عێراقیه‌كان رۆژى شه‌ممه ١٢ى ئايار چونه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یان. پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ٣٢٩ ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردراو له لیستى حیزبه و لایه‌نه‌كان راده‌سپێردرێن بۆ ده‌ستنیشان كردنى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار‌و كابینه‌ى داهاتوى حكومه‌تى عێراق.
له پاش داگیركردنى عێراق به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا له ٢٠٠٣ و روخانى سه‌دام حسه‌ین، عێراق یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى له ٢٠٠٥دا ئه‌نجامداو دواتریش دوو هه‌ڵبژاردنى دیكه له ساڵه‌كانى ٢٠١٠ و ٢٠١٤ دا به‌رێوه‌چوون و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌بێته چواره‌مین هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراقدا.
ده‌نگده‌ران
نزیكه‌ى ٢٤ ملیۆن عێراقى له كۆى ٣٨ ملۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له دابه‌ش كراون به‌سه‌ر ١٨ پارێزگادا.ده‌نگده‌ران دابه‌ش كراوت به‌سه‌ر ٨,٩٥٩ بنكه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا. كه سه‌رجه‌میان ئامێرى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به ده‌نگدانیان تێدا دانراوه.
به وته‌ى به‌رپرسانى عێراقى نزیكه‌ى ١١ ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى دابه‌ش كراوه بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ده‌نگده‌ران له كاتى ده‌نگداندا.
،،
هه‌ر له ئێستاوه ٩ كورسی یه‌كلابونه‌ته‌وه بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانى مه‌سیحى و شه‌به‌ك و یه‌زیدى و كوردى فه‌یلى له‌گه‌ڵ ٨٣ كورسى بۆ كۆتاى ژنان
٦٩٩٠ كاندید كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ ٣٢٩ كورسی
نزیكه‌ى ٢٨٥ هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق كه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌توانن سه‌ردانى یه‌كێك له‌و ١٦٦ بنكه‌یه بكه‌ن كه تایبه‌ت كراوه به ده‌نگدانى ئاواره‌كان و دابه‌ش كراون به‌سه‌ر ٧٠ كامپى ئاواره‌كان له ٨ پارێزگادا.
ده‌نگده‌ران لیستى یه‌كێك له پارت و لایه‌نه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن و دواتریش كورسیهمانى په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێى ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى هه‌ر لیستێك مسۆگه‌رى ده‌كات.
رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنى گشتى، ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگدانى یه‌ك ملیۆن هاوڵاتى عێراقى دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌رێوه‌چوو.
كاندیده‌كان
بۆ به ده‌ستهێنانى یه‌كێك له كورسییه‌كانى په‌رله‌مان ٦٩٩٠ كاندید كێبركێ ده‌كه‌ن كه ٢٠١١ له‌وانه كاندیدى ژنن. هه‌ر له ئێستاوه ٩دانه له كورسییه‌كان یه‌كلابونه‌ته‌وه بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانى مه‌سیحى و شه‌به‌ك و یه‌زیدى و كوردى فه‌یلى، له‌گه‌ڵ ٨٣ كورسى بۆ كۆتاى ژنان. بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵ ٨٧ لیستى لایه‌نه‌كان تۆمار كراون له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه.