پاڵه‌وانى تێكشكاندنى داعش، ئه‌مرۆ پێویستى به‌ ده‌نگى خه‌ڵكه‌

پاڵه‌وانى تێكشكاندنى داعش، ئه‌مرۆ پێویستى به‌ ده‌نگى خه‌ڵكه‌

438 خوێندراوەتەوە


CNN

عه‌بادى چوار ساڵى ئاڵۆز و پر له‌ ژاوه‌ژاوى تێپه‌راند. ئه‌و ده‌ستنیشان كرا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له‌ ساڵى ٢٠١٤دا كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێش خۆى شكستى هێنا له‌ پاراستنى ئاسایشى عێراق و به‌ كشانه‌وه‌ى سه‌ربازة عێراقییه‌كان به‌شێكى زۆرى خاكى عێراق كه‌وته‌ ده‌ستى چه‌كدارانى داعش.

له‌وساوه‌ عه‌بادى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى له‌ عێراقدا گرتوه‌ته‌ ده‌ست توانى شكست به‌ داعش تێكبشكێنێت و هه‌وڵى جوداخوازى و ریفراندۆمى كورده‌كان شكست پێبهێنێت، هه‌روه‌ها توانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان بپارێزێت به‌ هه‌مان دوورى، به‌ بێ ئه‌وه‌ى رێگه‌ بدات شه‌رێكى دیكه‌ى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى روو بدات.

 ،،

عه‌بادى توانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان بپارێزێت به‌ هه‌مان دورى، به‌ بێ ئه‌وه‌ى رێگه‌ بدات شه‌رێكى دیكه‌ى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى روو بدات.

عه‌بادى ده‌ستبه‌ردارى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌بو له‌گه‌ڵ ئێران

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى عه‌بادى هێشتا ته‌قینه‌وه‌كان له‌ به‌غداد به‌رده‌وامییان هه‌یه‌، ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌كانى نه‌وت به‌رده‌وامن له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌دا. هێشتا زیاتر له‌ دوو ملیۆن عێراقى له‌سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان راگوێزراون به‌هۆى جه‌نگى داعشه‌وه‌.

ئه‌مرۆ عه‌بادى روبه‌روى لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵكى ده‌رۆن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ دادگایى كردنى به‌رپرسان.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك