاتى مردوه‌كان.
ترس هه‌یه له به‌كارهێنانى كارته ونبوه‌كان بۆ گۆرینى ئه‌نجامه‌كان
له ئێستادا ٢٠٥ كیانى سیاسى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنن كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ٨٨ لیستى هه‌ڵبژاردن و له‌وانه‌ش ٢٧ یان هاوپه‌یمانى سیاسین.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ لایه‌نه شیعه‌كان چ كورده‌كان و سوننه‌كان یه‌ك لیستى گه‌وره‌ى هاوبه‌شیان نییه. ئه‌وان به‌سه‌ر چه‌ندین لیستى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و تائیفیدا دابه‌شبوون كه ئه‌مه ململانێكه قورس‌تر و رێككه‌وتنى پاش هه‌ڵبژاردن زه‌حمه‌تتر ده‌كات.
دوور نییه هه‌ره‌شه‌كان بۆ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ ببنه راستى و دواى هه‌ڵبژاردن جه‌نگى ناوخۆ دروست ببێت، هه‌وره‌ك چۆن له ساڵى ١٩٩٢دا و پاش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى ساخته‌كارییه‌كى زۆر له كۆتاییدا لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانى ئه‌نجامه‌كان قبوڵ بكه‌ن. هه‌رجه‌نده دو پارته سه‌ره‌كییه كوردییه‌كه له‌و كاته‌دا كورسییه‌كانیان به رێژه‌ى په‌نجا به په‌نجا له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد به‌ڵه‌م ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش نه‌یتوانى شه‌رى ناوخۆى دواى هه‌ڵبژاردن رابگرێت.