س. ئه‌لجه‌زیره
و. نیاز نایف
عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كوركوك نارازین له ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به ده‌ست جیا بكرێنه‌وه.
پارێزگارى كه‌ركوك داواى له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كرد كه هه‌ڵوێستى به‌په‌له‌یان هه‌بێت و سندوقه‌كانى ده‌نگدان به په‌له بگوازنه‌وه بۆ به‌غداد و پشت ببه‌سترێت به جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست، چونكه به وته‌ى ئه‌و گرفت هه‌بوه له جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگه‌كان و ئه‌وه‌ش كارى كردۆته سه‌ر ئه‌نجامه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌نجامه‌كانى سیستمى ئه‌لیكترۆنى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنى عێراق نا لۆجیكین و داواى كرد كه ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه.
هاوكات توركمانه‌كانى كه‌ركوك له خۆپیشاندانێكدا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنیان ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ده‌نگه‌كانیان ته‌زویر كراوه‌و حیزبه كوردییه‌كانیان به دزینى ده‌نگى توركمانه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
،،
پارێزگارى كه‌ركوك: ئه‌نجامه‌كانى سیستمى ئه‌لیكترۆنى بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنى عێراق نا لۆجیكین و داوا ده‌كه‌ین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه
له ترسى تێكچونى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه‌و دروستبونى پێكدادان له‌پاش راگه‌یاندنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان سوپاى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له شارى كه‌ركوكدا راگهیاندو سندوقه‌كانى ده‌نگدان گوراسترانهوه بۆ به‌غداد.
ئه‌فسه‌رى پۆلیسى كه‌ركوك، حامید عوبه‌یدى به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى راگه‌یاندوه به‌هۆى بونى تۆمه‌تى ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌ستبه‌جێ گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌غداد.
له لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى هۆشدارى هه‌ڵگیرسانى ئاژاوه‌و تێكچونى بارودۆخى ئه‌منیدا له كه‌ركوك ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى نیشان نه‌درێت بۆ جیا كردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست. هه‌روه‌ك ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئیئتیلافى نیشتیمانى رایگه‌راند كه خروقاتى زۆر كراوه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دروستكردوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمى كوردستان، گۆران، هاوپه‌یمانى، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووى ئیسلامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانیان به ته‌واوى ره‌تكرده‌وه‌و داوای دوباره كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنیان كرد له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه.