بایکۆتی هەڵبژاردن، بومەلەرزەیەک سەرتاسەریی عێراقی هەژاند

بایکۆتی هەڵبژاردن، بومەلەرزەیەک سەرتاسەریی عێراقی هەژاند

1011 خوێندراوەتەوە

سەرچاوە:بەغداد پۆست

کەمپینی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، کە زۆرتر لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراق چالاک بوون، وادیارە سەرکەوتنیان بە دەستهێنا، رێژەی دەنگدان لە ناوچەکانی باشوری عێراق زۆر کەمە و زۆرترین دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بایکۆتی دەنگدانیان کردووە.

بارودۆخەکە بە شێوەیەکە، حەیدەر عەبادی قەدەغەی هاتوچۆکردنی لە نێوان پارێزگاکانی عێراق راگرت و فەرمانیشی کرد ڕێگە بدەن هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو شاری بەغداد، عەبادیی لە پێناو ئەوەی خەڵکی بچن بۆ دەنگدان و وەک هاندان بۆ بەشداریی دەنگدەران ئەم فەرمانەی دەرکرد.

رێژەیەکی بەرچاوی شیعەکانی باشوری عێراق، هاوهەڵوێستی خۆیان راگەیاندبوو بۆ کەمپینی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان.

هەروەک زۆرینەی پارێزگا سوننی و شیعییەکانیش، دژی پرۆسەی سیاسیی و دەنگدان یەک هەڵوێست بوون، بەجۆرێک رووداوێکی وەها لە ١٥ ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

،،

بارودۆخەکە بە شێوەیەکە، حەیدەر عەبادی قەدەغەی هاتوچۆکردنی لە نێوان پارێزگاکانی عێراق راگرت و فەرمانیشی کرد ڕێگە بدەن هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بچێتە ناو شاری بەغداد، عەبادیی لە پێناو ئەوەی خەڵکی بچن بۆ دەنگدان و وەک هاندان بۆ بەشداریی دەنگدەران ئەم فەرمانەی دەرکرد.

 

dfc
ژوورێکی دەنگدان کە هیچ دەنگدەرێکی تێدا نییە

 حزبی دەعوەی فەرمانرەوایی عێراق، سەرباریی خەرجکردنی ملیۆنان دۆلار بۆ کەمپینەکانی هەڵبژاردن بەڵام لە پاشەکشەدان و تووشی شۆک بوون کاتێک ناوەندەکانی دەنگدان بەو چۆڵییە دەبینن.

چاودێران پێیانوایە، هاوڵاتیانی عێراقی وەڵامێکی توندی دەسەڵاتدارانی ناوچەی سەوزی بەغدادیان دایەوە، بە جۆرێک بەرەی "بایکۆتکاران" بوونە لیستی یەکەمی هەڵبژاردن.

دەشڵێن، ئەو حاڵەتە بەرفراوانەی بایکۆتکردنەی هەڵبژاردنەکان لە لایەکەوە ڕیسواییە بۆ سەر دەسەڵاتداران، لە لایەکی دیکەشەوە لێدانێکە لە شەرعیەتی دەسەڵات و شەرعیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن بە گشتیی.

،،

چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە، ئەمە "بومەلەرزەیەکی سیاسییە"، نەک تەنها دژی ئەو ملیۆنان دۆلارەی بۆ هەڵبژاردنەکان خەرج دەکرێت، بەڵکو بەپەرچدانەوەیەکی سەختی خەڵکی عێراقە و لە رێگەیەوە عێراقییەکان دەڵێن"هەڵبژاردنەکانتان بایکۆت دەکەین، چونکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

 

dfc
کارمەندێکی کۆمسیۆن لە چاوەروانی هاتنی دەنگدەراندا ـ بەغداد

چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە، ئەمە "بومەلەرزەیەکی سیاسییە"، نەک تەنها دژی ئەو ملیۆنان دۆلارەی بۆ هەڵبژاردنەکان خەرج دەکرێت، بەڵکو بەپەرچدانەوەیەکی سەختی خەڵکی عێراقە و لە رێگەیەوە عێراقییەکان دەڵێن"هەڵبژاردنەکانتان بایکۆت دەکەین، چونکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

٧٣٧٦ کاندید کە نوێنەرایەتی ٣٢٠ حزب و قەوارەی هەڵبژاردن دەکەن لە سەرتاسەری عێراق بەشداری هەڵبژاردنی ئەمرۆیان کردووە، هەروەک ٢٤ ملیۆن عێراقیش مافی دەنگدانیان هەیە لە کۆی ٣٧ ملیۆن کەس لە هەموو دانیشتوانی عێراق.