BBC
به‌شێك له عێراقیه‌كان نیگه‌رانن ده‌رباره‌ى بونى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و سه‌ركرده‌و كاندیده‌كانیان له هه‌ڵبژاردنى عێراقدا. هادى عامرى، سه‌ركرده‌ى گروپى چه‌كدرانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق به كه‌سێكى زۆر نزیك داده‌نرێت له هاو مه‌زهه‌به شیعه‌كانى له ئێران.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه نا شیعه‌كانى عێراق ترس و دودڵى خۆیان له په‌یوه‌ندى به‌هێزى عامرى و ئێران نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام عامرى پێیوایه كه بونى هاوپه‌یمانى له نێوان ئه‌وان و ئێران‌دا شتێكى ئاساییه.
،،
هاوپه‌یمانی به‌هێزى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ ئێران وا ده‌كات كه ئێرانییه‌كان له رێگه‌ى دۆسته‌كانیان له حه‌شدى شه‌عبى ببنه به‌هێزترین هێزى ده‌ره‌كى له عێراقدا
نمایشى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى هاوپه‌یمانى ئێران
له راستیدا ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌هێزه وا ده‌كات كه ئێرانییه‌كان له رێگه‌ى دۆسته‌كانیان له حه‌شدى شه‌عبى ببنه به‌هێزترین هێزى ده‌ره‌كى له عێراقدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مریكییه‌كان هێزى سه‌ربازییان هه‌یه له عێراقدا. به‌ڵام پاش بریارى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران، بێگومان ئێستا بوارێكى زیاتر دروستبوه بۆ قوڵتربونه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كان.
هادى عامرى سه‌ركرده‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه له هه‌مانكاتدا كاندیده بۆ په‌رله‌مانى عێراق، یه‌كێكه له‌و كاندیدانه‌ى كه ئێران پاڵپشتى ته‌واوى ده‌كات و پێشبینى ده‌كرێت كورسى خۆى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات كه ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى نا راسته‌وخۆ به سه‌ركه‌وتنى ئێران و كاندیده‌كانى داده‌نرێت.