ئەوەچی بوو رویدا، هاك بوو یان پرۆگرامكردن؟

ئەوەی ڕویداوە هاك كردن نییە بەڵكو پرۆگرامكردنی پێشوەختەی ئامێرەكانە

ئەوەچی بوو رویدا، هاك بوو یان پرۆگرامكردن؟

5477 خوێندراوەتەوە

هێشتا كەس بەتەواوی نازانێت ئەوەی ڕویداوە چییە؟ تەنها شتێك كە وەك ڕۆژی ڕون ئاشكرایە ئەنجامە شۆك هێنەرەكانی هەڵبژاردنەكەی 12 ی ئایارە.

هەموان دەزانن كە فێڵیان لێكراوە، بەڵام هێشتا بە وردی نازانن چۆن و لەكۆیوەیە، تەنها ئەوەندە دەزانن ئەنجامەكان بە قازانجی دوو حیزبە دەستەڵاتدارەكە و نەوەی نوێ‌ دەستكاری كراوە.

بەڵام ئایا ئەوەی ڕویداوە بریتییە لە هاك كردن یان پرۆگرامی پێشوەختەی ئامێرەكان.

،،

لەكاتێكدا حیزبەكان بە دەقیقی نازانن چی ڕویداوە، هەمویان چاویان لەسەر هاكردنی پرۆگرامەكەیە، بەڵام ئاماژە وردەكان ئەوە دەردەخەن ئەوەی ڕویداوە هاك كردن نییە بەڵكو پرۆگرامكردنی پێشوەختەی ئامێرەكانە بەپێی هاوكێشەیەكی بیركاری و بەپێی یاسای لۆگاریتم.

لەكاتێكدا حیزبەكان بە دەقیقی نازانن چی ڕویداوە، هەمویان چاویان لەسەر هاكردنی پرۆگرامەكەیە، بەڵام ئاماژە وردەكان ئەوە دەردەخەن ئەوەی ڕویداوە هاك كردن نییە بەڵكو پرۆگرامكردنی پێشوەختەی ئامێرەكانە بەپێی هاوكێشەیەكی بیركاری و بەپێی یاسای لۆگاریتم.

بەجۆرێك ئەگەر یەكێتی = (س) و گۆڕان = (ص) و هاوپەمانی= (ب) و نەوەی نوێ‌ = (ج) و تا........

ئەوا دەكرێت لە هەر سندوقێكدا (...) دەنگی ص و ب بچێت بۆ س بەمەرجێك لە (....) دەنگ كەمتر نەبێت.

بۆ دەنگەكانی نەوەی نوێ‌ و یەكگرتوو كۆمەڵیش بەهەمان شێوە.

بەم پێییە زیاتر گریمانەی ئەوە بەهێزە شێوازی دەسكاریكردنەكان بەڕێگەی شارەزای ماتماتیك بێت نەك هاككەرەكان.

جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕێگەیە لەچیدایە؟

ئەگەر پرۆسەكە هاك كردنی سیستمەكە بێت ئەوا دەبێت هاكەرە شارەزا و گەورەكانی دونیا ئەنجامی بدەن لە وڵاتانی روسیا و ئێران. هەروەها ئەگەر كارەكە پەیوەندی بە هاك كردنەوە بێت ئەوا سەرپەرشتیارانی پرۆسەكە لە كۆمسیۆن و كۆمپانیاكە پێی دەزانن.

سەرە ڕای ئەمانەش ئەگەر حاڵەتەكە هاكردن بوایە لەوانەیە ببوایەتە حاڵەتێكی سەرتاسەری لە عێراق و رەهەندێكی نێودەوڵەتی وەربگرتایە و بەئاسانی قبوڵنەكرایە و نەچوایەتە سەر.

لەگەڵ ئەوەشدا كاتێك لایەنە سكاڵاكارەكان بانگەشەی هاككردن دەكەن، دەكرێت كۆمسیۆن و شارەزا نێودەوڵەتیەكانیش باوەڕ بە باگەشەكەیان نەكەن، چونكە كاتێك سەیری سەلامەتی سیستمەكە دەكەن دەبینن بەهیچ جۆرێك هاك نەكراوە. ئەوكاتە بانگەشەكەیان پوچەڵ دەبێتەوە و كەیسەكە دەدۆڕێنن.

،،

ا كاتێك لایەنە سكاڵاكارەكان بانگەشەی هاككردن دەكەن، دەكرێت كۆمسیۆن و شارەزا نێودەوڵەتیەكانیش باوەڕ بە باگەشەكەیان نەكەن، چونكە كاتێك سەیری سەلامەتی سیستمەكە دەكەن دەبینن بەهیچ جۆرێك هاك نەكراوە. ئەوكاتە بانگەشەكەیان پوچەڵ دەبێتەوە و كەیسەكە دەدۆڕێنن.

بۆیە گریمانەی راست ئەوەیە پرۆسەكە یاریكردن بێت بە دەنگەكان لەرێگەی هاوكێشەیەكی بیركارییەوە بە شێوەیەكی جوزئی لەهەندێك شوێنی دیاریكراودا.

گرنگترین شت لێرەدا بریتییە لە دۆزینەوەی ئەو هاوكێشە بیركاریەی كارەكەی پێ‌ ئەنجام دراوە، لەڕێگەی بەراوردكردنی دەنگەكان لەسەر پسوڵەكان دەنگی راستەقینەی ناو سندوقەكان.

ئەگەر بتوانرَت لەڕێگەی ماتماتیكزانێكی شارەزاوە كۆدی هاوكێشەكە بشكێنرێت ئەوا هەم دەتوانرێت دەسكاریكردنەكە بسەلمێنرێت، هەم دەتوانرێت دەنگەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان.


بەڵام ئایا كێ‌ ئەم كارە دەكات؟

بە شێوەیەكی سەرەكی هێزە ناڕازیەكان كە سكاڵاكارن لەسەر پرۆسەكە دەتوانن كار لەسەر ئەم بابەتە بكەن. یاخود كۆمسیۆن وەك ئەركی بەدواداچون بۆ سكاڵاكان ئەم ئەركە بگرێتە خۆ، بەتایبەتی كە لیژنەیەكی تایبەتی هەیە بەناوی لیژنەی قەڵاچۆكردنی تەزویر.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری